|
چه‌واشه‌کاری له مێژوو به‌ناوی کوردایه‌تی!
به‌شی یه‌که‌م
ناسری سوفی
ماوه‌یێکه له چه‌ند سایتی کوردی‌دا هێندێک قه‌له‌م به‌ده‌ستی به‌ناو
روناک بیری نه‌ناسراو ده‌ستیان داوه‌ته نه‌قدی هێندیک که‌سایه‌تی
ئه‌ده‌بی و عیلمی زۆر به ناوبانگی نه‌ته‌وه‌کانی‌تر و له راستی‌دا که
ڵه پێاوانی نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌لاتدارن و له زاویه‌ی کوردایه‌تی ده‌چنه
تێروری که‌سایه‌تیانه‌وه! له حالێک‌دا ئه‌وکه‌سانه به سه‌دان ساله
مردوون و توانای هیچ جۆره ولامدانه‌وه‌یان دانییه!؟
هه‌ر له و روانگایه‌وه هێندێکیان له‌وه زیاتر تێ‌ده‌په‌رن و ده‌چنه
شه‌ری هه‌ر چه‌شنه بیرێک که پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بێت و که‌سانێک
که بیر‌و رایان له گه‌ڵیان نبێت، به‌رچه‌سپی ئێران‌چیێه‌تی لێ‌ده‌ده‌ن!
هه‌روه‌ها کار گه‌یشتۆته جێگایه‌ک که هێندێک نه مێژوو ناس و له وڵامی
که‌سێکی نه‌خۆش وه‌ک نه‌زمی ئه‌فشاردا ده‌ێن و ئینکاری قه‌ومی ئازه‌ری
له بنه‌ره‌ت‌دا ده‌که‌ن و ده‌چنه شه‌ری کورد و تورکه‌وه!!!
ئه‌و شێوه ره‌فتاره زیاتر له ناو لایێنگرانی هێندێک ئه حزابی تازه
پێگه ێشتو ، و یان هێندیک حێزب و رێکخراوه که ته زاهۆر به ناسیۆنالیست
بوون ده‌که‌ن و هێندێک کورده‌کانی کوردستانی عێراق‌دا له زۆر کۆر
وکۆمه‌ل به تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌بینرێت, که هه‌ڵبه‌ت ئه‌و
شێوه هه‌لوێستانه له لایان خاوه‌نه‌کانیان هه‌ر کام مه‌به‌ستی تایبه‌تی
خۆی ده‌پێکێت!(1) و زۆر جار که‌سانی ناشاره‌زا و بێ‌خه‌به‌ر له تاریخ و
مێژووی ئێران و کوردستان خۆیان ده‌خه‌نه ریزیان و پێیان وایه که هه‌ر
له راستی‌دا هه‌ر وایه!
من وه‌ک نمونه٣ وتاری پڕ له هه‌له و چه‌وا شه‌کاری له‌و یه‌ک مانگی
رابردوو له سایتی بۆرۆژهه‌لات له ژێر ناوی:
1-
ئایا شێعره‌کانی خه‌ییام هێنده موهیمن!
٢-
ئایا
وشه‌ی که‌یخوسرۆ همان خدری زیندووه و فارس ئه‌مه‌ی دزیوه!
٣-
ئایا
ڕاسته جه‌مشید له جامی جه‌م‌دا هه‌موو دنیای ده‌دیت؟
هه‌رسێ وتار به‌قه له‌می رێزدار سامره‌ند ن‌و سراوه وه ئه‌گر که‌سێک
توزقالێک شاره‌زای مێژوو و ئه‌دبیاتی ئێران و تایبه‌ت فارسی بێت له‌و
هه‌موو چه‌واشه‌گه‌ری و ته‌حریفی مێژوو سه‌رت سوڕ ده‌مێنێت, و به‌راستی
ئینسان ده‌خاته بیری هێردووت مێژوو نوسی یۆنانی کۆن! هێنده ئاوات خوازی
سه‌ر که‌وتنی یونانیه‌کان بووه که ئه‌و شته‌ی که بۆ خۆی به‌دڵی بووه
وه‌ک مێژوو باسی ده‌کات که جاری وایێ پیاو تێ‌دا ده‌مێنیه‌وه وه به‌هیچ
ماستاوێک درۆی ئاوا گه‌وره‌ت بۆ قوت ناچێت!
من نام هه‌وێت به‌چمه ناو ئه‌م شێوه به‌حسه‌وه ته‌نانه‌ت ولامی ئه‌و
که‌سانه بده‌مه‌وه! بلام له نوسینی ئه‌م وتاره ٣ شت زۆر به گرینگی
ده‌زانم!
١-
دانی زانست و ئاگاهی زۆر کورت و موخته‌سه‌ر له سه‌ر کورد و کوردستان بۆ
ئه‌و که‌سانه‌ی که حه‌وسه‌له‌ی زۆری به دوای بابه‌ت گه‌ڕانیان نییه!
٢-
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و شێوه نادروسته له هه‌لوێست گرتن (و نه‌ک نه‌قدی
دروست) له سه‌ر فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی ئیران!!
٣-
ئاکام و زه‌ره‌رو زیان و یان قازانجی ئه‌م شیوه له کوردایه‌تی بۆ
ئێمه‌ی کورد چیه‌و ده‌بێت چی لێ فێربین!
من له‌مه وردخالی یه‌که‌م ده‌چمه به‌حسێکی زانستی و ئاکادمیک‌دا و
هه‌ول ده‌دم باسه‌که به پێ مه‌نبع و ئێعتباری که‌سانێک که وتار و
نه‌زه‌ریان له مێژوودا حاشا هه‌لنه‌گره ببیبه‌مه پێشێ وه له‌و ٢
به‌شه‌ی دیکه‌دا نه‌زه‌ری خۆم باس که‌م که ڕه‌نگه خوێنه‌ری به‌رێز له
گه‌ل بۆ چوونی من موافیق نه‌بێت!
به‌هه‌ر حال من بۆ ماندوو نه‌کردنتان وتاره‌که ده‌که‌مه سێ (٣) به‌ش و
هیوای ره‌زا مه‌ندیتانم هه‌یه!
-(1)
بۆ نمونه پژاک و
PKK
که
له ده‌ره‌وه له ناو کۆر و کۆمه‌ل شۆعاری کوردستانی گه‌وره ده‌ده‌ن له
به یانییه‌یێک‌دا روبه ده‌ره‌وه به تاریخی 28.05.1384(2005.17.08)
ئاوا ده‌لێت:
بیانیه
حزب حیات ێ‌زاد كردستان (پژاك):
"
ما جدا كردن (اتصال و الحاق دوباره) شمال، جنوب و غرب كردستان از
دولت‌های غاصب و نژادپرست تركیه، سوریه و عراق و الحاق ێ‌ن به ایران را
امری گبیعی و حق خودمان می‌دانیم".
مێژووی کوردستان کورته باسێک!
پێش ده‌ست پێ‌کردنی ئه‌م به‌شه بۆ خوێنه‌ری به‌رێز روون ده‌که مه‌وه که
من نامه‌وێت بچمه قوولایی به‌حسه‌که‌وه!
به‌حسی مێژووی کوردستان به‌حسێکی کارزانیانه و شاره‌زایی ته‌واوی
به‌سه‌ر مێژوو و منابێعی سه‌ر به‌خوو هه‌ر وه‌ها زانایانی ئه‌م به‌شه‌ی
ده‌وێت! من بۆ درێژه‌ی باسه‌که‌ی خۆم پێویسته به کورته باسکی مێژووی
کوردستان به‌پێ سه‌رچاوه باوڕ پێکراوه‌کان هه‌یه! هه‌لبه‌ت سه‌ر چاوه‌ی
کوردی‌مان له‌م بۆاره‌دا زۆر که‌م یان ئه‌گه‌ر هه‌بێت هه‌ر کۆپی سه‌ر
چاوه فارسی و عه‌ربی و یان نوسه‌رانی بیانی و غه‌ری کوردن! بۆیه منیش
به ناچاری هه‌ر له وان که‌لک وه‌ر ده‌گرم!
-
له رۆژگارێکی زۆر کۆن و پێش ئێستا کورد و له پانایی وڵاتێک که به
وڵاتی ماد ده‌ناسرا و سه‌دان ساڵ دواتر هێندێک به‌شی ئه‌و وڵاته به
ناوی کوردستان ناو بانگی ده‌ر کرد، چه‌ند تایه‌فه‌ێیکی کورد له داوێنی
شاخه‌کانی زاگرۆس گیرسانه‌وه!
به‌پێ شونه‌وار و سه‌ر چاوه کۆنه‌کان،له و قه‌ومانه‌ی که له باکور و
ڕۆژ ئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی کێوه‌کانی زاگرۆس و هه‌روه‌ها ده‌شتاییه‌کانی
چه‌پ و راستی زریاچه‌ی چیچست( زریاچه‌ی ره‌زاییه) ده‌ژیان، که ئه‌وکات
پێیان ده‌گوت ولاتی ێ‌تروپاتکان، ئیمپراتورییه‌تی گه‌وره‌ی ماد پێک هات!
قه‌ومی ماد له چه‌ند تایفه پێک هاتبون که دیاکۆ یه‌که‌م فه‌رمانروای
ماد ئه‌وانی یه‌ک خست و یه‌که‌م ده‌وله‌تی مادی پێک هێنا! هه‌وه‌ک
هه‌مومان ده‌زانین ئه‌وه یه‌که‌م حکومه‌تی ئاریاییه‌کانه که له سالی
٧٠٨ پێش زائینی پێکهاتو ١٥٠ سال ده‌وامی کرد!(1)
هه‌ر وه‌ک ده‌زانین ئه‌و خه‌لکه له شێوه خه‌تێک بۆ نوسین که‌لکیان وه‌ر
ده‌گرت که ناوی ماسی سورات بوو ئه‌وه‌شیان له سوراته‌کان که
تایه‌فه‌ێکی کورده‌کان بوو وه‌ر گرتبوو که به پته‌و کردن و کامیل کردنی
ئه‌و شێوه نوسینه له لایان مادکان و پاشان هخامنیشیه‌کان، گورا و بو
به خه‌تی بزماری(میخی); هه‌ر له گه‌ڵ ماده‌کان تایه‌فه‌یێک له
ئاریه‌کان له باکوری ڕۆژهه‌ڵات و باکوری رۆژئاوای زریای مازه‌نده‌ران،
هه‌ر به‌و ریگایه‌ی که پێش ئه‌وان قه‌ومه‌کانی‌تری پێدا هاتبونه خوارێ،
پارسه‌کان به‌و رێگایه‌دا هاتنه ناو وڵاته‌وه و جێ گیر بوون! له‌و
ده‌وره‌دا له گه‌ڵ هێندێک له
تایفه کانی ماد، پێکه‌وه به‌ره‌و باشوری ئێران وه‌رێ که‌تن و له پارس و
استخر جێگیر بوون و ده‌وڵه تێکیان دامه‌زراند که له ژێر چاودێری و ده
سه ڵاتی ئیمپراتوریه‌تی ماد‌دا بوو، زاراوه‌یان له پێشدا کوردی مادی و
پاشان به‌ره، به‌ره گۆرانی به‌سه‌ردا هات‌و بوو به ریشه‌ی زاراه‌ی
پارسی باستان!(2)
پارته‌کانیش هه‌ر به‌و رێگادا به‌رو خۆراسان کۆچیان کرد و له وێ جێگیر
بوون!
کۆنترین تایفه‌ی ماده‌کان کاردو کانن که ٢٠٠٠ سال پێشتر له‌وان له
داوینی چیاکانی زاگرۆس و له ێ‌سیای بچووک نیشته جێ ببوون! و له
تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ تایفه‌کانی تری ده‌وروو به‌ری خۆیان قه‌ومی گه‌وره‌ی
کاردۆ )له هێندێک سه‌ر چاوه‌ی‌تر به کاردۆخ ناوی هاتووه) پێک دێنن!
هه‌ر له گه‌ڵ پارسه‌کان هێندێک له تایفه‌کانی ماده‌کان بۆ خۆراسان و
شۆنه‌کانی‌تری ئێران و به کورتی وکوردی سه‌ر تا سه‌ری ئێران بلاو
ده‌بنه‌وه!
(1)
- تاریخ
مشاهیر کرد (بابا مردوخ)
(2)
- ویل
دورانت تاریخ تمدن جلد1 س ٤٠٥
له سه‌ره‌تای پێک هاتنی ئیمپراتۆرییه‌تی ماده‌کانه‌وه و
ئیمپراتۆریه‌کانی ترش وه‌ک هه‌خامنێشیه‌کان و ئه‌شکانیه‌کان و
ساسانییه‌کانیش‌دا و به درێژایی مێژوو،کورده‌کان له به‌ر ئازاییه‌تی و
لێزانین و لێه‌هاتوویی و سوارچاکی هه‌میشه له‌گه‌ڵ پاشاکانی ئێران‌دا
بوون و به‌شێکی گرێنگ له سوپا و هێزی پاشاکانی ئێران بوون له شوێنی
تازه سه‌قامگیر بوون!
سه‌ر چاوه ئالمانیه‌کان کۆچی زۆر یه‌ک له تایفه‌کان له پارسه‌وه بۆ ماد
ئاوا باس کردووه:
-
له سه‌ده‌ی پێنجم پێش زایینی‌دا به ده‌لیلی له‌شکه‌ر کێشی پاشاکانی
هه‌خامنێشی بۆ ئاسیای رۆژئاوا؛ تایفه سه‌حرانشینه‌کان که زۆر شه‌ڕکه‌ر
و ئازابوون له پارس و ڕۆژهه‌ڵات هێنانیانه ڕۆژئاوا؛ و ئه‌و هاتوچۆ
پێ‌کردن و ڕاگوازتنه به درێژایی مێژوی ئێرانی باستان (کۆن) به‌رده‌وام
بووه!
بۆ نمونه له قه‌ومی گه‌وره‌ی سیرتی، یه‌که‌م تایفه‌کانی که ره‌وانه‌ی
رۆژئاوا کران، تایفه‌ی ێ‌زاکارتیا بوو که له ناوچه‌ی فارس‌دا نیشته‌جێ
ببوون و که هۆوخشته‌ر﴿هوخشتر،سیاکسار﴾
پاشای ماد له ده‌وره‌ی حکومه‌تی ئاشور هاتنه ناو وڵاتی مادوه!
وه هۆوخشته‌ر به یارمه‌تی ئه‌وان، ده‌وڵه‌تی ئاشوریان روخاند و
نه‌ینه‌وا یان داگیر کرد!
هه‌ر ئه‌و قه‌ومی ئازاکارتیا له ده‌وره‌ی کوروش٭ له سه‌ده‌کانی ٥ و ٦ ی
پێش زایینی به‌رو هه‌ولێری کۆن ڕاپێچک کراون!
هه‌ر وه‌ها داریوش پاشای هه‌خامنێشی هێندێک له سه‌ر کرده‌کانی ئه‌و
تایفه‌یه‌یی هێنایه پایته‌ختی ولاته‌وه و که له نه‌قش و به‌ردی
هه‌لکه‌ندراویه که تاق بێستون ئه‌میری ئه‌و قه‌ومه به جل‌و به‌رگ و شکل
و شه‌مایلی کوردی پێوه دیاره!
جه‌نگاوه‌ری پارس و ماد له ته‌ختی جه‌مشید
کوروش= گوایا دایکی له شازاده‌کانی ماد بووه! ده‌گێرنه‌وه که به شێوه
زۆر جوان چاک و به‌روخسار سه‌وزه بووه! له هێندێک که سم بیستوه که له
خۆشه‌ویستی دایکی پێی وتووه: کوره ره‌ش!؟ وه هه‌ر ئه‌و نازناوه‌شی
به‌سه‌ردا سپاوه!
به‌ڵام ئه‌وه موسته‌نه‌د و باوڕ پێکراو نییه هه‌رچه‌ند ئه‌و دوو وشه‌یه
زۆر لێک نزیکن!
شه‌ره‌فنامه‌ی به‌دلیسی ده‌ڵێت که کۆنترین تایفه‌کانی کورد
باجناوییه‌کان و بۆتییه‌کانن و ئه‌و ناوانه له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌وه بووه
که ئه‌و تایفه‌انه له باجان و بۆتان ژیاون!
له باره‌ی ساسانیه کانه‌وه سه‌عید نفیسی(1) ده‌لێت: ساسانیه‌کان له
ئه‌سل و ئه‌ساس‌دا کورد بوون!
له زه‌مانی ساسانیه‌کان ئه‌م به‌شه‌ی کوردستانی عێراق، سورستان یان دل
اێرانشار یان پێ ده‌گووت و سورستان به ١٢ پارێزگا و ٦٠ تسو
(شارستان)دا به‌ش کرابوو! و زۆرتری به‌شی کوردستانی عێراق ئه‌و ده‌م له
پارێزگای شاد پیرۆز و بالا بووه! و شاره گه‌وره‌کانیشی هه‌ولێر و
گه‌رمیان (که‌رکوک) و ئاشب (عمادییه) بووه!
کوردستان پاش هێرشی عه‌رب بۆ سه‌ر ئێران
له سالی ١٩١٠ زایینی له به دووا گه رانی شۆنه واره کۆن و مێژووییه‌کان
له گوندی هه‌زار مێرد سه‌ر به پارێزگای سۆلێمانی تیکه‌چه‌رمێک
دۆزرایه‌وه که زانایان کۆنی ئه‌م تیکه‌چه‌رمه ده‌گه‌یێنه هه‌مان
سه‌رده‌می هێرشی تازییه‌کان (عه‌ره‌به‌کان) بۆ سه‌ر ئێران! چواریینه
یێک شێعر به زاراوه‌ی کوردی سره؟ و به‌خه‌تی په‌هله‌وی ئاوا نوسراووه:
هورمزگان ره‌مان، ئاتران کوژان
ویشان شارده وه‌گه‌وره گه‌وره‌کان
زورکاری ئارب کردنه خاپوور
گنائی پاله هه‌تا شاره زوور
شه‌ن و که‌نیکاوه دیل بشینا
مه‌رد ئازا تلیاوه رووی هوینا
ره‌وشتی زه‌رده‌شت مانووه بی‌که‌س
بزیکا و نیکا هورمزد و هیچ که‌س(2)
وه‌رگێران:
هۆرمۆزگان (ئاگر گاکان) وێران بوون و ئاگره‌کان کوژانه‌وه ره‌ئیس
عه‌شیره و پێاوه مه‌زنه‌کان خۆیان شارده وه!
زۆرداری عه‌ره‌ب گونده‌کانی تا شاره‌زوور وێران کرد!
ژنان و کچانیان به عه‌بدی برد و پێاوانی ئازا له خۆین‌دا گه‌وزان.
ئایینی زه‌ر ده‌شت بێ که‌س ماوه و ئه‌هورامه‌زدا(خۆدا) به که‌سی ره‌حم
نه‌کرد.
هێرشی سوپای عه‌رب بۆ سه‌ر ئێران و ناوچه‌کانی کورده‌واری وه‌ک موسڵ و
هه‌ولێر و نه‌سیبین له ساڵه کانی ٦٣٤-٦٤٢ زایینی، ئه‌و ناوچانه که‌وتنه
ژێر ده‌سه‌لاتی عه‌ره‌به‌کان و له‌زه‌مانی عۆسمان خلیفه‌ی دوهه‌م ئه‌م
کاره درێژه‌ی پێدرا و ناوچه‌یێکی زۆرتر که‌وته به‌ر هێرش و ده‌سه‌لاتی
عه‌ره‌به‌کانه‌وه!
عه‌بباسیه‌کان که به هۆی شه‌ری ده‌سه‌ڵات له نێوان ئه‌مین و مه‌ئمون
کۆره‌کانی هارون‌الرشید و یارمه‌تی سه‌داری ئێرانی ئه‌بو موسلم
خۆراسانی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن، توانا و ده‌سه‌لاتی حکومه‌ت له ناوچه
کوردنشینه‌کان زۆر که م بووه‌وه!
-(1)
سعید نفیسی، تاریخ سیاسی و اجتماعی ایران، جلدی ئه‌وول، سه‌فحه‌ی ١٩٤
-(2)
له هێندێک له ئه‌ندامنی حیزبی دێموکراتی کردستان ئێران‌م بیست که گوایا
هێندێک له ئه ندامه‌کانی پێش کۆنگره‌ی ١٣ نامه بۆ به‌رپرسان و
ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی خۆیان نوسیوه وه داوای گه‌رانه‌وه‌ی حیزبی
خۆیان بۆ سه‌ر ئیسلامی راسته‌قینه‌یان کردووه!؟ وه یه‌ک له وانه ئێستا
له سایتی بۆ ڕۆژهه‌ڵات خه‌ریکه کێشه‌ی کورد به‌م رێگایه چاره‌سه‌ر
ده‌کات!!!؟
له‌م ده‌وره‌یه‌دا یه‌که، له فزی کۆرد، بۆ جیا کردنه‌و‌یان له نژادی
سامی و ئه‌رمه‌نیه‌کاندا هاتووه وه مه‌به‌ستیان نژادی ئێرانیه‌کان
بووه!
به به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن تورکانی سه‌لجوقی و به‌تایبه‌ت ده‌وره‌ی
حۆکمرانی سولتان سه‌نجه‌ر بۆ یه‌که‌م جار ئه‌یاله‌تی کوردستان پێک هات!
به قه‌ولی ره‌شید یاسه‌می، له کتێبی کرد و پیوستگی نژادی ێ‌ن،
حه‌مدالله مه‌ستۆفی یه‌که‌م جار له کتێبی خۆی به ناوی نزهه‌القلوب له
سالی ٧٤٠ شه‌مسی ناوی کوردستان و ١٦ پارێزگای ئه‌وی هێناوه!
له سه‌ده‌ی ١٠ زایینی‌دا (سالی ٩٥٩) حه‌سه‌ن به‌زری‌کانی که خۆێ ره‌ئیس
عه‌شیره‌یکی کورد بوو خۆی گه‌یانده ده‌سه‌ڵات و بوو به حاکمی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و نه‌هاوه‌ند و هه‌مه‌دانی داگیر کرد خۆی خسته ژیر
ئیماره‌تی ئال بوویه! کوره‌کانی بویه ماسیگیر هیچ کات دخاڵه‌تیان له‌و
ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌دا نه‌کرد هه‌تا کاتێک که شه‌مسه‌الدوله ده‌یله‌می
کوره‌که‌ی کاک حه‌سه‌نی به ناوی ڤهیرالدین له ده‌سه‌لات خست و کردیه
مۆتیعی خۆی!
ساڵی
٩٩٠ زایینی دوای مه‌رگی کورد باد حاکم ئینسابی خه‌لیفه، برازاکه‌ی
ئه‌بووعه‌لی مه‌روان، ده‌بێته حاکم و ناوچه‌کانی دیاربه‌کر، ئامدیه و
نه‌سیبین ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتیه‌وه و به مه‌روانیاکان ناو بانگیان
ده‌ر کردبوو،خۆیان له ژێر فه‌رمانی عه‌باسیه‌کان رزگار کرد و بون به
هاوپێمانی فاگمیه‌کان!
هه‌ر وه‌ک باسم کرد هه‌م مه‌روانیه‌کان وه هه‌م حه‌سه نویه‌کان کۆرد
بوون!
سلاح الدینی ایوبی له سه ده‌ی ١٢ زایینی له سوریه گه یشته ده‌سه‌ڵات و
ده‌سه‌لاتی خۆی تا مێسر درێژه پێدا و پاشان حێجاز و الجزیره‌ی داگێر
کرد و فه‌له‌ستینی له چنگ سه‌لیبیه‌کان رزگار کرد! و له سالی ١١٩٣ له
ده‌مێشق کۆچی دوایی کردوه!
پاشان نۆبه ده‌گاته ئه‌تابه‌که تورکه‌کان وه بۆ ماوه‌ی ١٥٠ ساڵ له
١١٤٤-١٢٩٤ زایینی ناوچه‌ی کوردستان ده‌که‌وێته ژێر ده‌سه‌لاتیانه‌وه!
له‌و زه‌مانه دایه که ولاتی ئێران ده‌که وێته ژێر هێرشی مه‌غول و شه‌رو
پێکدادان له نێوان مه‌غوله‌کان و جه‌لال‌الدین خوارزم شاهیان و
هه‌لاتنی ناوبراو و راکردنی مه‌غوله‌کان به دویدا، جه‌لال‌الدین دێته
ناوچه‌کانی ڕۆژئاوا و له گه‌ڵ ئه‌تابه‌که تورکه‌کان تێک هه‌لده‌چن و
ده‌لێن به‌ده‌ستی ئه‌میرێکی کورد له سالی ١٢١٣ زایینی ده‌کوژرێت!؟
به هێرشی ته‌یموری له‌نگ ناوچه‌کانی کوردستان تا دیاربه‌کر که‌وته ژێر
ده‌سه‌لاتی و کورده‌کان دیسان په‌نایان بۆ شاخه‌کان برد، ده‌لێن تا
ده‌وره‌ی سه‌فه‌ویه‌کان (صفوی) ناوچه‌کانی کوردستان له بینی ٣
حکومه‌تی جه‌لایه‌رییه‌کان،ئاق‌قه‌ویوه‌نلوه‌کان و
قه‌راقه‌ویوه‌نلوکان، ده‌ست به‌ده‌ستی پێکراوه! پاشان هه‌رسێ‌کیان
به‌ده‌ستی سه‌فه‌وییه‌کان له ناوده‌چن.
له ده‌وره‌ی سه‌فه‌وییه‌کان، به هاتنی شا ئیسماعیلی ئه‌ول، یه‌که‌م
کارێک که کردی، ره‌سمی کردنی مه‌زهه‌بی شیعه له سه‌رتاسه‌ری ئێران بوو!
ئه‌و مه‌سئه له بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که کورده‌کان پال بدن به پالی
حکومه‌تی عپمانییه‌وه و هه‌ر ئه‌م هۆیه، واتا پشتیوانی نه کردنی
کورده‌کان له شا ئیسماعیل بوو به هۆی ئه‌وه که سۆلتان سه‌لیم له شه‌ری
چالدۆران، له سالی ١٥١٤ زایینی شا ئیسماعیل شکست بێنیت و تا ته‌ورێزی
هه‌ڵبرێت، و بیخاته ژێر چۆکی خۆی!
دلێن تا٢٥ سال ناوچه کورده‌واری له ژێر ده‌سه ڵاتی حکومه‌تی عۆسمانی‌دا
بوو و پاش ئه‌وه‌ی که شا ئیسماعیل، ده‌ستی له به شیعه کردنی ناوچه
کوردییه‌کان هه‌لگرت و وعدی وه‌عیدی زۆری‌دا به کوردان،؟ ئه‌و جار له
شه‌رێکی دیکه‌دا، توانی سوپای عوسمانی شکست بدات و هێندێک له ناوچه
داگیر کراوه‌کان بگرێته‌وه!
هه‌ر له‌و زه‌مانه‌وه مه‌سه‌له‌ی مه‌رزه‌کان هه‌میشه کێشه‌ی نێوان
ده‌وله‌تی عوسمانی و پاشاکانی ئێران بووه، تا له رێکه‌وتننامه‌ی
ئه‌رزه‌روم‌دا له زه‌مانی ناسرالدین‌شای قاجاردا ئه‌م به‌شانه‌ی
کوردستان که له عێراق و تورکیادایه به یه‌کجاری ده‌به‌خشرێته
ده‌وله‌تی عوسمانی، وه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه یه‌که کورد قه‌ت به‌و
رێکه‌وتننامانه رازی نه بووه و نه‌چۆته ژێر باری ده‌سه‌لاتی داگیرکه‌ر
و به شێوه‌ی جۆراو جور ده‌ستی داوه‌ته خه‌باتی رزگاریخوازی!
ته‌واوی کوردستان تا سالی ١٥١٤ به‌شێک له خاکی ئێران‌دا بوو و له‌و
ساله‌دا به‌شێک له کوردستان له شه‌ری چالدۆران ده‌که‌وێته ده‌ست
عوسمانیه‌کانه‌وه!
ده‌وله‌تی عوسمانیش له شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی‌دا وڵاته‌که‌ی به‌ش به‌ش
بوو و ناوچه‌کانی کوردستان که‌وتنه ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی تازه
دروستکراوه‌وه و کێشه‌ی کورد بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یی ئالۆزتر بووه‌وه!!
---------
سه ر چاوه کان:
کرد و کردستان، نیکیتین - ترجمه مه‌حه‌ممه‌دی قازی
تاریخ ایران - دوکتور خنجی
تاریخ تمدن - ویل دوورانت
تاریخ مشاهیر کرد- بابا مردوخ
شه ره فنامه- شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی
تاریخ سیاسی و اتماعی ایران – سعید نفیسی
بیانیه پژاک تاریخ ٢٨/٥/١٣٨٤
|