|
كاتێك عه‌قڵی مه‌لاكانی رژیم حوكم ده‌كه‌ن
ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده
حوكمی ئیعدامی "محه‌مه‌دی له‌تیف" كه له‌ته‌مه‌نی
14
ساڵیداو له‌كاتی یاری كردنداو به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو یه‌كێك
له‌هه‌واڵه‌كانی خۆی ده‌كوژێت نیشانه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌ده‌رخستنی
سیاسه‌ته تاڵه‌بان ئاساكانی حاكمانی ئێران. ماوه‌ی چه‌ند رۆژه‌و
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانه‌وه
بڵاوبوونه‌ته‌وه سه‌پاندنی حوكمی ئیعدام بۆ "محه‌مه‌د له‌تیف"ی
مێرمنداڵ نیشانه‌یه‌كی دیكه‌یه له‌پێشێلكارییه‌كانی مافی منداڵان
له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه. ره‌وایی به‌خشین به‌م جۆره حوكمانه
له‌یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و دواكه‌تووانه‌ی كۆماری ئیسلامی زۆر كارێكی
ئاسایی‌و شتێكی سه‌رسورهێنه‌ر نییه. ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره ئه‌و
راستیه‌یه كه حاكمانی ئائینی ده‌سه‌ڵاتدار ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان
داوه‌ته جێ به‌جێ كردنی قێزه‌ونترین حوكمی ناعادڵانه به‌سه‌ر
شارۆمه‌ندانی ئێرانی‌دا. هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش بوو
ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی زیندانه‌كانی رژیم ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی خوێندكاری
زانستگای په‌یام نوری سنه‌یان شه‌هید كرد. هه‌ر چه‌ند رۆژ له‌وه پێش
بوو ده‌ست‌و پێی چه‌ند كه‌سیان له زاهیدان بڕیه‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا
حوكمی خستنه خواره‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه‌یان له‌به‌رزاییه‌وه په‌سه‌ند
كرد‌و حوكمی ئیعدامی "راحله‌ی زمانی" كه دایكی دوو منداڵی كه‌م ته‌مه‌ن
بوو جێ به‌جێ كرد. ماوه‌ی دوومانگ له‌وه‌پێش بوو كه سه‌ره‌ڕای
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی نیهاده‌كانی پاراستنی مافی مرۆڤ له‌ژێر فه‌توای
ئاخونده قه‌زاییه‌كانی رژیم حوكمی ئیعدامی "ماكوانی مه‌ولودزاده"ی
ته‌مه‌ن
18
ساڵ جێ به‌جێكرا. ئێستاكه‌ش سه‌پاندنی حوكمی ئیعدام به‌سه‌ر ئه‌م لاوه
كه‌م ته‌مه‌نه كه ته‌نانه‌ت له‌كاتی رودانی ئه‌م رووداوه‌ش به‌پێی
یاسای كۆماری ئیسلامی له‌خوار ته‌مه‌نی یاساییه‌وه بووه ده‌رخه‌ری
سیمای هه‌ره توندڕه‌ویی حاكمانی ئایینی كۆماری ئیسلامیه له‌م
ساته‌وه‌خته‌دا.
سه‌پاندنی حوكمی ئیعدام به‌سه‌ر لاوێكی كه‌م ته‌مه‌نی ئێرانی كه
ته‌نانه‌ت هێشتاكه توانای بیركردنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌ی ده‌ورووبه‌ری
وه‌ك مرۆڤێكی كامڵ نییه له‌لایه‌كه‌وه ده‌رخه‌ری پێشێلكردنی مافی
منداڵان‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌لمێنه‌ری گرتنه به‌ری سیاسه‌تی
ترس‌و تۆقاندنه له‌ئاستی ناوخۆیدا. حاكمانی ئائینی ده‌سه‌ڵاتدار
ئێستاكه به‌روونی بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ده‌سه‌ڵاته نادێمۆكراتیك‌و
دژه گه‌لییه‌كه‌یان توشی مه‌ترسی‌و هه‌ڕه‌شه بۆته‌وه له‌لایه‌ن
خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران. به‌و مه‌به‌سته‌و بۆ ئه‌وه‌ی به‌جۆرێك
به‌ر به‌و ناڕه‌زایه‌تی‌و ده‌نگهه‌ڵبڕینانه بگرێت كه رۆژانه
به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو له‌دژی ئه‌م جۆره فتواو خیتابه
سه‌ده‌ناوه‌ڕاستیانه له‌لایه‌ن چین‌و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه
دێته‌ئاراوه. به‌و بۆنه‌وه خۆی به‌ناچار ده‌زانێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی
كه‌شی كۆمه‌ڵگای تینوی ئازادی‌و ژیانی هێمنانه ده‌ست به‌رێت بۆ
نادێمۆكراتیكترین شێوه‌ی هه‌ڵس‌و كه‌وت له‌گه‌ڵ شارۆمه‌ندانی
وڵاته‌كه‌ی. حاكمانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ته‌واوی توانا له‌هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان به توندكردنه‌وه‌ی فه‌زای كۆمه‌ڵگاو به‌سه‌پاندنی حوكمی
ئیعدام‌و سزای سه‌نگسارو گرتنی فه‌له‌یی لاوان كۆمه‌ڵگای ئێران
ته‌مه‌نی پڕ له‌جه‌هه‌ل‌و نه‌زانی خۆیان درێژه پێبده‌ن.
سه‌پاندنی حوكمی ئیعدام بۆ لاوێكی كه‌م ته‌مه‌نی وه‌ك "محمه‌دی له‌تیف"
له‌درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته سه‌ده ناوه‌ڕاستیانه‌ی كۆماری ئیسلامیه
كه به‌رده‌وام وه‌ك یه‌كێك له‌وڵاتانی سه‌ره‌كی پێشێل كاری مافه‌كانی
مرۆڤ له‌ئاستی جیهاندا ناسراوه. ئه‌وه بۆ هه‌مووان روونه كه حوكمی
ئایینی كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له ئیعدام وه‌ك چه‌كێك بۆ راگرتنی
ده‌سه‌ڵات كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. به‌ڵام ئێستاكه‌و گرتنه به‌ری ئه‌م
چه‌شنه سیاسه‌ته نامرۆڤانه‌یه‌و سه‌پاندنی به‌سه‌ر شارۆمه‌ندانی
ئێرانی‌دا نیشانه‌ی ده‌ورێكی نوێیه له‌دووپاتكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته دژه
مرۆییه‌كانی سه‌ره‌تاكانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران. له‌كه‌س شاراوه نییه
كه ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاریی ده‌ستی
دایه قه‌ڵاچۆكردن‌و ئیعدامی به‌لێشاوی كه‌سانی ئازادیخواز
به‌مه‌به‌ستی بنیاتنانی ده‌سه‌ڵاته ره‌هاكه‌ی. ئێستاكه‌و سه‌رباری
ئه‌و راگه‌یاندن‌و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن نیهاده
پارێزه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به پێشێلكاری مافی مرۆڤ به‌سه‌ر
ئێران‌دا سه‌پێنراوه، ئه‌م رژیمه‌و ده‌زگا سه‌ركوتگه‌ره قه‌زاییه‌كه‌ی
له‌ژێر ناوی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی ئائینی ده‌ست له‌هیچ چه‌شنه
سه‌پاندنی یاسایه‌كی دوژمنكارانه ته‌نانه‌ت بۆ منداڵان‌و مێرمنداڵانیش
ناپارێزێت.
له باشترین ئاستی لێكدانه‌وه‌دا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی
قه‌زایی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه كه ئه‌م رژیمه نوقمی
دواكه‌وتوییه‌كی قووڵ‌و دابرانێكی رۆحی‌و فیكرییه له‌ئاستی سه‌رجه‌م
كاروانی پێشكه‌وتن‌و شارستانییه‌تدا. ئه‌و فه‌زا كوشه‌نده‌و ترساویه‌ی
ئێستاكه كۆماری ئیسلامی خولقاندوویه‌تی نیشانه‌ی له‌گۆڕنان‌و كوشتنی
هه‌ر جۆره ئه‌قڵانیه‌تێكه‌و هه‌روه‌ها ده‌رخه‌ری رق لێبوونی حاكمانی
ئایینی ئێرانه له‌ژیانێكی ئاسوده بۆ شارۆمه‌ندانی ئێرانی. به‌گشتی
به‌درێژایی مێژووی ویلایه‌تی فه‌قیه ئه‌م رژیمه خوازیاری سه‌پاندنی
كولتورێكی دژه ژیان‌و ره‌شكردن‌و بێ بایه‌خ كردنی ژیانی سه‌رزه‌ویی‌و
به‌ڵێنی درۆیینه بۆ ژیانێكی باشتر بان زه‌وینی بووه بۆ شارۆمه‌ندانی.
سه‌پاندنی حوكمی ئیعدام بۆ ئه‌م مێرمنداڵه‌ش راسته‌وخۆ له‌و بنیاده
فیكرییه تاریكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی ره‌ش
به‌ناوچاوانی دارێژه‌رانیانه‌وه ده‌بیندرێ.
|