|
كوشتن‌و له‌ناوبردنی خوێندكاران به چ مه‌به‌ستێك؟
ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده
كوشتن‌و له‌ناچوونی خوێندكارێكی كورد له ماوه‌ی حه‌وتووی رابردوودا
بۆته هۆی باسی سه‌ره‌كی به‌شێكی زۆر له‌میدیا‌و رۆژنامه‌كان‌و
له‌هه‌مانحاڵدا بۆته هۆی رق‌و بێزارییه‌كی زیاتر له‌رژیمی
كۆنه‌په‌ره‌ستی ئاخوندی به هۆی رێز نه‌گرتن له‌كه‌رامه‌تی خوێندكارانی
زانكۆكانی ئێران‌و به‌تایبه‌تی كوردستان. رژیمی كۆماری ئیسلامی
ماوه‌یه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كی جیددی‌وبه‌رنامه‌داڕێژراو له‌هه‌وڵی
ئه‌وه‌دایه تاكوو رێگری‌وئاسته‌نگ ساز بكات له‌به‌رده‌م
ئه‌وخوێندكارانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌ك ساڵانی پێشوو وبه‌تایبه‌ت
له‌مساڵه‌دا وپاش ساڵیادی 16 سه‌رماوه‌ز سه‌رقاڵی هه‌ڵسوڕان‌و چالاكی
جۆراوجۆر بوون له‌زانكۆكاندا.
بێ
گۆمان ره‌چاو كردنی سیاسه‌تی له‌و چه‌شنه ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ
هه‌نووكه، رژیم‌و حاكمانی به درێژایی مێژوویی ده‌سه‌ڵاتدارییان هه‌ر
چه‌شنه رێگرییه‌كیان له‌به‌رده‌م رۆشتنی خوێندكاران بۆ زانكۆكان
له‌به‌رچاو گرتووه‌و به‌م چه‌شنه به‌شێكی زۆری كه‌سانی خوازیار‌و
تامه‌زرۆی فێربوونی زانستیان بۆ خوێندن‌و گه‌یشتن به ئاواته‌كانیان بێ
به‌ش كردووه. ئێستاكه‌و بۆروونكردنه‌وه‌ی تاراده‌یه‌ك زیاتر له‌و
بواره‌دا چاوێك به‌مێژووی حاكمانی رژیم وسیاسه‌ته‌كانیان به‌سه‌ر
خوێندكاران‌و به تایبه‌ت چالاكانی ئه‌م بواره‌دا به پێویست ده‌زانین.
له كه‌س شاراوه نییه كه رژیمی ئیسلامی‌و حاكمانی له‌پاش هاتنه
سه‌ركارییانه‌وه ده‌ست به‌جێ‌و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و
به‌نادێمۆكراتیكترین شێوه ده‌ستیان دایه ئاڵ‌وگۆڕِپێك
هێنانی به‌رین له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانداو به‌تایبه‌ت بواری په‌روه‌رده‌و
بارهێنان له ئاسته جیاجیاكاندا. ئه‌م رژیمه هاوكاتی هاتنه
سه‌ركاری‌و له‌درێژه‌ی گۆڕان‌و وه‌رچه‌رخان‌و نیشته‌جێ كردنی سیسته‌م‌و
شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵ دان بۆ په‌روه‌رده كردن‌و
بارهێنانی هه‌ندێ كه‌سی گوێڕایه‌ڵ‌و ملكه‌چ بۆ بره‌ودان به بیرۆكه‌ی
ئیسلامی له‌شێوه‌ی روانینی خومه‌ینی‌و داروده‌سته‌كه‌ی، ده‌ستی دایه
بڵاوكردنه‌وه‌ی تێزی به ئیسلامی كردنی كۆمه‌ڵگای ئێران. ئه‌مه‌ش
له‌سه‌ره‌تاوه له ژێر ناوی "شۆڕشی فه‌رهه‌نگی" به بڕیاری راسته‌وخۆی
شه‌خسی خومه‌ینی رێبه‌ری ئه‌وكات ستارته‌كه‌ی له‌زانكۆكانه‌وه لێدراو
له رێكه‌وتی 23ی جۆزه‌ردانی ساڵی59 له په‌یامێكی خومه‌ینیدا به
راشكاوییه‌وه راگه‌یه‌ندرا كه ده‌بێت شۆڕشێكی گشتیی‌و
هه‌مه‌لایه‌نه"شۆڕشی فه‌رهه‌نگی" له‌سه‌رتاسه‌ری زانكۆكانی ئێران‌دا
به‌ڕێوه بچێت. هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستا‌و كه‌س ولایه‌نانه كه
به شێویه‌ك له شێویه‌كان سه‌ر به رۆژئاوان ده‌بێت پاكسازی بكرێن‌و
جێگه‌ی خۆیان بده‌ن به‌كه‌سانی لایه‌نگری خومه‌ینیی‌و زانكۆكان ده‌بێت
بكرێت به‌شوێنی فێر بوونی زانستی ئیسلامی. به‌و بۆنه‌وه به‌شێكی
به‌رچاو له‌كه‌سایه‌تیه هه‌ره‌ناوداره‌كانی بواری زانسته جیاجیاكان‌و
ته‌نیا به پێوه‌لكانی هه‌ندێك تۆمه‌ت‌و هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی كه
به‌جۆرێك دژی سیاسه‌تی پاوانخوازانه‌ی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوان
بون له‌سه‌ركاره‌كانیان وه‌لانران. به‌م شێوه‌یه به‌شێكی به‌رچاو
له‌خوێندكارانی ئێرانی خوازیاری فێربوونی زانست‌و فیكر له‌ئه‌زمونی
ئه‌م كه‌سانه بێ به‌ش بوون.
ئه‌وه‌ی باسی هات سه‌ره‌تایه‌كی كورت بوو له‌بنه‌مای داڕشتنی
هه‌ڵس‌وكه‌وت‌و شێوه‌ی ته‌عامول له‌گه‌ڵ خوێندكارانی زانكۆكانی
ئێراندا‌و ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت‌و به‌تایبه‌ت له‌دوای هاتنه‌سه‌ركاری
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد زیاتر له‌هه‌میشه ره‌چاو كراوه. هه‌ر
ماوه‌یه‌ك پێش له‌هاتنه سه‌ركاری حكوومه‌تی ئه‌حمه‌دی نژادی پاسدار،
ناوبراو هه‌وڵی خۆی خسته گه‌ڕ تاكوو له‌درێژه‌ی ئه‌وسیاسه‌ته‌ی
ده‌یه‌ی شه‌ست به شێوه‌یه‌ك زانكۆكان بكاته شوێنی به‌خاك سپاردن‌و
ناشتنی ته‌رمی كه‌سانی كوژراو له‌شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌دا به‌مه‌به‌ستی زاڵ
كردنی كه‌شێكی ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر زانكۆكان. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا سپاردنی
به‌رپرسایه‌تی زانكۆی تاران به ئاخوندێكی سه‌له‌فی‌و فه‌نده‌مێنتاڵ
زیاتر له‌هه‌میشه بیری ده‌مارگرژیی‌و بیری بنبه‌ست‌و ده‌رپه‌ڕاندنی
كۆمه‌ڵێك له‌خوێندكاران‌و مامۆستایانی ئازادیخوازی ده‌رخست.
ئێستاكه‌ش‌و بۆ جارێكی دیكه‌وله‌درێژه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و سیاسه‌ته
ناحه‌زانه‌ی كه رژیم گرتویه‌ته به‌ر به‌دژی خوێندكارانی زانكۆكانی
ئێران‌وبه‌تایبه‌تی كوردستان‌و هه‌روه‌ها پاش روودانی
جینایه‌تكارانه‌ی مه‌رگی"ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی" خوێندكاری زانكۆی
په‌یام نوری شاری سنه ئه‌و شێوه روانینه ناعه‌قڵانی‌ودژه مرۆییه
زیاتر له‌هه‌میشه ده‌سه‌لمێندرێت.
ئه‌گه‌ر لێره‌دا به‌جۆرێك ورد بینه‌وه له‌هه‌ڵوێستی سیاسه‌تی دژه
ئینسانی‌و دژه پێشكه‌وتنی داگیركه‌رانی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌دژی
خوێندكارانی كورد، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م رژیمه‌و
كاره‌به‌ده‌ستانی لایه‌نگری جه‌هل‌و نه‌زانی ده‌سه‌ڵاتدار دژی هه‌ر
چه‌شنه پێشكه‌وتن‌و زانستێكن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كرده‌وه‌ی
جینایه‌تكارانه‌ی له‌وجۆره نیشانه‌ی رقی بێ ئه‌مانی ئاخوند‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانی حاكمه له‌لاوانی كورد كه چاویان به‌و پێشكه‌وتن‌و
به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونانه‌ی لاوانی كورده‌وه هه‌ڵنایه‌ت. له‌كه‌س
شاراوه نییه رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا باش
له‌وه ئاگاداره كه به‌شێكی به‌رچاو له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان
له‌زانكۆكانه‌وه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له‌نوخبه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه
به‌ڕێوه‌ده‌چێ، هه‌ر به‌و مه‌به‌سته ناچاره بۆبه‌رگرتن به‌م شه‌پۆله
به دڕندانه ترین شێوه له‌هه‌وڵی له‌باربردن وخنكاندنیدابیت. بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش به‌و په‌ڕی دژه مرۆیی بوونی خۆیه‌وه‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاته
ره‌ش‌و پیاوكوژه‌كه‌یدا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر خوێندكارانی كورد به
شێوه‌ی جیاجیا راپێچی زیندان‌و یان به‌شێوه‌ی دڕندانه له‌ناویان
ده‌بات.
بێگومان
هه‌وڵی به‌رده‌وامی رژیم بۆ پۆلیسی كردن‌و ئه‌منییه‌تی كردنی فه‌زای
زانكۆكان، ئاوه‌ڵاكردنی ده‌ستی خوێندكارانی به‌سیجی بۆ له نێوبردن‌و
سوكایه‌تی پێكردن به‌خوێندكارانی چالاك‌و هه‌ڵسوڕاو له‌بواره
جیاجیاكاندا، به‌رگرتن به خوێندنی به‌شێكی به‌رچاو له‌هه‌ڵسوڕاوانی
خوێندكاری‌و بێ به‌ش كردنی زانكۆكانی كوردستان له‌بودجه‌ی پێویست بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان‌و له‌هه‌مان حاڵ‌دا سه‌ركوتی بێبه‌زه‌ییانه‌ی
ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی رژیم له‌مه‌ڕ هه‌ر جۆره ده‌نگ هه‌ڵبڕینێك
له‌زانكۆكاندا ده‌رخه‌ری سیمای ناحه‌زی ئه‌م رژیمه‌یه‌و له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ترسێكی له‌مێژینه‌ی رژیمه له‌بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی باسی هات پێیوسته بوترێ كاربه‌ده‌ستانی
نیزام زۆر به‌باشی هه‌ستیان به ئاڵۆزی ره‌وشی ئێران كردووه‌و ناچارن
له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه‌ڵك له‌سه‌رجه‌م كارته‌كانی سه‌ركوت‌وگوشار
وه‌ربگرن بۆ دامركاندنه‌وه‌و به‌رگرتن به په‌ره‌سه‌ندنی
ناڕه‌زایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت له ئاستی زانكۆكاندا. له‌چه‌ند روداوی
دیكه‌داو هه‌ر له یه‌ك دومانگی رابردوودا به‌شی حه‌راسه‌تی زانكۆكان
ده‌ستی داوه‌ته ده‌ركردنی به‌شێكی به‌رچاو له‌خوێندكارانی چالاكی
زانكۆ جیاجیاكانی ئێران‌و به‌تایبه‌تی كوردستان.
به‌و بۆنه‌وه وئێستاكه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌م كرده‌وه دزێوانه‌ی رژیم كه
خۆی له چۆارچێوه‌ی"شۆڕشی فه‌رهه‌نگی" دووهه‌مدا ده‌رخستووه نه‌ك
نه‌بۆته هۆی پاشه‌كشێ به خوێندكارانی زانكۆكان‌و به‌م چینه له
كۆمه‌ڵگا كه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دابوون تاكوو
به‌راسان‌وبه‌رخۆدانی خۆیان ببنه پێشه‌نگی خه‌باتێكی به‌رین به‌دژی
حاكمانی ده‌مارگرژو به‌رچاوته‌نگی رژیم، به‌ڵكو به پێی خێرایی ئه‌و
گۆڕانانه‌ی له‌ئاستی جیهانیدا له‌ئارادایه‌و هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و
خواستانه‌ی كه هه‌ل‌ومه‌رجی كۆمه‌ڵگا زیاتر له‌هه‌میشه پێویستی
پێیه‌تی خوێندكارانی كوردی زانكۆكانی كوردستان پتر له هه‌میشه ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی‌و ئیعترازیان سه‌رداوه. بۆ نمونه هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌وه
پێش له‌رۆژی 16ی سه‌رماوه‌ز رۆژی خوێندكاردا، ئه‌وه خوێندكارانی
كوردی زانكۆكانی ئێران بوون كه جارێكی دیكه‌و له‌وپه‌ڕی وره
به‌رزیه‌وه به‌دژی سیاسه‌ته‌كانی رژیم ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان سه‌ردا.
ئه‌م هه‌ڵوێسته بوێرانه‌یه‌ی خوێندكاران هه‌نگاوێكی دیكه‌ی به‌هێز بوو
له‌به‌ره‌و پێش چوونی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌و له‌رق لێبوونه‌وه‌ی
زیاتر له‌سیاسه‌ته نادیمۆكراتیكه‌كانی رژیم به تایبه‌ت ئه‌حمه‌دی
نژاد‌و ده‌ست‌وپێوه‌نده‌كانی. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خوێندكارانی
كوردی زانكۆكانی كوردستان بخه‌ینه پاڵ باقی ئه‌و
ناڕه‌زایه‌تی‌وئیعترازانه‌ی كه پێشووتر له‌مه‌ڕ سیاسه‌ته‌كانی كۆماری
ئیسلامی پێكیان ده‌هێنا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری پاش ماوه‌یه‌ك لاوازی جارێكی دیكه كڵپه‌ی سه‌ندۆته‌وه‌و به
شێوه‌یه‌كی رادیكاڵانه‌تر له جاران خۆی زه‌ق كردۆته‌وه‌و له‌باشترین
حاڵه‌تدا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی
به‌رده‌می وه‌ك ژیله‌مۆیه‌ك خۆی نواندووه.
ئێستاكه‌ش‌و به‌پێی هه‌واڵه‌كان خوێندكارانی بوێری زانكۆكانی كوردستان
له‌شاری سنه بۆ رێزگرتن له‌گیانی پاكی خوێندكاری بوێر و نه‌ترس
"ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی" داوای كردنه‌وه‌ی سه‌كۆیه‌كی ئازادیان كردووه
بۆ دژایه‌تی به‌م هه‌ڵوێسته‌ی جه‌للادانی حكومه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار.
به‌ڵام دیسانه‌وه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستان ئه‌م هه‌وڵه‌ی
خوێندكارانی بوێری زانكۆی په‌یام نوری كوردستان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی پێویسته باسی بكرێ ئه‌و راستیه‌یه كه هه‌ر جاره وه‌ڕێخستنی
ناڕه‌زایه‌تی‌و مانگرتن‌و هه‌ڵوێسته‌گرتن به‌دژی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی
له‌و جوره به‌دژی هه‌ڵویستَێكی
مرۆڤكوژانی كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها خۆڕاگری له‌به‌رابه‌ر هه‌ر
چه‌شنه سیاسه‌تێكی نادیمۆكراتیك‌و هاتنه مه‌یدان بۆ داواكاری خواست‌و
داخوازییه‌كان سه‌ره‌ڕای ئه‌و فه‌زا ترساوییه‌ی كه ده‌وڵه‌تی
ئه‌حمه‌دی نژاد پێكی هێناوه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه ئیتر كاتی
ترس‌ودڵه‌ڕاوكێ له‌رژیمی كۆماری ئیسلامی كۆتایی پێهاتووه. رژیم ده‌بێ
خه‌ون‌وحه‌زی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵات له‌بیری ره‌شی خۆی
ده‌ربكات‌و ئێتر كوشتن‌و له‌ناوبردن‌و بێ به‌ش كردن فریای چه‌سپاندنی
سیاسه‌ته سه‌ده ناوه‌ڕاستیه‌كانی ناكه‌وێت.
له‌كۆتاییشدا پێویسته باس له‌وه بكه‌ین تاكوو
ئێستا ئه‌م رژیمه نه‌یتوانیوه به گرتنه به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته
ناحه‌زانه بیری ئازادیخوازی‌و تێكۆشه‌ر بوون له‌نێو كه‌سانی
بیرجیاواز به‌تایبه‌تی به‌ره‌ی رۆشنبیر بنه‌بڕ بكات. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا
گرتنه به‌ری سیاسه‌تی له‌وچه‌شنه به پێچه‌وانه‌ی بیرۆكه‌ی رژیم
بووه‌ته هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی گه‌شه‌ی زانستی له‌هه‌موو بواره
جیاجیاكانی زانست‌و فه‌لسه‌فه‌و كۆمه‌ڵناسی‌وسیاسه‌ت... له‌ناو
خوێندكارانی كوردستاندا. ئه‌مه‌ش خۆی بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدان‌و
پێگه‌یشتنی به‌ره‌یه‌كی به‌رین له كه‌سایه‌تی به‌رجه‌سته‌ی
زانستی‌وفیكری‌و سیاسی له‌بواره جیاجیاكاندا. ئێستاكه به خۆشیه‌وه
ئه‌وه خوێندكارانی وشیارو ته‌یار به‌چه‌كی فیكروزانستی كوردن كه
به‌شێوه‌یه‌كی بێوێنه له‌ئاست سه‌رجه‌م كێشه‌و پرسه‌كاندا
په‌رچه‌كرداری ژیرانه‌و بوێرانه ده‌گرن. ئه‌وه خوێندكارانی ژیری
كوردستانن كه هه‌وڵی خۆیان خستۆته گه‌ڕ تاكوو به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر
تواناییه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ و له‌هه‌وڵی وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی
به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان بن. ئه‌وه‌ش وڵامێكی پڕ به پێسته به‌دژی ئه‌و
سیاسه‌تانه‌ی كه دژی پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌سه‌ندنی فیكری كۆمه‌ڵگای
كوردین‌و به‌درێژایی مێژووی ره‌شی خۆیان له‌هه‌وڵی كوڵمكردن‌و
چه‌پاندنی عه‌قڵی تاكی كورددا بوون بۆ گه‌یشتن به‌مه‌به‌سته
داگیركارییه‌كانیان.
|