|
کاک ئیبراهیم
عه‌لیزاده و که‌مپه‌ێنی یه‌ک میلێون
ئیمزای ژنان!
سالار
ئاشناگه‌ر
زوڵم ونابه‌رابه‌ری له ژنان له ئێران ئێستا ئه‌وهنده
ئاشکرایه که له سه‌راسه‌ری جیهان وه‌ک یه‌کێک له نموونه‌کانی
سه‌رکوت و بێمافی باسی لێده‌کرێ.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو زۆڵم و زۆره‌دا خه‌ڵکانیکی زۆر چ وه‌ک
تاکه‌که‌س و چ به کۆمه‌ڵ ڕاوه‌ستاون. زۆر حیزب و هێزی سیاسیش هه‌ولیان
داوه دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م نابه‌رابه‌رییه ده‌ربڕن. له وانه
هێزه چه‌پ و سکولاره‌کان زۆر هه‌ولیان داوه، زۆر قسه‌ی دروستیان باس
کردوه. کاک سێد براێمیش قسه‌ی دروستی زۆری سه‌باره‌ت به بوونی
نابه‌رابه‌ری وزۆڵم و زۆر له ژنان کردوه. به‌ڵام ته‌جروبه‌کانی
ڕابردوو به ئێمه نیشان ده‌دا ته‌نیا دڵخۆشکردن به هه‌ندێک دروشم و
باسکردن له بوونی نابه‌رابه‌ری ده‌ردێکمان لێ ده‌رمان ناکا. گرینگ
ئه‌وه‌یه هه‌ولێکی شێڵگێڕانه بده‌ین که له ئامانجه
ئینسانییه‌کانمان نێنزیک بینه‌وه و ببینه پاڵپشتی هه‌ر هه‌نگاوێک که
خه‌ڵکانی زۆڵملێکراو و ئازادیخواز و مرۆڤدوست هه‌ڵی‌د‌ێنن و نه‌بینه
ڕێگر له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی که له هه‌ل‌ومه‌رجی دژواری ئێران‌دا له
خۆیان مایه داده‌نین و هه‌وڵیک گه‌رچی چووکیش بێت ده‌ده‌ن.
له‌م ڕۆژانه دا یه‌كێک له ڕادیو
مه‌حه‌للیه‌کانی سوئید وتووێژێکی له گه‌ڵ کاک براێمی
عه‌لیزاده
ئه‌نجام‌دا که به بۆنه‌ی 8ی مارس له تلویزێونی حیزبه‌که‌شیان
بڵاو بۆوه. ئه‌وه‌ی که منی هاندا که له سه‌ر ئه‌و وتووێژه ورد
ببمه‌وه و ئه‌و بۆچوونه‌ی کاک براێم، بخه‌مه ژێر ڕه‌خنه‌وه، دووپات
بوونه‌وه‌ی ئه‌و بۆچوونه زاڵه له ناو حیزبی کۆمنیستی
ئێرانه‌دایه که گه‌ڵێک جار
ڕه‌خنه‌ی توندی لێگیراوه و ڕابه‌رانی ئه‌و حیزبه له
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خویان پاراستوه. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و وتووێژه
له 100مین ساڵڕۆژی ڕۆژ جیهانی ژنان 8مارس دا ده‌کرێ و کاک ئیبراهیم
له جیاتی ده‌ستخوشی‌کردن له هه‌ڵسووراوانی (که‌مپه‌ێنی
کۆکردنه‌وه‌ی یه‌ک میلێۆن ئیمزا) پێیان ده‌ڵێ که
که‌مپه‌ێنه‌که‌یان جێ پشتیوانی نییه.
پیویسته بکوتری هه‌ڵسوراوانی ئه‌و که‌مپه‌ێنه هه‌ول ده‌ده‌ن هێزی
جه‌ماوه‌ر کۆ بکه‌نه‌وه تا یاساکانی دژی ژن له کۆماری ئیسلامیی
ئێران‌دا بگۆرن و تا ئێستا به
ده‌یان که‌سیان لێگیراوه و له هه‌ڵومه‌ره‌جی دژوار و دیکتاتوری و
خه‌فه‌قانی کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌و خه‌باته ده‌یبه‌نه پێش. ڕاستیه‌که‌ی
من چاوه‌رێ بۆم که‌سێك که خۆی به چه‌پ داده‌نی و ده‌ڵێ که ده‌ێهه‌وی
له سه‌ر جوڵانه‌وه کۆمه‌ڵایتیه‌کان له ئێران و کوردستان ئه‌سه‌ری
باشی بێت و له لایه‌کی دیکه ئیددعایی ڕابه‌ریشی هه‌بێ، له ئاست
وه‌ها هه‌ولێکدا، ئه‌گه‌ر ناتوانی ده‌ستیان بگرێ، لانیکه‌م پشتیوانی
زمانیان لێ بکا و دژایه‌تیان نه‌کا و یان ئاوا
هه‌ڵویستی به په‌له‌ی له
به‌رامبه‌ریاندا نه‌گرتبا.
له‌م وتووێژدا له گه‌ڵ ڕادێو ژنان له شاری ستوکهۆڵم، کاک براێمی
عه‌لیزاده سه‌باره‌ت به
که‌مپه‌ێنی یه‌ک میلێون ئیمزای ژنان دژی یاساکانی کۆماری ئیسلامی،
ده‌ڵێ: ئه‌وه پروژه‌یه‌کی فی‌منیستی ئیسلامییه که سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی
به قازانجی کۆماری ئیسلامییه، چونکه ئه‌وه پرۆژه‌یه‌که، که
ته‌واوی ئه‌و حکوومه‌ته نا‌هێنێته ژێر پرسیاره‌وه، حه‌ره‌که‌تێکی
نادروسته و جێ پشتیوانی نییه.
من ڵام وایه تا کاتێک هه‌ول و پرۆژه‌یه‌ک هه‌ر چه‌ند بچووکیش بێت،
گومانڵێکراو و ده‌ستکرد له لایه‌ن ڕژیمه‌وه نه‌بێت و بۆ به
لارێدابردن وداودانان بۆ تێکۆشه‌ران و خه‌باتکارانی دژی بێمافی ژنان
نه‌بێت ناکرێ دژی ڕاوه‌ستی. به ڕواڵه‌ت کاک براێمیش هیچ شتێک له
بابه‌ت گومانڵیکراوی و یان دستکردبوونی ئه‌م که‌مپه‌ێنه ناڵێ، ئه‌گینا
ده‌با زۆر زووتر وه‌ک ڕابه‌ری حیزبێکی سه‌راسه‌ری و به‌رین
وجێ‌پێگه‌دار!! له ئێران‌دا ئه‌گه‌ر شتێک له و بابه‌ته‌وه ده‌زانێ
به هه‌موان بڵێ و ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕێ وتووێژکردن
له
گه‌ڵ ڕادێۆیکی مه‌حه‌للیشدا
نه‌با ولێیانی له قاو دابان. به‌پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی کاک براێم
ئه‌وه‌ی که تا ئێستا دیومانه،
به‌ربه‌ره‌کانی حکوومه‌تی
ئیسلامی له گه‌ڵ هه‌ڵسووراوانی
ئه‌و که‌مپه‌ێنه بووه. ئه‌وه‌ی که، ئه‌و که‌مپه‌ێنه ئایا ده‌بێته
بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و یا ده‌توانی ڕژیم سه‌رکوتیان بکا و
هه‌ڵسوراوانی له ناو ببا و یان بیانکاته ته‌وواب، شتێکه که داهاتوو
دیاری ده‌کا. به‌ڵام لێره‌دا پێم باش بوو هه‌ندێک له سه‌ر قسه‌کانی
کاک سێدبرایم سه‌باره‌ت به دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ ئه‌و
که‌مپه‌ێنه یا به وته‌ی کاک براێم ئه‌و پرۆژه‌یه بدوێم.
ئه‌و سێ مه‌رج داده‌نێ بۆ ئه‌وه‌ێ حه‌ره‌که‌تێک پشتیوانی لێ بکرێ.
یه‌که‌م له‌لایه‌ن که‌سانی سوسیالیسته‌وه ڕابه‌ری بکرێ. دووهه‌م
تاکتیکی ڕادیکاڵی هه‌ڵبژارد بێت. سێهه‌م جه‌ماوه‌ری کڕێکار
وزه‌حمه‌تکێش پی په‌ێوه‌ست بوو بێت.
هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی، سه‌رفی نه‌زه‌ر له
که‌سایه‌تی و نییه‌تی هه‌ڵسوراوانی ئه‌و پروژه‌یه، ئه‌و حه‌ره‌که‌ته
خه‌ڵک موته‌وهیم به کۆماری ئیسلامی ده‌کا و دڵیان به یاسادانه‌رانی
کۆماری ئیسلامی خۆش ده‌کا ومه‌ێلی سوسیالیستی به‌هێز ناکا و هه‌ولێکه
له چوارچێوه‌ی ئه‌و نیزامه‌دا.
پرسیار ئه‌وه‌یه بۆ ویستی ئاڵوگۆرپێک‌هێنان له یاساکانی دژی ژنانی
کۆماری ئیسلامی‌دا ته‌نیا مه‌ێلی ئیسلاحخوازانی ناو کۆماری ئیسلامی
به‌هێز ده‌کا بۆ مه‌ێلی سوسیالیستی به‌هێز ناکا؟!
به‌قسه‌ی کاک برایم،
چونکه له ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌دا ژنان،
ته‌واوی حکومه‌تی ئیسلامی‌یان نه‌هێناوه‌ته ژێر پرسیاره‌وه!!
ژنێک که ته‌نانه‌ت داوای ئه‌وه ده‌کا که مێرده‌که‌ی مافی ئه‌وه‌ی
نه‌بێت هه‌ویێ به‌سه‌ر بێنێت یان داواکارییک
که مافی چه‌ند ژنه له پیاو ده‌ستێنێته‌وه
بۆ نابێ پشتیوانی لێ بکرێ؟ یان ژنێک که ده‌ڵێ نابێ ئیزن بدرێ
کیژۆڵه‌یه‌کی 13 ساڵان به پیاوێكی 70 ساڵان به‌شوو بدرێ وژنان مافی
به‌رابه‌ریان له گه‌ڵ پیاو له سه‌رپه‌رستی منداڵ‌دا هه‌بێ، ئایا جێ
پشتیوانییه یان دژایه‌تیکردنه؟ ته‌نیا به تاوانی ئه‌وه چونکه ئه‌و
ژنانه ته‌واوی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی‌یان نه‌هێناوته ژێر
پرسیاروه و له‌و خه‌فه‌قانه‌دا به ئاشکرا داوای هه‌ندێك له
مافه‌کانیان ده‌که‌ن!
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنی کۆمیته ناوندی حیزبه‌که‌یان به بۆنه‌ی 8ی
مارس‌دا هاتوه
که ئه‌و هه‌ولانه‌ی بۆ گۆرین و ته‌عدیلی ئه‌و قه‌وانین و یاسایانه
له چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕژیمه‌دا ده‌درێ، بێ سه‌مه‌ره وبه‌لاڕێدابردنه!
به‌ڵام هه‌ر له‌و ڕاگه‌یاندنه له چه‌ند خه‌ت دواتردا
نوسیوویانه
که هه‌ر هه‌ولێک بۆ داسه‌پاندنی هه‌ر
ئاڵوگوڕێک به سه‌ر ئه‌و حکوومه‌ته‌ش دا، پشتیوانی ده‌که‌ن.
ئه‌و نه‌وعه قسه و نووسینه له ناڵ و بزمار دانه. ئه‌و شێوه قسه
و نووسینه بۆ ئه‌وه‌یه، که‌س نه‌زانی ده‌ڵێن چی وکه‌س نه‌توانێ
ده‌ستیان بخوێنێته‌وه. ئه‌و جوره هه‌ڵوێستگرتنه چ ناوێکی ده‌کرێ له
سه‌ر دابنێن غه‌ێری ڕارایی وسه‌رلێ‌شێوایی سیاسیی و یان
بێ‌مه‌سئولیه‌تی له ئاست ئه‌وه‌ی که ده‌ێڵێن و یان ده‌ێنووسن.
کاک براێم ئه‌و که‌مپه‌ێنه ده‌داته به‌ر
په‌ڵامار، چونکه ده‌ڵێ:
سوسیالیسته‌کان ڕابه‌ری ئه‌و بزوتنه‌ویه
ناکه‌ن و ئه‌وه‌ش مه‌رجی سه‌ره‌کییه بۆ پشتیوانیکردن لێیان یان
دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵییان. زۆر وێده‌چی ئه‌و هه‌ڵوێسته له
ڕکه‌به‌ریان بێت نه‌ک له ڕووی لێکدانه‌وه‌یکی سیاسی!
پرسیار
ئه‌وه‌یه به کێ ده‌گوتری سوسیالیست؟ ئه‌و که‌سه سوسیالیسته که له
حیزبه‌که‌ی ئێوه‌دایه و یا ڕۆژتاکوو ئێواره هه‌ر ووشه‌ی سوسیالست
به خۆیه‌وه هه‌ڵده‌واسی و به کردوه دڕوویه‌ک له قالبه‌ندی
کرێکارێک ده‌رناهێنێ؟ سوسیالیست‌بوون هه‌ر به ناونووسیکردن له فه‌لان
حیزبی پڕئیدعا پێناسه ده‌کرێ یا
چۆنه‌یه‌تی هه‌ڵسووکه‌وتکردن له گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا و هه‌وڵدان
بۆ گۆرانیان؟ پرسیارێکی دیکه
ئه‌وه‌یه مه‌به‌ستتان له ڕابه‌ری
سوسیالیستی ئایا حزوری فیزیکی وناساندنی ڕابه‌رانیان به ناوی
سوسیالیسته؟ که ئه‌گه‌ر ئه‌وه مه‌به‌ستتان بێت دیاره چ چاره‌نووسێک
چاوروانی ئه‌و ڕابه‌رانه ده‌کا!
داواکاری به‌رابه‌ری مافی ژن وپیاو
ده‌توانی جه‌ماوه‌رێکی به‌رین
بگرێته‌وه که هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و داواکارییان هه‌یه سوسیالیست
نین، بێنه ڕیزی. به‌ڵام به‌و
شێوه‌ی ئێوه، حه‌ره‌که‌تێک که قه‌رار بوو جه‌ماوه‌ری به‌رین
بگرێته‌وه، پێشی پێ‌ده‌گیرێ، چۆنکه به‌و ئه‌ندازه‌ی ئێوه ده‌ڵێن،
ڕادیکاڵ نین تا دواجار ئێوه‌ش پشتیوانی لێ بکه‌ن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
ناچار به‌دامرکاندنی ده‌که‌ن.
کاک براێم ده‌ڵێ ده‌بێ هه‌ر حه‌ره‌که‌تێک مه‌ێلی سوسیالیستی به
هێز بکات، ئه‌وکات جێ پشتیوانییه!
پرسیار ئه‌وه‌یه لابردن وگۆرانی یاساکانی دژی ژنان له کۆماری
ئیسلامی‌دا جیا له‌وه که کام مه‌ێلی سیاسیی به‌هێز ده‌کا یا ناکا ئایا
به قازانجی ژنانه یان نا؟
ڕاستی ئه‌و ڕابه‌ره سوسیالیستانه له کوێن که هه‌موو ئه‌و
بزوتنه‌وه دیموکراکتیکانه ده‌که‌ونه ژێر ڕابه‌ری مه‌ێله
سیاسییه‌کانی دیکه! یا ڕاوه‌ستاون بزوتنه‌وه‌کانیان دوو ده‌ستی
پێ‌بسپێرن وئه‌وانیش ڕابه‌ریان بکه‌ن!؟
پرسیاریکی دیکه ئه‌وه‌یه خۆ زۆر جار داواکاری کرێکارانیش له
چوارچیه‌وه‌ی هه‌ر نه‌زمی مه‌جوددا و له چوارچیه‌وه‌ی نیزامی
سه‌رمایه‌داریی کۆماری ئیسلامیدایه. کرێکارانێک که داوای وه‌رگرتنی
مووچه‌ی مانگانه‌ی نه‌دراویان ده‌که‌ن و یا ئه‌گه‌ریش داوای زیادکردنی
حه‌قده‌ستیان بکه‌ن، خۆ لاچونی ئه‌و نیزامه به گشتی ناهێننه گۆڕ! و
داوایه‌کی پیشه‌یی ده‌که‌ن! که وابێت به پی بۆچوونی ئێوه به‌گشتی
ئه‌و نیزامه ناهێننه ژێر پرسیاره‌وه، ئایا قابیلی
پشتیوانی لێکردنن یان نا، یان
چونکه کرێكاران و ناوی کریکاریان له
سه‌ره، هه‌ر ئه‌وه به‌سسه و حه‌تمه‌ن ڕابه‌ریه‌که‌شی
خودبه‌خود سوسیالستییه!؟
هه‌روه‌ها بۆ نموونه
ژوماره‌یه‌ک له خه‌ڵک که داوای وه‌رگرتنه‌وی ته‌رمی
گیانبه‌ختکردووێکیان،(کاسبکارێک که
له سه‌ر سنوور به‌ده‌ستی مه‌ئمووره‌کانی حکوومه‌ت)
پێکراوه، ده‌که‌نه‌وه و ئه‌و حکومه‌ته‌ش ناهێننه ژێر پرسیاروه
و ته‌نیا ته‌رمی خۆشه‌ویستییکیان داوا ده‌که‌نه‌وه و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته جه‌ماوه‌ره‌ێک ده‌خروشێن جێ پشتیوانین یان نا؟ حه‌تمه‌ن
ده‌ڵێن به‌ڵێ جێ پشتیوانین که وایه ئه‌و یه‌ک بان ودوو هه‌وایه چون
مانا ده‌که‌نه‌وه؟! ئه‌و ده‌زگای پێوانه‌ی
سوسیالیستی‌تان لام وایه ژه‌نگی هێنابێت! وئیتر ناتوانی دروست
لێکیبداته‌وه!
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌که‌ی دیکه‌تان ئایا ئه‌وکه‌مپه‌ێنه
ژنانه جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی له گه‌ڵه یان نا؟ ئه‌وه‌ش
هه‌روا به ئاسانی ناکرێ بڵێی له‌گه‌ڵی نه‌که‌وتوون. زۆر حه‌ره‌که‌تی
دروست له سه‌ره‌تاوه بووه که
خه‌ڵکی زۆری زه‌حمه‌تکێشی له‌گه‌ڵ نه‌بووه. ئه‌وه‌ش په‌ێوه‌ندی به زۆر
شته‌وه هه‌یه و ده‌بێ هه‌ولی بۆ بدرێت که له‌لایه‌ن هه‌موو
ئه‌وانه‌وه پشتیوانی لێ بکردرێ. تا ئه‌وانیش بۆ گه‌یشتن
به‌ویسته‌کانیان، که‌م وکورییه‌کانی ده‌رمان بکه‌ن، نه‌ک ئه‌وه چونکه
که‌سانی دیکه‌ی غه‌ێری کرێکار، دروشمه‌که‌یان هێناوه‌ته گۆر، خۆێ له
قه‌ره‌ی نه‌ده‌ن. دیاره ئه‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ری کرێکار وزه‌حمه‌تکێش
ده‌توانن زۆرترین توانا به بزوتنه‌وه‌یه‌ک بده‌ن قسه‌ی تێدا نییه و
ڕابردوو نیشانی داوه مرۆڤی زه‌حمه‌تکێش ده‌توانێ له خۆێ زۆر
لێهاتوویی نیشان بدا، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌مو بزوتنه‌وه‌یه‌ک
سه‌ره‌تا له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشه‌وه ده‌ستی پێکردبێت
مێژو ئه‌وه نیشان ده‌دا که زۆرکات چین وتۆێژه‌کانی
دیکه بۆ به‌رژه‌وندی خۆیان ده‌ستپێشکه‌رییان کردووه. دڵسوزانی
ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش ده‌رسییان لێ‌وه‌رده‌رگرن و
شێلگیرانه‌تر تا سه‌رکه‌وتنی ده‌بن و که‌م وکورییه‌کانی ده‌ناسن و
چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن،
وه ئه‌وانی وه‌ک ئێوه خۆیان له
قه‌ره‌یان ناده‌ن تا نه‌کا داوینیان بگرێته‌وه له هه‌ڵه‌دا
ده‌مێننه‌وه، ته‌نیا ومونزه و داوێن‌پاک!!
له 100مین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی ژن‌دا
ده‌بایه له ئه‌و هه‌ولانه‌ی بۆ سرینه‌وی ئه‌و هه‌موو زۆڵم زۆره
ده‌درێ، پێشوازی لێکرابایه. به‌ڵام ئه‌و بیره‌ی که
به‌داخه‌وه له ناو حیزبی کومنیستی
ئێران‌دا زاڵه، ته‌نیا دروشم‌دان و هه‌ڵاواسینی کۆڵێک ووشه به ناوی
سوسیالیزمه. له ڕاستیدا ده‌با ئه‌وانی خۆیان پێ سوسیالیسته به
پێشوازی داواکارییه دیموکراتیکه‌کان، وه‌ک مافی ڕه‌وای به‌رابه‌ری ژن
وپیاو، چوبان.
سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی که کاک براێم تاکتیکی ڕادیکاڵ
هه‌ڵبژاردنیشی باس کردووه، وئه‌وه‌شی کردوته مه‌رجێکی دیکه، ده‌بێ
بڵێن که تاکتیکی ڕادیکاڵ خو له
ئاسمانه‌وه نایه وته‌نیا به‌عزێک، لیی به‌هه‌ره‌مه‌ند بن، به‌ڵکۆ به
سه‌یری حه‌ره‌که‌تی خه‌ڵکه‌وه گرێ‌دراوه. به پێچوانه‌ی
قسه‌کانی کاک براێم، ده‌بێ تێکۆشه‌ران ژیرانه و به
ڵیکدانه‌وه‌ی دروستی هه‌ڵ ومه‌رج و
به به‌شدارکردنی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری زۆڵملێکراو و وه‌گه‌ر خستنی
هه‌موو تواناییه‌کان هه‌ر چه‌ند بچووکیش بێت، موحکه‌م و به‌توانا
وپشت‌ئه‌ستوور به توانای میلێونی خه‌ڵک، نه ژوماره‌یه‌کی دیاریکراوه
ڕێگای سه‌رکه‌وتن موسۆگه‌ر بکا. ئه‌وه تاکتیکی ڕادیکاڵه. نه‌ک "هێندێک
مورده‌باد وزینده‌باد کوتن" و به خیاڵ ته‌واوی حکوومت هێنانه
ژێر پرسیاروه. به شێوه‌ی شێلگیرانه
بزوتنه‌وه‌که‌ش جه‌ماوه‌ری ده‌بێته وڕابه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆشی
ده‌توانی ببینێته‌وه و ڕێگای ئه‌وه هه‌موار ده‌کا که ئه‌و
حکوومه‌ته‌ش له بناغه‌وه بێنێته ده‌ر و بیڕوخێنێ.
له کوتاییدا پێم خۆشه ئه‌وه‌بڵێم که ئه‌وانه‌ی دڵیان بۆ مرۆڤ و
به‌رابه‌ری ڕاسته‌قینه لێ‌ده‌دا له هه‌ر ده‌رفه‌تێک بۆ نه‌مانی
نابه‌رابه‌ری که‌ڵک وه‌رده‌گرن وپشتیوانی شێڵگیر ئه‌و
هه‌ولانه‌ن که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
ده‌درێن.
هه‌روه‌ها پێم پیویست بوو خۆشحاڵی خۆم له خه‌ڵات‌وه‌رگرتنی په‌روینی
ئه‌رده‌ڵان ده‌ربڕم و هیوادارم خۆینه‌ران، فیلمێک که ئادرسی
لینکه‌که‌ی لێره‌دا دادێنم بیبینن.
وه‌ک ئه‌و خاتوونه به‌دروست وتوویه‌تی ده‌بێ، به‌گیان ئه‌و تێکۆشانه
بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی مرۆڤ بپارێزین.
8 مارسی 2008
.ئادرسی%20لینک%20قسه‌کانی%20په‌روین%20ئه‌رده‌ڵانjsp?a=1078035&d=88882">
http://www.svt.se/svt/road/Classic/shared/mediacenter/index.jsp?&d=88882&a=1078035&lid=is_search527895&lpos=0ئادرسی
لینک قسه‌کانی په‌روین ئه‌رده‌ڵان
jsp?a=1078035&d=88882
بيانيه‌ی "يک ميليون امضاء برای تغيير قوانين تبعيض‌آميز"
مجموعه
قوانين موجود در ايران، زنان را جنس دوم قلمداد كرده و بر آنان تبعيض
روا می‌دارد، آن هم در جامعه‌ای که بيش از ۶۰
درصد از پذيرفتهشدگان
دانشگاهها
را زنان تشكيل می‌دهند.
در بسياری از جوامع اعتقاد بر آن است كه قانون بايد يک پله از فرهنگ
بالاتر باشد تا بتواند فرهنگ جامعه را تعالی بخشد اما قوانين در ايران
از فرهنگ و موقعيت زنان عقبتر
است.
طبق قانون يک دختر در سن نه سالگی مسئوليت کامل کيفری دارد و اگر
مرتکب جرمی شود که مجازات آن اعدام است دادگاه می‌تواند
او را به اعدام محكوم
كند.
اگر زن و مردی در خيابان تصادف کنند و هر دو فلج شوند طبق قانون خسارتی
که به زن می‌دهند نصف خسارت مرد است. اگر حادثهای
جلوی چشم زن و مردی اتفاق بيافتد طبق قانون شهادت زن به
تنهايی
پذيرفته نمی‌شود
اما شهادت مرد پذيرفته می‌شود.
طبق قانون، پدر می‌تواند
با اجازه دادگاه، دخترش را حتی قبل از ۱۳
سالگی به عقد مرد ۷۰
سالهای
درآورد. طبق قانون، مادر هيچگاه
نمی‌تواند سرپرست امور مالی فرزندش باشد و در مورد محل زندگی، اجازه
خروج از كشور و حتی مسائل درمانی كودك تصميم بگيرد. طبق قانون مردان
می‌توانند
چند همسر داشته باشند و هر موقع بخواهند زنشان
را طلاق بدهند.
اين موارد تنها بخش كوچكی از نابرابری و تبعيضهای
قانونی نسبت به
زنان است و بی‌شك
زنانی كه در طبقات پائين جامعه قرار دارند يا جز‌و اقليتهای
قومی و مذهبی هستند از تبعيضات قانونی بيش از ديگر زنان رنج می‌برند.
از سويی، وجود قوانين ناعادلانه،
روابط بين زن و مرد را چنان ناسالم و نامتعادل ساخته كه زندگی مردان را
نيز با مشكلات بسياری مواجه كرده است، از جمله می‌توان
به رواج ميزان بالای مهريه اشاره كرد كه به
دليل احساس عدم امنيت ناشی از تبعيضات قانونی از سوی
زنان درخواست می‌شود.
از سوی ديگر، دولت ايران به ميثاقهای
بين‌المللی
حقوق بشر ملحق و متعهد به اجرای مقررات آنان شده است. مهمترين
ضابطه در حقوق بشر عدم تبعيض برمبنای جنس، قوم، مذهب و ... است. بنابر
مبانی فوق ما امضاءكنندگان اين بيانيه خواستار رفع تبعيض از زنان در
كليه‌ی
قوانين بوده و از قانون‌گذاران می‌خواهيم
كه نسبت به بازنگری و اصلاح قوانين بر اساس تعهدات بين‌المللی
دولت اقدام نمايند.
پی‌نوشت...
افرادی كه مايل به امضای بيانيه‌ی كمپين "يك ميليون امضاء برای تغيير
قوانين تبعيض‌آميز" هستند و دسترسی به اعضای كمپين ندارند، می‌توانند
با پرينت گرفتن فرمی كه به صورت
PDF
ضميمه شده است، بيانيه را امضا كرده و به آدرس صندق پستی كمپين: ایران
ـ تهران ـ صندوق پستی۸۵۱
ـ ۱۴۳۳۵
بفرستند. عزيزانی هم كه قبلاً
به صورت اينترنتی بيانيه را امضا كرده‌اند، در صورتی كه تمايل به
امضای دستی داشته باشند می‌توانند از همين طريق اقدام كنند.
ـ
فرم بيانيه فردی
برای امضای كمپين
ـ
فرم بيانيه برای
جمع‌آوری امضاء
ـ
اطلاعات بيش‌تر در
اين‌باره
http://kurd4change.blogfa.com/post-1.aspx
.%20ووته‌کانی%20په‌روینی%20ئه‌رده‌لان%20گۆی%20لی%20بگرهjsp?a=1078035&d=88882">
http://www.svt.se/svt/road/Classic/shared/mediacenter/index.jsp?&d=88882&a=1078035&lid=is_search527895&lpos=0
ووته‌کانی په‌روینی ئه‌رده‌لان گۆی لی بگره
jsp?a=1078035&d=88882
په‌روین ده‌ڵی ئیمه ناترسین وبه‌گیان ئه‌و حه‌ره‌که‌ته ده‌پاریزین!
ئایا ئیمه‌ش به گیان ئه که‌سانه نابێ بپارێزین وپشتیوانیان لێ
بکه‌ین؟
وتوویژله گه‌ڵ ڕادێو ژنان له شاری ستوکهۆڵمhttp://www.dangijin.com/radio.htm |