|
یادیان به‌خیر!
له یادی روژی 26ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی کۆمه‌ڵه
جوان وه‌بیرم دیت که قه‌رارمان بو له لایه‌ن ئێمه‌وه 'که ده‌سته
ڵاویکی فعال که کاری سیاسی‌دا بوین'؛ یه‌کێک له هاوڕێ‌یانمان واته
هاوڕێ گێانبه‌ختکردومان "داود خوڕه‌می" په‌یوه‌ندی بگریت له ته‌ک
"وه‌ستا ساله". ڕۆژیکی که له ماڵه یه‌کیک له هاوڕێانمان کۆ
ببوینه‌وه‌و چاورووانی ئه‌وه بوین داود بیته‌وه و بومان بگیریته‌وه
که ئه‌م جاره قسه‌وباس له گه‌ل وه‌ستا ساله چ بووت و چی
لی‌هاته‌وه، وا وه‌ستا ساله به‌بو به چرای ڕێگامان.
داود هاته‌وه و گه‌ڵیک قسه‌ی بۆ گێراینه‌وه که؛ باسیک چ بو و وه‌ستا
ساله چ وت و به پی رێنوینه‌کانی وه‌ستا ساله چ‌مان کردبا!
ئه‌م‌جاره‌یه وه‌ستا ساله پی وتبو که: ئیوه ده‌بی بچن بو
گه‌رکه‌کانی "شوانان" و "سێ ئاشان" و له‌وه‌ی کار بکه‌ن و له‌گه‌ل
کرێکاران و فه‌قیر و هه‌ژاری ئه‌و گه‌رکانه تیکه‌ڵاوبێن. و بو
حه‌وتووی داهاتو گوزاریشی کاری خومانی پی بده‌ینه‌وه... داود پاش
ئه‌وانه‌ی که گیراوه و هه‌مومان چوبوینه ناو فیکره‌وه که چ بکه‌ین
وتی به‌راست سه‌یره ئه‌و وه‌ستا ساله‌یه، که له لای داده‌نیشم ترس
له ساواک و دڵ نێگرانێانه له دلم‌دا نامینی، و ئه‌و ڕیگا سه‌خت و
ناخوش و دوور‌و درێژه‌و سامناکه له به‌ر چاوم لاده‌چی و نامینه‌ی، و
ده‌بیته ڕێگایه‌کی زوور ساده که ده‌بی بی‌برین و بچینه پیش. داود
تا ده‌چو بو ڵای و ده‌هاته‌وه به جوانی هه‌ست به‌وه ده‌کرا که
دونیای به‌ر چاوی رونتر و روشن‌تر ده‌بی.
تاکۆ خه‌به‌ری وه‌ستا سالح واته کاک حه‌مه حوسینی که‌ریمی‌مان دواتر
له هاوڕێ جه‌عفه‌ری مورادی بیست که له هێرش کردن بۆ سه‌ر شاروانی
شاری سه‌قز بریندار و دواتر له بێمارستان گیانی له سه‌ر ئازادی و
یه‌کسانی له ڕێگای کرێکاران و خه‌ڵکی کورد به هوی قورسی برینه‌کانی
به‌خت کرد. و هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش بو که ئاگاداری عه‌له‌نی
بونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ش ڕاگه‌یندرا.
???
به روونیی له بێرمه که له فه‌رشه‌که‌مان ڵاده‌دا و ده‌رگاکه‌مان
ده‌کرده‌وه و ده‌چوینه خواره‌وه ده‌ستمان ده‌کرد به کار و "
هم‌میهنان مبارز" و ئاگادارێکانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵه‌مان چاپ ده‌کرد!
ده‌ستگاکان زوور کون و شه‌ق‌و شڕ بوون ده‌با به چه‌رمه‌سه‌ری کارمان
پی کردبان. و له ژوری سه‌ری زه‌بتێک‌مان داده‌نا به ده‌نگی به‌رز که
ده‌نگی ده‌ستگاکه هه‌ست پی نه‌کرێت. من بوم "ئه‌حمه‌دی ئه‌حمه‌دی"، "
که‌ریمه عه‌بدوڵڵاپوور" - 'که دواتر له بۆمبارانی شیمایی دۆڵی بۆتی
به‌ده‌ستی ڕژیمی به‌عس له گه‌ڵ پۆڵیک له هاوڕێیانی تێکوشه‌رمان گیانی
له ڕی كرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و خه‌ڵکی کورد به‌خت کرد.'-
ڕۆژیک بریار هات!!
ده‌با کاره‌که به‌وه‌خت ئاماده‌بایه و بڵاوکراباوه ئیمه‌ش هه‌روامان
کرد زوور شه‌که‌ت بوین و 24 ساعه‌ت پتربو که نه‌خه‌وتبوین، ئه‌و
سه‌رده‌م وا بو هه‌میشه پیمان وا بو وه‌خت که‌م دینینه‌وه ئه‌حمه‌د
دی‌گوت بریا له جیاتی 24 ساعه‌ت 36 ساعه‌ت کاتی شه‌وو ڕۆژ بایه. من و
ئه‌حمه‌د به دووای ته‌واو بونی کاره‌که‌چوینه ده‌ری ده‌مان زانی که
ته‌واوی ده‌رو جێران ده‌زانن که ئیمه خه‌ریکی چین به‌لام رژیم زل کۆر
بو!
به‌لی که‌ریم وتی من خه‌وم دیت و هه‌ر ڵیره ده‌خه‌وه‌م. ئیمه‌ش
رویشتین و نووسراوه‌کانمان به هه‌مولایک‌دا که بڵاوی که‌نه‌وه. کات
روویشت و گوزه‌را؛ ئێمه‌ش که قه‌رارمان بو له گه‌ڵ که‌ریم به
نیگه‌رانی چوین بو ماڵه نهینی‌که‌مان که بزانین بو که‌ریم دیار نی؟
دیمان که کریمه‌هه‌ر له‌وه‌ی خه‌وتو و وه‌خه‌برمان هینا؛ وتی ئه‌ری
ئیمه قه‌رار بو ئه‌مشو بچین بو ماله فلانی! با گورج خومان بپیچینه‌وه
خه‌ریکه کات دره‌نگ ده‌بیت. وتمان دوشه‌و چوین به‌لام تو هه‌ر نهاتی و
که‌میکیش نیگران بوین، کریم زوور سه‌یر چاویکی لی کردین کوتی بابه
ئه‌و شویه ده‌لین چی... خولاسه کریم دوایی زانی که زیاتر له 24
ساعه‌ت خه‌وتبو و زووری کیشا که بتوانی بیته‌وه سه‌ر کات و زه‌مان!
به‌ڵی جوان وه‌بیرم دێت که وه‌خته‌ی کاتی نهار بو ئه‌حمه‌د هات بولام
و به زه‌رده‌خه‌نه‌که‌ی شیرینی وتی منیش دیمه‌وه بوڵاتان بو شورباو
گوشته‌که‌ی که دایکت لی ده‌نی!!!
پیم سه‌یر بو!
وتی ده‌زانم شورباو گوشتیکی خوشتان هه‌یه؛ پرسیم چوناو چون له کۆرا
ده‌زانی، وتی بابت بانگی کردم پوڵیکی باشێ پیدام وتی که به دایکت
بڵیم که شورباو گوشتیکی خوش لی نیت و منیش گوشت‌و که‌ڵوپه‌ڵه‌که‌شم
بردوه‌وه بۆ مالتان، منیش دێمه‌وه بومالتان!
گه‌ڵیک پیکه‌نین و نهار له ماڵی شورباو گوشتیکی خوشمان خوارد، له
میدان ئارد کاری ده‌کرد، و بابیشم ئاگادار بو که ئه‌وه هاوڕییکی
خوشه‌ویستی ئیمه‌یه تا توانیبای شتی ماڵی به‌ودا ده‌نارده‌وه و به‌م
جوره هه‌میشه "احمد احمدی" ده‌ی زانی له مالی ئیمه چ ده‌خوین،
دایکم دی‌گوت ئه‌وکوره ده‌بی سنه‌یه‌ی بیت روله به‌بونه‌ی بیکاریشو
له که‌سو کاری دوره و له مهابادی خه‌ریکه کار ده‌کات، خۆ ئیوه
زوور ره‌فێقن با هه‌مو ڕۆژی بیته‌وه خو له گه‌ڵ ئێوه فه‌رقی نی...
وه وه‌ختیک له
ژیر وه‌حشیانه‌ترین شکنجه‌کان له شاری مهاباد شکنجه‌کرا و له ژیر
شکنجه‌ش؛ شکنجه‌گه‌ران و مه‌ئمورانی جمهوری ئیسڵامی به چوک داهینا و
هه‌ر ئه‌وه‌ندیان زانی که ناوی ئه‌حمه‌د و شه‌رتی ئه‌حمدی و ئه‌ونده و
به‌س! تا کۆ کۆمه‌ڵه ڕایگه‌یاند که کادر و به‌ر پرسی شاری مهاباد
"ئه‌حمه‌دی شعبانی" له ژیر شکنجه شهید کرا و نهینی‌کانی تشکیلاتی
کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌نیا پاراست به‌ڵکو دوژمانی گه‌ڵه‌که‌مانی به چوک
داهناو ته‌نیا ناوی نهینی خوی باس کرد! تازه هه‌مولایه‌ک زانیان ئه‌و
کوره کرێکاره وه‌کو هه‌مو کادره‌کانی کۆمه‌ڵه وه‌ک وستا ساڵح واته
کاک حه‌مه حوسین که‌ریمی ژیانی له ناوه کرێکاران ده‌برده سه‌ر و
له ناو خه‌ڵکی کورد و به‌تایبه‌ت ناو کرێکاران جی خوی کردبووه ئه‌وه
ئه‌فسانه نه‌ی به‌ڵکو ئه‌وه کادریکی کۆمه‌ڵه بو، یه‌کی دیکه‌بو له
ئه‌و ئه‌ستێتره گه‌شانه‌ی ناو کۆمه‌ڵه.
هه‌ر وه‌ک ڕۆژ ئه‌وانه‌م له بێره!.. که هاوڕی جه‌عفه‌ر..
فارووق موده‌ره‌سی
2007-02-11 |