|
ئه‌م جۆره نوێژ فێر بووم
فرشته موده‌ڕه‌سی
له گۆشه‌یه‌ك له به‌ندیخانه، چه‌ند دانه كتێب
هه‌ڵچندرابوو. ئێمه‌ش سیوشه‌ش
كه‌س له به‌ندیخانه شه‌ومان رۆژ ده‌كرده‌وه و رۆژیشمان شه‌و.
كارده‌ستی جوانمان درووست ده‌ركرد و لیباسمان ده‌چنی و جاروباریش
ده‌ستمان ده‌دایه كتێبێك و ده‌مان خوێنده‌وه.
له گۆشه و كه‌ناری كتێبه‌كه شێعرمان ده‌نووسی و
هه‌وڵمان ده‌دا بیره‌وه‌رێك له خۆمان به جێهێڵین.
تاكو شه‌وێك له ناكاو بازجووه‌كه‌مان پێیزانی و له
ناكاو مه‌ئمورێك هاته ناو به‌نده‌كه‌مان و كتێبه‌كانی له گه‌ڵ خۆی
برد. ئه‌وجار شكمان كرد‌و كه‌وتینه ترس. نه‌مان ده‌زانی چی بكه‌ین،
له‌وكاتانه‌دا بوو كه ده‌نگی هه‌نگاوی بازجووكه‌مان هه‌ست پێكرد،
چارشێومان به سه‌ردادا و رامان كرده سه‌ر به‌رماڵ و ده‌ستمان كرد
به نوێژ كردن.
منیش كه قه‌ت (هه‌رگیز) نوێژم نه‌كردبوو و نه‌م
ده‌زانی چ بكه‌م، به سرته داوام له هاوبه‌ندێكم كرد كه فێرم كات.
ئه‌و به ده‌نكی به‌رز و منیش به دوای ئه‌و ده‌مكوته‌وه.
بازجو كه له ناو ده‌ركه شه‌ڵاقی هه‌ڵده‌سووراند و
قسه‌ی ناخۆشی پێده‌كوتین، چاوه‌روانی ته‌واو بوونی نوێژه‌كه‌مان
بوو. به‌ڵام ئه‌و نوێژه هه‌ر ته‌واو نه‌ده‌بوو. كات ده‌گوزه‌را و نوێژ
درێژه‌ی بوو. تاكه‌ی هاواری بازجووه‌كه به‌رز بۆوه "به‌یانه
دێمه‌وه بۆ گیانتان."
"ئادرنالین"ی ناو له‌شمان یارمه‌تی داین و دووباره
ژیانمان ئاسایی بۆوه، دیسان وه‌كو هه‌میشه قسه‌و پێكه‌نین ده‌ستی
پێكرد و منیش نوێژه‌كه‌م جوان ره‌وان كردبوو، ئه‌و شه‌وه شه‌وی نوێژ
فێر بوونی من بوو.
ئه‌وه‌ش شێعری سه‌ر كتێبه‌كه بوو كه تووڕه‌یی و رقی
زوری له ناو دڵی بازجووه‌كه‌دا پێك هێنابوو.
مگر من كوره آهنگرانم
كه هر دم زنی آتش به جانم
اگر صد سال در این زندان بمانم
نخستین روز آزادی همانم که همانم
|