|
شه‌پۆلی سه‌ركوت‌و ئیعدام بۆ چاوترسێن كردنی كۆمه‌ڵگای ئێران
ئارام. ه
پاش تێپه‌ڕبوونی نزیك به29 ساڵ له‌ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی، گه‌لانی
ئێران ئه‌و ساڵانه‌ی ته‌مه‌نیان له ترس‌و بێ باوه‌ڕی‌و بێ ئاسۆیی‌و
ژیانێكی ناله‌بار له‌ژێر حوكم‌و ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی ئاخونده‌كان
تێپه‌ڕاندووه. له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركارو به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان
سه‌ركوتی جه‌ماوه‌رو ژێر پێنانی هه‌موو ئازادیه سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ته‌واوی ئێران‌دا بۆ له‌بار بردنی هه‌ر بیرێكی
جیاواز‌و هه‌موو ده‌نگێكی نه‌یاری خۆی وه‌كوو ئه‌سڵێكی نه‌گۆڕ بۆ پاكتاو
كردنی بیرجیاوازانی له‌یاساو سیستمی ئیداری‌و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتی
ره‌شی به‌كار هێناوه. سوور بوونی گه‌لانی ئێران بۆ به‌ده‌ست هێنانی
ئازادی‌و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ده‌یه‌ی 70ی هه‌تاوییداو پاش هاتنه
سه‌ركاری خاته‌می وه‌كوو سه‌ركۆمارێكی رێفورم خواز تا راده‌یه‌ك
به‌شێكی بچووك له‌مافه مه‌ده‌نیه‌كان فه‌زایان بۆ ره‌خسا. له‌م
سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاتداران توانیان تا راده‌یه‌ك سه‌ره‌نجی بیروڕای
وڵاتانی رۆژئاوا بۆلای خۆیان رابكێشن، به‌ڵام پاش هاتنه سه‌ركاری
ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌كوو سه‌ركۆماری ئێران، فه‌زای ترس‌و وه‌حشه‌ت له
ئێران به‌گشتی‌و له كوردستان به‌تایبه‌تی سه‌ر له‌نوێ سێبه‌ری به‌سه‌ر
ژیانی خه‌ڵكدا كێشاوه، پاش تێپه‌ڕبوونی ئه‌م ماوه له‌سه‌ركۆماری
ناوبراو، ئێتر هه‌موو دنیا ده‌زانن كۆماری ئیسلامی حكوومه‌تێكی دژه
ئازادی‌و دێمۆكراسیه. هه‌رده‌م ده‌ستی تاوان‌و تێرۆر و تۆقاندن‌و
ئه‌شكه‌نجه‌ی بیرجیاوازانی ئاواڵه‌یه‌و گوێ به‌هیچ مافێكی ئینسانی
نادات‌و هه‌موو هه‌وڵ‌و تێكۆشانیان مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند كه‌سی
پاوانخوازه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێریه‌كان
رێژه‌ی ئیعدام له‌ئێران به‌نیسبه‌ت ساڵی 84، دووبه‌رابه‌ر بۆته‌وه‌و
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێعدام كراوان 112 كه‌س بوون‌و زیاتر له170
كه‌سیش چاوه‌ڕێی به‌ڕێوه بردنی حوكمی ئیعدامن كه62 كه‌سیان منداڵانی
كه‌م ته‌مه‌نن. شانۆی ئه‌م كاره‌ساته تاڵه هه‌رده‌م له‌ته‌مه‌نی
ده‌وڵه‌تی ئازادی كوژی ئێران‌دا خۆی نواندووه. وڵاتانی رۆژئاوایی زۆر
جار بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانیان بێده‌نگی خۆیان
راگه‌یاندووه‌و له ده‌یان شانۆی تراژیكی له‌م چه‌شنه كه له‌مێژووی
سه‌رده‌می وڵاته‌كه‌مان تۆمار كراوه چا‌وپۆشیان كردوه .
له‌حه‌وتوو و مانگه‌كانی رابردووش‌دا رژیم بۆ چاوترسێنكردنی وره‌ی
جه‌ماوه‌ر ودوورخستنه‌وه‌یان له‌بیری ئازادی خوازی‌و هه‌رچه‌شنه
ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له‌كۆمه‌ڵگای ئێران، زنجیره‌یه‌ك ئیعدام‌و
سه‌ركوتی ده‌ست پێكردووه. له‌مانگی رابردوو هه‌موان لێی ئاگادارن كه
چۆن بیرجیاوازان‌و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه له‌سه‌ر
شه‌قام‌و چوارڕێكان په‌تی سێداره‌یان بۆهه‌ڵخرا. چۆن به ناوی "ارازل‌و
اوباش" و سیخوڕی وڵاتانی رۆژئاوا لاوانی ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌یان له
به‌رچاوانی باوكان‌و دایكان ئیعدام كرد، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی جه‌لادانی
زیندانه‌كانی ئه‌ڤین‌و گه‌وهه‌رده‌شت‌و كوردستان‌و باقی شوێنه‌كان
له‌كه‌سانی شاڕلاتانی سه‌رشه‌قام پێك هاتبوون كه ده‌توانین بۆ وێنه
ناوی مه‌جید قدوسی كه یه‌كێك بو له شاڕلاتانه‌كانی شه‌قامی نیزام
ئابادی تاران‌و یه‌كێك بوو له‌خزمه نزیكه‌كانی لاجوه‌ردی كه ببوه
هه‌مه‌كاره‌ی زیندانی ئێڤین‌و كاربه‌ده‌ستانی رژیم باش ده‌زانن كه
وشه‌ی"ارازل‌و اوباش" ناتوانێت پێناسه‌ی رۆژنامه‌نووسان‌و ئازادیخوازان
بێت‌و ئه‌و نێوه هه‌ر شایانی ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی خۆیانه.
گه‌لانی ئێران‌و زیندانیانی سیاسی به‌تایبه‌ت له‌بیریان نه‌چۆته‌وه
كه چۆن مسته‌فا پورمحه‌مه‌دیه‌كان كه ئێستا وه‌زیری كیشوه‌ری ئێرانه
له‌ئیعدامه‌كانی ساڵی 67ی ئه‌ڤینی تاران‌و له‌ئیعدامی شۆڕشگێڕان، وه‌ك
یه‌كێك له‌خولقێنه‌رانی خاوه‌ران چالاكانه به‌شداری ده‌كرد. هه‌ر
ئێستاش هه‌ر له‌ره‌خنه‌گران‌و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی داسه‌پاو و
داپڵۆسێنه‌ری ئاخونده‌كان له رۆژنامه‌نووسان‌و هه‌ڵسووڕاوانی
كرێكاری‌و خوێندكاران‌و مامۆستایانی زانكۆش بگره تاده‌گاته
ره‌خنه‌گرانی ناو سیستمیش كه‌وتوونه‌ته به‌رپه‌لاماری دڕندانه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رانی مافیای ده‌سه‌ڵات‌و به‌شێوازێكی دور له ویژدانی
مرۆڤایه‌تی ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێن. هه‌ر ئێستا هه‌زاران مرۆڤی ئازادیخواز
و ره‌خنه‌گر له بارودۆخێكی ناله‌باردا له‌سیاچاڵه بێ ناونیشانه‌كاندا
به‌ند كراون. له‌كوردستان حوكمی ئیعدام بۆ رۆژنامه‌نووس عه‌دنان
حه‌سه‌ن پوور و حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ هیوا بوتیمار و عه‌لی
مورادی خه‌ڵكی شاری سه‌وڵاوا كه له‌باری ته‌ندروستیدا له‌وه‌زعێكی
ناله‌باردا ژیان به‌سه‌رده‌بات‌و هه‌روه‌ها ده‌رچوونی حوكمی زیندانی بۆ
ئاكۆ كورد نه‌سه‌ب‌و بێ سه‌روشوێن بوونی ده‌یان كه‌س له‌شاره‌كانی
كوردستان له‌وانه فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر له‌شاری كامیاران، كه‌ریم
كانیسانانی‌و به‌ختیار ره‌حیمی له‌شاری مه‌ریوان، ماوه‌ی 5 مانگه بێ
سه‌روشوێنن. گه‌رچی له‌پێناسه‌ی كۆماری ئیسلامی‌دا زیندان و كوشتن‌و
ئیعدام شتێكی نامۆ نییه، به‌ڵام ئه‌م كوشتار‌و سه‌ركوتانه‌ی چه‌ند
مانگی رابردوو ده‌بێت ئاوا پێناسه بكه‌ین كه ئه‌مه نیشانه‌ی ترس‌و
نیگه‌رانی له‌وره‌ی شۆڕشگێڕی ئازادیخوازانه نه‌ك له‌متمانه به‌خۆ.
به‌گه‌شبینیه‌وه ده‌توانین ئه‌وه بڵێین كه خه‌باتی هه‌ڵگیرساوی
گه‌لانی ئێران نه به‌شه‌پۆلی ئیعدام و سه‌ركوت‌و نه‌به‌به‌ند كردن‌و
قه‌ڵاچۆكردنی رۆژنامه‌وانان‌و تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌و
هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاری له بار ناچێت‌و به ئیعدامی هه‌ر شۆڕشگێڕێك
تۆوی ئازادی‌و ئازادیخوازی تا بێت په‌ره ده‌ستێنێت‌و رق‌وقینی
جه‌ماوه‌ر له‌دژی پاوانخوازان زیاتر ده‌كات.
ئێستاكه‌ش ژنان له‌وپه‌ڕی بوێریدا له‌به‌رده‌م دام‌و ده‌زگا
حكوومیه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئیعترازی پێك دێنن‌و داوای گۆڕینی یاسا
دواكه‌وتووه‌كانی ئه‌م سیسته‌مه ده‌كه‌ن. هه‌ر ئێستاش ده‌یان كه‌س
له‌هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاری زانكۆكان له‌به‌ندیخانه‌كان له‌و په‌ڕی
ئه‌شكه‌نجه‌ی نامرۆڤانه‌دان، لێیان ئیعدام كراون‌و ده‌سبه‌سه‌رو
له‌ئه‌شكه‌نجه‌گا بێ ناسنامه‌كاندا به‌ند و ئه‌سیرن. مێژووی
ده‌وڵه‌تانی پاوانخوازو سه‌ره‌ڕۆ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه
هه‌ركات ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌تانه له كاتی روخان‌و شكست‌و داڕماندان،
ئه‌و شێوه‌كاره دڕندانه ده‌گرنه پێش. له‌م كاته‌دا گه‌لانی ئێران
هه‌ر له‌كوردو تورك‌و عه‌ره‌ب‌و به‌لووچه‌وه بگره تا ده‌گاته
فارسه‌كانیش ئێستا زیاتر له ساڵانی رابردوو، بیری ئازادیخوازیان زیادی
كردووه‌و تاراده‌یه‌كیش هاودڵی‌و هاوده‌نگی له‌نێوانیان دا پێك
هاتووه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌واڵه به‌ره‌و پێش بچێت ئاسۆیه‌كی روون بۆ
گه‌لانی ئێران به‌دیاری دێنێت. هه‌ر ئه‌م یه‌كگرتوویه‌شه ترس‌و گومانی
له‌به‌ره‌ی پاوانخواز و ده‌سه‌ڵاتدار پێك هێناوه كه زۆرجاران هه‌وڵی
داوه له ناوچه جیاجیاكانی ئێران چ به‌ناوی ئایینی شیعه‌و چ به‌ناوی
ئایینی سونیه‌وه شه‌ڕو دووبه‌ره‌كی‌و ئاژاوه‌نانه‌وه یه‌كیه‌تی‌و
یه‌كدڵی ئه‌م نه‌ته‌وانه لێك بترازێنێنت‌و بیانكات به‌دوژمنی یه‌كتر.
ئه‌و مێژووه‌مان له‌شاره‌كانی نه‌غه‌ده‌و ورمێ‌و میاندواو ئه‌هوازو
شاره‌كانی به‌لوچستان له‌رابردوی خۆماندا تۆمار كردووه كه ده‌بێت
وشیارانه له‌گه‌ڵ هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كانمان هه‌ڵس‌وكه‌وت بكه‌ین.
ئێمه له‌گه‌ڵ دوژمنێكی دڕنده‌ی خوێنمژی وه‌ك حكوومه‌تی
خاڵخاڵییه‌كان‌و لاجوردی‌و خامنه‌ییه‌كان به‌ره‌وڕوین كه له‌هه‌موو
ئامێرێكی سه‌ركوت‌و تۆقاندن به‌هره‌مه‌ندن، به‌ڵام ده‌توانین ئه‌وه‌ش
بڵێین كه رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێران‌و جۆری پێداویستی‌و نیازی
جه‌ماوه‌ر و لاوان‌و باری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ
پێوه‌ره‌كانی ئاخونده‌كان نایه‌ته‌وه‌و ناتوانن كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ
ساڵانی ده‌یه‌ی 60و په‌نجاكان بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه لاوی ئه‌م
سه‌رده‌مه له‌گه‌ڵ لاوی ساڵانی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی مه‌لاكان
جیاوازی زۆری هه‌یه. له‌باری كولتوری‌و ئابووری‌و ده‌روونناسیش دا،
لاوی ئه‌م سه‌رده‌مه پێداویستی سه‌رده‌می ده‌وێت‌و ئێستا ناتوانن
به‌شتی لاوه‌كی‌و هه‌ڵخه‌ڵتێنه‌ر، لاوان به‌رنه سه‌ر مینی چێنراوی
دوژمن‌و موژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ بده‌ن.
|