|
هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ دامه‌زراندنی مافی مرۆڤی ئیسلامی
به یاساییكردنی هه‌رچی زۆرتری بێ مافی شارۆمه‌ندانه
هیوا سه‌لیمی
"محه‌مه‌د جه‌وادی لاریجانی" ده‌بیری ستادی به‌ناو مافی مرۆڤی! ده‌زگای
قه‌زایی كۆماری ئیسلامی رۆژی 13ی دیسامبر له ئاخاوتنێكدا
رایگه‌یاندووه كه پیۆیسته به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی پێداچونه‌وه
به‌سه‌ر كۆنۆانسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤدا بكه‌ن و له بواره‌كانی وه‌ك
مافی ژنان و مناڵان، یاسای ئیسلامی وه‌ك بنه‌مای داڕشتنی ماف
ره‌چاوبكه‌ن. ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر
مێژووی راگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ و راده‌گه‌ێنێت كه 100 ساڵ
پێش له ئێستا موسڵمانان و دونیای ئیسلام له خه‌ودا بوون و كۆمه‌ڵگا
رۆژئاواییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌ساسی بیرۆكه‌ی لیبرالیزم ئه‌م مافانه‌یان
داڕشتووه و كاتێك له‌خه‌و هه‌ستاین ئه‌و رێككه‌وتنه‌مان ئیمزا كردبوو.
ئه‌وه‌ی كه خوێندتانه‌وه قسه‌ی به‌رپرسێكی سه‌ره‌كی له بواری
مافه‌كانی مرۆڤ له ئێرانی ئیسلامییه و یه‌كێك له مه‌یدانه‌كانی
چالاكی ئه‌م به‌رپرسه داكۆكیكردن و پارێزگاریكردن له مافه‌كانی تاكی
ئێرانی له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكاریدایه.ناوبراو له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا
ئه‌وپه‌ڕی نه‌خوێنده‌واری و ناشاره‌زایی خۆی له‌هه‌مبه‌ر مێژوو و
هۆكاره‌كانی راگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكراده‌كات و
به‌هه‌ڵه ئه‌م مێژووه بۆ سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
خافڵ له‌وه‌ی كه هه‌ر چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش شه‌سته‌هه‌مین ساڵڕۆژی
راگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ پیرۆزكرا و ده‌یان
كۆڕوكۆبوونه‌وه‌ی نیۆنه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی ئه‌م رۆژه به‌ریۆه‌چوو.
دواتر ناوبراو له قسه‌كانیدا دژوازیه‌كانی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی
له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی شارستانی ده‌خاته به‌رچاو و راده‌گه‌یه‌نێت كه
په‌سندكردنی ئه‌م یاسایانه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به‌مانای
ژێر پێ‌خستنی مافه ئیسلامییه‌كانه. ناوبراو له به‌شێكیتری قسه‌كانیدا
ده‌ڵێت كه قه‌بووڵ نه‌كردن و ئیمزانه‌كردنی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ له
لایه‌ن كۆماری ئیسلامی به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات زیان ده‌گه‌ێنێت و
ئه‌م وته‌یه‌ش رێك ئه‌و راستییه ده‌رده‌خات كه هه‌ر چه‌شنه هه‌نگاو
و هه‌وڵێكی له‌م شیۆه‌ی كۆماری ئیسلامی چه‌شنێك فریوكاری و دیماگۆژیه‌ت
له‌به‌رامبه‌ر رای گشتییه و ئه‌وه‌ی له فه‌رهه‌نگۆكی كۆماری ئیسلامی
جێگه‌ی نییه، مرۆڤ و مافه‌كانیه‌تی.
ئه‌وه‌ی راستی بێت نه كۆماری ئیسلامی و نه ئایدوَلۆژی
ئیسلامی سیاسی هیچ خزمایه‌تیه‌كیان له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤدا نییه و
هه‌رچه‌شنه بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ ئه‌م واتایه فریوكارییه. مێژووی
ده‌سه‌ڵاتی رژیمی ئیسلامی ، مێژووی سوكایه‌تی به مرۆڤ و زه‌وتكردنی
سه‌ره‌تایترین مافه‌كانیه‌تی. ئێران زیندانێكی گه‌وره‌ی مرۆڤی
كۆمه‌ڵگاكه‌یه‌تی و ئه‌م وڵاته له ریزی پێشه‌وه‌ی پێشێلكارانی مافی
مرۆڤ له جیهاندایه. زیندان، له‌سێداره‌دان، به‌رده‌باران و ده‌یان
كرده‌وه‌ی دژه ئینسانی‌تر تایبه‌تمه‌ندیه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی بووه و باسكردن له مافی مرۆڤی ئیسلامی چه‌واشه‌كاری و
گاڵته‌جاریه‌كی بێشه‌رمانه‌یه.
به‌شێك له مافه‌كانی ئینسان هاوشان له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی مرۆڤ له‌دایك
ده‌بن و هیچ ده‌سه‌ڵات ، لایه‌ن و كه‌سێك و له‌ژێر هه‌ر بیانویه‌ك ئه‌و
ئیزنه‌ی نییه كه ئه‌م مافانه پێشێل بكات. ئه‌م مافه بنچینه‌یانه
مافگه‌لێكی گشتگیرن و ناوچه‌ییكردنی ئه‌م واتایه غه‌در له مرۆڤ و
مرۆڤایه‌تییه. قسه‌كانی ئه‌م به‌ناو به‌رپرسه‌ی مافی مرۆڤی ئیسلامیش
شتێكی تازه نییه و كارنامه‌ی نزیك به سێ ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی
له ئێران و شیۆه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌به‌رامبه‌ر شارۆمه‌ندان
نیشانده‌ری رواڵه‌تی راسته‌قینه و شیۆازی مامه‌ڵه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ
ئه‌م چه‌مكه‌یه. هه‌رچه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش بوو كه مێرمنداڵێكی
كرماشانی كه له كاتی ئه‌نجامدانی تاواندا ته‌نیا 13 ساڵی بوو، له
سێداره‌درا و شارستانیه‌تی! زێڕینی به‌ناو مافی مرۆڤی ئیسلامیی پێ
ده‌وڵه‌مه‌ندكرا.
"محه‌مه‌د جوادی لاریجانی " جۆرێك قسه‌ده‌كات كه گوَیا
موشكیله ئه‌وه‌یه رژیمی ئیسلامی یاسا و رێساكانی مافی مرۆڤی
قه‌بوڵكردووه و ئیلتزامكراون كه ره‌چاویبكه‌ن، بۆیه پیۆیسته ئێستا
پێداچوونه‌وه‌یان به‌سه‌ردابكه‌ن. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه نه هیچ
كات حورمه‌تێكیان بۆ واژۆكه‌ی خۆیان داناوه و نه هیچ كات ئیلتزامیان
به‌و جاڕنامه‌یه بووه كه قه‌بووڵیان كردووه.
به‌هه‌مووی ئه‌مانه‌شه‌وه پیۆیسته به‌هه‌موو تواناوه له‌به‌رامبه‌ر
هه‌ر هه‌وڵێكی رژیمی ئیسلامی بۆ ناوچه‌ییكردن و یان ئیسلامیكردنی مافی
مرۆڤ بوه‌ستینه‌وه و پلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌م بواره‌دا پوچه‌ڵ
بكه‌ینه‌وه.
|