راگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه
ده‌رباره‌ی هێرشی ئه‌رته‌شی توركیه بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان
له رۆژانی رابردوودا، بۆ چه‌نده‌مین جار ئه‌رته‌شی توركیه به بیانووی سه‌ركوتی هێزه‌كانی پ.ك.ك.، هێرشی به‌ربڵاو و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆی كردوه‌ته سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان. ئاشكرایه هه‌ر وه‌ك پێشووتریش ئاماژه‌مان پێداوه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی توركیه، نه‌ك پاراستی ئه‌منییه‌تی خاكی وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵكوو راست پێشێلكردنی سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان‌و په‌ره‌پێدانی سیاسه‌ته شۆڤێنیستیهكانی خۆی له ناوچه‌كه‌دایه.
پێشێلكردنی مافی گه‌لی كورد له كوردستانی باكوور‌و هه‌روه‌ها شكاندنی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستانی باشوور، به‌شێكی جیانه‌كراوه له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیه‌یه كه به روونی سێبه‌ری كهمالیسمی به‌سه‌ره‌وه دیاره.
ئاشكرایه ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌رته‌شی توركیه، هیچ حهقانییهتێكی بۆ سه‌ركوتكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له كوردستانی باكوور له ئاستی جیهانیدا بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه‌و به پێچه‌وانه، بیروڕای جیهانی به دژی ئه‌م پێشێلكارییه ههڵخراندووهو ئیتر رواڵه‌ت‌و ناوه‌رۆكی سهركوتگهرانهو دژه دێمۆكراتیكی ده‌وڵه‌تی توركیه، بۆ رای جیهانی له هه‌موو كاتێك زیاتر ده‌ركه‌وتووه.
سیاسه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی توركیه به دژی مافی گه‌لی كورد، هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری دیكه‌ی كوردستان‌و خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌یه له ناوچه‌كه‌دا.
كۆمه‌ڵه جارێكی دیكه وێڕای مه‌حكووم كردنی هه‌رچه‌شنه هێرشێكی ئه‌رته‌شی توركیه بۆ سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد و خاكی هه‌رێمی كوردستان، خوازیاری چوونه ده‌ره‌وه‌ی خێرای ئه‌رته‌شی توركیهیهو له هه‌مانكاتیشدا پێی وایه، مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له توركیه ته‌نیا له رێگای ئاشتیخوازانه‌و دێمۆكراتیكهوه مسۆگه‌ر ده‌بێت.
سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
27/2/2008