|
له پێناو چیدا؟
ئارام بوداغی
به‌دوای ئه‌وه‌یدا كه چه‌ند رۆژ له‌وه پێش له باره‌گای ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، بڕێك ئاڵۆزی
كه‌وته‌وه، نزیكه‌ی 90 كه‌س له هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌ی دێرین،
دانیشتووان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له راگه‌یاندنێكی به په‌له‌دا
رووداوه‌كانی نێو بنكه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان ئیدانه كرد و به كارێكی
قێزێون و دوور له پره‌نسییپه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان ناوبرد. له درێژه‌ی
راگه‌یاندنه‌كه‌یاندا بانگه‌وازی ره‌وتی به‌رینی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی
به‌شه‌ره‌فی كوردستانیان كرد كه ئه‌و ره‌فتاره قێزه‌ونانه ئێدانه
بكه‌ن... .
هه‌ر له‌و رۆژانه‌شدا بوو له تێكهه‌ڵچوونی نێوان هێزه داگیركه‌ره‌كانی
كۆماری ئیسلامی و خه‌ڵكی كۆڵنه‌ده‌ری شاری ره‌به‌ت به داخه‌وه كه‌سێك
گیانی به‌خت كرد و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و دواتر تازه
لاوێكی 15 ساڵان كه یه‌كێك بوو له برینداره‌كان گیانی به‌خت كرد.
به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا كه ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسم چاوه‌ڕێم هه‌ر
له لایه‌ن ئه‌و ئازیزانه‌وه وه‌ك كادری دێرینی كۆمه‌ڵه، راگه‌یاندنێك
بۆ ئیدانه كردنی ئه‌و جینایه‌ته‌ی رژیم له شاری ره‌به‌ت بدرێ. تا ئێستا
راگه‌یاندنی له‌و چه‌شنه له لایه‌ن ئه‌و هاوڕێیانه‌وه نه‌دراوه و تازه
ئه‌گه‌ریش بدرێ دره‌نگه. ئه‌ری باشه هاوڕێیانی به‌ڕێز ده‌توانن بڵێن بۆ
به كوشتاری خه‌ڵكی بێبه‌ش و هه‌ژاری كورد به ده‌ستی داگیركه‌ران هه‌ستی
ناسكی ئێوه هه‌ڵناخڕێ و ئیدانه‌ی ناكه‌ن؟
من به‌شبه‌حاڵی خۆم رێزم بۆ خۆتان و رابوردووتان هه‌یه كه به‌شێك له
ئێوه خۆشه‌ویستترین و ئازیزترین كه‌س‌وكاری خۆتان له ده‌ستداوه و به
دڵنیایی له پێناو كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی بنده‌ستی كورد و له پێناو خه‌باتی
چه‌وساوه‌كان گه‌لێك فیداكاریتان كردوه. دیاره هه‌قی ئێوه‌ش و هه‌ر
كه‌سێكی دیكه‌شه له سه‌ر هه‌ر شتێك رای خۆی ده‌ربڕێ، بۆیه منیش پێمخۆشه
له سه‌ر ئه‌و راگه‌یاندنه بڕێكتان له گه‌ڵ بدوێم و دیاره چونكه
راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئێوه روو به خه‌ڵك بوو نووسراوه‌كه‌ی منیش ئه‌گه‌رچی
رووی له ئێوه‌یه به‌ڵام خه‌ڵكیش ده‌یبینن.
هه‌ر له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی ساڵانی پێشوو كه خۆتان تاریفتان كردوه و باسی
لێپرسینه‌وه‌تان تێیدا كردوه، بێ شك تاوان كراوه و بووه بۆیه
لێپرسینه‌وه و سزای بۆ دانراوه و ده‌توانین بڵێین هه‌ر له به‌ر تاونبار
و تاوان و تاوانلێدراو، یاسا و رێسا و په‌یڕه‌وی ناخۆ نووسراوه. ده‌نا
ئه‌گه‌ر تاوان یا كاری خراپ نه‌بوایه و مافی كه‌س نه‌خورایه... نووسین
و په‌سند كردنی یاسا و رێسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆ و ئه‌و گشته سه‌رێشه‌یه
پێویست نه‌بوو. دیاره په‌یڕه‌وی ناوخۆ پارێزگاری له پره‌نسیپ و سیاسه‌ت
و پرۆگرامی حیزب‌یش ده‌كا. به‌و كورته تاریفه و به پێی
راگه‌یاندنه‌كه‌ی خۆشتان پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌وده‌میش هه‌مووی هه‌ر
په‌پووله نه‌بوون. خۆتان ئاوا ده‌ڵێن:
"ئه‌ندامی
کۆمه‌ڵه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به خراپه له گه‌ڵ به‌ديلگيراوێکی شه‌ری
چه‌کداريدا هه‌ڵسوکه‌وتی کردبا ده‌که‌وته به‌ر لێپرسینه‌وه."
دیاره به‌شێك له ئێوه ئه‌وكات به‌رێوه‌به‌ر و به‌رپرسی لێپرسینه‌وه و
روونكردنه‌وه‌ی رووداوی جۆراوجۆر بوون و به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ سزای
پێشمه‌رگه و هاوڕێی خۆتان داوه. ره‌نگه هه‌ر له نێو ئێوه‌دا كه‌سی وای
تێدابێ كه په‌یڕه‌وی ناوخۆی پێشێل كردبێ و هه‌ر به‌و پێیه‌ش یه‌خه‌ی
گیرابێته‌وه و سزا درابێ. خۆتان له من باشتر ده‌زانن كۆمه‌ڵه سزای
ئه‌ندامانی كومیته ناوه‌ندی داوه و ته‌نانه‌ت زیندانی و ده‌ركردنی
ئه‌ندامی ك.م‌ی به‌دواوه بووه.
دیاره په‌یڕه‌وی ناوخۆ و لێپرسینه‌وه هه‌ر تایبه‌ت به كۆمه‌ڵه نییه به
بێ ئه‌مه هیچ حیزب و رێكخرواێك به‌ڕێوه ناچێ. به بێ یاسا كۆمه‌ڵگاش
به‌ڕێوه ناچێ. له وڵاتی سوئێد كه به‌شێكتان لێی ده‌ژین "ئۆڵریكا
خوێسترۆم" یه‌كێك له به‌رپاسانی پایه به‌رزی ده‌وڵه‌تی سوئێد به هۆی
دانیشتن و خواردنه‌وه و ده‌سته‌وملان بوون له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له
باڕێكی ستۆكهۆڵم (ئه‌ویش له سوئێد و تازه له حیزبی راسته‌كانیشه)
ده‌كه‌وێته به‌ر لێپرسینه‌وه و ...
له به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كه‌دا ده‌ڵێن:
"ئێمه
لێره‌دا کارمان به‌سه‌ر ناوه‌روکی ناکۆکيه‌کانی نێوان
ریزبه‌ندییه‌کانی ناو ئه‌م حيزبه‌وه نیه و لايه‌نگری له هیچ لایه‌ک
ناکه‌ین."
به‌ڵام هه‌ر باوه‌ڕ كردن به هه‌واڵه‌كه و پێوه‌ندی نه‌گرتن به لایه‌نی
دووهه‌مه‌وه بۆ دڵنیا بوون و راستی و ناراستی هه‌واڵه‌كه نیشانه‌ی
لایه‌نگریتانه له لایه‌نێك كه هه‌واڵه‌كه‌ی داوه‌ته‌ده‌رێ. ئه‌وجار
بێجگه له‌وه كه‌سی واتان له‌گه‌ڵه كه خۆی مه‌شمولی كێشه و
ئاڵۆزییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵه‌یه و خۆی لایه‌نه و به‌شێكه له كێشه‌كه.
هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنه‌كه ئاواتان نووسیوه:
"ماوه‌یه‌ک
له‌وه‌پێش خه‌به‌ری ناخۆشی تێکهه‌ڵچوون و لێکدان له ناو ئۆردوگای
کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانمان بیست، به‌پی هه‌واڵی گه‌يشتو يه‌ک دوو
که‌سێک له‌م تێکهه‌ڵچوونه‌دا بریندار بوون و ژماره‌یه‌کیش به
زۆری‌زۆرداری له ئۆردوگا ده‌رنراون."
(پێویسته بلێم هه‌ڵه‌ی رێزمانی و شته له نووسه‌رانی
راگه‌یاندنه‌وه‌كه‌یه و من كۆپیم كردوه).
ئێوه بڕوانن، دارشتن و قه‌زاوه‌ت و ده‌ركردنی راگه‌یاندنه‌كه رێك به
پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌یه كه له ماڵپه‌ڕه نه‌یاره‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا
نووسراوه. برواننه به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندنه‌كه:
"قه‌ت له‌مێژووی کۆمه‌ڵه‌دا رێگا به هیچ که‌س نه‌دراوه که چه‌ک له
هاورێ‌کانی خۆی و خه‌ڵکی شه‌رافه‌تمه‌ندی ناو کۆمه‌ڵگا ڕاکێشێ. ئه‌گه‌ر
شتی واش روی دابا، له رێزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا وه‌ده‌رده‌نرا. قه‌ت له‌م
رێکخراوه‌یه‌دا که‌س له‌به‌ر ناکۆکی نه‌که‌وتۆته به‌ر زه‌بروزه‌نگ و
لێدان، که‌س بیری له‌وه نه‌کردۆته‌وه بۆ سکاڵا له هاورێ‌کانی خۆی
په‌نا بۆ پۆلیس ببات. ... ئه‌مه یه‌کێک له نه‌ریته شانازی
هێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه بوو. به درێژایی هه‌موو ژیان و خه‌باتی سه‌خت
و دژواری سیاسی کۆمه‌ڵه قه‌ت ناکۆکی سیاسی نه‌که‌وتۆته راده‌ی
شه‌روپێکدادان."
هه‌ر باوه‌ڕ كردن به ناوه‌رۆكی ئه‌م چه‌ند دێڕه له لایه‌ن ئێوه‌وه رێك
به مانای باوه‌ڕكردن به هه‌واڵی ماڵپه‌ڕه‌كان و هه‌واڵنێره‌كانیانه كه
ئاشكرایه كێن و كاریان چییه.
من پێموایه بۆ ده‌ركردنی راگه‌یاندنێكی بێلایه‌نانه باشتر وابوو
پێوه‌ندیتان به هه‌ردوولاوه كردبا و له كێشه‌كه‌تان كۆڵیبایهوه.
به‌ڵام ئێوه هیچ كه واتان نه‌كردوه بگره له ژێر ناوی بێلایه‌ن داكۆكی
له لایه‌نێك ده‌كه‌ن. جگه له‌وه‌ی ته‌واوی تاوانی كێشه‌كه‌تان خستۆته
ئه‌ستۆی لایه‌نێك كه رێبه‌رایه‌تی حیزبه‌كه ده‌كا، خه‌ڵكتان لێ هان
داون و ده‌ڵێن:
" ئێمه وه‌ک به‌شێک له ڕه‌وتی به‌رینی کۆمه‌ڵه ئه‌و ره‌فتاره
ناپه‌سه‌ندانه مه‌حکوم ده‌که‌ین و به توندی خوازیارین له‌وه زیاتر
کایه به حه‌یسییه‌ت و شه‌رافه‌تی ئینسانی ئه‌و که‌سانه نه‌کرێت که
ناویان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌دا تێکه‌ڵ بووه. ئێمه داوا له هه‌موو ره‌وتی
به‌رینی کۆمه‌ڵه و خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ده‌که‌ین که ده‌نگی
ناره‌زایه‌تی خۆیان له دژی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه ده‌رببڕن و ئه‌و
ره‌فتاره قێزه‌ونانه ئيدانه بکه‌ن، تا له‌وه زیاتر به ناوی
کۆمه‌ڵه‌وه چه‌مکه‌کانی سوسیالیسم و دموکراسی و که‌رامه‌تی ئینسانی
نه‌بێته گاڵته‌جاڕی به‌رژه‌وه‌ندی سووکی تاکه‌که‌سی. که‌ڵک وه‌رگرتنی
نابه‌جێ له ناوی کۆمه‌ڵه و به‌دناوکردنی کۆمه‌ڵه پڕاوپر مانای
تێوه‌گلان به‌ره‌و نه‌مان و به‌دناوییه."
ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و دێڕه‌ی سه‌ره‌وه لابه‌ن كه ده‌ڵێن
لایه‌نگری له هیچ لایه‌ك ناكه‌ین و ناوی خۆتانی لێ بسڕنه‌وه و نیشانی
هه‌ر خوێنه‌رێكی بده‌ن ده‌ڵێ خێزانی به‌رێز هاوڕێ عه‌بدوڵای كۆنه‌پووشی
نووسوێتی. بڕوانن:
"ره‌خنه
و بێزاریمان له سیاسه‌ت و هه‌ڵسوکه‌وتێکی چه‌واشه‌یه که به ناوی
کۆمه‌ڵه‌وه ده‌کرێ و نانی کۆمه‌ڵه‌ی پێوه ده‌خورێ و هه‌موو
پرنسیبه‌کان و ئاکار و ره‌وشت و هه‌ڵسوکه‌وتی شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی
تێدا خراوه‌ته ژێر پێ. ئه‌م ئاکارانه زه‌برێکی قورس له ناووناوبانگی
کۆمه‌ڵه و له هه‌موو ئه‌وکه‌سانه ئه‌دات که ژیان و بوون و نه‌بوونی
خۆیان له پێناو کۆمه‌ڵه و ئامانجه‌کانی داناوه. ئه‌مجۆره
هه‌ڵسوکه‌وتانه نیشانی ئه‌دات که له ڕه‌وتێکی وادا هیچ
هه‌ڵسوکه‌وت و ئاکارێکی سیاسی و به‌شارستانی ئه‌مڕۆیی جێگای نیه و
هه‌موو پرنسیبه‌کان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتخوازی
تاکه‌که‌سیدا ژێر پێ ده‌خرێت."
هاوڕێێان، زۆر به ئاشكرا ده‌ركه‌وت كه مه‌به‌ستی ئێوه‌ی ئازیز ئه‌وه
نییه كه به تاكه وشه‌یه‌ك ئاوی پاكی بێلایه‌نیتان به خۆداكردوه.
لایه‌نگری راست واده‌بێ كه ئێوه‌ی ئازیز كردووتانه. جا ئه‌وه بێلایه‌نن
ئاوا ده‌ڵێن و ده‌نووسن ئه‌گه‌ر لایه‌ن بوایه‌ن چیتان ده‌وت و
ده‌نووسی؟! باشه خۆ ئێستا وه‌ك زه‌مانی كۆن نییه چاوه‌ڕێی چاپار بكه‌ی
به چه‌ند مانگ نامه بێنێ. ئه‌گه‌ریش وابێ ئه‌ی چۆن بوو ئه‌و
هه‌واڵه‌تان ئاوا به په‌ڵه پێگه‌یی. ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی كه ئێمه تێیدا
ده‌ژین پێوه‌ندی گرتن ئه‌وه‌نده هاسان و هه‌رزان بۆته‌وه كه هه‌ر باسی
ناكرێ. من پێموایه ئێوه كه مه‌به‌ستی دڵسۆزی بۆ كۆمه‌ڵه و رابوردووی
كۆمه‌ڵه و... ده‌ركردنی راگه‌یاندنتان بوو ده‌بوو له رێگای ئێمایل،
میسنجێر و ته‌له‌فون پێوه‌ندی به هه‌ردوولاوه بگرن. لێیان بپرسنه‌وه كه
چ روویداوه، رێگا چاره‌یان بۆ بدۆزنه‌وه، به‌سه‌ریاندا بێن، لێیان
تووڕه بن. ده‌نا خێر‌و 3 كه‌ستان وه‌ك نوێنه‌ری خۆتان دیاریكردبا و
هه‌ركه‌سه‌ی 30 ئێڤرۆی دانابایه بۆ بلیتی فڕۆكه و چووبایه‌ن له
نزیكه‌وه له كێشه‌كه‌یان كۆڵیبایهوه و بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه له‌و
بێدادگایه زۆڵم له‌و لایه‌نه نه‌چێ كه ئێوه لایه‌نگریتان لێكردوه و بۆ
ئه‌وه‌ی چیدی حه‌یسییه‌تی كۆمه‌ڵه‌ش نه‌چێ با هه‌وڵیان دابایه و
خۆیان و خۆتان چۆنتان پێ باش بوو ئاواتان چاره‌سه‌ر كردبا. جا ئه‌وده‌م
ئه‌گه‌ر رێگایان نه‌دابان ناوبژی بكه‌ن یان وڵامی ته‌له‌فون و
پێشنیاره‌كانی ئێوه‌یان نه‌دابایه‌وه منیش ده‌مكوت ده‌ستان خۆش و هه‌قی
خۆیانه راگه‌یاندنی ئاوایان له سه‌ر ده‌ركه‌ی.
ئه‌وه‌نده‌ی من ده‌زانم و ئاگادارم به‌شێك له ئێوه هێشتاش چ وه‌ك خۆتان
و چ وه‌ك بنه‌ماڵه پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕ هه‌یه و
جگه له‌وه
خزم و هاوڕێ و دۆستن. ئه‌ی باشه بۆچی بۆ ئه‌و رووداوه هه‌ر لێتان
نه‌پرسین كه چۆناچۆن بووه؟ ئه‌رێ هاوڕێیانی به‌ڕێز ده‌كرێ بڵێن
ده‌ركردنی ئه‌و راگه‌یاندنه ئاوا به‌و توندییه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه رێك له
كاتێكدا خه‌ڵكی فه‌قیر و هه‌ژاری كورد به ده‌ستی هێزه‌كانی رژیم له
ره‌به‌ت ده‌كوژرێ، چ دڵسوزی و خه‌مخۆرییه‌كی بۆ حه‌یسییه‌ت و
رابوردووی پڕ له شانازی كۆمه‌ڵه تێدایه؟ چ خزمه‌تێك به
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد ده‌كا؟ چ ده‌رد و ژانێك له سه‌ر
خه‌ڵكی كۆڵبه‌ر و هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان سووك ده‌كا و چ گوڕ
و تێنێك به خه‌باتی چه‌وساوه‌كانی كوردستان ده‌به‌خشێ؟
دیاره ئێوه حیزب نین و ره‌خنه‌ی زۆرتان له سیاسه‌ت و كاری كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و رێكخراوی كوردستانی حیزبی
كۆمونیستی ئێران‌ـ‌كۆمه‌ڵه هه‌یه و ئه‌وانتان پێ كۆمه‌ڵه نییه و
ده‌ڵێن نانی كۆمه‌ڵه ده‌خۆن و... باشه به چی‌ڕا ده‌زانن كه
ئه‌وانیش و خه‌ڵكی دیكه‌ش وا به ئێوه ناڵێن؟ هیچ ده‌زانن له نێو
ئێوه‌دا كه‌سی وای تێدایه كه تاكه رۆژێكیش چه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی له شان
نه‌كردوه یان ئه‌ندام نه‌بووه؟ ده‌زانن كه‌سی واتان له‌گه‌ڵه وه‌ك وتم
خۆی مه‌شمول و لایه‌نێك له كێشه‌كانه یان هی وایه هه‌ر 1 – 2 - 3 ساڵ
پێشمه‌رگه بووه؟ ده‌زانن كه‌سی واتان له‌گه‌ڵه 15 تا 20 ساڵه ده‌رگای
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی كوردستان گاڵه داوه و خه‌ریكی ژیانی خۆیه‌تی
و ده‌ستی له ره‌ش و سپی نه‌داوه؟ باشه بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه بۆیان
هه‌یه كادری دێرینی كۆمه‌ڵه و خاوه‌نی كۆمه‌ڵه بن به‌ڵام كه‌سی دیكه
نا؟ له ئوردوگا و بنكه‌كانی كۆمه‌ڵه پێشمه‌رگه‌ی وای لێێه 10 - 12 ساڵه
و بگره زۆر زیاتریشه پێشمه‌رگه‌ن و شه‌و رۆژ كار ده‌كه‌ن و له
چوارچێوه‌ی ئوردوگایه‌كدا له هه‌موو خۆشییه‌كانی ژیان بێبه‌رین و
ژیانیان داییم له مه‌ترسی دایه، ئه‌وان كادری كۆمه‌ڵه نین به‌ڵام
كه‌سانێك 20 ساڵ له‌وه پێش پێشمه‌رگه بوون یان هه‌ر نه‌شبوون، ئه‌وه
كادرن و زانا و دانان. بۆ؟ هاوڕێیانی خۆشه‌ویست لانیكه‌م ئه‌وه‌ی
بۆخۆتانی به ره‌وا ده‌زانن به خه‌ڵكی دیكه‌شییه‌وه ره‌وا ببینن!
هاوڕێیانی به‌ڕێز من پێشتریش به خۆتانم وتووه و پێموایه به سووك كردنی
ئه‌وان به هیچ ناگه‌ن. ئه‌مه رێگایه‌كی باش نییه كه هه‌ڵتانبژاردوه.
ئه‌م شێوه سیاسه‌ت و كاره‌ی ئێوه نه‌ته‌نیا هیچ خزمه‌تێك به خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد و به گشتی به كۆمه‌ڵه ناكا، هیچ كه له
پێناو به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كبوونی كۆمه‌ڵه و ره‌واندنه‌وه‌ی كێشه‌و
ناكۆكییه‌كاندا
نییه به‌ڵكوو خراپتر و پڕژ و بڵاوتری ده‌كا
و خه‌ڵكیش له‌وه ناهۆمیدتر ده‌كا. هه‌ر وه‌ك وتم به‌شێكتان له نزیكه‌وه
ده‌ناسم و خۆشم ده‌وێن به‌ڵام به‌راستی ئه‌مه رێگای رزگاری خه‌ڵكی
به‌شمه‌ینه‌تی كورد له‌و هه‌مووه زوڵم و زۆره نییه.
هاوڕێیانی به‌ڕێز، جیاوازی ئێوه له‌گه‌ڵ كۆنه هاوڕێیانی خۆتان له هه‌ر
دوولا (كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر و كۆمه‌ڵه‌ی حیزبی كۆمونیست) له‌وه‌دایه
ئه‌وان حیزبن و كار و سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و هه‌ڵده‌سووڕێن جا چاك یان
خراپ، ئه‌ملاولا ده‌چن، چاكیان به‌ده‌سته‌وه دێ یان به ئه‌نقه‌ست خراپی
ده‌كه‌ن، له خه‌ت لاده‌ده‌ن و دێنه‌وه سه‌رخه‌ت، هه‌ڵوێستی چاك ده‌گرن
و هی خراپیش هه‌روا... به‌ڵام ئێوه له خۆم خراپتر كاری رێكخراوه‌یی و
حیزبی ناكه‌ن و حیزب نین به‌ڵام له دژی هه‌موو كه‌س ده‌دوێن و داكۆكی
له پره‌نسیپ و... ده‌كه‌ن. ئه‌رێ خۆشه‌ویستان هیچ ده‌زانن له كوێن؟ خۆ
خه‌تیشتان نییه تا لێی لاده‌ن! یان ئه‌گه‌ڕیش له خه‌تدا بن وه‌ختێك كار
و هه‌ڵسووڕان و شتێكتان لێ دیار نه‌بێ و نه‌یكه‌ن چۆن لابده‌ن و
عه‌یبتان ده‌ركه‌وێ. كه‌وایه وا باشتره ئه‌گه لۆمه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن،
نه‌قورچكیش له خۆتان بگرن. به‌و پێیه تا ده‌ست بۆ هیچ نه‌به‌ی، كار
نه‌كه‌ی و نه‌نووسی هه‌ڵه‌ش ناكه‌ی. من ناڵێم ده‌ست بۆ قه‌ڵه‌م مه‌بن و
ره‌خنه له كار و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی خراپی ئه‌وان مه‌گرن، با، ره‌خنه
و ره‌خنه له خۆگرتن بنه‌مایه‌كی چه‌سپاوه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌م شێوه
كاره‌ی كه ئێوه ده‌ستان پێكردوه فڕی به ره‌خنه‌وه نییه و زیاتر وه‌ك
به‌هانه پێ‌گرتن ده‌چێ.
هیچكاتێك رژیمی ئیسلامی وه‌ك ئێستا له ئاستی دونیادا ته‌ریك و بێ دۆست
و هاوپه‌یمان نه‌بووه، قه‌ت وه‌ك ئێستا بیروڕای گشتی دونیا له دژی ئه‌م
رژیمه هه‌ڵنه‌خراوه و قه‌تیش وه‌ك ئێستا خه‌ڵكی ئێران ئاوا له‌م رژیمه
بێزار نه‌بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌م گشته گرتن و سه‌ركوته، بزووتنه‌وه
جۆراوجۆڕه‌كانیش وه‌ك ئێستا له گه‌شه‌دا نه‌بوون. هیچكاتیش هه‌لی وا بۆ
گه‌لی كورد هه‌ڵنه‌كه‌وتوه تا وه‌ك ئێستا ده‌رد و مه‌ینه‌ته‌كانی خۆی و
بزووتنه‌وه‌كه‌ی به دونیای ده‌ره‌وه بناسێنێ و به داخه‌وه قه‌تیش وه‌ك
ئێستا حیزبه‌كانی كورستانی ئێران پڕژ و بڵاو نه‌بوون. هیچ حیزبێك و
بگره ئێوه‌ی به‌ڕێزیش ناپرسن بۆ و تاكه‌ی؟!
1ی مه‌ی 2008 |