|
دیكتاتۆری‌و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران
ئه‌بووبه‌كر موده‌ڕٍسی
كاتێك په‌رده‌ی ره‌شی دیكتاتۆری خۆی به سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌كێشێ‌و
هه‌ناسه‌ی ئازاد له‌ده‌رووندا قه‌تیس ده‌مێنێ، كاتێك هه‌موو
ده‌سكه‌وته گه‌وره‌كانی مێژووی هاوچه‌رخ له‌بواری خۆرێكخستن‌و
به‌رگری كردن له مافی تاك‌و گرووپ له‌شارۆمه‌ندانی وڵات
ده‌سه‌ندرێته‌وه. كاتێك هه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كان‌و زۆر
جارانیش ناته‌باكان له‌نێوان چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ددانی پێدا
ناندرێ. كاتێك حیزبی سیاسی ره‌سه‌ن وه‌ك ئامرازێكی مودێرن‌و
ستوونێكی هه‌ره گرینگی دێمۆكراسی قه‌ده‌غه‌یه‌و رێبه‌رانی ئه‌و
حیزبانه له تاراوگه‌و گرتووخانه‌كاندا قه‌تیس كراون. له كه‌ش‌و
هه‌وایه‌كی داخراوی سیاسی كه هیچ رێگه‌یه‌ك بۆ شارۆمه‌ندانی وڵات
نامێنێ تا چاودێری ده‌سه‌ڵات بكه‌ن، به پێچه‌وانه ئه‌وه
ده‌سه‌ڵاتی شێوه باوكسالاره كه وه‌ك باوكێكی دمارگرژ‌و به‌دگومان
شارۆمه‌ندانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك منالی كه‌م عه‌قل ته‌ماشا ده‌كا كه
ته‌نانه‌ت ده‌بێ چاوی له هه‌ڵسووكه‌وتی كۆمه‌ڵایه‌تیشیان، له
لیباس له‌به‌ر كردنه‌وه بگره تا میوانییه‌كانیان‌و كاتی رابواردنیان
ببێت. به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه مكانیزمه‌كانی به‌ره‌وپێش چوونی
ره‌وتی كۆمه‌ڵگا به هه‌موو داخراوه‌یه‌كه‌یه‌وه ناتوانێ تووشی
وه‌ستان بێت‌و ناچار رێگایه‌ك ده‌دۆزێته‌وه بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی
ئه‌و ئامرازانه‌و ئه‌و كاناڵانه‌ی لێی بێبه‌شكراوه‌و به هۆی
زاڵ‌بوونی دیكتاتۆرییه‌ت ناتوانێ كه‌ڵكی پێویستیان لێ وه‌رگرێ.
ئه‌و مێكانیزمه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیك ئه‌و ئه‌ركه ده‌خاته ئه‌و
شوێن‌و جێگایانه كه ته‌نانه‌ت هارترین دیكتاتۆره‌كانیش ناتوانن
دایخه‌ن.
له‌ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری پاشایه‌تی دوو شوێن مابوون كه نه‌ده‌كرا
داخرێن ئه‌وانه زانكۆكان و مزگه‌وته‌كان بوون. له ململانێی نێوان
زانستگاكان‌و مزگه‌وته‌كان‌و له‌نه‌بوونی درێژماوه‌ی حیزب‌و
سندیكاكان‌و هتد، زۆر هۆكاری مێژوویی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كه لێره‌دا
مه‌جالی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان نیه، مزگه‌وته‌كان به سه‌ر
زانستگاكان سه‌ركه‌وتن‌و له‌ئاكامدا كۆماری ئیسڵامیی وه‌ك
ده‌سه‌ڵاتی ئایینی-سیاسیی ده‌رهاتوو له مزگه‌وته‌كان‌و حه‌وزه
عیلمییه‌كان، خۆی به سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا داسه‌پاند. له‌وڵاتانی
كه‌متر پێشكه‌وتوو زۆر جاران عه‌شیره‌ته‌كان‌و شكڵه كۆنه‌كانی
تایفه‌یی ده‌ژێته‌وه‌و یان به‌رجه‌سته ده‌كرێته‌وه تا ئه‌و ده‌وره
له گۆڕه‌پانی سیاسی كۆمه‌ڵگادا بگێڕن كه ئامرازه مودێرنه‌كان وه‌ك
حیزبی سیاسی، سندیكاكان‌و ته‌نانه‌ت داموده‌زگای ئیداری ئیمڕۆیی
مه‌جالیان نیه‌و یان هه‌ره‌سیان هێناوه. سۆمالی نموونه‌یه‌كی
به‌رجه‌سته له‌و وڵاتانه‌یه. له ئێران به به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆر
وڵاتانی دیكه له ئافریقاو رۆژهه‌ڵانی ناوه‌راست، وڵاتێكی
پێشكه‌وتووتره. بۆیه‌ش گه‌رانه‌وه بۆ شكڵه كۆنه‌كانی عه‌شیره‌تی
جێگایه‌كی نییه، له جیاتی ئه‌وه مێكانیزمه‌كانی كۆمه‌ڵگا روو
ده‌كاته زانكۆكان‌و خوێندكاران ده‌بنه ئه‌وكه‌سانه‌ی كه نه‌بوونی
حیزبی سیاسی و كۆركۆمه‌ڵه سه‌ندیكایه‌كان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی ئایینی كه خۆی له‌وه‌ها مێكانیزمێكدا توانی گوتاری
خۆی زاڵ بكات‌وهاوكات له‌گه‌ڵ به ده‌ست گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی،
هه‌وڵیدا هه‌ردووك له‌و ناوه‌ندانه به ته‌واوی كۆنتڕۆل كات.
به‌راستی هیچ كات له‌ده‌ورانی پاشایه‌تیش مزگه‌وته‌كان وه‌ك ئێستا
واته له‌ناو ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینی، كۆنتڕۆڵ نه‌كراون‌و سیستمی
هێراركی(سلسله مراتب) شیعه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان
له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ست نه‌داوه. تا ئه‌و جێگایه‌ی به
زانستگاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌وڵه‌ت ته‌نیا پاڵپشته‌كه‌ی زه‌خه‌ت‌و
زۆر نه‌بووه، به پێچه‌وانه ستراتێژی درێژخایه‌نی ئه‌وه بوو كه
وه‌ها ئاڵوگۆڕێك له‌و ژینگه‌یه‌دا پێك بێنێ كه به ته‌واوی‌و بۆ
هه‌میشه گوتاری مزگه‌وت به سه‌ر زانستگاكاندا زاڵ كات‌و به‌و
شێوه‌یه بیانهێنێته ژێر ركێفی خۆی. له ئینقلابه فه‌رهه‌نگێكه‌ی
ساڵانی سه‌ره‌تایی ده‌سه‌ڵاتی خۆی كه له‌ژێّر
ناوی "وه‌حده‌تی حه‌وزه‌و دانشگاه" به‌ڕێوه چوو‌و بۆ ماوه‌ی نزیك
به ساڵێك زانكۆكان داخران‌و سه‌دان مامۆستای به ئه‌زموون‌و
خوێندكاری ئه‌و ناوه‌ندانه ده‌ركران، كۆماری ئیسلامی چاوی له‌و
ئامانجه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد بڕیبوو. به هه‌موو ئه‌وانه‌ش
ره‌وتی پێشچوونی كۆمه‌ڵگا له‌ناته‌بایی گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌و
مه‌به‌سته كۆنه‌په‌رستانه‌یه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بێ‌ئاكام هێشته‌وه‌و
دوای نزیك به ده‌یه‌یه‌ك زانستگاكان سه‌ر له‌نوێ بوونه‌وه به
ناوه‌ندی بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كان‌و ئه‌و ئه‌ركه مێژووییه‌ی كه
له ئێران(كوردستانی لێبه‌در بێ) حیزبه سیاسییه‌كان‌و باقی
رێكخستنه سیاسییه‌كانی دیكه نه‌یانده‌توانی بیبینن، كه‌وته‌وه
سه‌ر شانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران. هاتنه مه‌یدانی سه‌ربه‌خۆی
خوێندكاری كورد له ئیتیلاف له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه، یه‌كێك له
خاڵه وه‌رچه‌رخانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد بوو
له‌مه‌یدانی خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری بۆ ئازادی له‌ئێران. له‌و
باره‌وه ده‌بێ له مه‌جالێكی دیكه‌و به تێروته‌سه‌لی قسه‌ی له
سه‌ر بكرێ.
ئه‌وه‌ی هه‌موو هێزێكی پێشكه‌وتنخواز ده‌بێ هه‌وڵی بۆ بدا هێنانه
مه‌یدانی ناوه‌نده‌كانی كار‌و به‌رهه‌مهێنانه بۆ ئه‌و مه‌یدانه‌و
به یه‌كه‌وه لكاندنێتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران‌و به
تایبه‌ت له‌گه‌ڵ باڵی چه‌پ‌و پێشكه‌وتنخواز. واته بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیكایی‌و ئیتحادیه كرێكارییه‌كانه. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆنی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێتوانایه له‌بینینی ده‌وری گرینگ له‌مه‌یدانی
خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران بۆ ئه‌و دوو ناوه‌نده واته كار‌و خوێندن،
ئه‌توانن سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵان‌و دروست بوونی حیزبه سیاسییه‌كانی
داهاتووی ئێران بن.
|