|
ئایا قورئان ده‌قێكی ژن خوازه؟
*
ن: ره‌فیق فواد یارئه‌حمه‌دی
rfoad_79@yahoo.com
(من
هه‌رگیز له په‌نای بوتێكی دار، په‌یكه‌ره‌ی بودایه‌كی زێڕین
و یا بوتێكی مه‌كزیكی یه‌وه هه‌ر وا تێ ناپه‌ڕم بێ ئه‌وه‌ی
بیر بكه‌مه‌وه: ره‌نگه خودای راستی هه‌ر ئه‌مه بێت.)
" شارڵ بودلێر"
هه‌موومان ده‌زانین كه قورئان كتێبی پیرۆزی موسوڵمانانه و
ئه‌وان به دایكی ته‌واوی كتێبه‌كانی ده‌زانن و عومه‌ر
گوته‌نی(له كاتی ئاگر تێ به‌ردانی گه‌وره‌ترین سه‌مه‌ره‌ی
مرۆڤایه‌تی واته كتێبخانه‌ی ساسانییه‌كان): ئه‌وه‌ی باشه وا
له قورئان دا باسی لێ كراوه و ئه‌وه‌ش خراپه ئێمه
پێویستمان نییه كه واته گڕیان تێ به‌ر ده‌ن. كه‌واته هه‌ر
له سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌وه ده‌توانین وڵامێكی گشتی
سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره به ده‌سته‌وه بده‌ین چونكه
موسولمانه‌كان تاكوو ئێستاش پێیان وایه كه ئه‌وه‌ی له
قورئان دا هاتووه هیچ كه‌م و كوڕییه‌كی تیا نییه و پێویستیش
به نوێ بوونه‌وه ناكات و ته‌نانه‌ت حازر نین بۆ ساتێكیش بیری
لێ بكه‌نه‌وه و یه‌كێك له‌و كه‌لێنه گه‌ورانه‌ی كه
ناتوانین له به‌ر چاوی نه‌گرین ماڤی ژنانه كه به ته‌واوی
پێشێل كراوه و هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێشیان بۆی نییه. بۆ
روون كردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌چینه ناو ده‌قی قورئان و تیشك
ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ندێ له‌و كه‌م و كوڕیانه. له قورئان دا
هاتووه: (پیاوان كارساز و سه‌رپه‌ره‌ستی ژنانن،له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی خوا هه‌ندێ له وا نه‌ی به سه‌ر هه‌ندێكا
فه‌زیله‌ت داوه، وه له به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوان له ماڵی خۆیان
نه‌فه‌قه‌ی ژنانیان ئه‌ده‌ن،جا ژنانی چاك، خۆ به كه‌م زانن و
راز و نهێنی ماڵ و مێرده‌كه‌یان ده‌پارێزن،له به‌ر ئه‌و
مافه‌ی كه خوا بۆ ئه‌وانی پاراستوه، به‌ڵام ژنانێ كه
به‌رزه فڕن و ئه‌ترسن كه نافه‌رمانیتان بكه‌ن، له به‌را
ئامۆژگارییان بكه‌ن،(له پله‌ی دووهه‌مدا جێیان لێ جیا
بكه‌نه‌وه، جا له پله‌ی سێهه‌مدا)لێیان بده‌ن وته‌مبێیان
بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به قسه‌یان كردن ،ئێوه‌ش(بیانوویان پێ
مه‌گرن) و رێی سته‌م كردن له‌وان مه‌گرنه به‌ر،به راستی خوا
پایه به‌رزێكی گه‌وره‌یه (ئایه‌ی34سوڕه‌ی نسا
ْ
،وه‌رگێڕانی مامۆستا موحه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی) ئێمه ئه‌گه‌ر
بێتوو بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م وتانه سه‌رنج بده‌ینه كاتی
مێژوویی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێت كه ئه‌م
روانگه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر و بڕوای كوَمه‌ڵگا
و فه‌رهه‌نگێكی پیاو مه‌زنه كه ژن به زه‌عیفه و چه‌پۆك خۆر
داده‌نێت و ژن ده‌بێت ژیانی خۆی له سایه‌ی سه‌ری
مێرده‌كه‌یه‌وه بزانێت. قورئان پیاو به سه‌ر ژن دا زاڵ
ده‌كات له به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وایه پیاو خاوه‌ن هێز و عه‌قڵی
زیاتره و ژن له روانگه‌ی قورئانه‌وه ده‌بێت ژێر ده‌سته و
په‌یڕه‌وی پیاو بێت ئه‌گه‌ر بێتوو وا نه‌بێت پیاو بۆی هه‌یه
به توند و تیژییه‌وه له گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا وه جووڵیِت
و ته‌مبێی بكات.و ته‌نیا ئه‌و ژنه به‌رێزه، كه گوێ رایه‌ڵی
مێرده‌كه‌ی بێت و له ژێر ركێفی ئه‌ودا بێت . هه‌ر له به‌ر
ئه‌وه‌ی كه له قورئان دا ژن به هاوتای پیاو نازانن و
خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی پیاوانه نییه له وه‌رگرتنی میراتیش دا
مافی یه‌كسانی پێ ناده‌ن . موحه‌ممه‌د ده‌ڵێت: "خوا له بابه‌ت
مناڵه‌كانتانه‌وه ،راتان ده‌سپێرێ كه بۆ كوڕ به ئه‌ندازه‌ی
دوو كچ میرات هه‌یه" (سوڕه‌ی نسا
ْ
ئایه‌ی11،وه‌رگێڕانی مامۆستا موحه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی)
ئه‌گه‌ر بێتوو پرسیار بكه‌یت بوَچی
؟ ده‌ڵێن كه كوڕ خه‌رجی ماڵ و منداڵ و ماره‌یی له سه‌ره
و... به‌ڵام قه‌ت بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه ئه‌مروَكه
به گشتی پیاو و ژن پێكه‌وه خه‌رجی ژیانیان ده‌ده‌ن و كوَمه‌ڵگا
به خێراییه‌كی سه‌ر سوڕهێنه‌ر له گوَڕاندایه
و چیتر ئه‌و بوَچوونه
كوِنانه
وڵامده‌ری نیازه هه‌نووكه‌ییه‌كان نین. له درێژه‌ی
ئه‌م ده‌ست باڵاییه دا پیاو بۆی هه‌یه چه‌ند هاوسه‌ری هه‌بێت
دوو، سێ و یا چوار. (سوڕه‌ی نسا
ْ
ئایه‌ی3 ،وه‌رگێڕانی مامۆستا موحه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی) بۆچی
پیاوان بۆیان هه‌یه چوار ژنیان هه‌بێت؟ ئه‌مه‌ش
سه‌رایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دیكه‌ی پیاوانه كه قورئان
به ره‌وای ده‌زانێت و به‌رگری لێ ده‌كات. قورئان به مافی
پیاوی ده‌زانێت كه ده‌توانێت به راگرتنی یه‌كسانی له نێوان
ژنه‌كانیدا چه‌ند ژن بخوازێت . حه‌ز و خواستی پیاو به‌ر
له ژن هاتووه و رێزی لێ گیراوه چونكه له فه‌رهه‌نگی پیاو
مه‌زنی دا ته‌نیا پێداویستی یه سێكسی و ده‌رونییه‌كانی
نێرینه گرینگه و بایه‌خی پێ ده‌درێت. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌و
یه‌كسانییه ئاماده كردنی بار و دۆخی یه‌كسانی مادی و
رێكخستنی راده‌ی په‌یوه‌ندی سێكسییه له نێوانیاندا
هه‌موو پیاوێكی چه‌ند ژنه خۆی به یه‌كسان خواز داده‌نێت و
ئه‌وه ته‌نیا ژنه‌كانن كه مافیان پێ شێل ده‌كرێت و
ئایینیش رێگه خۆشكه‌ریه‌تی . سه‌باره‌ت به مافی چه‌ند ژنی
موحه‌ممه‌د له قور‌وان دا هاتووه: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! به
راستی ئێمه ئه‌و ژنانه‌ی توَ
كه ماره‌یی ئه‌وانت داوه ، بۆتمان حه‌ڵال كرد ، وه هه‌روا
كه‌نیزانێ كه له رێگای غه‌نیمه‌ته‌وه خوا پێی به‌خشیوی و
كچانی مامت و كچانی پورت و كچانی خاڵت و كچانی خوشكی دایكت كه
له گه‌ڵ توَدا
كوَچیان
كرد ، و ژنی برَوادار
كه نه‌فسی خۆی به پێغه‌مبه‌ر ببه‌خشێ ، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر
بیه‌وێ كه ماره‌ی بكا بوَ
خۆی ، به‌ڵام ماره‌كردنێكی وا ته‌نیا بۆ تۆ دروسته نه‌ك بۆ
بڕوادارانی تر ، به هه‌قیقه‌ت ئێمه ده‌زانین بۆ ئه‌وان له
بابه‌ت ژنانیانه‌وه و كه‌نیزانیانه‌وه چمان فه‌ڕز كردووه (چ
حوكمێكمان داوه)، له به‌ر ئه‌وه‌ی موشكیلێكت بۆ نه‌بێ ، وه
خوا غه‌فور و ره‌حیمه(سوڕه‌ی ئه‌حزاب ئایه‌ی50 ،وه‌رگێڕانی
مامۆستا موحه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی). ئه‌و مافه تایبه‌تیانه‌ی
كه سه‌باره‌ت به زه‌واج، په‌یوه‌ندی سێكسی و چه‌ند هاوسه‌ری
بۆ موحه‌ممه‌د دیاری كراوه پیشانده‌ری زنجیره‌یه‌ك
تایبه‌تمه‌ندی پیاو مه‌زنه كه موحه‌ممه‌د له سه‌رو
هه‌موانه‌وه‌یه و هیچ گیر و گرفت و له‌مپه‌رێكیشی بۆ خۆی
دانه‌ناوه. نووسه‌ران و شاره‌زایانی مێژووی ئیسلام ده‌زانن
كه زه‌واجه‌كانی موحه‌ممه‌د یان به هۆی سیاسی ،
كۆمه‌ڵایه‌تی و یان له رووی هه‌ستیاری و ئه‌ویندارییه‌وه
بووه و له نێوان ته‌واوی ژنه‌كانیدا عایشه ی خۆشتر
ویستووه . به‌ر له مردنی خه‌دیجه ئه‌و ژنی دیكه‌ی نه‌بوو
به‌ڵام دوای مردنی خه‌دیجه له ساڵی 619 زایینی و كۆچی
موحه‌ممه‌د بۆ مه‌دینه و به هێز كردنی ده‌سه‌ڵاتی ،
سه‌رده‌می فره ژنیشی ده‌ستی پێكرد و له نێوان یازده
ژنه‌كه‌ی موحه‌ممه‌د دا، عایشه‌ی كچی ئه‌بوبه‌كر كه له
ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه بۆی دیاری كرابوو سه‌رئه‌نجام له
ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا ده‌بێته ژنی سێهه‌می موحه‌ممه‌د كه
ته‌مه‌نی له په‌نجا ساڵ تێ په‌ڕیبوو. ئه‌م روداوه بۆمان
ده‌سه‌لمێنێت كه هیچ خۆشه‌ویستییه‌كی دوو لایه‌نه لانی كه‌م
له سه‌ره‌تادا له نێوانیان دا نه‌بووه ته‌نیا هۆكاری سیاسی
و خانه‌واده‌گی و خێڵ و حه‌زی سێكسی موحه‌ممه‌د نه‌بێت. له
كاتی سه‌ر هه‌ڵدانی ئیسلام له كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بدا زینده به
چاڵ كردنی كچان ، سۆزانی گه‌ری، فره ژنی و كچانی هه‌تیو
دیارده‌یه‌كی به‌رچاو بوون. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به توندوتیژی و
نابه‌رابه‌رییه‌وه له گه‌ڵ ژناندا هه‌ڵس و كه‌وتیان ده‌كرد.
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا دوو شارستانیه‌تی ئێران و روم هه‌بوون
كه نیزامێكی پێش كه‌وتووی سیاسی و فه‌رهه‌نگییان هه‌بووه و
ئه‌گه‌رچی نه‌ریتی فره ژنی هه‌ندێ جار به‌رێوه چووه به‌ڵام
خاوه‌ن كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌تر و پێشكه‌وتوتر بوون . له
شارستانیه‌تی ئێرانی به‌ر له هێرشی ئیسلامدا ژنان رۆڵی
به‌رچاویان بینیوه و له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه له عه‌ره‌بستان
كچانیان زینده به چاڵ ده‌كرد له ئێران و له كۆتایی
حكومه‌تی ساسانیه‌كان دا دوو ژن به ناوی پوراندۆخت و
ئازه‌رمیدۆخت به ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ن. ره‌نگه به هاتنی ئیسلام
له عه‌ره‌بستان دیارده‌ی زینده به چاڵ كردنی كچان كه‌م
بووبێته‌وه و یان یارمه‌تی كچانی هه‌تیو درابێت و... به‌ڵام
هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا یاساكانی ئیسلام سه‌باره‌ت به ژن له
چاو ئێران و یا هه‌ندێ كۆمه‌ڵگای دیكه دژه ژن و پیاو
مه‌زنانه و دواكه‌وتوو بوو. له( سوڕه‌ی بقره ئایه‌ی223) دا
هاتووه: ژنه‌كانتان جێی كشت و كاڵن بۆ ئێوه كه وابوو هه‌ر
زه‌مان و هه‌ر جۆره بتانه‌وێ ده‌ستیان له گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكه‌ن
و یا له( سوڕه‌ی بقره ئایه‌ی228) دا ده‌ڵێت: بۆ پیاوان
پله‌یه‌ك ماڤی زیاتر هه‌یه به سه‌ر ژناندا. لێره‌دا به
شێوه‌ی ئاشكرا و به‌رچاو ژنان به زه‌وییه‌كی كشت و كاڵ
ده‌شوبهێنێت كه هه‌ر كات پیاو پێی خۆش بوو تووی تیا بچێنێت،
واته هه‌ر كات پیاو حه‌زی سێكسی هه‌بوو و یا حه‌زی له زاو و
زێ بوو ئه‌وه ژن له خزمه‌تی ئه‌ودایه و هه‌روه‌ها پێداگری
ده‌كه‌ن له سه‌ر توتالیتاریزمی پیاو مه‌زنانه، پیاو هه‌ر كات
پێی خۆش بوو ده‌توانێت ژن بهێنێت نزیكایه‌تی بكات ، چه‌ند ژنی
هاوكات ببێت و خاوه‌نی ژنانی كه‌نیزیش بێت. خاڵی ده‌سپێك
پیاوه و ئیراده ئیراده‌ی ئه‌وه و ژن وه‌ك كاڵایه‌كی ده‌ستی
دوو چاوی لێده‌كرێت . ئه‌مرۆكه و له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و
دوای تێپه‌ڕ بوونی 14 سه‌ده له هاتنی ئیسلام رووبه رووی
كۆمه‌ڵَگایه‌كی
مۆدێڕن ده‌بینه‌وه كه رۆژ به رۆژ مافی مرۆڤ و ئازادی
تاكه‌كان بێ جیاوازی ره‌گه‌زی په‌ره ده‌ستێنێت و چیتر
پانتاكه به كۆنه په‌ره‌ستی و توندوتیژی به‌ر ته‌سك
ده‌كاته‌وه و ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئیسلامیه‌كان هێشتا
وره‌ی ئه‌وه‌یان به‌ر خۆیان نه‌داوه كه بۆچوونه
چه‌وته‌كانی ئیسلام بخه‌نه به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه.
|