|
چه‌واشه‌کاری له مێژوو به‌ناوی کوردایه‌تی!
(به‌شی
٢)
ناسر سۆفی
زانکۆ
NTNU
Trondheim- Norway
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و شێوه نادروسته له هه‌لوێست گرتن (و نه‌ک, نه‌قدی
دروست) له سه‌ر فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی ئیران
!!
-
ئاکام و زه‌ره‌ر و زیان و یان قازانجی ئه‌م شیوه له کوردایه‌تی بۆ
ئێمه‌ی کورد چیه و ده‌بێت چی لێ فێر بین؟
هه‌ر وه‌ک به کورتی باسی مێژووی کوردستان و ئێرانم کرد و مه‌به‌سته‌م
نیشان‌دانی مێژوییه‌کی هاوبه‌شی دوور و درێژی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، به
تایبه‌ت، هاوبه‌شی مێژوویی کورد و فارس و ئازه‌رییه‌کان، له‌گه‌ڵ
یێکتر و پێوه‌ندی چڕ و پڕی ئه‌وان له‌گه‌ڵ یێکتر، که ده‌گه‌رێته‌وه بۆ
لانی که م تا ٣٠٠٠ ساڵ له وه پێش!
هه‌ر‌وه‌ک باسم کرد که مێژووی هه ڵپچڕانی هێندێک به‌ش له کوردستان،
ده‌گه‌رێته‌وه ٥٠٠ ساڵ له‌وه پێش، وه‌که‌و‌تنه ژێرده‌ستی
داگیرکه‌ر‌ی عوسمانی و پاشان له‌ت له‌ت کردنی کوردستان کێشه‌ی
کورد ، قولتر ده‌کاته‌وه، ئه‌وه له حالێک دایه که ئه‌و وڵاتانه‌ی که
له خۆ‌ڵه‌مێشه‌که‌ی عوسمانی دروست بوون، وه‌ک سوریه و عێراق و تورکیه،
قه‌ت دانیان به مافه‌کانی کورد وه‌ک به‌شێک له وڵاته که‌یان دا نه‌نا!
بڵام له ئێران به درێژایی مێژوو، کورد له ماڵی خۆێ بووه وه هیچ
ده‌سه‌ڵاتێک له هه‌ر سه‌ر ده‌مێک‌دا نه‌ی توانیوه، حاشای لێبکات! هه‌ر
چه‌ند ئێستا له باری جۆغرافییه‌وه
کورده‌کان، زۆرتر که وتونه ته رۆژئاوا‌و و داوێنه‌کانی شاخه کانی
زاگرۆس، بڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت‌و شاره‌زایی له شێوه‌ی بلاو
بوونه‌وه‌ی کورده‌کان بێت، ناتوانێت حاشا له‌وه بکات که،
تایفه‌کانی کورد، له سه‌رتاسه‌ری ئێران، بڵاو بونه‌ته‌وه!
ره‌نگه‌هه‌ر له سه‌ر ئه‌م زانیاریه‌ش بێت که ملامصگفی بارزانی له
نامه‌که‌ی خۆێ بۆ کۆنگره‌ی پان‌ئێرانیسته‌کان، پێیان ده‌لێت:
حدودی ئێران تا ئه‌و شۆێننانه‌یه که کوردی لێیه!
مه‌به‌ستم له‌و موزووعه ئه‌وه‌یه که به پێچه‌وانه‌ی ئیدعای هێندێک
ناشاره زایانی مێژوو و یان که سایه‌تی سیاسی جۆراو جۆر که هاوار
ده‌که‌ن که کورد له ولاتی ئێران، ولاته که‌ی داگیر کراوه، راست به پێچه
وانه‌یه!
له ئێران، کورد له ماڵی خۆیه‌تی و ئه‌و به‌حسه‌که مافی نه‌ته‌وه ییمان
له لایان ده‌سه‌لاتی ئیسلامی و مه‌زهه‌بی پێ شل کراوه‌و کورد به چاوی
شارومه ندی دره‌جه چه‌ندوم چاو لێ ده‌که‌ن ئه‌وه به‌حسێکی دیکه‌یه!
هه‌ر‌وه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش روون که‌مه‌وه، که هێرشی سه‌ر‌بازی بۆ
سه‌ر کوردستانی ئێران، له عۆرفی پێوه‌ندی ناو ده‌وله تانه‌وه، به
مه‌سه‌له یێکی ناو خۆیی ده‌زانرێت و ئه وه‌جیاوازه له بۆ چوونی، من و
تۆ که ره‌نگه، ئه‌و به داگیر کردنی خاکی کوردستانی بزانین!
له‌وه‌ی که کورد له ئێران‌دا له ژێر دیکتاتۆری ئیسلامی و مه‌زهه‌بی‌دا،
ده‌چه و سێته‌وه، هیچ کیشه یێکمان‌نیه، له‌وه‌ی که کورد له ئێران
ده‌بێت ریزه‌کانی خۆی یه‌ک بخات و رۆژ له گه‌ڵ رۆژ، پته‌وتر و یه
گرتوتر به‌ره‌نگاری سیاسه‌تی چه‌وتی رژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی مه‌زهه بی له
ئێران‌دا بێت! له‌وه‌ش ئیختلافێکمان نییه! ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه ئه‌وه
یه، که هێندێک به ناو رووناک بیری سه‌ر به لاییانه جۆراوجۆره‌کان،
خه‌لک به‌رو, رو به رو کردنه‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێکانیان، وه‌ک ئازه
رییه‌کان و یان فارسه‌کان هان ده‌دن, و خه‌ریکن نوسخه‌ی عه‌وه‌زی بۆ
نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌پێچنه‌وه و ناویشی ده‌نێن کوردایه‌تی, و هێرش
ده‌که‌نه سه‌ر لایینه‌کانی‌تر وه‌ک هێزه چه‌په‌کانه‌وه ,ئه‌وان
تاوانبار ده‌که‌ن به بێ هه لوێستی و نارۆشنی! ئه‌وه له حالێک‌دایه که
سیاسه‌تی ره‌سمی حیزبه‌کانی خۆێان شتێ کی‌تره و راست به پێچه وانه‌یه!
بۆ نمونه له کۆ بونه‌وه یێکی ئه ندامانی حدکا ده‌عوت کرام، که یه‌ک له
کادرو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌یان تێدا به شدار بوو، ئه و رێزداره به
ئه‌ندامانی خۆی ده‌وت که:
ئه‌گه‌ر ئێمه به‌گه‌رێنه‌وه ده‌سه‌ڵات له شاره‌کانی کوردستان، کابرای
عه‌جه‌م، بێ‌پاسپۆرت و ویزا حه‌قی هاتنی بۆ کوردستان نییه!!؟
ئه‌وه له حالێک‌دایه که به ئێستاشه‌وه، هیچ کوردێک له ئێران‌دا، بۆ
هاتووچۆ، بۆ هه‌رشۆێنێک له ناو ئێران‌دا، داوای پاسپۆرت و ویزای لێ
ناکرێت! باسی پێوه‌ندی تۆجاری و کۆمه لایه‌تیه‌کان له گه‌ڵ
نه‌ته‌وه‌کانی غه‌یری کورد بابمێنێته‌وه!
ویان هه‌لوێستی سه‌رکردایه‌تی حدکا، سه‌باره‌ت به نامه‌که‌ی،
عه‌لیره‌زا نه‌زمی ئه‌فشار هه‌ر راست به پێچه وانه ئه ورێزداره بوو! و
سه‌یر ترئه‌وه یه که که‌س، لێیان نا پرسێت ئه مه‌تان له چی و
ئه‌وه‌تان له چی!؟
یان شۆعاری کوردستانی گه‌وره له لایان
PKK
و شاخه‌ی ئێرانیه که‌ی پژاکه‌وه! وه‌بیرتانی ده‌هێنمه‌وه که به دوای
گیرانی عه بدوالله ئۆجه‌لان له ساڵی ١٩٩٩ دا،Med-TV
خۆپیشانده‌رانی
کوردستانی ئێرانی به‌عه واملی ئیستیکباری جیهانی به‌سه‌ر که‌رد‌ه‌گی
ئامریکای) چه‌نده له شعاره‌کانی کۆماری ئیسلامی نزیکه!(
نیسبه‌ت ده‌دا، وه‌داوای له خه‌لک ده‌کرد که فه‌قه‌ت دژ به ئامریکا و
ئیسرائیل و ده‌وله‌تی تورک، شوعار بده‌ن! و ئه‌و خه‌لکی کوردی له
ئێرانی به عه‌واملی فورسه‌ت ته‌له‌ب و به‌کرێگیراو له قه‌لم ده‌دا!
له
حالێک‌دا ته‌نیا گوناحیان دژایه‌تی له گه‌ل کۆماری ئیسلامی بوو و بۆ
ناره‌زاییه‌تی ده‌ربڕین له سه‌ر گرتنی، سه‌ر کرده‌ی ئه‌وان هاتبونه
ناو شه‌قامه‌کانه‌وه!
یان به یاننیه ی
PJAK
به تاریخ (2005.17.08) ئا وا ده لێت:
بیانیه حزب حیات ێ‌زاد كردستان (پژاك): «ما جدا كردن (اتصال و الحاق
دوباره) شمال، جنوب و غرب كردستان از دولت‌های غاصب و نژادپرست تركیه،
سوریه و عراق و الحاق ێ‌ن به ایران را امری گبیعی و حق خودمان می‌دانیم».
پرسیار ئه‌وه‌یه که خه‌لکی کورد به کام سازتان بره قسێت!؟ فارس
ده‌لێت: دم خروس را باور کنم یا قسم حچرت عباس را!
پرسیاری تر ئه وه که به‌شه‌ردانی گه لانی ئێران، له جیاتی هاندانیان
بۆ یه‌ک گرتوویی و روخاندنی رژێمی دیکتاتۆری ئیسلامی مه‌زهه‌بی شیعه،
له ئێران و چاندنی تۆێ نه‌فره‌ت و بێزاری له ناو نه‌ته‌وه‌ی فارس
وئازه‌ری و کورد ئه‌ویش به ته‌وهین و مه‌سخه‌ره کردن و چه‌واشه‌کاری
له مێژوودا کێ قازانجی لێده‌کات!؟
ئه‌وه‌ی له ئێران‌دا ئێستا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئێرانی خستۆته ژێر
چۆک، نه‌ک نه‌ته وه‌ی فارس، به‌ڵکو ئێماره‌تی خه‌لیفه‌گه‌ری ئیسلامی
مه‌زهه‌بی شیعه‌یه، که له مێژووی کوردستان دووپات بۆته‌وه!
هه‌ر هه‌مان بن چینه‌کانی زۆرداره عه‌ره‌به کانن که وه‌سفیان له
چه‌رمه پێسته که هه‌زار مێرد، سه‌ر به پارێزگای سولێمانی هاتووه!
موشکلی نه‌ته وه‌کانی ئێران, راست ئیسلامی سیاسیه; و تا له و ئیسلامه
سیاسیه ڕزگاریان نه‌بووه, روی ئاسوده‌یی, بۆ بیرکردنه‌وه له
به‌شه‌کانی‌تری گرفته سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیه‌کان نابینن!
ئه‌وه‌ی که ئێمه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان چۆن چاره سه‌ر ده‌که‌ین
به‌حسێکه، (له‌گه‌ل ئێران دابین‌یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یێک سه‌ر به‌خۆیی
خۆێ راگه‌یێنێت!؟(,وه ڕاگرتنی رێزی نه‌ته‌وه‌کانی‌تر و بێ‌رێزی نه‌کردن
به که‌سایه‌تیه‌کانیان، که له‌هه‌ر دووک حاله‌تی پێکه‌وه ژیان و یا
جیا بوونه‌وه پێویستمان پێ‌یه‌تی، به‌حسیکی که‌یه!
به‌قه‌ولی حافێز:
غم زمانه خورم یا فراق یار* کشم
به گاقتی که ندارم کدام بار کشم
یار= تۆ بلێ کوردستان!
هه‌ر سه‌رکه‌وتوو بن!
28.12.2007 |