ژنان................یه‌کسانی................هاوده‌نگی
بارزان شوان
وه‌ک توخمی کیژۆڵه له دایک بوون له ساڵی 1960به دواوه به بوون و ڕووداوێکی نا ئاسایی ناژمێردرێت، ئه‌وڕۆ خۆشبه‌ختانه تۆڕی گڕیدراو ویه‌کبوون و بۆچوونی ژنان له گشت جیهاندا به بارێکی ناشازو به‌ده‌گمه‌ن به‌رپابوو له قه‌ڵه‌م نادرێت، هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵادان و مه‌رج دانان بۆ خۆ دۆزینه‌وه‌و هاتنه دی مرازی به یه‌کچاو ته‌ماشاکردنی ژنان له گشت بواره‌کانی ژیانی ئه‌م جیهانه نا یه‌کسانه‌دا به کارێکی ئاسان ناژمێردرێت ، ئه‌ویش به هۆی ده‌سته‌ڵاتی دووباره‌و دووجاری پیاوانه‌یه به سه‌ر ژنانه‌وه، وه هه‌روه‌ها تێڕوانینی ئێمه‌مانانه به‌رامبه‌ر به بوونی ژنان، به شێو‌ه‌کی گشتی ئه‌م دیتنه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌به پله‌ی یه‌که‌م داده‌نرێت ده‌گۆڕدرێت ، هۆیه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕا ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به کو‌لتوور و پله‌وپایه و چین و تێڕوانینی گشتی ڕه‌وتی ئافره‌تانه بۆ سه‌رکاردانه‌وه‌ی خه‌باته‌که‌یان له کۆمه‌ڵگادا.
هه‌رده‌م بوونی ژنان له گشت بواره سیاسیه‌کاندا پێویستن بمێنن تا وه‌کو ئه‌و کاته‌ی که به ڕاشکاوی ده‌بینین چلۆن پیاوان شان به شانی ژنان له گشت دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌ڵاته جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگادا خۆ ده‌نوێنن، تا وه‌کوئه‌م سه‌رده‌مه‌ش ژنان بۆ گرتنی کاره جۆراوجۆره‌کانی نێو ده‌زگا حکوومیه‌کان له کۆمه‌ڵگادا به پله‌ی دووه‌م ده‌ستنیشان ده‌کرێن ، پله‌ی خوێنده‌واری کیژان له زۆربه‌ی ووڵاتان ڕوو له په‌ره‌سه‌ندن ده‌کات، له نه‌بوونه‌وه بۆ فره بوون.ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی کارکردنی ژنان له گشت بواره‌کانی ژیاندا له جیهاندا به ڕێژه‌ی 90% ده‌ژمێردرێت. به تایبه‌تی له‌و ووڵاتانه‌ی که یاسای باج دانیان دانه‌ناوه له سه‌ر خاوه‌ن کۆمپانیه تایبه‌ته‌کانه‌وه، به گشتی له‌و فابریکه سه‌ربه‌خۆیانه هیچ باجێک به ده‌وڵه‌ت نادرێت. به کاربردنی هێزی کرێکاران وزوه‌تکردنی ماوه‌ی کارکردنی ڕۆژانه‌یان به هۆی نه‌بوونی فیدراسیۆنی کرێکاران به شێوه‌یه‌کی نا مرۆڤانه به ڕێوه ده‌چن، که زۆر جار له زۆربه‌ی وڵاته دواکه‌وتوه‌کاندا بوونی ئه‌و سه‌ندیکانه هه‌ر قه‌ده‌غه‌ن، یاخود کاره‌کانیان یه‌کجار سنووردارن وبه‌رنامه‌ی تایبه‌تی سیاسیان بۆ داڕێژراوه.
بۆشایی ئابووری و به په‌له پێشکه‌وتنی ئه‌و فابریکانه له گه‌ردوونێکی گه‌وره‌ی به‌تاڵدا ده‌بنه هۆی پێشێل کردنی مافه سه‌ره‌کیه‌کانی کرێکاران، له به‌ر هۆی بوونی بێکاران هه‌نذیک وڵات هه‌ن وه‌ک چین، سیاسه‌تی ئابووری به زۆردی به‌ره‌و کارکردن به کار دێنن، چونکه ته‌نها ڕێگه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه، ئه‌و سیاسه‌ته ئابوریه که به بۆنه‌ی ئه‌م نه‌هاته‌وه بێگومان ژنان دووباره به پله‌ی یه‌که‌م زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و به‌ئاشکرا ئاره‌زوه‌کانیان ژێر خاک ده‌کرێن و که‌م نرخی و بێبه‌هاییان به ڕوونی دێنه به‌ر چاو له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا،جا له ووڵاتانی جۆراوجۆری جیهاندا وه‌ک کێشوه‌رانی سه‌ر به ئافریکا و ئاسیا‌و هه‌ندێک له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا، به ڕاشکاوی ڕێژه‌ی که‌مبوونی ئه‌ندامانی ژنان له‌و سه‌ندیکا دانراوانه‌دا بۆ کرێکاران به دی ده‌کرێت، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین ژنانی دانیشتوانی ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا ڕێژه‌یان له‌و سه‌ندیکانه‌دا گه‌له‌ک زۆرن، هۆیه‌که‌شی به ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر بوونی بارێکی ئابووری سه‌ربه‌خۆ بۆژنان له‌و ووڵاتانه‌دا.
بێگومان کاریگه‌ری یه‌کسانی نێوان توخمه‌کان ته‌نها گرێ نه‌دراوه به ده‌رامه‌ت و مووچه‌و داهاته‌وه ، ژنان به ڕه‌فتاری خۆیانه‌وه هه‌ڵده‌ستن به سه‌ڵماندنی بوونیان له ژیاندا، به‌ڵام تێڕوانینی ئێمه‌مانان به‌رامبه‌ر به وان ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ڕووتی سه‌ر به کۆمه‌ڵگایه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژیان به‌ڕێوه ناچێت به وه‌ی که ته‌نها به گوێی ئه‌و یاسایانه بجووڵێینه‌وه که له په‌ڕتووکه‌کاندا نووسراونه‌ته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه گرێدراوه به چۆنێتی باوه‌ڕی ئێمه به بنه‌ماکانی پێکه‌وه ژیان و تێڕوانینمان بۆ ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌کانی دابین کراو له ده‌ستووره کۆمه‌ڵایه‌تیه جوداکانی نێو کۆمه‌ڵگادا، ژنانی بیروباوه‌ڕ جودا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ناتوانرێت بژمێردرێت بۆ ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی که به‌راورد ده‌کرێن له گه‌ڵ هاوده‌نگه‌کانیان.
گه‌وره‌ترین تووله ڕێی به پێچ و په‌نا بۆ گۆڕانکاری له نێو مێدیا سه‌ر به ووڵاته ڕۆژئاواییه‌کاندا ئه‌وه‌یه که باس له چوونه دواوه‌و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی مانای به ژماره زۆردی ده‌که‌ن، که‌چی به پێچه‌وانه‌وه هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و چین و گرۆپه جودانه‌ی که پێک هاتوون له کۆمه‌ڵگادا، ،پێشڤه‌چوونی ژنان له بواری پله‌و نرخ دانانیان له کۆمه‌ڵداو هه‌ڵوه‌شاوه‌نه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ش به هۆی به کار بردنی سیستێمێکی ڕاستڕه‌وی په‌یوه‌ندی به باری ئابووریه‌وه هه‌بوو، ڕاسته بۆچوونی ژنان بۆ گرتنی مافه ڕه‌واکانیان ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئاوێنه‌ییه ڕووبه‌ڕووی یه‌کسانی و پێشوه‌چوونی جیهان، ئه‌م دیارده‌یه زیاتر گه‌شه‌دار ده‌بوو گه‌ر ژنان به‌ره‌و سیاسه‌تێکی لیبرالی هه‌وڵیان دابا بۆ چاک کردنی باری ئابووری،.بواری ژنان وه‌ک پرسیارێکی ڕۆژانه شی ده‌کرێته‌وه، مه‌به‌ستم گرێدانی بابه‌ته جوداکانی ژنان و بیروبۆچوونیانه به‌رامبه‌ر به هه‌ندێک بڕیاری به زۆر سه‌پێندراو به سه‌ریاندا که زۆر جاران ڕه‌د ده‌کرێنه‌وه له کۆمه‌ڵگادا.
یه‌کێک له‌و دیارد‌انه‌ی که ژنان خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن و له سه‌ر پیاوان پێویسته به ده‌نگیانه‌وه بێن ئه‌وه‌یه که توخمی نێران پاڵپشتی ژنان بکه‌ن که ئه‌وان وه‌ک پیاوان ده‌نگی خۆیان هه‌بێت له ئه‌نجوومه‌نه شاره‌وانیه‌کاندا وبه‌و شێوه‌یه هاوسه‌نگیه‌کی توخمان پێک بێت ، یاخود وه‌ک لێپرسراوێک کاری پێ بسپێردرێت ، ده‌بێت زیاتر پاڵ به ژنانه‌وه بدرێت بۆ گرتنی کاری جۆراوجۆر له ده‌زگاکانی سه‌ر به حکوومه‌ت و کارخانه تایبه‌تیه‌کاندا ئه‌گه‌ر هاتوو بتوانین بۆ نموونه باجی سه‌ر کاره‌کانیان که‌م کرێنه‌وه، ئه‌م سیاسه‌ته له لایه‌ن سه‌ره‌ک کۆماری ئامریکای پێشوو ڕێگن و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی به‌ڕیتانیای ڕابردوو تاتشه‌ردا به کار ده‌بران که به شيوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی باری ژیانی که‌م ده‌رامه‌ته‌کانیان به‌ره‌وه باشتر ده‌بردن.
به هه‌مان بۆچوونی هاوده‌نگیه‌وه ژنان ده‌توانن ڕۆڵیکی کاریگه‌رتر له میدیا سه‌ره‌کیه‌کاندا ببینن وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ستن به پێکهێنانی ڕۆژنامه‌ی تایبه‌تمه‌ند به ژنانه‌وه ، به مه‌رجێک بتوانن بیرووڕاکانیان به بێ به‌کاربردنی هیچ جۆره سانسوورێکی سیاسیه‌وه بڵاو بکه‌نه‌وه. ، به‌م شێوه‌یه ژنان به شێوه‌یه‌کی سه‌ر به خۆ و دوور له سیاسه‌ت ده‌توانن ڕێچکه‌ی ژیانی تایبه‌تمه‌ندی به خۆیانه‌وه بهێننه ئاراوه، ئه‌م جۆره کارانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که پیاوان به تێڕوانینێکی ڕۆشنبیرانه له گرفته‌کانی ژنان بگه‌ن ، هه‌ر به خۆی ده‌بێته هۆی جێگۆڕکێ بوونی پله‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگادا.
به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌توانین بڵێین که ساڵانی 90 ئه‌وسه‌ده‌یه بوو که ژنانی به‌ره‌و ڕووکردن له سیاسه‌تی زه‌قی سه‌ر به ڕاستڕه‌وه‌کانه‌وه برد، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خۆیان له گه‌ڵ مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌کانیان به جودا له قه‌ڵه‌م دا ، سیاسه‌تی به مۆدێرن بوونی ژنان وه‌ک پسووله‌یه‌کی شوناسنامه‌یی لێهات، ئه‌ویش به بۆنه‌ی بوونی ئه‌و هه‌موو بزووتنه‌وانه‌ی که دامه‌زرابوون بۆ ژنان، یه‌ک له‌و بوارانه‌ی که به نێگه‌تیڤ ده‌بینرێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌یه که ژنان به هۆی هه‌ندێک بوونی ئه‌و بزووتنه‌وانه بوونه هۆی به جودا تێڕوانینی توخمی پیاوان ڕوو به ڕووی ژنانی سه‌ربه‌م بزووتنه‌وانه.
جودابوونه‌وه‌ی توخمه‌کان به تایبه‌تی پرسه‌کانی سه‌ر به مافی ڕه‌وای ژنان له گشت بواره‌کانی ژیاندا،بوونه هۆی درووستبوونی سنووردانانێک بۆ بردنی ئه‌و گرفته کۆمه‌ڵایتیه سه‌رکیه به‌ره‌و ده‌ریاچه‌یه‌کی نه‌زانراو ، به ڕاشکاوی ده‌بینین که چلۆن ئه‌م بابه‌ته باس له مافی گشت مرۆڤ ده‌کات، که ئه‌مه‌ش به پرسێکی گرنگ ده‌ژمێردرێت و له‌سه‌ر هه‌موومان ئه‌رکه که پارێزگاری لێ بکه‌ین، ده‌بوایه ئه‌م ڕه‌وته به بایه‌خه‌وه هه‌ردووک توخم به پیاو و ژنه‌وه زیاتر کۆششیان بۆ کردبایه، با پیاوانیش به‌شدار بن له‌و خۆپیشاندانانه‌ی که به ڕێوه ده‌برێن له ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌وڕۆی ڕۆژی ژناندا که به‌ڕێوه ده‌چێت له گشت کونوبه‌ره‌و ووڵاتانی جیهاندا له 8 ی مانگی سێ‌دا. بێگومان ئه‌م خۆپیشاندانه دژ به بۆچوونی جوداییه له نێوان توخمانی پیاو و ژنه‌وه، ڕه‌خنه‌گرتنێکیشه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌تی یه‌ک لایانه‌ی ده‌سته‌ڵاتی پیاو به سه‌ر یاسا درووستکراوه‌کانی داڕێژراو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌نها توخمی پیاوان .
خواستی ژنان به دوای 8 مانگی مارت دا
8 ی مانگی مارسی هه‌ر ساڵێک به ڕۆژێکی پیرۆزی مێژوویی له خه‌باتی ژنان بۆ وه‌رگرتنی مافه ڕه‌واکانیان ده‌ژمێردرێت.له زۆر ولآتانی جیهاندا ئه‌م ڕۆژه وه‌ک
پشتگیریکردنێک له پرسه ڕه‌واکانی ژنان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، پشوودانێکی گشتیه بۆ کرێکاران، به‌ڵکو ئه‌م رۆژه به رۆژێکی ئینته‌رناسیۆنالی ناسراوه. له‌م ڕۆژه‌دا خه‌باتی 90 ساڵی ژنان و ئافره‌تان به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت، بۆ ئه‌و هه‌مووهه‌وڵو ته‌قه‌ڵانه‌ی که به به‌رده‌وامی داویانه بۆ گه‌یشتن به ئاوات و خواست و هێنانه دی مافه پێشێل کراوه‌کانیان. له‌م رۆژه‌دا ئافره‌تان و ژنان هه‌نگاوێکی زۆر به نرخیان داوه بۆ هێنانه دی خه‌وه‌کانیان.
خه‌باتی ژنان بۆ ساڵانی زۆر کۆن له مێژوودا ده‌گه‌ڕیته‌وه، وه هه‌رده‌م ڕه‌خنه‌و خواسته‌کانیان ئاراسته‌ی پیاوان کردوه به‌ڵام مخابن بیرکردنه‌وه‌ی ته‌سکی پیاوان بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی کۆنترۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی خێزانی و ترسیی یه‌کسانی، زۆر کاری کرده سه‌رپشتگوێ خستن و دواخستنی ئه‌م مافه ڕه‌وایه‌ی ئه‌مرۆ به‌رده‌وام ته‌قه‌ڵای بۆ ده‌ده‌ن. بۆیه ده‌بینین له‌دوای شه‌ری جیهانی دووهه‌م بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان درا که ژنان و پیاوان به یه‌ک چاو ته‌ماشا بکرێن وه به پێویستیه‌کی مرۆڤایه‌تیان له قه‌ڵه‌م دا. هه‌ر چه‌نده زۆر له‌ووڵاتانی رۆژئاوا و ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کان قۆناغی به‌رزیان بڕیوه بۆ هێنانه دی و دروست کردنی زه‌مینه‌یه‌کی گونجاو بۆ گه‌یشتن به یه‌کسانی له نێوانیاندا، به‌ڵام تا وه‌کو ئه‌وڕۆکه‌ش گه‌لێک داخوازی هه‌ن تا ئێستاش جێبه‌جێ نه‌کراون به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه سه‌ردانی په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌م ووڵاتانه‌ن که هه‌تا ئێستاس رێژه‌ی ژنان زۆر که‌مترن له پیاوان، وه ئه‌گه‌ر زیاتر ووردبینه‌وه ده‌بینیب مووچه‌و داهاتی ئابوری ژنان زۆر که‌مترن له داهاتی ساڵانه‌ی پیاوان.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه له‌م بۆچوونه مافی ژنان و ئافره‌تانی کورده ، چونکه هه‌تا ئه‌وڕۆش له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی کوردنشین ئه‌م مافانه له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووریه‌وه پێشێڵ کراون، به‌ڵکو ژنان به چه‌ند هه‌نگاوێک به دوای پییاوه‌وه ڕێ ده‌کات، ئه‌وه‌ش له ڵایه‌که‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر نه‌بوونی هه‌ستی خه‌ڵکی ده‌به‌ره‌که و له‌ڵایه‌کی تریشه‌وه هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر بوونی ده‌سه‌ڵات و ڕه‌وتو بۆچوونی پیاوی ئایینی، که دیوارێکی به‌ردینی له نه‌زانین و نهێنی بڵند کردوه بۆ جودا کردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو توخم و جه‌سه‌ده واته له نێوان پیا و ژن‌دا.
زۆر ئاشکرایه که پیاوی کورد کاتێک ده‌یه‌وێت باوه‌ڕه‌کانی به‌نووسین و دووان ده‌رببڕیت له‌و پیاوه‌ی که به کرده‌وه خواسته‌کانی به به‌رهه‌م دێنێت که زۆر جاران جیاوازی ڕوونیان تیادا به دی ده‌کرێن به‌لکو ئه‌و پیاوانه بۆ ژنه‌کان به‌ربه‌ستێک دروست ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به پاره‌و ده‌سته‌ڵاته‌وه که هه‌رده‌م دوور بن له ململانێ کردنی ژنان له‌گه‌ڵیاندا.
به‌کۆ، هۆیه سه‌رکیه‌کان ده‌بینین ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌زانین و نه‌خوێنداری، که گه‌وره‌ترین کێشه‌ی دروست کردوه له گشت بواره‌کاندا به تایبه‌تی له بواری خوێندندا بۆ كچان که ده‌توانین بڵێین ئه‌و چینه گوندیانه‌ی که له شاره گه‌وره‌کانه‌وه دوورن، بۆ کچان قه‌ده‌غه کرابوو تێکه‌ڵ به کوڕانی هاوڕه‌گه‌زی لادێکه‌ی خۆیان بن له قوتابخانه‌کاندا، به مه‌رجێک ئه‌و فێرگانه‌ش له زۆربه‌ی لادێکانی کوردوستاندا هه‌ر به دی نه‌ده‌کران. هۆی تووندڕه‌وی ئایینی و به‌کار هێنانی کچان و ژنان له به‌ڕیوه‌بردنی زۆربه‌ی کاره‌کانی ڕۆژانه‌ی خێزانی وه‌ک کاری کابانی ، خواردن دروست کردن ،شیر دۆشین، شوانی و گاوانی له مێرگه‌کاندا، کۆکردنه‌وه‌ی پیسایی ئاژه‌ڵ بۆ سووته‌مه‌نی و دوورینه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی سه‌وه‌زه‌و گیای سروشتی وه‌ک تۆڵه‌که‌و ترشۆک و که‌نگروو قارچک و کوارگ و نێرگز و زۆر شتی ترکه ژنان ئه‌رکی فڕۆشتنیان به سه‌ردا سپێردرابو و کیژان ته‌رخان کرابوون بۆ هاوکاری کردنی خیزانه‌کانیان.
منداڵ به‌خیوکردن پیرۆزترین خژمه‌ته که ژنانی کورد به خانه‌واده‌و کۆمه‌ڵگاکه‌یان ده‌به‌خشن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه مه‌رج و داخوازی و ئاره‌زوه‌کان پێویستیه‌کی زۆریان به خزمه‌ت و به گۆرین هه‌یه.
ده‌بێت ژنان زه‌مینه‌یه‌کی باشتریان بۆ بڕه‌خسێت که گونجاو بێت له گه‌ڵ پێشکه‌وتنی باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه دۆزینه‌وه‌ی کاری شیاوه بۆ ژنان له گشت کارخانه و ده‌زگا حکومیه‌کان و تایبه‌تیه‌کاندا، به‌شداربوونی ژنان له بواری کاری سیاسی و ڕامیاری و ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌بێته هۆی درووست بوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێی مۆدێرن که له گه‌ڵ یه‌کسانی و هاوده‌نگی و هه‌ڵس و که‌وتی گشت میلله‌تانی جیهاندا بگونجێت .