|
با یادی هه‌ژار که‌رێمی له بیر نه‌که‌ین
فرشته‌ی موده‌ڕه‌ستی
دیواری ماڵی تۆ چونه، جوابم ده‌وه!؟ سپی یان به کاغه‌زی نه‌خش‌و
نێگاردار داتپۆشێۆه؟ جوابم ده‌وه؟ به وێنه‌ی منداله‌کانت و
مه‌نزه‌ره‌ی جوان و ئاوینه، رازاندوته‌وه؟ تا منداله‌که‌ت به قه‌لم
بۆ لای ده‌چه‌ی هاوار ئه‌که‌ی؛ بکشیۆه پسێی مه‌که، جوابم دوه..
به‌ڵام دیواری خیاڵی من به شێعری رازاوه ره‌ش کرابو، به شێعری
هه‌ژار و ئه‌وانی دیکه هه‌ڵ‌که‌ندرابو. شێعری پیش مردن. ده‌یان ساڵ
ده‌ڵیم و ده‌ڵیم، دوپاتی ئه‌که‌مه‌وه به‌ڵام هه‌ر له به‌ر خومه‌وه.
هه‌ر جاریکه ده‌مم کرده‌وه بۆ کسی دێ بڵێمه‌وه فرمیسک و گریانێ نێو
گه‌روم موچانی پی نه‌دام و پاشه‌کشم کرد.
ئه‌و دیواره دیواری ئاسایی نێه، تاریکی و ته‌م و توزی لینێشتوه
ته‌نیا ئه‌وشته‌ی رازاندبویه‌وه شێعری شهیدان بو!
"به هر جا می‌رود تابوت من غوغا بپاخیزد
چه‌سنگین می‌رود این مرده از بس آرزو دارد."
مردنێکی له رێی نێشتمان دایه سه‌د ژیانی به قوربان بێت
ئه‌گه‌ریش واش نه‌ده‌مردم که‌سێش یادی نه‌ده‌کردم
هه‌ژار که‌ڕیمی
مردنی سوور باشتره له ژیانی ره‌ش
وله ژێری‌دا
مرگ سرخ بهتراز زندگی سیاه
به ده‌ستی خۆت جی جی به قه‌ڵه‌م و جێ جیش هه‌ڵت‌قه‌ندبو. به‌و جوره
دیواره‌که‌ت رازاندبو. پیم بلیه و جوابم ده‌وه قه‌تت دیواری وا
رازاوه‌ت دیتوه. مه‌چو له نیو دووکانان به شیون شتی‌وا؛ چونکو
شتی‌وا فروشی نێه. |