|
دادگاه‌کان
فرشته‌ی موده‌ڕه‌سی
له‌و وڵاته ئازاده‌ی که ئیستا له‌ی ده‌ژیم ڕۆژێک له لایه‌ن
قوتابخانه‌وه رویشتێن بۆ دیدارێک له چونیتی به‌ڕیوه‌به‌ردنی دادگایی
کردنی که‌سێک، له ته‌واوی ماوه‌ی به‌ڕیوه‌چونی دادگایه‌که؛ دادگایی
خومم ده‌هاته‌وه بیر! – تاوانی ئه‌و که‌سه ژوماره‌ێه‌کی زوور دزی له
دووکانان و بلاو کردنه‌وه‌ی موادی سڕکه‌رکان بو. وه‌کیلی هه‌بوو و
دێفاعی لی ده‌کرد. هه‌مویان به‌زه‌یان پی‌دا ده‌هات و سه‌رئه‌نجام سێ
مانگیشی زیندانی پێ‌درا. –
له‌و هه‌وه‌ڵ تا ئاخر دادگایی خومم وه‌بیر ده‌هاته‌وه، له به‌ر
چارشیوه ره‌ش و ئه‌ستوره‌که‌ی سه‌رم که تا خواره‌وه‌ی ده‌موچاومیشی
داپوشێبو. روخساری مه‌لا که (قازی)م نه‌ده‌دیت. ده‌نگێم ده‌بیست که
پێم وایه گوشیان نه‌بو ده‌نا ئه‌ویشیان له نێو گۆچکه‌م ده‌نا. له
وه‌کیل مودافیع و خه‌ڵکی عادیش خه‌به‌رێک نه‌بو. به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی
که بروم بۆ ژوری دادگاه‌که بازجویه‌که‌م هه‌ره‌شه و گوره‌شه‌ی
لێکردم که ده‌بی به‌حه‌یا و شه‌رم بی.
له تاوانی دزێتی و و موادیش خه‌به‌رێک نه‌بو! ته‌نیا ئه‌و تاوانه‌ی
که به گوشاری بازجویه‌که ببوه به خویندنه‌وه‌ی کتێبێک و خوشکی
پێشمه‌رگه بون و سه‌ردانی ئه‌وان. ئێجازه‌ی قسه‌و دێفاع له خوشم
وه‌کو خه‌ونو خه‌یاڵێک.
به‌ڵام دوایی چه‌ند ڕۆژێک که حوکمه‌که‌یان بۆ خویندمه‌وه له خوشیان
نه‌م ده‌زانی چی بکه‌م. له گه‌ڵ ره‌فیقان که هه‌مو به ده‌ردی من
گرفتار بوون دستمان به هه‌ڵپه‌رێن و شادمانی کرد.. چون حوکمه‌که‌م
هه‌شت ساڵ قه‌تعی و هه‌وت ساڵ ته‌علیقی بو.
15
ساڵی ناقابیل؛ زوور جێ شوکر بوو که له ئێعدام خه‌لاسیم هاتبو.
به‌ڵام ئه‌و کوره‌ی که سێ مانگیان زیندانی دابویه زوور غه‌مگین و مات
و مه‌ڵوڵ بو، ماموستاکه‌م و وهاوکلاسیکانم زووریان به‌زێی پێ‌داهات و
هه‌مویان باسی ته‌نیا مانه‌وه‌ی ژن‌و منداڵیان ئه‌و که‌سه‌یان له‌و سێ
مانگه‌دا ده‌کرد.
دڵوپه فرمێسکێک هاته نیو چاوم، ماموستا و هاوکلاسیکانم رویان تێ کردم
و کوتیان غه‌می بو مه‌خو! هه‌ر سێ مانگه، به‌ڵکو ئه‌ویشی پێ ببه‌خشن.
به‌ڵام هیچ‌کامیان نه‌یان ده‌زانی ئه‌و فرمیسکه‌بۆ دادگای خومی بێ
تاوان بو نه‌بۆ ئه‌و کوره تاوان‌باره هه‌ر بویه دستم به پیکه‌نین
کرد و سه‌رم راوشاند.
|