|
چاپه‌مه‌نی‌و بڵاوكراوه‌كانی ئێران له‌ره‌شترین سه‌رده‌می خۆیاندان
ماردین هوشمه‌ند
تازه‌ترین كرده‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ئیرشادی ئیسلامی به‌دژی بڵاوكراوه‌و
ڕۆژنامه‌كانی ناوخۆی ئێران، داخستنی مانگنامه‌ی "ژنان"ه پاش نزیك به
20 ساڵ چالاكی له‌بواری كاری فه‌رهه‌نگی‌و ڕۆژنامه‌گه‌ری له بواری
ژناندا. هه‌یئه‌تی چاوه‌دێری چاپه‌مه‌نی‌و بڵاوكراوه‌كان تاوانی
داخستنی ئه‌م گۆڤاره‌ی به‌سه‌رنووسه‌ری "شه‌هلا شیركه‌ت"یان
گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك بابه‌ت‌و هه‌واڵ كه
به‌گومانی ئه‌وان بۆته هۆی خستنه مه‌ترسی ئاسایشی ره‌وانی
خوێنه‌ران‌و هه‌روه‌ها زه‌ق كردنه‌وه‌ی دۆخی ناهه‌مواری ژنان
له‌ئێراندا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێویسته بوترێ ئه‌م بڵاوكراوه‌یه
له‌كاتێكدا داده‌خرێ، كه چه‌ندین ڕۆژنامه‌وگۆڤاری دیكه كه سه‌ر
به‌نیهاد‌و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تن، مۆڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌یان
له‌لایه‌ن هه‌ئیه‌تی چاوه‌دێرییه‌وه پێدراوه. ئه‌مه‌ش ئه‌و
راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه كۆماری ئیسلامی وه‌ك باقی وڵاتانی
داخراو، ته‌نیا مه‌جال بۆ ئه‌وانه ده‌ڕخسێنێ كه به جۆرێك
له‌جۆره‌كان له‌هه‌وڵی پێاهه‌ڵدان‌و به‌پیرۆز نیشاندانی به‌رپرسانی
باڵا‌و سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كانن.
داخستنی مانگنامه‌ی ژنان له‌درێژه‌ی داخستن‌و
كپكردنی ڕۆژنامه‌كانی له‌چه‌شنی شه‌رق، حافز، نامه، كه‌ره‌فتوو،
ڕۆژهه‌ڵات، ئاشتی‌و هه‌ندێك ڕۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌ی دیكه‌ی ناوخۆی
ئێران‌و كوردستان بوون كه هه‌ر كامێكیان به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی ئایینی
ئێرانیان توڕه و نیگه‌ران كردوه.
داخستنی ڕۆژنامه‌ی "زنان" له ئێران نیشانده‌ری به‌رته‌سك
بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زۆرتری ئاستی ته‌حه‌موولی كۆماری ئیسلامییه
له رێگه‌دان نه ته‌نیا به بیری ره‌خنه‌گرو رادیكاڵ له بواری
مافی ژنان، به‌ڵكو به ده‌ركه‌وتنی هه‌رجۆره ره‌خنه‌یه‌كی لیبرال
كه گۆڤاری ژنان له ئێران نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرد. حه‌قیقه‌ت
ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گۆڤاره كه توانی دوو ده‌یه له فه‌زای
داخراوی سیاسی ئێران ده‌وام بێنێ، خۆی به‌وه ئاماژه ده‌كا كه
به‌ڕێوه‌به‌رانی گۆڤاره‌كه هه‌وڵیان داوه هێڵی سوور نه‌به‌زێنن و
ره‌خنه‌كانیان به نه‌رمترین زمانی مومكین باس به‌كه‌ن. له هه‌مان
كاتدا پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه به درێژایی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری
ئیسلامی بزووتنه‌وه‌ی ژنان بۆ ئه‌و رژیمه جێگای مه‌ترسییه‌كی
گه‌وره بووه. و راگرتنی ژنان له حاڵه‌تی ملكه‌چی به یاسا‌و
رێساكانی نیزام، هێمایه‌ك بووه بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و فه‌رهه‌نگ و
ده‌روونناسیه سیاسییه‌ی كه بنه‌مای ئایدۆلۆژیكی ده‌سه‌ڵاتی
ئایینی له ئێرانه. بۆیه‌ش هه‌رجۆره ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ ئه‌و
فه‌رهه‌نگه سوورترین هێڵی سووری حكوومه‌تی رۆحانییه‌تی شیعه‌یه
له ئێران.
له هه‌مان كاتدا كپ كردنی ئه‌و ده‌نگه ره‌خنه‌گره راست له سه‌رو
به‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی هه‌شته‌م ده‌توانێ به‌شێك بێت
له هه‌وڵی ئاماده‌كاری رژیم بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه. هه‌ر ئه‌و
جۆره‌ی ئاماژه‌مان پێكرد به‌شێكی دیكه له‌و ئاماده‌كارییانه دانی
مۆڵه‌ت به گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی سه‌ر به ده‌وڵه‌ته كه به‌شێكی
به‌رچاویان له كوردستان قه‌راره ده‌ست به كار بن.
مۆنۆپۆل كردنی راگه‌یاندن له لایه‌ن حكوومه‌ته ئازادیكوژه‌كان و له
سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان ئێران، هه‌میشه یه‌كێك له سه‌رقاڵییه‌كانی
كاربه‌ده‌ستانی ده‌سه‌ڵات بووه. داموده‌زگای پان و به‌رینی بۆ
داندراوه، بودجه‌ی به لێشاوی بۆ ته‌رخان كراوه. به كرده‌وه ئه‌و
جۆره‌ی ئه‌و مۆنۆپۆل كردنه ئاساییتر و ته‌نانه‌ت یاساییتریش بۆ
ئامرازه‌كانی وه‌ك ته‌له‌ڤیزیۆن و رادیو جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام له
بواری نووسین و ڕۆژنامه‌گه‌ری سوننه‌تی واته مه‌تبووعات، ئاوا به
هاسانی مۆنۆپۆلكردن ناچێته پێشه‌وه. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
بیسته‌مه‌وه، ته‌نانه‌ت ره‌شترین دیكتاتۆرییه‌كانیش خۆیان ناچار
ده‌بینن كه ئیجازه بده‌ن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و مۆنۆپۆله‌ش تا
راده‌یه‌ك ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌كی غه‌یره حكوومه‌تی چالاكی بكات.
به‌ڵام له هه‌مان كات ده‌وله‌ت و داموده‌زگاكانی په‌یوه‌ندیدار به
سانسۆر و كۆنترۆڵی مه‌تبووعات، ده‌كه‌ونه ململانییه‌كی به‌رده‌وام
بۆ ئه‌وه‌ی چ له رێگای زۆر و گوشار و دانانی یاسای دژه
ڕۆژنامه‌گه‌ری یان خود ئه‌گه‌ر پێویست بێت له رێگای كڕینی
به‌رێوه‌به‌رانی گۆڤاره‌كه، زمانی ره‌خنه‌گرانه‌ی ڕۆژنامه‌كه كه‌م
كه‌نه‌وه. وادیاره به داخه‌وه گۆڤاری ناوبراو واته ژنان، له‌و
ململانێیه دورودرێژه سه‌رئه‌نجام كه‌وته به‌ر تیغی جه‌لادی سانسۆر
و داخرا.
له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات بۆ كپ كردن و لاواز كردنی ده‌نگی
ره‌خنه پێویسته ئاماژه‌یه‌كیش بكه‌ین به هه‌وڵی چالاكانی بواری
ڕۆژنامه‌گه‌ری بۆ پارێزگاری له مافه‌كانیان و راگرتنی
سه‌ربه‌خۆییان. ڕۆژنامه‌نووسی وه‌ك یه‌كێك له‌و پیشانه‌ی كه له‌هه‌وڵی
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و رووداوه‌كان‌و به‌گشتی كاری زانیاری به‌خشییه
به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، ده‌بێت و مافی خۆیانه خاوه‌ن سه‌ندیكا‌و باقی
رێكخستنه‌كانی پاریزه‌ری مافی پیشه‌یی خۆیان بن. ڕۆژنامه‌نووسان‌و
بڵاوكراوه‌كان، ده‌بێ مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت له‌ژێر چوارچێوه‌یه‌كی
دیمۆكراتیكدا هه‌واڵ‌و زانیارییه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه. له‌هه‌مانكاتدا
ده‌بێت مافیان وه‌ك بڵاوكراوه‌یه‌كی ره‌سمی بپارێزرێت‌و ده‌ستبه‌جێ پاش
بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك، مۆركی دژی ئه‌منییه‌تی بوونی نه‌ته‌وه‌یی‌و
هه‌روه‌ها پڕوپاگه‌نده له‌پێناو سیاسه‌تی وڵاتانی بێگانه نه‌خرێته
ئه‌ستۆیان. كۆماری ئیسلامی هیچ كات مافی دامه‌زراندنی نیهادو سه‌ندیكای
ئازادانه‌ی به‌ڕۆژنامه‌نووسان وه‌ك مافێكی بێ ئه‌م لاو لای خۆیان
نه‌داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی پێشتر باسمان كرد،
به‌رده‌وام هه‌وڵی خۆی خستۆته‌گه‌ڕ بۆ دانانی ته‌نگه‌ژه‌و له‌مپه‌ر
له‌به‌رده‌م كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری‌و بڵاوكراوه‌كاندا. دابین كردنی ئه‌و
مافانه بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ری له ئێران، خۆی كردنه‌وه‌ی مه‌یدانێیه‌كی
دیكه‌یه له خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و
دێموكراسی.
|