|
جیابوونه‌وه یان یه‌كگرتن
كامیان؟
محه‌مه‌د بداغی
26ی
رێبه‌ندانی ئه‌وساڵ، ساڵوه‌گه‌ڕی له دایك بوونی كۆمه‌ڵه، هات و رۆیشت.
دڵسۆزان و هۆگرانی ئه‌م رێبازه به شێوازی جۆراوجۆر ئه‌م رۆژه‌یان رێز
لێگرت.
هه‌ر له‌وباره‌وه وتار و نووسراوه‌ی جۆراوجۆر بڵاوبوونه‌وه كه
سه‌رجه‌میان مۆرك و نیشانه‌ی نیگه‌رانی و په‌رۆشیی دووبه‌ره‌كی و
جیابوونه‌وه‌كانی نێو كۆمه‌ڵه‌یان پێوه دیار بوو و خه‌ونی یه‌كگرتن و
پێكه‌وه كاركردنیان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی ده‌خسته روو.
ئه‌و كه‌ش و هه‌وایه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كاك عه‌بدوڵلای موهته‌دی سكرتێری
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشان و كاك سه‌ید براییم‌ی عه‌لیزاده
سكرتێری حیزبی كومۆنیستی ئێران و رێكخراوی كوردستانیی ئه‌و حیزبه‌ش
به‌شێك له وتاری خۆیان له رۆژی كۆمه‌ڵه‌دا بۆ مه‌سه‌له‌ی
جیابوونه‌وه‌كانی نێو كۆمه‌ڵه ته‌رخان بكه‌ن.
كاك عه‌بدوڵلا ده‌نگی خۆی خسته پاڵ ده‌نگی ئه‌و كه‌سانه‌ی له مه‌ڕ
جیابوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه به په‌رۆش و دڵبه‌دوا بوون و وتی: ساڵی
رابوردوو بۆ ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێرانی به گشتی و به تایبه‌تی بۆ
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ ساڵێكی ناخۆش بووه. جیابوونه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ی
ریزه‌كانی خۆیانی به گورزێكی به ئێش و ئازار بۆ له‌شی كۆمه‌ڵه و را‌گرتن
و شل كردنه‌وه‌ی له رێبازی گه‌شه و چاكسازی له قه‌ڵه‌مدا.
به‌ڵام ئه‌م به‌شه له وتاری سه‌ید براییم مۆركی ئه‌و نێگه‌رانی و
په‌رۆشییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی پێوه دیار نه‌بوو و به پێچه‌وانه
ده‌شیڕه‌وانده‌وه و دووبه‌ره‌كی و جیابوونه‌وه‌ی له روانگه‌ی خۆیه‌وه
تیئۆریزه كرد و به كارێكی باش و پێشكه‌وتوانه‌ی قه‌بڵاند. ناوبراو وتی
ئه‌گه‌ر به‌شێك له ئه‌ندامانی حیزبێك بۆچوونێكی سیاسی جیاوازیان له
بۆچوونی ئه‌و حیزبه هه‌بێ و له‌گه‌ڵی نه‌یه‌نه‌وه با بڕۆن و وه‌دووی
بۆچوونی خۆیان كه‌ون و وتی كۆمه‌ڵگای كوردستان كۆمه‌ڵگایه‌كی سیاسییه،
پێكهێنانی حیزب و گراییش و فیكره‌ی جیاواز تییدا زۆر ته‌بیعییه.
هه‌روه‌ها كوتی: بۆچی سووكایه‌تی به كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌كه‌ن
(ده‌ڵێن ته‌فره‌قه و جیابوونه‌وه خراپه) له حاڵێكدا له وڵاتانی
پێشكه‌وتوو وانییه. كه‌وانه هی منه.
كاك سه‌ید براییم هه‌قی خۆیه‌تی وه‌ك شاره‌زایه‌ك تیئۆری تازه بۆ ئه‌و
بواره بێنێته گۆڕێ، به‌ڵام ئه‌م تیئۆرییه، تیئۆری به‌ربه‌ره‌كانی
له‌گه‌ڵ رژیمێكی وه‌ك كۆماری ئیسلامی و له كه‌ش و هه‌وای ئه‌ورۆی ئێران
و كوردستان‌دا نییه. تیئۆری خۆلادان و خۆحاشاردانه، ده‌نا حیزب
كه‌ره‌سه‌ی خه‌باته و ئه‌و كه‌ره‌سه‌یه‌ش تا گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بێ
باشتره. ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانی كۆمه‌ڵه و ئه‌و كادر و
پێشمه‌رگه له مێژینانه‌ی كه هه‌ر به هۆی ئه‌م چه‌شنه سیاسه‌ت و
بۆچوونه‌وه هه‌ڵبراون، پێكه‌وه بوونایه و هێز و توانایان خستبایه پاڵ
یه‌ك، بارودۆخی ئیستای خه‌باتی كوردستان و ئێران‌یش ئاوا ده‌بوو؟
"بووكێ له‌گه‌ڵ تۆمه خه‌سوو گوێت لێبێ". رووی ئه‌م تیئۆرییه‌ی سه‌ید
براییم له ناو حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی. چونكه هه‌ندێ له كادر و ئه‌ندامانی
حیزبه‌كه‌ی بۆچوونێكیان هه‌یه. ده‌ڵێن: "با رۆنی كۆمه‌ڵه له سه‌ری
كۆمه‌ڵه بدرێ". یانی حیزبێك كه خۆی هیچ نییه و دار و نه‌داری ئی
كۆمه‌ڵه‌یه با نێویشی كۆمه‌ڵه بێ.
خاوه‌نی ئه‌و بیره كه زۆربه‌یان كادری له مێژینه‌ی كۆمه‌ڵه‌ن و هه‌موو
ته‌مه‌نیان له پێناو خزمه‌ت به‌ودا تێپه‌ڕ بووه و تییدا پیر بوون
نایانه‌وێ جیا بنه‌وه. ته‌نیا خوازیاری مه‌ودای پێویستن بۆ ده‌ربڕینی
بۆچوونه‌كه‌یان له ناو حیزب‌دا، به بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ شكاندنیان بدرێ.
به‌ڵام سه‌ید براییم ده‌ڵێ ئه‌وانه ده‌بوو له زووه‌وه رۆیشتبان و
ئێستاش واباشه بڕۆن.
له روانگه‌ی ناوبراوه‌وه كۆمه‌ڵه هه‌رچییه‌كی به سه‌ر بێ گرینگ نییه.
یاڵلای ده‌كرد دووبه‌ره‌كی و جیابوونه‌وه وه‌ك خۆره ده‌یخوارد و هه‌موو
گیانی داده‌ڕزی، گرینگ ئه‌وه‌یه تابڵۆیه‌ك به نێوی حیزبی كومۆنیست
بمێنێ و بپارێزرێ. ئاوا تابڵۆیه‌ك سه‌د كۆمه‌ڵه دێنێ! جیاوازی ئه‌و
بۆچوونه‌وه‌ی سه‌ید براییم و هاوڕێیانی كه لایان وایه "حیزب تابڵۆیه و
كۆمه‌ڵه هه‌موو شته" ئه‌لێره‌دایه و ئه‌م تیئۆرییه‌ش له خزمه‌ت ئه‌و
بۆچوونه‌دایه.
راسته كۆمه‌ڵگای كوردستان سیاسییه، بۆیه هه‌ڵس و كه‌وتی سه‌ید براییم
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه و هاوڕێیانی چاك ده‌ناسن و ده‌زانن هێنانی ناوی
كۆمه‌ڵه و كورد پێكه‌وه زمان ئامانه و ده‌بێ هه‌ڵسووروانی ئه‌و
رێكخراوه‌یه نێوی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆلیتاریا، سه‌رانسه‌ر، ئێران و
یه‌كێتی خاك و شتی وا بێنن ده‌نا به ناسیۆنالیست و دواكه‌وتوو
ده‌قه‌بڵێن و دوایه سوێند خواردن و پاكانه و به ئاس و په‌ڵاسه‌وه
ره‌شبوونه‌وه‌ش بێفایده‌یه، جا با ته‌واوی عومریان له خزمه‌ت به
ئامانجه‌كانی كرێكار و زه‌حمه‌تێكشی كورددا گوزه‌رابێ.
سه‌ید براییم ده‌ڵێ له كۆمه‌ڵگای كوردستان پێكهێنانی حیزب و فیكره‌ی
جیا جیا ته‌بیعییه و له وڵاتانی پێشكه‌وتووش وایه. به‌ڵام من پێموایه
له هه‌ل و مه‌رجی ئیستادا خه‌ڵكی كورد وا بیرناكه‌نه‌وه كه له
كۆمه‌ڵگای كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی حیزب درووست كردن
به پێی بیروبۆچوون ئاوا سروشتی و راحه‌ت و بێ ده‌ردیسه‌ر بێ كه سه‌ید
براییم لای وایه و له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتوو به‌راوردی ده‌كا.
ئه‌گه‌ر وابوایه نیگه‌رانیشیان له جیابوونه‌وه و له‌ت و په‌ت بوونی
كۆمه‌ڵه و حیزبه كوردییه‌كانی دیكه نه‌ده‌بوو و روویان له‌و
رێكخراوانه ده‌كرد كه به پێی تیئۆرییه‌كه‌ی كاك سه‌ید براییم پێكدێن.
كه‌وایه حاڵی بوون له‌وه زۆر چه‌توون و حاسته‌م نییه. به‌ڵام تێگه‌یشتن
و حاڵی بوونیان له وه‌ها تیئۆرییه‌ك و ئه‌و هه‌مووه پاڵپێوه‌نان و
بڕۆن بڕۆن و جاڕ كێشانه‌ی سه‌ید براییم بۆ په‌ره‌م په‌ره‌م بوونی
كۆمه‌ڵه زور گران و چه‌توونه.
خه‌لك سه‌ری سوڕماوه كه بۆچی سكرتێی حیزبێك له جیاتی هه‌وڵ و تێكۆشان
بۆ پته‌وكردن و راگرتنی یه‌كڕیزی حیزبه‌كه‌ی و پێكهێنانی زه‌مینه‌یه‌كی
له‌بار بۆ هه‌موان و نزیكتر كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و باڵ و به‌شانه‌ی كه
خۆ له رێبازه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵه به نزیك ده‌زانن و واوه‌تریش
هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی فراوان له هه‌موو ئه‌و حیزب و رێكخراوه
سیاسییانه‌ی كه بۆ ئاواته‌كانی گه‌لی كورد تێده‌كۆشن، تیئۆری بۆ
جیابوونه‌وه داده‌نێ و به هاوسه‌نگه‌رانی ده‌ڵێ بڕۆن وه‌دووی بۆچوونی
خۆتان كه‌ون! ئه‌وه جیا له ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه و لابردنیان له سه‌ر
رێگای خۆی چی دیكه‌یه؟
بۆیه كۆمه‌ڵگای كوردستان هه‌قیه‌تی به گومانه‌وه بڕوانێته ئه‌و
هه‌ڵوێسته‌ی سه‌ید براییم به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه و هه‌ڵسووڕاوانی
دێرینه‌ی و له ئاكامی دوارۆژی ئه‌م تیئۆرییه نیگه‌ران بێ و
چاوه‌ڕوانییه‌كی ئه‌وتۆی بێجگه له زیندان، ئه‌شكه‌نجه و سڕینه‌وه له‌و
ده‌سه‌ڵاته نه‌بێ.
8ی مارسی 2008
|