کۆمیته‌ی هاوبه‌شی که‌مپینی عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هيوا بوتيمار
ڕاگه‌یه ندراوی ژماره (1)
شاڵاوی به‌ند کردن و ڕاماڵینی جیابیران و هه موو ڕەخنه‌گرانی بواره جۆراو جۆره‌کانی ژیان له ئێران‌دا هه‌موو سنووره‌کانی به زاندووه. ئه‌م ڕەوەنده‌به بێ ڕه‌چاوکردنی هه‌موو یاسا‌و ڕێسایه‌ک و له‌ژێر پێنانی مافه مرۆیه‌کان به تووندترین شێوه که و تۆته زەبروزەنگ نواندن؛ بۆ داسه پاندنی خۆی و قڕکردنی چالاکانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه نگی و ڕه‌خنه‌گرانی خاوه‌ن ئه‌ندێشه و قه‌ڵه‌م، هێرشێکی یه‌کجار ناپه‌سه‌ند و دژه مرۆی ده‌ست داوه‌تێ.
هه‌ر له‌م ڕه‌وته‌دا، داسه‌پاندنی سزای له داردان بۆ ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر عه‌دنانی حه‌سه‌ن پوور و چالاکی مه‌ده‌نی هیوا بو تیمار ئیتر گه‌شتۆته دوا دوندەکانی ملهوڕی و دیکتاتۆری .
بۆیه پێویسته هه‌موو ئازادیخوازان و ڕووناکبیران و ویژدانه هۆشیاره‌کانی مرۆفایه‌تی یه‌ک ده‌نگو یه‌ک‌ڕیز له ئاست ئه‌م ڕەوتەدا بووەستن.
له پێناوی ده‌سته به‌ر کردنی مافه‌ڕەواکانی مرۆڤ و ڕزگار کردنی گیانی ڕۆژنامەوان عه‌دنان حه‌سه‌ن‌پوور وچالاکی مه‌ده‌نی هیوا بوتیمار به هه‌موو ڕێگه و شێوه‌یه‌کی گونجاوی مه‌دەنی و شارستانی گوشار بخرێته سه‌ر دەسه‌ڵات و دەوڵه‌تی ئێران.
له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر لایه‌ن و ناوه‌ند و که‌سایه‌تی هه‌ڵوێستی مرۆیانه و ماف پارێزانه‌ی خۆیان نواندووه، وێڕای سوپاس و پێزانینی ته‌واومان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه، ڕا دەگه‌یه‌نین که کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش و سه‌رپه‌رشتیار بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م داوا ڕه‌وایه پێکهاتووەکه هه‌موو هه‌وڵ و کار و کردەکان دەبێ له ڕێگای ئه‌م کۆمیته‌یه‌وە جێ‌به‌جێ بکرێ.
ده‌خوازێ بۆ هه‌ر هه‌وڵ و هه‌ڵوێست و بابه‌تێ که په‌یوه‌ندی به که‌مپینی ئه‌م چالاکانه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌م کۆمیته‌یه وه‌بکرێت.
· ووته بێژی کۆمیته خاتو له‌یلی حه‌سه‌ن پوور
· به‌ڕێز هادی بوتیمار
· کانوونی نوو سه‌رانی کوردستانی ئێران
· ناوه‌ندی خۆرهه ڵاتی نوێ بۆ دیموکراسی
· ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان
· کۆمیته‌ی پارێزگاری له به‌ندکراوانی سیاسی
· ڕێکخراوی چاک
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و پێ‌زانین بۆ که‌مپینی ما‌ڵپه‌رى خۆرهه‌ڵات نيوز و رينسانس و هه‌موو ناوه‌ند و که‌سایه‌تیه‌کانی دیکه.