تا ئێمه‌ بێده‌نگ ‌بین، کۆماریش ئیسلامی هه‌ر ده‌کوژێ!

 

رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له‌ یه‌که‌م رۆژه‌کانی گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سته‌ڵات، کوردستانی له‌ هه‌موو ئێران، جیاکرده‌وه‌ و هه‌موو سیاسه‌ته‌ نگریس و نامرۆڤانه‌کانی خۆی له‌ پێشدا له‌ کوردستان تاقی کرده‌وه‌ وپاشان کردیه‌ سیاسه‌تی هه‌موو ئێران.

ئه‌گه‌ر رابه‌رانی کۆماری ئیسلامی ویستیان "هونه‌ر و فه‌رهه‌نگی نا ئیسلامی" قه‌ده‌غه‌ بکه‌ن، یان ئینقلابی فه‌رهه‌نگی به‌ڕێوه‌ به‌رن، تورکمه‌ن و عه‌ره‌ب و ئازه‌ربایجانی و به‌لوچ و باقی میلله‌تانی ئێران سه‌رکوت بکه‌ن، به‌ بێ لێپرسینه‌وه‌ بکوژن، ژنان و کیژان به‌ ئیعدام کردن و ئه‌تک پێکردن چاوترسێن بکه‌ن، پێش به‌ ئازدای ئه‌حزاب و رۆژنامه‌ و هه‌رچه‌شنه‌ مافێکی ئینسانی دیکه‌ بگرن، یاخود ده‌می روشنبیر و هونه‌رمه‌ندان بدرون، کوردستانیان کرده‌ مه‌یدانی تاقی کردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانیان.‌

ئه‌گه‌ر ویستیان هه‌موو خه‌ڵکی ئێران چاوترسێن بکه‌ن، یان ئازادی له‌ ناو به‌رن، یاخود کیژان و کوڕان بکێشنه‌‌ داوی اعتیاد و فه‌ساد، کوردستانیان کرده‌ جێگه‌ی تاقی کردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانیان‌. هه‌مووی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ش له‌ به‌یتی ئیمام خومینیه‌وه‌ به‌ ناوی ئایین و خوداوه‌ داڕێژرا، یه‌که‌م فه‌رمانیش" په‌یامی جیهاد دژی خه‌ڵکی کورد" بوو،که‌ له‌ 28 ی گه‌لاوێژی ساڵی 1358 ئایه‌توڵا روح ئو‌ڵای خومێنی ئیمزای کرد.

ته‌نیا تاوانی خه‌ڵکی کورد که‌ ئه‌و هه‌موو دوژمنایه‌تییه‌ی ده‌رحه‌ق ده‌کرێ، به‌شداری نه‌کردن و ده‌ربڕینی ده‌نگی" نا" به‌ رفراندۆمی کۆماری ئیسلامی و داواکردنی مافی ئینسانی بوو‌. هه‌ر بۆیه‌ رژیمی مه‌لاکان هه‌موو مه‌سه‌له‌کانی تایبه‌ت به‌ کوردستان و ئینسانی کورد یان وه‌ک "مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه‌تی" له‌ قه‌ڵم دا.

ئه‌مرۆش بۆ به‌ " ئه‌منیه‌تی کردنی" هه‌ر شتێک له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران له‌ کوردستانه‌وه‌ ده‌ستیان پێکردوه‌.

خۆشه‌ویستی مناڵێکی 13 ساڵانه‌ی وه‌ک "مو‌سلحی زه‌مانی" و دۆسته‌که‌ی، بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران "مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌منیه‌تییه"‌ و ده‌بێ به‌ کوشتن وڵامی بدرێته‌وه‌.

نووسین له‌ رۆژنامه‌دا بۆ که‌سێک که‌ له‌ ده‌ست وپێوه‌نده‌کانی سیستمی کۆماری ئیسلامی نه‌بێ، کارێکی دژی "ئه‌منیه‌تی"یه و وڵامه‌که‌ی حوکمی ئیعدامه‌، هه‌ر وه‌ک ئه‌و حوکمه‌ی که‌ به‌ سه‌ر "عه‌دنان حه‌سه‌ن پور" دا سه‌پاندوویانه‌‌.

بوونی فکری پاک وخاوێنی ژینگه،‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی کۆماری ئیسلامی ، تاوانه‌ و مه‌سه‌له‌یه‌کی "ئه‌منیه‌تی"یه‌ وحوکمی ئیعدامی هه‌یه‌، هه‌ر وه‌ک چۆن "هیوا بوتیمار" به‌و تۆمه‌ته‌ تاوانبار کراوه‌.

کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ بێده‌نگی هه‌موو خه‌ڵکان و تاکه‌کانی ناو ئێران و کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌وه‌یی، توانی به‌ ناوی خودا و دین، پایبه‌ندبوون به‌ بایخه‌کانی ئینسانی بکات به‌ "تاوان" له‌ سه‌ر خه‌ڵک.

ئه‌مرۆ کۆماری ئیسلامی هێرشێکی تازه‌ی له‌ کوردستانه‌وه‌ نه‌ک به‌ ته‌نیا  له‌ دژی کورد به‌ڵکوو له‌‌ دژی بایخی ئینسانی له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌ست پێکردووه،‌ که‌ زۆر له‌ به‌کار هێنانی بۆمبی ئه‌تۆمی ترساناکتره‌.

 

ئه‌و که‌سه‌ی له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌دا بێده‌نگ بێ، سبه‌ی رۆژێ که‌ نۆبه‌ گه‌یشته‌ خۆی، ئه‌و مافه‌ی له‌ خۆی زه‌وت کردووه‌ که‌ پشتیوانی لێ بکرێ، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر ئه‌مرۆ زۆر به‌ په‌له‌ ده‌بێ له‌ به‌رانبه‌ر" ئیعلامی شه‌ڕی تازه‌ی" کۆماری ئیسلامی دژی هه‌موو بایخه‌کانی ئینسانی له‌ سه‌راسه‌ری جیهان راوه‌ستین.

ده‌ستپێکی ئه‌م هاوده‌نگی جیهانیه‌، پشتیوانی کردن له‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ی حوکمی ئیعدامی موسلح زه‌مانی، عه‌دنان حه‌سه‌ن پور، هیوا بوتیمار و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران به‌ تاوانی بێ بناغه‌ له‌ زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا له‌ به‌ند کراون.

ناوه‌نده‌کانی سیاسه‌تی جیهانی و سه‌رجه‌م میدیا، ده‌بێ بزانن که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران ماوه‌ی 28 ساڵه‌ به‌ گه‌وره‌کردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی سیاسی له‌ رێگای میدیای جیهانیه‌وه،‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی خۆی له‌ بێده‌نگی میدیا و ناوه‌نده‌کانی جیهانی سیاسه‌تدا، به‌ڕێوه‌ بردووه و به‌ڕێوه‌ ده‌با.

با نه‌هێڵین کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ پێشبردنی ئه‌م‌ سیاسه‌تانه‌ سه‌رکه‌وێ.

با له‌ هه‌ر رێگایه‌که‌وه‌ که‌ ده‌کرێ ناوه‌نده‌کانی جیهانی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، مافی مرۆڤ و هه‌ر ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌ و چکۆله‌ و میدیاکان ئاگادار که‌ینه‌وه‌ و سفاره‌تخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان بکه‌ینه‌‌ شوێنی خۆپیشاندان وده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی.

ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مرۆ پێش به ئاکاره‌‌ به‌ربه‌ریه‌‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌گرێ، سبه‌ی رۆژ زۆر دره‌نگ ده‌بێ.

ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ماڵپه‌ڕی بۆکان – رۆژهه‌ڵات

 

ما سکوت میکنیم، جمهوری اسلامی میکشد!

 

رژیم جمهوری اسلامی ایران از همان ابتدای به‌ روی کار آمدن خود، کوردستان را از ایران جدا نموده‌، سیاستهای سیاه‌ و نامردمی خود را ابتدا در این خطه‌ به‌ آزمایش گذاشته‌‌، آنگاه‌ آنرا به‌ سیاست عمومی خود در سراسر ایران تبدیل کرده‌ است.

آنگاه‌  که‌ رهبران جمهوری اسلامی ایران میخواستند" هنر و فرهنگ غیر اسلامی" را ممنوع کنند، یا انقلاب فرهنگی به‌ راه‌ بیاندازند، ترکمن، عرب، آذربایجانی، بلوچ و دیگر ملل ایران را سرکوب کنند، بدون بازخواست بکشند، از طریق اعدام و تجاوز زهرچشم از زنان و دختران بگیرند، سد راه‌ آزادی احزاب، روزنامه‌ها و هر نوع حقوق انسانی گردند، و آنزمان که‌ درصدد دوختن دهان روشنفکران و هنرمندان برآمدند، کوردستان را به‌ میدان آزمایشات سیاستهای خود تبدیل کردند.

اگر خواستند همه‌ مردم ایران را بترسانند، آزادی را از بین ببرند،یا دختران و پسران را به‌ اعتیاد و فساد بکشانند، کوردستان را برای آزمایش سیاستهایشان انتخاب کردند. همه‌ این سیاستها هم از بیت امام خمینی به‌ نام دین و خدا طرح ریزی میشد، اولین فرمان "جهاد علیه‌ مردم کرد" نیز که‌ در 28 مرداد سال 1358 توسط آیت الله‌ روح الله‌ خمینی امضاء شد، از بیت امام صادر گردید.

تنها جرم این مردم، که‌ به‌ نام خدا علیه‌شان " اعلام جهاد" شد، عدم شرکت در رفراندوم جمهوری اسلامی و عدم رای به‌ این نظام بود.

رژیم  ملایان از همان آغاز همه‌ مسائل مربوط به‌ کوردستان و مردم این دیار را "مسئله‌ امنیتی" تلقی کرد.

امروز نیز برای "امینتی" جلوه‌دادن هر مسئله‌ای در سراسر ایران، دوباره‌ از کردستان شروع کرده‌اند.

دوستی بچه‌ای 13 ساله‌ به‌ نام "مصلح زمانی" با دوست دخترش برای جمهوری اسلامی ایران یک" مسئله‌ امنیتی" تلقی می شود و مجازات آن مرگ است.

نوشتن در روزنامه‌ها از طرف کسانی که‌ جزو ارباب جمعی حکومت نیستند، اقدام علیه‌ " امنیت کشور" تلقی شده‌ و مجازات آن اعدام است، همچنانکه‌ "عدنان حسن پور" به‌ این جرم محکوم شده‌است.

داشتن فکر حفظ محیط زیست خارج از حلقه‌ جمهوری اسلامی ایران جرم تلقی شده‌ و تاوان آن مرگ است، همانطوری که‌ "هیوا بوتیمار" به‌ این اتهام به‌ مرگ محکوم شده‌ است.

جمهوری اسلامی ایران از سکوت مردم در داخل ایران و جوامع بین الملل کمال استفاده‌ را برده‌، به‌ نام خدا و دین پایبند بودن به‌ ارزشهای انسانی را "جرم" شمرده‌ و مردم را به‌ همین جرمها اعدام یا روانه‌ زندان می کند.

امروز جمهوری اسلامی ایران یورش جدیدی را از کردستان شروع کرده‌ که‌ هدف آن به‌ مسلخ کشاندن هر گونه‌ ارزش انسانی است، که‌ تنها به‌ کوردستان و ایران محدود نخواهد شد، بلکه‌ تهدیدی است جدی علیه‌ فرهنگ و ارزشهای انسانی در سراسر جهان، که‌ از دستیابی به‌ بمب اتم توسط رژیم  بسیارمرگبارتر خواهد بود.

هر کس دربرابر این یورش سکوت پیشه‌ کند، فردا که‌ نوبتش رسید، حق دفاع از خودش را سلب کرده‌ است، به‌ همین دلیل باید هرچه‌ سریعتر علیه‌"اعلام جنگ" تازه‌ جمهوری اسلامی ایران، که‌ نابودی ارزشهای انسانی را هدف قرار داده‌ است، ایستاد.

شروع هماهنگی جهانی این پیکار لغو حکم اعدام سریع مصلح زمانی، عدنان حسن پور، هیوا بوتیمار و تمام زندانیان دربند، در جمهوری اسلامی ایران خواهد بود.

مراکز سیاستهای جهانی و کلیه‌ رسانه‌های گروهی باید بدانند که‌ جمهوری اسلامی ایران در طول 28 سال گذشته‌ با بزرگ جلوه‌دادن یک مسئله‌ سیاسی از طریق رسانه‌های جهانی، به‌ قتل عامهای خود در سکوت کامل همین رسانه‌ها و مراکز سیاستهای جهانی، دست یازیده‌ است. نگذاریم این بارهم جهموری اسلامی ایران به‌ اهداف پلید خود دست پیدا کند.

بگذارید از هر طریق که‌ امکان دارد مراکز سیاسی، اقتصادی، فرهنگی، اجتماعی، حقوق بشر و هر بنیاد کوچک و بزرگ و رسانه‌ها را در جریان امر بگذاریم و اعتراضات گسترده‌ای را در جلو سفارتخانه‌ها و نمایندگیهای جمهوری اسلامی، سازمان دهیم .

اگر جامعه‌ جهانی نتواند امروز جلو بربریتهای جمهوری اسلامی ایران را بگیرد، فردا برای همه‌ ما  خیلی دیر خواهد شد.

 

هیئت تحریریه‌ سایت  بۆکان – رۆژهه‌ڵات

www.rojhalat.de