|
بیست‌و چوار ساڵ له‌مه‌و پێش
بوو
فرشته‌ی موده‌ڕه‌سی
بیست‌و چوار ساڵ له‌مه‌و پێش بو ماوه‌یه‌کی کورت باشترین هاواڵی ژیانم
ناسی و تاکۆ ئێستاش که‌سی وام که‌متر دێوه به‌ڵام خوین خواره‌کان
نه‌یان هه‌ێشت و تۆیان له‌مه جیا کرده‌وه، جێاکردنه‌وه‌یه‌کی جسمانی.
بیست‌و چوار ساله، هه‌زاران جار تو هاتویه‌وه لام، بێ ئه‌وه‌ی که‌س
بزانێت، له شه‌وه زه‌نگا، ئه‌وکاته‌ی ده‌ورو به‌رێکانم له خه‌وی
شیرین‌دا بوون و من له بێ‌ده‌نگی و تاریکی‌دا، به‌ئه‌وه‌ی که پێشه‌کی
چاوه‌روان بۆبێم تو دێی به‌ر چاوم و کاتی له لای یه‌کتربونمان دوپات و
دوپات ده‌بیته‌وه.. ده‌بی زوو کاره ناته‌واوه‌کانم ته‌واو که‌م چون
پێ‌یان کوتوم هینده‌م نه‌ماۆه.
-
ده‌توانی یاریم بده‌ی!؟
-
به چاوان به دڵ و گێان، وه هه‌ر دوکمان به په‌له لیباسه
ناته‌واوه‌کانمان ده‌چینێ‌و ته‌واو کرد دوایش سه‌ری چه‌مه‌دانه‌که‌ی
که خوت به قتوی شیری دروستت کردبوو هه‌لت ده‌داوه و ئه‌و وینه‌ی پێت
هه‌لاوسێوه نیشانت ده‌دام.
-
ئه‌وه "رووباره" مانای ئه‌وه‌یه و ناویکی خۆشه.
ئه‌وکاته تۆ هه‌فده ساڵت بۆ، قژیشت کۆرت کردبووه، چونکۆ
پێ‌راگه‌یشتن به‌قژ هاسان نه‌بوو، هه‌ر چه‌ند جارێک بانگێان ده‌کردین
چه‌نده ده‌ترساێن به‌ڵام هه‌روا سه‌روو روو خوش‌روو بوین، چه‌نده
مغروور بووین، چون ده‌مان زانی ئه‌وان دوژمنن، دوژمنی کورد بونمان،
دوژمنی خوشکی پێشمه‌ڕگه بونمان و دوژمنی بێرورامان.
زوور له ته‌نێاێی خێاڵم‌دا بێر له ههستو ئیحساس ده‌که‌مه‌وه،
هه‌رکه‌س به جورێک هه‌ستی خوی ده‌رئه‌بری و توش هه‌مو کاتێک ئازایتی و
غروور و هیمنێت ده‌ر ئه‌بری، حتی ئه‌و کاته‌ی ده‌ت‌کوت هێنده‌م
نه‌ماوه به پێکه‌نین و گه‌پ ده‌ت کوت. به‌ڵام چون؟ لای خوم ئه‌پرسم
ئه‌گه‌ر من بزانم به زووێی ده‌مبه‌نه پای ئێعدام بڵه‌ی چی‌بکه‌م؟
بڵه‌ی بتوانم وه‌کۆ تو ئازا و سه‌ر بڵیند بمرم.
ئاخر توو هه‌ر هه‌فده ساڵت بو! و ساغ و سڵامه‌ت و دڵیشت پر ڵه ئاوات
بو که یه‌کێک له‌وان له باوه‌ش گرتنه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ی رووبار بو.
پێم خوشه ئه‌وشوش بێیه‌وه بۆلام و جوابی ئه‌و پرسیاره‌م بدیه‌وه.
پێم وایه ئاوام جواب ئه‌ده‌یه‌وه؛ من ئێستا یه‌کێک له جوانترین
په‌رێکانی ئاسمانم، زوور جێم خوشه، هیچ ئێش‌و ئازارێکم نێه، نه‌غه‌می
برسیتی، کار‌و کوره‌وه‌ری هیه و نه که‌سیش ده‌توانی دڵم بشکینه،
حه‌سره‌تی هیچم له دڵ‌دا نێه. ئه‌و جێه‌یه‌ی من له‌ی ده‌ژیم له‌به‌ر
جوانی و خوشی و ههستو ئیحساس بی‌نه‌زیره، چون من شه‌هیدم و هێلانه‌م
له دڵی ئێوه‌دایه.
ئاخ بۆ ئه‌و جوابه جوانه ئه‌وجار دڵم حساوه، ته‌ماشای وێنه
جوانه‌که‌ت ده‌کم و به پێکه‌نین دڵیم قه‌ت له بیرم ناچی و حه‌سره‌ت
به جی تو ئه‌خوازم.
به یادی مه‌عسومه‌ی سه‌رهه‌نگی |