|
خرۆشانی جه‌ماوه‌ری ره‌شه‌ممه‌ی 77،
هێمای به‌رده‌وامیی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان
ئه‌رده‌ڵان فه‌ره‌جی
مانگی ره‌شه‌ممه‌ی 77، كاتێك بوو كه خرۆشانی
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری شاره‌كانی كوردستان، به بیانووی گیرانی
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه شانۆیه‌كی گه‌وره‌یان له خه‌باتی جه‌ماوه‌ری
هێنایه ئاراوه. ئه‌گه‌رچی ده‌زگا سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم هه‌وڵێكی
هه‌مه‌لایه‌نه‌یان دا بۆ سه‌ركوتكردنی خرۆشانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی
شاره‌كانی كوردستان، ئه‌گه‌رچی شۆرای ئه‌منییه‌تی میللی و وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات به هاوكاری سپای پاسداران‌و گاردی دژه شۆڕش بۆ سه‌ركوتی
ئه‌م خۆپیشاندانانه ده‌ستیان له هیچ نه‌پاراست، به‌ڵام بوێری و هێزی
هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵك بۆ چه‌ند سه‌عاتێك كۆنتڕۆلی شاریان له ده‌ست
هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئه‌ستاندبووه‌وه.
ئه‌م خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه‌و باقی شاره‌كانی
كوردستان له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی 77و به تایبه‌ت سێی ره‌شه‌ممه، بۆ
جارێكی دیكه سه‌لماندی كه بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان پاش
20 ساڵ سه‌ركوتی سیستماتیكی كۆماری ئیسلامی و كوشتاری بێره‌حمانه له
كوردستان هه‌ر زیندوو و به‌رده‌وامه. راسته كه به‌ره‌نگاری
چه‌كدارانه له كوردستان به رابه‌ری حیزبه سیاسییه‌كان سه‌رده‌مێك
شكاو پاشه‌كشه‌ی پێكراو، راسته كه كۆماری ئیسلامی توانی چوار مێخه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی زاڵ كات‌و كوردستان داگیربكات، به‌ڵام ئه‌م خرۆشانه
جه‌ماوه‌رییه جارێكی دیكه گۆمی مه‌ندی نێوكۆمه‌ڵگای شڵه‌قاندو خه‌وی
له چاوی داگیركه‌ران زڕاند. ئه‌گه‌ر ده‌ورێك خه‌مۆكی سیاسی‌و
خاوبوونه‌وه زاڵ ببوو به سه‌ر فه‌زای سیاسی كوردستان، ئه‌وه
رووداوه‌كانی سێی ره‌شه‌ممه، ئاگری ژێر خۆڵه‌مێشی ده‌یان ساڵ خه‌باتی
ئازادیخوازانه بوو كه سه‌رله‌نوێ گه‌شایه‌وه‌و ره‌وابوونی خۆی
سه‌لماند. هه‌رچه‌ند سه‌دان كه‌س له لاوانی خه‌باتكار ده‌سگیر كران‌و
ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش گیانی ئازیزیان له‌م رێگه‌دا به‌خت كرد،
هه‌رچه‌ند كۆمه‌ڵێكی زۆر له لاوانی ئازادیخواز بێ سه‌رو شوێن كران،
به‌ڵام ئه‌م سه‌ركوتگه‌رییانه هه‌رگیز هه‌نگاوه قایمه‌كانی خه‌ڵكی
خرۆشاوی شل نه‌كردو نه‌بووه كۆسپێكی گه‌وره له به‌رده‌م
بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی.
فه‌زای سیاسی ئێران له‌و سه‌رده‌مه دروست قۆناغێكی ده‌ست پێكردبوو كه
ره‌وتی ناسراو به ئیسلاحخوازی ده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی خاته‌می
وه‌همێكی به‌ربڵاویان له ناو خه‌ڵكی ئێران په‌ره پێدابوو، به‌ڵام
ئه‌م ره‌وته هه‌رگیز له كوردستان نه‌یتوانی پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی
په‌یدا بكات‌و هه‌رگیز ئیسلاحخوازانی كورد ئه‌وجۆره‌ی كه پێویسته
نه‌یانتوانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان تووشی راڕایی به‌رانبه‌ر به
ریفورمخوازی ده‌وڵه‌تی‌و لایه‌نگری كردن له‌م مه‌یله ساویلكانه‌یه
بكه‌ن. به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه‌ش خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان له مانگی ره‌شه‌ممه‌و سێی ره‌شه‌ممه‌ی خوێناوی خه‌ڵكی
ئازادیخوازی شاری سنه بوو. هه‌ربۆی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان هه‌روه‌كوو
چۆن بیست ساڵ له‌وه پێشیش ده‌نگیان به ریفراندومی كۆماری ئیسلامی له
12ی خاكه‌لێوه‌ی 58 نه‌داو تووشی راڕایی نه‌بوون، ئه‌م جاره‌ش به
شێوازێكی دیكه هه‌مان په‌یامیان به گوێی حاكمییه‌ت گه‌یاند.
رووداوه‌كانی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی 77، وه‌كوو نوقته عه‌تفێك له
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوانه‌ی گه‌لی كورد‌و هه‌موو چه‌وساوه‌كانی،
درێژده‌ری مێژووییه‌كی پر له نه‌هامه‌تی بوو كه هه‌ر دیكتاتۆری و
ئیستبداد سه‌دان ساڵه هه‌وڵی حاشاكردن له مافی نه‌ته‌وه‌یی‌و شوناسی
سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بن ده‌ستیان كردووه، په‌رچه‌كردارێكی به‌هێزی
جه‌ماوه‌ری بوو دژ به‌م سته‌مه مێژووییانه‌و سه‌لماندنی
سه‌ره‌له‌نوێی شوناسی راسته‌قینه‌ی خۆیان. بێگومان ئێستا‌و پاش تێپه‌ر
بوونی نزیك به ده ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه‌ی خه‌ڵكی
كوردستان له كاتێكدا دووساڵ نیو له‌وه پێش ئاخێزیكی دیكه دژ به
جینایه‌تی كوشتنی شوانه‌ی سه‌ید قادر‌و ده‌سه‌ڵات خڵتانی خوێ، كرا،
به‌ڵام هه‌مان ره‌وایی خه‌بات‌و هه‌مان هه‌یمه‌نه‌ی به هێزی
بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و حیزبه سیاسییه‌كانی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه‌ی سه‌لمانده‌وه. گه‌یشتنی ئه‌م كاروانه‌ی خه‌بات به
سه‌رمه‌نزڵی راسته‌قینه‌ی خۆی و رزگاری یه‌كجاری، ئاسۆیه‌كی گه‌شه كه
بزووتنه‌وه‌و چالاكانی نێو ئه‌م بزووتنه‌وه بۆ خۆیان دیاری كردووه.
جێگه‌ی خۆیه‌تی كه له كۆتاییدا رێز بگرین له یادی هه‌موو
قوربانیانی سێی ره‌شه‌ممه‌ی 77 و هاوینی 84و هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی
ئه‌خیره‌ن به ده‌ستی جینایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی له زیندانه‌كان
ئیعدام كراون. |