|
پخشانێک له یادی دایه زارا
فرشته‌ی موده‌ڕه‌سی
هه‌رچه‌ند جاریک ته‌واری تیژفڕی خه‌یاڵم له‌سه‌ر "بندی نسوان" باڵ
خشانه‌وه‌یه‌ک ده‌کا؛ و حه‌لقه‌ی فێلمی چه‌ند ساڵی ژیانمان له‌گه‌ڵ
یه‌کتر ده‌سووری له سه‌ر په‌رده‌ی خێاڵم و هه‌مو شتێک له هه‌وه‌ل
تا ئاخر ده‌بینم‌و کچه‌کان، قسه‌کان، ئازایه‌تێکان هه‌مو گێان
ده‌گرنه‌وه. له‌و ماوه‌یه ئاخردا زوورم بیر له تو ده‌کرده‌وه و له
میشکم‌دا ده‌م‌پرسی بله‌ی دایه‌زارا چه‌بکا و حالی و وزعی ئیستای چون
بێ؟ تاکــۆ دوێنه‌ی شه‌وی خه‌به‌ری له ده‌ست‌دانی له‌پردا خه‌به‌ر تو
په‌شیوی کردم.
دوای گریان‌و غه‌میکی زوور به‌خوم‌کوت، دایه‌زارا قه‌ت نامری، هه‌میشه
یادی زێندوه، تو فه‌قه‌ت دایکی مناله ئازاکانی خوت نه‌بوی. تو دایکی
زیاتر له دووسه‌د کچ بوی. قه‌ت گلێیه‌ت نه‌کرد، دایم به محه‌به‌ت و
بزه چاوت لی‌ده‌کردین و دلخوشیت ده‌داینه‌وه. تو حوکمی زیندانیت
نه‌بو، دووا ڕۆژت نامعلوم بو؛ و زوور چاک ده‌ت‌زانی ئه‌وه یانی
ئێعدام. به‌لام وه‌سه‌ر خوت نه‌ده‌هینا.
نازانم زنجیره‌ی فیکرم چون پیکه‌وه گڕیه بده‌م، له کۆرا ده‌ست
پێ‌بکه‌م، له‌وکاته‌وه که چه‌نده‌ش به شانازییوه باسی
پیشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌مان به دزیه‌وه ده‌کرد و یا ...
یا ئه‌و ڕۆژه‌ی که ملاقاتی حزوریمان له گه‌ڵ کس‌و کارکامان پێ‌درابوو
و تو به ده‌نگی به‌رزه‌وه بێ ئه‌وه‌ی که بترسێی له حال‌و وه‌زعی
شاخیت ده‌پرسی.
یادی ئه‌و ڕۆژه ده‌که‌م که خوێن خوره گه‌وره‌که "خلخالی" هاتبو بۆ
سه‌ردان – ئێستاش ته‌زووی ساردم به له‌ش دادێ – به‌لم ئه‌تو هێچت
وه‌سه‌رخو نه‌هینا. ئه‌و ده‌می من له ته‌مه‌ن
14
ساڵی‌دا بوم، له نه‌هایه‌تی بی‌تجره‌به‌ی‌دا بووم و هیچ له ژیان حالی
نه‌بوم، به‌ڵام ئیستا که دایکم و کاتێک که پێویسته ئاوا ئازابم
ونیم، شه‌رم له خوم ده‌که‌م چونکه وه‌کو توبون هاسان نیـــــه.
پێت وایه هه‌روا هاسان ده‌توانی بروی و جیمان بی‌لی، ناممکێنه، له
فێکریشمان ناگونجی، هه‌ر له دڵمان داێی و ده‌بی و حه‌کایت ژیان له
گه‌ڵ تو له به‌ندێخانه دنوسرێ‌و ده‌کوتری نسل به نسل، به‌ڵێنیت پی
ده‌ده‌م. مناله‌کانیشم بو منالکانی خویان بگیه‌رنه‌وه و مناله‌کانی
ئه‌وان فیلمی لێ ساز که‌ن و ڕۆژێک شاید زور زوور دور یان نێزێک، له‌و
سه‌ری دونیا که‌سیک که قه‌ت کورد نه‌بوه و کوردی نه‌دیوه، فیلمی
ئه‌و ژیانه ببینه‌ی و تێی بفیکریت.
ئه‌و هه‌مو سه‌ختی و به‌ندی بون، ته‌جره‌به‌ی شیرین و تاڵ، ترس و
نێگرانی هه‌مو له‌ڵاێک و له ده‌وری یه‌ک بوون و شانازی به خومان
وکه‌س و کارمان له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌به‌بی دڕێژه‌دان به
ئازایه‌تی بو! و تۆ نمونه‌یه‌ک بویت بۆ هه‌موو ژنێک. |