|
تێرۆریسمی حه‌ماس‌و هاوپه‌یمانی كۆماری ئیسلامی
هیوا سه‌لیمی
نوێنه‌ری رێكخراوی تیرۆریستی حه‌ماس له تاران رایگه‌یاند كه به‌م
زوانه ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له دژی
شارۆمه‌ندانی ئیسراییل." ابوئوسامه عه‌بدولموعه‌سا" له وته‌یه‌كدا
كه له ماڵپه‌ڕی رێكخراوی حه‌ماسدا بڵاوبۆته‌وه، وتوویه‌تی كه
ئیسراییل ده‌بێ چاوه‌ڕێی چالاكییه شه‌هاده‌تته‌ڵبانه‌كانی گرووپه
فه‌له‌ستینیه‌كان بێت. ناوبراو ئه‌م وته تووندانه‌ی له دژی
شارۆمه‌ندانی بێتاوانی ئیسراییل له پێته‌ختی ئێران راگه‌یاندووه و
ئه‌م شیۆه هه‌ڕه‌شه و قسه‌كردنانه هاوكاته له‌گه‌ڵ
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی نوێی پڕوپاگه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامی له‌دژی
ئیسراییل. ئه‌م شه‌پۆله نوێه خوێ له چه‌ندین خۆپیشاندانی بچووكی
به‌سیج و حیزبوڵاهیه‌كانی ناوخوێ ئێران بۆ نموونه له ڕۆژی فێوریه
له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی فه‌له‌ستیندا بینیوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی پێناسه‌كردنی كۆماری ئیسلامی به تیرۆریست و زلهێزی
پشتیوانیكه‌ر له گرووپه تیرۆریستیه‌كان واتایه‌كی تازه نییه،
به‌ڵام وروژاندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌م وه‌خته هه‌ستیاره‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئێران جێگه‌ی بیركردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زیاتره.
پرسیار ئه‌وه‌یه كه له كاتێكدا كۆماری ئیسلامی چ له‌باری ده‌ره‌كی و
چ له باری ناوخوێه‌وه له گه‌ڵ قه‌یرانی مه‌شروعییه‌ت به‌ره‌وڕووه و
له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌ك زیاتر له ژێر گووشاره، وروژاندنه‌وه‌ی دڵسۆزی
درۆیینه بۆ فله‌ستینییه‌كان به چ مه‌به‌ستێك و به شوێن چ ئاكامێكدا
ئاوا به تووندی دێته گۆڕێ.
پێش له هه‌ر شتێك ئه‌م راستییه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرایه كه ئێران
ناوه‌ندێكی به‌هێزی بونیادگه‌رایی و تیرۆریزم له ناوچه‌كه‌یه و
سه‌دان به‌ڵگه‌ی وه‌ك نموونه‌ی ئه‌م جاره‌ی قسه‌كانی نوێنه‌ری حه‌ماس
له تاران، ئه‌و ئیدعایه ئیسبات ده‌سه‌لمێنێ. وه‌ك زۆربه‌ی
باسه‌كانیتری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، له روبه‌ڕویوونه‌وه له‌گه‌ڵ
چه‌مكی تیرۆریزمیش چه‌شنێك دژوازی هه‌یه. له كاتی دۆزینه‌وه‌ی
به‌ڵگه و مه‌حكومیه‌ته جیهانیه‌كان ده‌ستده‌ده‌نه هات وهاوار و
ده‌یانهه‌وێ خوَیان
وه‌ك قوربانی تیرۆریزم نیشانبده‌ن و له‌لایه‌كیتریشه‌وه به‌ئاشكرا و
له ڕۆژی رووناك نوێنه‌ری حه‌ماس له تاران بانگه‌شه‌ی تیرۆریستانی
ده‌كات كه خوَیان
بۆ ده‌وره‌یه‌كی نوێ له كرده‌وه‌ی تیرۆریستی حازركه‌ن!
كۆماری ئیسلامی هه‌میشه له‌م چه‌كه واته
تیرۆریزم و پشتیوانی له تیرۆریزم كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌و هاندانی
تێرۆریستان گه‌وره‌ترین چه‌كی كۆماری ئیسلامی بووه له به‌رامبه‌ر
گوشاره‌كانی ده‌ره‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه كه بۆ چی له كاتێكدا
ئاسۆی شه‌ڕێكی گه‌وره‌و ماڵوێرانكه‌ر له گه‌ڵ ئا‌مریكا لانیكه‌م له
كورت ماوه‌دا كه‌م بۆته‌وه، كۆماری ئیسلامی ده‌ست له زمانی
تووندوتیژ له مه‌یدانی كێشه نێونه‌ته‌وییه‌كانی ده‌ست هه‌ڵناگرێ.
ئه‌وانه‌ی پشتیوانی و داڵده‌انی كۆماری ئیسلامیان له تیرۆریزم
ته‌نیا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر مه‌ترسی هێرشی ئا‌مریكا
ده‌زانی ده‌بێ ئه‌م پرسیاره له خۆیان بكه‌ن ئیستا كه ئه‌و
مه‌ترسییه كه‌م بۆته‌وه بۆچی رژیمی ئێران هه‌ر به‌و ئاقاره‌دا
ده‌ڕوا كه پێیدا رویشتووه‌و ده‌ست له سیاسه‌تی پشتیوانی له
تێرۆریزم هه‌ڵناگرێ. مه‌یله لیبراڵه‌كانی ئوروپا و ئا‌مریكا ئه‌م
وه‌همه‌یان ده‌مێكه بڵاو كردۆته‌وه و به‌راستیش كۆماری ئیسلامی
زۆرترین كه‌ڵكی له‌و ناكۆكییه له‌ناسینی ماهییه‌ت و جه‌وهه‌ری ئه‌م
رژیمه وه‌رگرتووه و جێگایه‌كی باشی پێداوه بۆ مانۆور كردن له‌و
ناكۆكییه له ناو سیاسه‌تمه‌دارانی كۆماری ئیسلامی. بۆ
به‌لاڕێدابردنی رای گشتی جیهانی له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی و كێشه
ناوخۆییه‌كان و بۆ گه‌یشتن به چه‌ندین ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیتر له‌م
ئامرازه واته په‌یداكردنی شوێن بۆ مانۆور وه‌ك ئیستراتێژییه‌ك
سوودی لێبردووه. ته‌نانه‌ت زۆر جار كار گه‌یشتۆته شوێنێك كه
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تیرۆریزم له وڵاتانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ كۆماری
ئیسلامی دانووستان كراوه و ئه‌م مه‌سه‌له‌ش به‌شیۆه‌یه‌ك ئامانجه‌كانی
كۆماری ئیسلامی پێكاوه. له‌بیرمان ناچێته‌وه كه نوێنه‌ری خامنه‌یی
له ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان به‌سه‌راحه‌ت رایگه‌یاند كه كۆتایی و ته‌كلیفی
په‌روه‌نده‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی نه له سه‌ر مێزی گفتگۆ، به‌ڵكوو
له شه‌قامه‌كانی به‌یروت و به‌غداد چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
هه‌ڵبه‌ت به كرده‌وه ئه‌نجام و ئاكامی چاره‌سه‌ر كردنه له
شه‌قامه‌كانی به‌یروت و به‌غدا كووشتنی به كۆمه‌ڵ و
بێبه‌زه‌یانه‌ی هه‌زاران خه‌ڵكی بێگوناه و سه‌دان تراژدیای
دلته‌زێنه. كۆماری ئیسلامی له به‌رامبه‌رهه‌موو ئه‌و تراژدیانه و
خوێنانه‌ی ده‌ڕژێ به‌رپرسیاره.
|