ئازادیخوازان!
رێكخراوه مروڤدۆسته‌كان!
به‌هانای بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێرانه‌وه بێن
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه، دوای به‌ڕێوه‌بردنی رێ‌وره‌سمی16ی سه‌رماوه‌ز رۆژی خوێندكار له‌تاران خوێندكارانی ئازادیخواز كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی و سێ كه‌س له چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به‌ناوه‌كانی: سۆهراب كه‌ریمی، محه‌مه‌د ساڵح ایومن وفرشاد دوستی‌پور ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
بێگومان ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین مافی سه‌ره‌كی هه‌رتاكێكی كۆمه‌ڵگایه، له‌كاتێكدا خوێندكارانی ئێمه له به‌ر ده‌ربڕینی بیروڕای خۆیان به توندترین شێواز ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی رژیم.
ئێمه وه‌كوو خوێندكارانی زانكۆپه‌یام‌نووری مه‌ریوان به ئه‌ركی سه‌رشانی سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه ئازادیخواز و ناوه‌نده مرۆڤدۆسته‌كانی ئه‌زانین كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و گشته پێشێلكارییانه‌ی مافی مرۆڤ له ئێران دا بێ‌هه‌ڵوێست نه‌بن. هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و خوێندكاره گیراوانه‌ین و پشتگیری خۆمان له بزاڤی خوێندكاری رائه‌گه‌یه‌نین.
خوێندكارانی زانكۆپه‌یام‌نووری مه‌ریوان