|
نه‌رمه‌لیقه‌کان!
(به‌بۆنه‌ی
بڵاو بوونه‌وه‌ی باسه ناوخۆییه‌کانی حیزبه‌کوردییه‌کان!)
ناسر سۆفی
زانکۆ
NTNU
Trondheim-Norway
له ماوه‌ی یه‌ک تا دوو سالی ڕابردوو، له سه‌حنه‌ی سیاسی کوردستانی
ئێران، به‌گشتی و هێزه سیاسی و حیزبه‌کانی خاوه‌ن خه‌بات و له
مێژینه‌ی‌دا، به تایبه تی، ئاڵ‌و گۆر و کێشه‌ی سیاسی زۆری لێ پێدا بووه،
وه‌هه‌ر له‌و ماوه‌دا دووهێزی سه‌ره‌کی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه و
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ناینتوانی به‌سه‌ر کێشه‌کانی ناخۆیی،
به‌هه‌ر هۆیێک، زاڵ بن و کاریان گه‌یشته هه‌ڵپچران له یێکتر و جیا
بوننه‌وه! دیاره ئه‌مه‌هه‌ر کام هۆکاری زۆر و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه،
وه‌ئه‌وه‌ی که هێزه کوردیه‌کان له‌م ده‌وره‌دا که پێویستی زۆریان به
یه‌کگرتوویی ریزه‌کانیان هه‌یه وه کورد له‌م لێک دابڕانی هێزه‌کانی خۆی
قازانج ناکات، پێم وایه هه‌ر کوردێکی دڵسۆز به چاره‌نووسی
میلله‌ته‌که‌ی له سه‌ری هاو ده‌نگ و کۆکه، و ئه‌و به‌حسه لێره‌دا
مه‌به‌ستی من نییه بۆییه من ناچمه سه‌ر زه‌ره‌ر و زیانی و یان قازانج
﴿ئه‌گه‌ر
قازانجێکی هه‌بێت!﴾،
وه لێ کۆلینه‌وه‌ی له‌م بۆاره‌دا پێم وایه زۆر له سه‌ر کراوه و
که‌سانی هه‌ست یار و ژیر زۆر به باشی، ئه‌م به‌حسانه‌یان له سایته
جۆراو جۆره‌کان، داه‌ته به‌ر باس و لێکۆ لینه‌وه!
ئه‌وه‌ی که من مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه که ماوه‌یێکه، ره‌نگه درێژایی
ته‌منی هه‌ر له‌م ١-٢ ساڵه‌ی ئه‌خیر دابێت، که هێندێک که‌سایه‌تی
به‌ناو سه‌ر به‌خو، وه‌هێندێک له کۆنه ئه‌ندامان و یان ئه ندامانی
ده‌رکراو و یان ئه‌ندامانێک که به قه‌ولی خۆیان، ئاڵ‌و گۆری تازه‌و
وه‌زعی
حیزبه کانیان به دڵ نه بووه! ویان به‌هه‌ر ده‌لیلێک له حیزبه‌کانیان
هه‌ڵبڕاون و ئێستا له ریزیان نه‌ماون؛ ئه‌م که‌سانه که‌وتونه‌ته ناو
سایته‌جۆر به‌جۆره‌کان، وه زۆر جار نه‌له روانگه‌ی ره‌خنه‌و نه‌قدی
دروست و مه‌نتێقی، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه به مدبدستی گێره‌شێوێنی و
ئاژاوه‌گێری، جاری‌وایه پنا ده‌به‌نه غه‌یره ئینسانیترین شێوه، و که‌س
له ده‌ست و ده‌میان ناپارێزن و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر زاریان بێت و بتوانن
بینوسن، ده‌ریغی ناکه‌ن، زۆر جار کار ده‌گاته حه‌ددی جاسوسی بۆ کۆماری
ئیسلامی، تا راده‌یێک که، کۆماری ئیسلامی به به‌ره‌که‌تی وجودیانه‌وه،
له ئه‌ساسدا پێویستی به ده‌زگای ئیداره‌ی ئیتلاعات نییه له‌م بواره‌دا
خه‌ریکه ده‌گاته سه‌ر به‌خۆیی!
ئه‌وه‌ی له هه‌مو سه‌یرتر و قابیلی ره‌خنه‌گرتر ئه‌وه‌یه که هێندێک
سایت و ماڵپه‌ر, به ناوی ئازادی به‌یان له رۆژنامه نووسین، له
کرده‌وه‌دا بوونه‌ته پردێک بۆ به‌یێک گه‌یاندنی ئه‌و نه‌رمه‌لییقانه و
کۆماری ئیسلامی، ئه‌ویش زۆرجار به‌بێ به‌رامبه‌ر!
هه‌ر وه‌ک هه‌موان ده‌زانیین که کۆماری ئیسلامی، به درێژایی ته‌مه‌نی
بودجه‌یێکی زۆر ته‌رخان کردووه بۆ ده‌م‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌کانی
خۆی و هه‌میشه به‌دوای به‌ده‌ست هێنانی هه‌والێک، بابه‌تێک له هێزه
مۆخالیفه‌کانی خۆێ بووه! که‌چی ئێستا به به‌ره‌که‌تی وجودی، دۆستانی
نه‌زان﴿له
باشترین باوه‌ڕدا)!
ئه‌سا سه‌ن وجودی ئه‌و جۆره‌ده‌م ده‌زگایانه هاتۆته ژێر پرسیاره‌وه!
ئه‌وه‌ی له هه‌موو سه‌ییرتر ئه‌وه‌ییه که ئه‌و ئه‌ندامه هه‌ڵبڕاوانه
له‌م ماوه‌یه له خۆیان نیشان‌داوه و سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که نای شارنه‌وه
و به شانازیشی ده‌زانن، بێ پرینسیبی و درکاندنی ئه‌و نه‌هێنیانه‌یه که
زه‌مانێک و ره‌نگه له ده‌وره‌یێک خۆیان به‌رپرسی بو بێتن، له‌و حیزبه‌ی
که بۆ خۆیان و به‌قه‌ولی خۆیان، لانی که‌م ١٥-٢٠ ساڵی ته‌مه‌نی خۆیان
تێدا سه‌رفکردووه و ناوێری له کۆرڕ و کۆمه‌ڵ باسی سیاست بکه‌یت له ترسی
ئه‌وان! چوون لێت ده‌بنه خۆای سیاسه‌ت و کیاسه‌ت و تا ده‌م
ده‌که‌نه‌وه، زاریان پڕه له ره‌خنه له‌م حیزب و ئه‌م حیزب،!
له‌هه‌ر هه‌موی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر بێت و له نوسراوه‌کانیان
وردبیته‌وه، ئالتێرناتیوه کانیان، پاسیو بوون، بانگه‌وازی به‌جێ
هێشتنی حیزبه‌کان بۆ ئه‌ندامانی، درکاندنی نه‌هێنی حیزبی خۆیان، له‌و
به‌شه‌ی کاریان لێ کردووه! ئیتیهام لێدان و درۆ هه‌لبه‌ستن بۆ نه
یارانیان و...
له حالێک‌دا هاوسه‌نگه‌رانی دوێنێیان، له زیندانه‌کانی رژیمی ئێران، له
ژێر وه‌حشیانه‌ترین ئه‌شکه‌نجه‌ی دوژمنانی کورد،
ده‌میان هه‌ڵنه‌بچری و سه‌ر و ماڵیان له سه‌ر دانا!
له کۆتاییدا ده‌بێت بۆ ئه‌و دۆسته نه‌زانانه بگۆترێ که کۆرد، قاره‌مانی
ڕۆڵه‌کانی خۆی له زیندانه‌کاندا، له سه‌نگه‌ره جۆراو جۆره‌کاندا، و له
سه‌ختترین وه‌خته‌کانی خه‌باتی رزگاری خوازی خۆیدا دیوه! هه‌لسو که‌تی
نادۆستانه‌ی ئێوه‌ش که خه‌ریکن ئاو له ئاشی دۆژمنی داگیر که‌ر
ده‌رێژنیشی دیوه! ئێوه هه‌مان بنچینه‌کانی حاجی برایمی که‌ڵانته‌رن*!
که
ده‌روازه‌ی به‌رگری کورد له دوژمنه‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه و ئیتر ده‌ستان
که‌شف بوو و خوێندراوه‌ته‌وه و چیتر نانی قه‌دیم ناخۆن! باشتره به
خۆتاندا بچنه‌وه وه‌له و نه‌رمه‌لیق بوونه خۆرزگارکه‌ن!
*حاجی
برایمی که ڵانته‌ر= وه‌زیری که‌ریم خانی زه‌ند که به دژی لوتف‌عه‌لی
خانی‌زه‌ند، کۆری کریم‌خان، ده‌روازه‌ی کرمان له ئاغا محه‌ممه‌د پاشای
قاجار کرده‌وه!
05.01.2008 |