دوای ماوه‌یه‌ک وه‌ستانی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی
سه‌با سۆهرابی
دوای ماوه‌یه‌ک وه‌ستانی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی به دوای به تاڵانبردنی که‌لوپه‌لی سازدان و ناردنی به‌رنامه‌کانی له ستودیوی شاری ستوکهۆڵم پێته‌ختی وڵاتی سوئید، ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی که‌وته‌وه کار هه‌ر چه‌ند زۆری ماوه که به بێته ئه‌و تی‌ڤییه که شیاوه؛ و ده‌ردی که‌م‌ئیمکاناتی به ئاشکرا پیه‌وه دیاره. هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاوه‌رێ بیستن و دیتنی ده‌نگ و ڕه‌نگیکی جیاوازن و چاوه‌رێ کۆمه‌ڵگایکی ئازاد و دیموکراتن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه له گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی ئه تی‌ڤی بن یا نا، دڵیان ده‌کرێته‌وه و به بینی شاد ده‌بن. ته‌نیا چاوچنوکه‌کان و ئه‌وانه‌ی له‌دونیای بچووکی خۆیاندا قه‌تیس ماون و چاویان به‌رایی بیستنی ده‌نگ وڕه‌نگیکی دیکه‌یان نییه نیگه‌رانن، سه‌ره‌رای ژیستیک که ده‌یگرن وهه‌راییک که به ڕوواڵه‌ت له سه‌ر رێفورم و گه‌شه، کردیان. ڕه‌نگه پیان وابوو بێت به تاڵانبردنی که‌لوپه‌لی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی و هه‌ڵاییک که سازیان کرد هه‌تا هه‌تاییه ده‌توانی ئه‌و ده‌نگ و ڕه‌نگه خاموش بکا. کارێک که ته‌نیا له ده‌سته‌ڵاتدارنی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌وه‌شاوه. به خۆشییه هه‌موو ئه‌و هه‌ول و ته‌قه‌لایانه یه‌ک به دوای یه‌ک دا پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه و ئه‌وانه‌ی لایان وابوو ڕۆژ هه‌تا هه‌تایییه به په‌ڵه هه‌وریک بشارنه‌وه نادم و داخ له دڵ ده‌مێنه‌وه. و ئه‌وانی که به هه‌ر هۆییه‌ک بوو بێت که‌وتنه داوی ئه‌و هه‌راسازکردنه ده‌رفه‌ته‌ییک ده‌بینه‌وه که پێداچوونه‌وه‌یک بکه‌ن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کاره‌ساته‌دا. چوون دییتیان ده‌نگی و ڕه‌نگی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی نه‌کرا هه‌تا هه‌تاییه کپ کرێ. کاریک که ئاواتی ته‌نیا نه‌یارانی زه‌حمتکێشان وخه‌ڵکی زۆڵملێکراوی کورد بوو. به‌ڵام هانده‌رانیان ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستیان بوو، پێگه‌یشتن ئیتر کاریکیان پیان نه‌ماوه. ده‌ڵین ئاخر زستان ده‌رووا و ڕووڕه‌شی ته‌نیا بۆ ڕه‌ژی ده‌مێنیته‌وه. نه گه‌شه‌شیان کرد و نه چوونه بۆ قه‌ندیلش و هه‌روا له تاراوگه‌ش مانه‌وه. ئاخ‌و بڵی له خۆیان بپرسن ئه‌ری بوایان کرد؟