شارۆمه‌ندیَكی سه‌قزی به 5 ساڵ زیندان حوكم درا
شارۆمه‌ندیَكی سه‌قزی له لایه‌ن دادگای ناوه‌ندی شاری سه‌قزه‌وه به 5 سال زیندانی مه‌حكوم كرا.
"فواد كه‌ریمی نیا" لاویَكی 18 ساڵانه‌ی سه‌قزی كه له مانگی ره‌زبه‌ر 86 له لایه‌ن هیَزه‌كانی ئه‌منییه‌تی شاری بانه‌وه ده‌ستگیر كرا به تۆمه‌تی پیَوه‌ندی له گه‌ڵ حیزبیَكی كوردی به 5 ساڵ زیندانی مه‌حكوم كرا.
هیَزه‌كانی ئئیتلاعاتی بانه پاش ئه‌وه‌ی كه رژانه ماڵی فواده‌وه ده‌ستگیرییان كرد و پاش چه‌ند رۆژ زیندانی كردن له زیندانی بانه ره‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز كرا.
به پیَی وته‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌ك باروودۆخی ده‌روونی ئه‌م لاوه 18 ساڵانه‌یه خراپه.
ریَكخراوه‌ی
ماڤی مرۆڤی
كوردستان به
بۆنه‌ی 10 ی
دیسامبه‌ر
رۆژی جیهانی
ماڤی مرۆڤ له
راپۆرتیَكی 5
لاپه‌رِه‌یی
دا پاش ئه‌وه‌ی
ئاماژه‌ی به
باروودۆخی
ناله‌باری خه‌ڵكی
كوردستان
كردووه
ئاماژه‌ی به
ده‌ستگیری
فواد كه‌ریمی
نیا و ده‌یان
شارۆمه‌ندی
كوردی تریش
كردووه.
----
ئه‌ورِۆ رۆژی جیهانی ماڤی مرۆڤه...
ئه‌ورِۆ رۆژی جیهانی ماڤی مرۆڤه...
دڵم گیراوه هه‌ر چه‌ند ئه‌ورِۆ به پیَچه‌وانه‌ی هه‌ندیَ له رۆژه‌كانی تره‌وه هه‌ندیَ ده‌ستم به خۆم‌دا هیَنا هه‌ڵبه‌ت له به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه زانیبیَتم رۆژی جیهانی ماڤی مرۆڤه به‌ڵكوو هه‌ر كه له خه‌و هه‌ستام هه‌ستم به دڵته‌نگی خۆم كرد و بۆ ئه‌وه‌ی دڵته‌نگییه‌كه كاریگه‌ریم له سه‌ر به جیَ نه‌هیَڵیَت وا كه نه‌هیَڵیَت به كاره‌كه‌كانی ئه‌ورۆم‌دا بگه‌م هه‌ندیَ ده‌ستم به خۆم دا هیَنا ئه‌ورِۆ كه هاتمه ئیداره بیرم كه‌وته‌وه كه ئه‌م رۆژه ئه‌م رۆژه زۆر لای من به تایبه‌تی مانای نییه مانای بوایه برا بچووكه‌كه‌م فواد له زیندان چاوه‌رِیَی ته‌واو بوونی 5 ساڵ زیندانییه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد و دایكم به جیَی ئه‌وه‌ی هه‌ر رۆژ نارۆژیَك چاره‌كه‌یه‌ك فرمیَسكی بۆ زیندانی سه‌قز بۆ ببات باوه‌ش باوه‌ش خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵات ده‌كرد. عه‌دنان هاورِیَی رۆژنامه‌نووسم به جیَی ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له دڵه‌له‌رزیَی ئه‌وه دا بن كه كورِه‌كه‌یان له زیندان دا چی به سه‌ر دیَت و حوكمه ئیعدامه‌كه‌ی كه‌ی ده‌شكیَت په‌رِه‌سیَلكه‌كان سووروساتی زه‌ماوه‌ندیان بۆ ده‌گیَرِا رووناك ، هانا، ئۆمید و كه‌بوودوه‌ند و ... ش ئه‌ورِۆ مه‌راسیمیَكی تریان بۆ ئه‌م نه‌ورۆزه ده‌گرت.
ماوسه‌كه له ژیَر په‌نجه رام كراوه‌كه‌م هه‌ڵده‌خلیسكیَت ئه‌م سه‌رگه‌ردانییه وه‌كوو وشتری وه‌یشوومه‌ی مه‌رگ له به‌ر درگای چاره‌نووسی هه‌موو ره‌گ و ریشه‌ی دایكوتاوه. به‌ر له‌وه‌ی هه‌موو شه‌ویَك بخه‌وم هیوامه به خه‌ویش بیَت خه‌وه‌كانم بیَ گولاله سووره بیَت خه‌وه‌كانم بی ده‌رزی به‌رۆكی داخراوه بیت، بیَ راكه راكه و هه‌ناسه برِكی و بیَ لیَزمه و شه‌رِ و شۆرِ بیَ له‌چك گۆرِینه‌وه و بیَ بیَ بیَ بی َ بی َ بیَ و ....
به‌ڵام شه‌رته ئه‌م گۆمی نیشتمانه بگووریَنم...
ئه‌و دوو بابه‌ته له وه‌ب‌لاگی په‌ری که‌ریمی‌نیا وه‌رگێراوه