|
درێژه‌ی سیاسه‌تی كوشتنی شارۆمه‌ندانی كورد
ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده
گومان له‌وه دانییه كه كۆماری ئیسلامی به‌درێژایی مێژووی هاتنه
سه‌ركارییه‌وه ده‌ستی له‌هیچ چه‌شنه كوشت‌وكوشتارێك به‌دژی گه‌لانی
ئێران‌و به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد نه‌پاراستووه. له‌كه‌س شاراوه نییه
كه ئه‌م رژیمه‌و هه‌رجاره‌و به‌شێوه‌یه‌ك‌و به‌بیانویه‌ك
ده‌ستده‌داته كوشت‌و كوشتار‌و له‌نێوبردنی شارۆمه‌ندانی كورد. خه‌ڵكی
كوردستان‌و بزووتنه‌وه ره‌واكه‌ی به‌درێژایی مێژووی خۆی رووبه‌ڕووی
ئه‌م جۆره كرده‌وانه بۆته‌وه‌و به‌رده‌وامیش وه‌ك گه‌لێكی زوڵملێكراو
به‌دژی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڵس‌و كه‌ته دوژمنكارانه‌ی رژیمی كۆماری
ئیسلامی بوێرانه خۆراگری كردووه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م بزووتنه‌وه
به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك هه‌وراز ونشێوی تێپه‌ڕكردووه، به‌ڵام به‌گشتی
رووسور هاتۆته ده‌رێ‌و ئێستاكه‌ش خۆڕاگرانه‌و شێلگیرتر له‌جاران بۆ
گه‌یشتن به‌مافه‌كانی خۆی درێژه به‌خه‌بات‌و تێكۆشان ده‌دات.
هه‌ر له پێوه‌ند به درێژه‌دان به‌سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی كۆماری
ئیسلامی له‌ئاستی كوردستاندا‌و له‌تازه‌ترین كرده‌وه‌دا هێزه‌كانی رژیم،
له رۆژی هه‌ینی 23ی سه‌رماوه‌ز له‌ئاوایی قوروچاوی بۆكان ته‌قه
له‌ماشینێكی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن‌و له‌ئاكامدا شوَفیری
ماشینه‌كه به‌ناوی "محیه‌دین محه‌مه‌دیان" گیانی له‌ده‌ستده‌دا. هێزه
ئینتزامیه‌كان دواتر ته‌رمی ناوبروا له‌گه‌ڵ خوێان ده‌به‌ن و دوای 24
كاتژمێر له‌سه‌ر پردی ساحلی بۆكان فڕێی ده‌ده‌ن. شایانی باسه وه‌ك
سیاسه‌تی له‌مێژینه‌ی حاكمانی ده‌مارگرژی رژیم هۆی كوشتنی ئه‌م
كاسبكاره بێتاوانه تا ئێستاكه روون نه‌بۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت پێویسته
بوترێ كه‌داگیركه‌رانی كوردستان به‌درێژایی مێژووی ره‌شی
ده‌سه‌ڵاتداریان به‌هه‌زاران له‌خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستانیان
به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر تێدا بردووه‌و هیچ چه‌شنه وڵامێكی ئه‌وتۆیان
نه‌داوه‌ته‌وه به بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كان. ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری رق‌و
قینی حاكمانی دژه كورد‌و سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌كانیانه له‌ئاستی
كوردستان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر له‌دریژه‌ی سیاسه‌تی له‌نێوبردنی خه‌ڵكی
بێتاوانی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان‌و به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی
بڵاوبوونه‌ته‌وه،
به‌هۆی ته‌قه‌كردنی هێزه ئه‌منیه‌كانی رژیم له‌شاری مه‌ریوان چه‌ند
كه‌س له‌شارۆمه‌ندانی ئه‌و شاره گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. به‌پێی
هه‌واڵه‌كان رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 23ی سه‌رماوه‌ز له نزیك ئاوایی
"چناره" هێزه‌كانی رژیم ته‌قه‌یان له ماشێنێك كرد كه له‌ئاكامدا سێ
كه‌س به‌ناوه‌كانی "ساڵح كه‌ریم"ناسراو به‌ساڵح نه‌نه‌یی، "عه‌بدوڵڵا
مه‌ردوخی"و كه‌سێكی دیكه به‌ناوی "حه‌مید"، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پێویسته بوترێ تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دام‌وده‌زگا
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم به بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌م كرده‌وه
دوژمنكارانه‌یان به بنه‌ماڵه‌ی ناوبراوان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر له‌درێژه‌و به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌تی كوشتن‌و له‌نێوبردنی خه‌ڵكی
كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 18ی سه‌رماوه‌ز كۆمه‌ڵێك
له‌كاسبكاران له‌سه‌ر رێگای مه‌هاباد- سه‌رده‌شت ده‌كه‌ونه كه‌مینی
هێزه ئینتیزامییه‌كانه‌وه. به‌و بونه‌وه‌و بۆده‌رباز بوون له‌و
كه‌مینه كاسبكاران به‌ره‌و ئاوایی "ئامێد" هه‌ڵدین‌و پاشان ده‌ست
به‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ته‌قه‌یان لێده‌كرێ‌و له‌ئاكامی
ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئینتیزامی ژنێك به‌ناوی "كاڵێ سه‌ید ره‌حیمی" كچی
ته‌ها ته‌مه‌ن 21 ساڵه كه‌خاوه‌ن مناڵێكی 3ی مانگه‌یه گیانی له‌ده‌ست
ده‌دا. هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌و له‌درێژه‌ی گوشار بۆسه‌ر كاسبكارانی
كوردستان ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 12ی سه‌رماوه‌ز له‌كێوی
دووبه‌زه‌ی سه‌رده‌شت هێزه‌كانی رژیم ته‌قه‌یان له‌كۆمه‌ڵێك
له‌كاسبكارانی سه‌رده‌شتی كرد‌و له‌ئاكامی ته‌قه‌كردنه‌كه كه‌سێك
به‌ناوی "ئه‌میر یوسفی" خه‌ڵكی ئاغه‌ڵانی سه‌رده‌شت بریندار ده‌بێت.
دیسانه‌وه‌و هه‌ر له‌پێوه‌ند بۆ سه‌ر كاسبكارانی ناوچه جیاجیاكانی
كوردستان‌و ئه‌مجاره له كامیاران رۆژی
سێشه‌ممه رێكه‌وتی 13ی سه‌رماوه‌ز هێزه‌كانی رژیم كه‌پێشووتر ده‌ستیان
به‌سه‌ر بڕێك كه‌ل‌و په‌لی كاسبكارانی كامیارانی داگرتبوو له‌كاتی
گوازتنه‌وه‌یدا بۆ شاری كامیاران له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه بۆ
وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ل‌وپه‌له‌كانیان هاتبوون ده‌رگیرده‌بن. به‌و
بۆنه‌وه هێزه‌كانی رژیم ته‌قه له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ن‌و له‌ئاكامدا 3ی
كه‌س له‌شارۆمه‌ندانی كامیارانی بریندار ده‌بن.
به‌گشتی ئه‌وه‌ی پێویسته بوترێ ئه‌م راستیه‌یه كه كۆماری ئیسلامی
هه‌میشه به‌هۆی ترسێكه له‌بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای خه‌ڵكی كورد بوویه‌تی
سیاسه‌تێكی ئه‌منییه‌تی نیزامی-
میلتاریستی له‌كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌بات‌و به‌م چه‌شنه ده‌یهه‌وێ
فه‌زایه‌كی ترساوی له‌ئاستی كوردستان پێك بهێنێت. دیاره نموونه‌ی
كوشتن‌و له‌نێوبردنی خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن رژیم و دام‌وده‌زگا
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی یه‌كجار زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و
راستیه‌یه كه حاكمان‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌مارگرژی كۆماری ئیسلامی
هیچ كات نه‌یانتوانیوه بگه‌ن به‌ئامانجه دوژمنكارانه‌كانیان كه
ئه‌وه‌یش له‌نێوبردن‌و له‌بنه‌چه‌كێش كردنی بزووتنه‌وه‌ی به‌رحه‌قی
خه‌ڵكی كوردستانه. درێژه‌دان‌و راوه‌ستاویی بزووتنه‌وی خه‌ڵكی كورد تا
ئێستاكه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و سیاسته دوژمنكارانه‌یه‌ی رژیم راست
به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی حاكمانی داگیركه‌ر ره‌نگی داوه‌ته‌وه. خه‌ڵكی
تێكۆشه‌ری كوردستان‌و حیزبه سیاسیه‌كانیان‌و به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه
ئێستاكه‌و زیاتر له‌هه‌ركاتێك ئاڵای خه‌باتیان شكاوه راگرتووه‌و
شێلگیرانه‌تر وپته‌وتر له‌هه‌میشه بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه ره‌واكانیان
هه‌نگاوهه‌ڵده‌گرن.
له‌كه‌س شاراوه نییه كه خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌تایبه‌تی لاوان،
مامۆستایان، ژنان، كرێكاران، خوێندكاران به‌هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی
ئاستی وشیاری سیاسی‌و به‌هۆی بڕوادار بوون به‌رێبازی خه‌باتێكی
پێشكه‌وتنخوازانه زیاتر له
هه‌میشه رێگه‌ی دژایه‌تی
و
په‌رچه‌كردارنواندنیان له‌شێوه‌ی جیاواز به‌دژی كۆماری ئیسلامی گرتۆته
به‌ر. به‌م بۆنه‌وه پێویسته بڵێن كه ئه‌گه‌رچی رژیمی كۆماری ئیسلامی
به‌كوشتنی بێ سه‌روبه‌ره‌ری شارۆمه‌ندانی كورد زیاتر له‌هه‌میشه ریسوا
ده‌بێت‌و زیاتر له‌هه‌میشه پێگه‌ی خۆی له‌ئاستی ناوخۆیی‌و ده‌ركیدا
وه‌ك وڵاتێكی پێشێلكه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له‌ده‌ست ده‌دا،
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌بێت ئه‌و ئاره‌زووه له‌گه‌ڵ خۆی بخاته گۆڕ
كه به‌كوشتن‌و گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كورد بۆ هه‌میشه
ده‌نگی ئازادیخوازی‌و هاوخه‌باتیان كپ بكات. |