|
كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك. و كورته‌ی به‌شێك له رووداوه‌كانی ناو حیزبی دێموكوراتی
كوردستانی ئێران
عومه‌ر عه‌سری
شه‌ڕی یه‌كه‌می عاله‌می 1914- 1918 وسه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ته
هاوپه‌یمانه‌كان و شكست وله به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئیمپراتۆری
عوسمانی، ئه‌گه‌ر بۆ هێندێك له گه‌لانی بنده‌ستی ئه وئیمپراتۆرییه
خێرێكی هه‌بووبێ بۆئێمه‌ی كورد جگه له ماڵ‌وێران و هه‌ژاری، برسییه‌تی و
قاتوقڕی، بێبه‌شی وچاره‌ره‌ش و دابه‌شكردنی وڵاته كه‌مان چیترنه‌بوو.
سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی سۆسیالیستی ساڵی 1917ی رووسییه و هاتنه سه‌ركاری
یه‌كێتی سۆڤێت وه‌ك یه‌كێك له رووداوه هه‌ره گرینگه‌كانی سه‌ده‌ی
بیسته‌م و، نوخته وه‌رچه رخانێكی مێژوویی كۆمه‌ڵگای ئینسان، كه سه‌ڕ
ده‌مانێك جێگای هێوا و ئاواتی گشت به‌شمه‌ینه‌تان و چینی چه‌وساوه‌ی
جیهان و گه‌لانی بنده‌ستی بوو، بۆئێمه‌ی كورد خێرێكی وای نه‌داوه.
پاش بڕانه‌وه‌ی شه‌ڕ 20/10/1918 و له كاتی دابه‌شكرتنی میراتی
ئیمپڕاتۆری عوسمانی‌دا، به پیی ماده‌كانی 64،63،62ی په‌یمانی (سیڤر)
10/11/1920 و به له به‌ر چاوگرتنی به‌ر نامه 14 ماده‌ییه‌كه‌ی (ویلسۆن)
سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی ئه‌مریكا، به‌ڵێنی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی
كوردیش‌درا. به‌ڵام ده‌وڵه‌ته براوه‌كانی شه‌ڕ له لایه‌ك به‌هۆی
نه‌بوونی به‌رنامه و ستراتیژییه‌كی روونی نه‌ته‌وه‌یی له لایه‌ن
رێبه‌رانی كورده وه كێشه و ناته‌بایی نێوانیان و هه‌ستو سۆزی ئاینی و
دڵسۆزیان بۆ خه‌لافه‌تی ئیسلامی عوسمانی و له‌و لاشه‌وه پاشگه‌ز
بوونه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤێت، له گشت ئه‌و په‌یمان و بڕیارانه‌ی كه
ده‌وڵه‌تی رووسییه‌ی ته‌زاری به‌ر له شه‌ڕو له جه‌نگه‌ی شه‌ڕدا له
سه‌ریان رێككه‌و تبوو، ستراتیژی خۆیان گۆڕی و جارێكی تر چاویان به
سیاسه‌ت وبڕیاره‌كانیاندا خشانده‌وه. به تایبه‌تی پاش سه‌قامگیر بوونی
یه‌كێتی سۆڤێت وهاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی تازه دامه‌زراوی توركییه.
.......په یمانی سیڤرزینده به گۆڕكرا و، په‌یمانی لۆزانی20/11/1922ی
له‌جێگادانرا. له‌واده و به ڵینییه‌كانی خۆیان له مه‌ڕ دامه‌زرانی
ده‌وڵه‌تی كوردی پاشگه‌ز بوونه‌وه هیچ، به ڵكوو كوردستانیشیان كردبه 4
كوته‌وه و بۆپێشگرتن و به‌ر به‌ستكردنی بڵاو بوونه‌وه‌ی بیری
كوموونیستی، دوو ده‌ڵه‌تی دڕ و سه‌ره رۆ و كورد كوژی: (توركییه) و
(ئێران)یان كرده په‌ر ژین و له‌مپه‌ری نێوان خۆیان و یه‌كێتی سۆڤێت.
یارمه‌تییان دان. پڕ چه‌كیان كردن و پشتیان گرتن وله كورد وگه‌لانی
ناوچه‌كه‌یان به‌ردان و دوو به‌شه‌كه‌ی تری كوردستانیشیان راسته‌وخۆ
خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان (كه دواتر كرانه دیاری وخرانه سه‌ر (عێڕاق)
و (سوورییه)، دوو ده‌ڵه‌تی تازه دامه‌زراوی ده‌ستكردی خۆیان..
یه‌كێتی سۆڤێت، به بیانووی پاراستنی یه‌كه‌م ئه‌زموونی سۆسیالیستی و
ته‌نها په‌نا و یارمه‌تیده‌ری چینی چه‌وساوه‌ی جیهان و ده‌یان تیئۆری
داداشراو نه‌ك هه‌ر یارمه‌تی گه‌لانی بنده‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌دا،
به‌ڵكوو هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاریه‌وه، په‌یمانی برایه‌تی
له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كاندا به‌ست. یارمه‌تی دان. شانی بۆ شلكردن و،
ته‌نانه‌ت حیزب و رێكخراوه چه‌پ و كومونیسته‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌شی بۆ
كردنه ده‌سته‌مۆ و گوێ له‌مست. له توركیا هه‌تا ئێستاكه‌یش،
سیاسه‌ته‌كانی كه‌ماڵ ئه‌تاترك له دژی كورد به‌ڕێوه ده‌چن. له سوورییا،
نكوولی ده‌كرێ له بوونی كوردستان وناسنامه‌ی كوردی.له عێڕاق هه‌تا
رووخانی رژیمی سه‌دام بۆ ماوه‌ی پتر له 80 ساڵ كورد هه‌ر كوژراوه و
وڵاتی تاڵان و كاول كراوه.
له ئێرانیش، له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی ره‌زا شادا، كورد ته‌نگی
بێهه‌ڵچندرابوو. ماڵی كاول و سامانی به‌تاڵان ده‌برا. زمانی قه‌ده‌غه و
جل‌و به‌رگی قاچاغ بوو. هه‌ر جووڵانه‌وه یه‌كی سیاسی، فه‌رهه‌نگی تاوان
بوو.هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گوناه ده‌ژمێردرا. گه‌وره
پیاوانی زیندانی ده‌كران. یان له كوردستان دوور ده‌خرانه‌وه. درگای
مزگه‌وت و خانه‌قا و ته‌كییه‌كان داخرابوون. رێبه‌رانی ئاینی
سووكایه‌تیان پێده‌كرا.سه‌یفی قازی گه‌وره شاعیر و مامۆستای هونه‌ر و
ئه‌ده‌بی ئه‌وێ ده‌مێی موكوریان، له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئاوا باسی كوردان
ده‌كات وپێیاندا هه‌ڵده‌ڵێ:
لا هه ڵدراو، جگه‌ر بڕاو، فڕێدراو،
رامان ده‌ده‌ن به‌جارێ له هه‌ورازێ بۆ نشیو.
بۆوانه هه‌رچی جوانه له جێ، دێ، له ژن له ماڵ.
هه‌ر شاخ‌و داخه بۆ مه، كوڕی ره‌ش كچێ دزێو........
ئاله و رۆژگاره ڕه‌شه‌دا و له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می عاله‌میدا
رۆژی 3ی خه‌رمانانی ساڵی 1320ی هه‌تاوی 25ی ئاوتی 1941ی زاینی، هێزی
ئینگلیس و ئه‌مریكا له خواره‌وه و یه كێتی سۆڤێتیش لای سه‌ره‌وه
هاتنه ناو خاكی ئێرانه‌وه. ئه‌و ئه‌رته شی پرچه‌كی به فرو فیشاڵی
شاهه‌نشاهی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه شایه‌وه. خوارووی كوردستان كه‌وته ژێر
ده‌ستی هێزه‌كانی ئینگلیس و ئا‌مریكا و لای سه‌رووشی ئه‌رته‌شی سوور
داگیری كرد. كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی 16 ساڵه‌ی (ره‌زا شا) هات.
له سه‌ر ته‌ختی سه‌ڵته‌نه‌ت ولانرا و بۆ خوارووی ئه‌فریقا دوور
خراوه. و محه‌ممه‌د ره‌زای كوڕی له جێگا دانرا.
به هاتنی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ ناوچه‌كه، له سه‌ر تاسه‌ری ئه‌و به‌شه‌ی
كوردستان، جم‌و جۆڵی نیزامی و سیاسی ده‌ستی پێكرد. حه‌مه ره‌شید خانی
بانه، كه له ساڵه‌كانی 1303-1309 پاش چه‌ند شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ
ریژیمی ره‌زاشادا په‌نای بۆ عێڕاق بردبوو، پاش ئه‌وه‌ی هێزی رووس 3ی
خه‌رمانای 1320 بانه‌ی گرت و پاده‌گانی تاڵانكرد وبه جییهێشت، له
19/6/1320-10/9/1941 هاته‌وه بانه و گرتییه‌وه. پاش چه‌ند رۆژ سه‌قز و
رۆژی 3ی ره‌زبه‌ر سه‌رده‌شتیشی گرت. ویستی مه‌ریوانیش بگرێ و به‌ره‌و
دیوانده‌رو سنه‌ش هێزی به‌ڕی كرد. له نێوان دیوانده‌ره و شاری سه‌قزدا
و له ناوشاری سه‌قز و له به‌ینی سه‌قز و بانه‌دا، شه‌ڕی زۆر سه‌خت و
قاره‌مانانه‌ی كرد و زه‌بری باشی له ئه‌رته‌ش وعه‌شایری لایه‌نگری
ده‌وڵه‌ت وه‌شاندا. (سه‌روان ئه‌مینی) فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌ش و عه‌لی
خانی حه‌بیبی (له ئاغایانی تیله‌كۆ كه لایه‌نگری ده‌وڵه‌ت بوو) له گه‌ڵ
جاش وسه‌ر بازێكی زۆر له‌و شه‌ڕانه‌دا كوژران.
ئه‌رته‌شی ئێران، پاش چه‌ندجار په‌لامار وتێكشكان، سه‌ره‌نجام به
هێزێكی زۆره‌وه هێرشی كرده‌وه و حه‌مه‌ڕه‌شید خان‌یش به شه‌ر و
پاشه‌كشه به‌ره‌و بانه گه‌ڕاوه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ناچاركرد: كه له ژێر
چاوه‌دێری نوێنه‌ری به‌ریتانییادا له گه‌ڵی رێككه‌وێت و كرا به
فه‌رمانداری شاری بانه و بڕیاردرا: چه‌كی خۆی هه‌رپێبێ و ژاندرمه و
پۆلیس و سه‌رباز له بانه و سه‌رده‌شت نه‌مێنن. هه‌تا هاوینی ساڵی
1321-1942حاكمی بانه بووه.
(حه‌سه‌ن ئه‌رفه‌ع) ده‌ڵێ "ئه‌رته‌ش به‌فه‌ر مانده‌یی براكه‌ی من:
برایمی ئه‌رفه‌ع، له‌سه‌ره‌تای ره‌زبه‌ری 1321دا شاری بانه‌ی گرته‌وه
"حه‌ممه ره‌شید خان رۆژی 8ی ره‌زبه‌ر شاری بانه‌ی سووتاند و گه‌ڕاوه
بۆعێراق.
به‌ڵام دوكتوورقاسملوو ده‌ڵێ "حه‌مه ره‌شیدخان هه‌تا پایزی 1322ی
هه‌تاوی-1943ی زاینی له بانه حاكم بووه"پاش دامه‌زراندنی كۆماری
كوردستان،حه‌مه ڕه‌شید خان هاته مهاباد و بوو به ژه‌نراڵی كۆمار و كرا
به فه‌رمانده‌ی هێزی (بۆكان) و هه‌موو جه‌بهه‌كانی شه‌ڕ له سه‌قز
وناوچه كه ....
له‌ناوچه‌ی ورمێ‌ش عه‌شایر له حوكومه‌ت ڕاستبوونه‌وه. له به هاری 1322
هه‌تاوی 1943ی زاینی، په‌لاماری بنكه و پاسگاكانی ژاندرمه‌یان‌دا وبرێك
گوندیشیان تاڵان كرد وشاری (ورمێ) شیان گه‌ما رۆدا. وه‌ك ده‌ڵێن:
ئه‌وانیش هێندێك داخوازی نه‌ته‌وه یییان هه‌بووه: وه‌ك مه‌دره‌سه
وخوێندن به زمانی كوردی و ئیداره‌ی ناوچه‌كه له لایه‌ن خۆیانه‌وه و
هه‌لگرتنی چه‌ك. به‌ڵام به‌نێو بژیكه‌ری كونسوولی سۆڤێت له (ورمێ)
بڵاوه‌یان پێكرا و چوونه‌وه ماڵی خۆیان. له خه‌تی (مه‌ریوان)ی شه‌وه،
عه‌شایر وه‌خۆ كه‌وتن. پاسگای (باشماخ)یان گرت و چوونه ناو شاری
مه‌ریوان و به نیازی گرتنی شاری سنه‌ش بوون. به‌ڵام له‌وێش هیزی
به‌ریتانیا پێشی پێ‌گرتن و نه‌یهێشت هیچ ده‌سكه‌وتێكیان هه‌بێ و له دژی
ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی هیچ بكه‌ن...
له شاری مهاباد وده‌وروبه‌ری له ناوچه‌ی موكوریان، كه هه‌ر له كۆنه‌وه
مه‌كۆی كوردایه‌تی وبزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد و خه‌باتی دژی
داگیركه‌ران بووه، كه‌شوهه‌وایێكی له باربۆ كاری سیاسی و رۆشنبیری
ره‌خسا. رووناكبیران وتێكۆشه‌رانی كورد هه‌لیان به‌فیرۆ نه‌دا وكه‌وتنه
خۆ‌و،له رۆژی 25ی مانگی گه‌لاویژی ساڵی 1321ی هه‌تاوی، 16/8/1942ی
زاینی‌دا، جه‌معێك له نیشتمان په‌روه‌رانی شاری مهاباد له باغی حاجی
داوودی به به‌شداری نوێنه‌انی حیزبی (هیوا) له باشووری كوردستانه‌وه:
(میرحاج ئه‌حمه‌د و مسته‌فا خۆشناو) كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك‌یان دامه‌زراندوه.
ئه‌گه‌رچی هه‌تا ئێستاكه‌ش، كۆده‌نگییه‌ك له سه‌ر نێوی دامه‌زرێنه‌رانی
كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك نییه. ته‌نانه‌ت له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك له‌دامه
زرێنه‌رانی خودی كۆمه‌ڵه شه‌وه ناوه‌كان وه‌ك یه‌ك نین! به‌ڵام له
زوربه‌ی سه‌رچاوه‌كاندا نێوی ئه‌و كه‌سانه هاتوه: عه‌بدوره
حمانی‌زه‌بیحی،قادری موده‌ریسی نه‌جمه‌ددینی ته‌وحیدی، حسه‌ینی فروهه‌ر
(زێرینگه‌ران) ره‌حمانی ئیمامی، محه‌ممه‌دی نانه‌وازاده، قاسمی قادری،
عه‌لی مه‌حموودی، محه‌ممه‌دی ئه‌سحابی، ره‌حمانی كه‌یانی و سه‌دیقی
حه‌یده‌ری ...
كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك كوردستانی پێ یه‌ك وڵات و كوردی بێ یه‌ك نه‌ته‌وه بوو.
خاوه‌نی ستراتیژیێكی نه‌ته‌وه‌یی دیاریكراو بوو بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌ی
كورد. لایه‌نگری یه‌كگرتنه‌وه‌ی كوردستان و دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تێكی
كوردی بوو. بڕوای به خه‌باتێكی یه‌كگرتووی خاوه‌ن یه‌ك سه‌ركردایه‌تی
سیاسی و نیزامی هه‌بوو بۆرزگاری یه‌كجاری كوردستان. پێوه‌ندی ستراتیژی
وهاوخه‌باتی پته‌وی هه‌بوو به حیزبی(هیوا)وه له باشووری كوردستان.
نامه‌ی بۆ بارزانی رێبه‌ری شۆرشه‌كه‌ی ساڵه‌كانی 1945-43ی بارزان نووسی
و داوای لیكرد: خه‌باته كه‌یان یه‌كخه‌نه‌وه. بارزانی ببێته زه‌عیمی
عه‌سكه‌ری وشووڕایێكی سیاسیش رێبه‌ری شۆرشه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ و
بانگه‌واز بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بكه‌ن. كۆمه‌ڵه
زۆرجاران به له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخه جیهانی و ناچه‌ییه‌كان،
پێوه‌ندی به ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌كانیشه‌وه گرتوه و داوای یارمه‌تی
و پشتگیری كوردی لێكردوون.
كۆمه‌ڵه، له ماوه‌یه‌كی كه‌م و كورتدا گه‌شه‌ی كرد و په‌ڕی هاویشت و
هه‌موو كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی گرته‌وه. سنووری ده‌ستكردی به‌زاند و
چووه ناو پارچه‌كانی‌تری كوردستانه‌وه. له شاری ( سلێمانی) لقی
كۆمه‌ڵه كراوه. له بانه‌مه‌ڕی ساڵی 1322 هه‌تاویدا 1943 زاینی، نزیكه‌ی
100كه‌س له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه له باغی خوداپه‌رسته‌ی نزیك شاری
مهاباد،له كۆبوونه‌وه یه‌كی نیمچه كۆنگره‌ییدا به‌رپرسایه‌تیان
دابه‌شكردوه و پریاری ده‌ركردنی گۆڤاری (نیشتمان)یان داوه، هه‌تا
به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی وئاشكرا سیاسه‌ت وبۆچوونه‌كانی خۆیانی تێدا
بڵاوكه‌نه‌وه. له 15/7/1323ی هه‌تاویدا 7/10/ 1944ی زاینی، قازی
محه‌ممه‌د (1901-1947) كه‌سایه‌تی ناودار وهه‌ڵكه‌وتووی شاری مهاباد
وناوچه‌كه، به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه وه‌رگیراوه. له هاوینی 1324ی
هه‌تاویدا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه قاسمی قادری، له باكووره‌وه
مه‌لا وه‌هاب و له جنووبیشه‌وه شێخ عه‌بدوڵای زینوێ له چیای داڵانپه‌ڕ
په‌یمانی سێ سنووریان به‌ستوه...
هاوینی ساڵی 1324هه‌تای، 1945 زاینی شانۆ نامه‌یه‌ك كه‌وتۆته ده‌ست
ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه. هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستاكه‌ش له هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كدا
به‌روونی و راشكاوی ناوی نووسه‌ری ئه‌و شانۆ نامه‌یه نه‌هاتوه، به‌ڵام
وه‌ك ده‌ڵێن: له گه‌رمێنه‌وه هێناویانه. شانۆ گه‌ری دایكی نیشتمان، له
5 به‌ش (په‌رده) پێك‌هاتبوو: په‌رده‌ی یه‌كه‌م: فریشته‌یه‌كی سه‌رتاپا
سپی دێته سه‌رشانۆكه و،به‌ده نگێكی خۆشی بڕ به‌سۆزه‌وه ئه‌و شێعره
به‌رزه‌ی حاجی قادری كۆیی ده‌خوێنێته‌وه:
ئه‌ی بێنه زیروهامتا هه‌رتۆی كه‌به‌ر قه‌راری.
بێ‌دار و بێ دیاری. بیدار و پایه‌داری.
بۆ باغی مه‌ردی باغی سه‌رمایه‌كه‌ی خه‌زانی.
بۆ مه‌زره‌عه‌ی فه‌قیران سه‌رمایه‌كه‌ی به‌هاری.........
په‌رده‌ی دووهه‌م: نوێنه‌رانی ئێران، توركیه، عیڕاق وئه‌فغانستان
دانیشتوون و، باسی په‌یمانی سه‌عد ئابادی ساڵی 1316-1937 وپلانی دژی
نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌كه‌ن. په‌رده سێهه‌م: دایكی نیشتان ره‌شپۆش و
سه‌رسپی و ده‌ست وپیی زنجیر كرا‌و دێته سه‌ر شانۆوكه و له سه‌ر ئه‌ژنۆ
داده‌نیشی و هاوار له رۆڵه‌كانی ده‌كات: له‌و كۆت‌و زنجیره رزگاری كه‌ن.
په‌رده‌ی چواره‌م: له پڕچه‌ند پێشمه‌رگه وسه‌ربازی ئه‌رته‌شی سوور وه
ژوورده كه‌ون و دایكی نیشتمان رزگار ده‌كه‌ن. په‌رده‌ی پێنجه‌م: هێزو
توانای خه‌ڵك نیشان ده‌ده‌ن و مارشی نیزامی لێده درێ. ئه‌و‌شا‌نۆ
گه‌رییه ده‌یان جار له شاری مهاباد وشاره‌كانی‌تر نیشان دراوه.
(گۆڤاری نیشتمان) و شانۆ گه‌ری (دایكی نیشتمان) ده‌ورێكی باش و به‌ر
چاویان هه‌بوو له بزواندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و وشیار كردنه‌وه‌ی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و په‌ره‌پێدانی رۆحی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان و بروا
به یه‌ك بوون....
له سه‌ره‌تای مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1324ی هه‌تاوی 1945ی زاینی وپاش
دووهه‌م سه‌فه‌ری نوێنه‌رانی كورد به سه‌رۆكایه‌تی قازی محه‌ممه‌د بۆ
باكۆ له مانگی دیسێمبردا له سه‌ر داوا و رێنوێنی ده‌وڵه‌تی سۆڤێت وفشار
و پێداگری زۆری (جه‌عفه‌ر باقرئۆف) ره‌ئیس جمهووری ئازه‌ربایجانی شووری
و وه‌ك ده‌ڵێن: (به له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌ل‌و مه‌رجی جیهان و ناوچه‌كه)
رۆژی 1/8/1324ی هه‌تاوی -23/10/1945ی زاینی به به‌یانێك كۆمه‌ڵه
هه‌ڵوه‌شێندراوه و حیزبی دێمۆ‌وکڕاتی له جێگه داندرا و له رۆژی
2/8/1324دا حیزب یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی گرت و به‌رنامه وسیاسه‌ته
گشتییه‌كانی خۆی راگه‌یاندوه. له رۆژی26ی سه‌رماوه‌زدا، ئاڵای
كوردستان له‌شاری مهاباد هه‌ڵكرا. رۆژی 2 رێبه‌ندان، قازی محه‌ممه‌د
له چوارچر‌ای شاری مهاباد به به‌شداری ده‌یان هه‌زار كه‌س كۆماری
كوردستانی راگه‌یاند. گۆڤاری كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی 11ی یه‌كه‌م
ژماره‌یدا ده‌نووسێ: له هه‌وه‌ڵی مانگی خه‌زه ڵوه‌ری ساڵی 1324ی
هه‌تاویدا - 23/10/1945ی زاینی، حیزبی دێمۆ‌وکڕاتی كوردستان له مهاباد
دانرا و به‌یاننامه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه و له 2/8/1324دا، هه‌وه‌ڵ
كۆنگره‌ی خۆی به‌ست" به‌ڵام حیزبی دێمۆ‌كڕات رۆژی25ی گه‌لاوێژی ساڵی
1324-1945 به رۆژی دامه‌زراندنی خۆی داده‌نێ و هه‌موو ساڵێكیش له‌و
رۆژه‌دا جێژنی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زارانی خۆی ده‌گرێ و ئاهه‌نگی بۆ
ده‌گێڕێ.
ئه‌و سه‌رده‌مانه، نه‌مر قازی محه‌ممه‌د، ته‌نها سه‌ر كرده و كه
سایه‌تی ناسراوی ناوچه‌ی موكوریان و هه‌موو كوردستانی رۆژهه‌ڵات بوو
كه توانی به سه‌ر كه‌ندو كۆسپ و گیروگرفته‌كانی سه‌ر ڕێگای كۆماردا
سه‌ركه‌وێ و، كێشه‌و ململانێ توندی نێوان عه‌شیره‌ته‌كان، ناكۆكی نێوان
ئاغا وره‌عیه‌ت، شێخ و مه‌لا، ده‌وڵه‌مه‌ندو فه‌قیر، شاری وگوندی،
به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه و حه‌كیمانه (هه‌رچه‌ندكاتیش بووبێت) چاره‌سه‌ر
بكات و رۆحی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان، خۆشه‌وێستی گه‌ڵ و نیشتمان
وهه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بكاته مایه وهه‌وێنی پێكه‌وه حه‌وانه‌وه و
سه‌ره‌نجام هه‌موولایه‌كیان له ده‌وری ئاڵای كوردستان كۆ كاته‌وه.
كۆماری كوردستان، له ماوه‌ی كورتی 11 مانگ و بیست وچه‌ند رۆژه‌ی
ته‌مه‌نی خۆیدا و به ئیمكاناتێكی كه‌مه‌وه، توانی گه‌لێك هه‌نگاوی
گرینگ وبه‌رچاو له بواره‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و
ئه‌ده‌بیدا هه‌ڵێنێته‌وه و كۆمه‌ڵێك نه‌ز‌م ویاسای وه‌ها دامه‌زرێنێ كه
ئێستاش پاش تێپه‌ر بوونی پتر له 62 ساڵ وسه‌ره رای پێشڕه‌فتی زانست
وتیكنۆلۆژی و چوونه سه‌ری راده‌ی وشیاری و خوێنده‌واری خه‌ڵك، هێشتا
بۆیه ده‌بن به بایه‌خه‌وه تێ‌یان بڕواندرێ و ده‌رسیان لێ وه‌ربگیردرێ.
كردنی كوردی به زمانی ره‌سمی، ده‌ر كردنی چه ندین گۆوارو رۆژنامه،
ئیجباری كردنی خوێندن بۆ هه‌مووكه‌س، دانانی مه‌دره‌سه‌ی كچان و
مامۆستای ژن، سه‌رپه‌رستی كردنی مناڵانی ڕه‌ش وڕووت و بێ جێ وپه‌نا،
ئاوڕدانه‌وه له ژنان وگیروگرفته‌كانیان و به‌شداری پێكردنیان له گشت
مه‌یدانه‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌ره‌نگیدا، خوێندنی خوتبه‌ی
نوێژی جومعه به كوردی، پاراستنی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشی سه‌رجه‌م
دانیشتوانی كوردستان، به‌رگریكردن له دزی و ده‌ست پیسی و گه‌نده‌ڵی
ئیداری، كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه خوو خده‌یێكی دزی‌و وناپه‌سندی ناو
كۆمه‌ڵ و......... به‌شێكن له كار نامه‌ی پڕله شانازی وسه‌ر وه‌ری
كۆماری کوردستان..
كۆماری كوردستان، ببوه مه‌كۆ و جێگای حه‌سانه‌وه وحه‌وانه‌وه‌ی
تێكۆشه‌ران و ئازادیخوازانی گشت به‌شه‌كانی‌تری كوردستان، نه‌ك هه‌ر
وه‌ك میوان و په‌نابه‌ر، به‌ڵكوو وه‌ك خاوه‌ن ماڵی ده‌سه‌ڵاتداری
بڕیارده‌ر. مه‌لا مسته‌فای بارزانی و حه‌مه ره‌شید خانی بانه، دوو له
4 ژانراڵه‌كانی كۆماری كوردستان بوون. ئه‌فسه‌ره‌كانی باشووری كوردستان
فه‌رمانده و به‌ر پرسی هێزی پێشمه‌رگه و پارێزه‌ری سنووره‌كانی كۆمار
بوون و هه‌ر ئه‌وانیش بوون له جه‌بهه‌ی (سه‌قز) له گونده‌كانی
(ساڵحاوا، قاراوا و، ما مه‌شا) له چه‌ند شه‌ڕی قاره‌مانانه‌دا زه‌بری
گورچوو بڕیان له دوژمن وشاند وناچاریان كرد له گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری
كوردستان بێته سه‌ر میزی وتووێژ...
هه‌ر چه‌ند ڕاگیاندراوی ئاتلانتیك، له ئابی1920دا له لایه‌ن ئا‌مریكا و
ئینگلیسه‌وه، به‌ڵێنی رزگاری گه‌لانی بنده‌ستی دابوو. ببوه‌مایه‌ی
هومێد و گشت لا چاوی هیوایان تێ بڕیبوو، به‌ڵام ئه‌ویش هه‌ر وه‌ك 14
ماده‌كه‌ی ویلسۆن سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا و په‌یمانی سیڤر، له كاتی
شه‌ڕی هه‌وه‌ڵی عاله‌میدا، ته‌نها قسه‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی شه‌ڕ بوون
وهیچی‌تر، هاوپه‌یمانان، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنیانه‌وه بۆ ناو ئێران،
به تایبه‌تی پاش وه‌لانانی ره‌زاشا له سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات و خۆ به
ده‌سته‌وه دانی ته‌رته‌شی ئێران ودانانی محه‌ممه‌د ره‌زای كوڕی له
جێگای، دژی هه‌ر چه‌شنه جووڵانه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لانی
ئێڕان بوون و،لایه‌نگریان ده‌كرد له یه‌كێتی ئه‌رزی و حاكمییه‌ت و
سه‌ربه‌خۆیی ئێران و به گوێره‌ی په‌یمانی 3قۆڵی ئێران،رووس،
به‌ریتانییا له 9/11/1320 21/1/1942 و كۆنفه‌رانسی 8-9ی دیسێمبری
1943،17-18/8/1321ی تاران له لایه‌ن چرچیل، ئاستالین، رۆزوێڵت و
محه‌ممه‌د ره‌زاشاوه، ده‌بوو هاوپه‌یمانان 6 مانگ دوای بڕانه‌وی شه‌ڕ،
خاكی ئێران به‌جێ بهێڵن.
شه‌ڕله ئورووپا، له مانگی بانه‌مه‌ڕی1324 هه‌تاوی 1945 زاینی به
ته‌سلیم بوونی ئاڵمان و له ئاسیاش رۆژی 11 مانگی خه‌رمانانی ئه‌و ساڵه،
به خۆ به‌ده‌سته‌وه دانی ژاپۆن ته‌وا بووه. ئه‌مریكا به‌ر له
ته‌واوبوونی شه‌شمانگه‌كه له‌رۆژی 10ی مانگی سه‌رماوه‌زدا له ئێران
چۆته ده‌رێ. به‌ریتانیاش رۆژی 12ی مانگی ره‌شه‌مه ئاخرین رۆژ خاكی
ئێرانی به‌جێهێشتوه. به‌ڵام یه‌كێتی سۆڤێت، چاوی ته‌ماعی بڕیبوه
ئازه‌ربایجانی ئێران و به‌نیاز بوو: كه ده‌وڵه‌تێكی ئازه‌ری لێ دامه
زرێنی وله چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا، مافێكی كه‌می فه‌رهه‌نگی و
كه‌لتووریش بدات به كورد و باقی كه‌مایه‌تیه‌كانی تری دانیشتووی
ئازه‌رباێجان و له فرسه‌تێكدا بیخاته‌وه سه‌ر كۆ ماری ئازه بایجانی
شووڕه‌وی. هه‌مووقسه وباس و رێنوێنییه‌كانی (جه‌عفه‌ر باقرئۆف) وكار
به‌ده‌ستانی ئه‌وێ ده‌مێی یه‌كیتی سۆڤێت له گه‌ڵ پێشه‌وا قازی
محه‌ممه‌د، و گه‌وره پیاوانی كورد، له بازنه‌ی ئه‌وسیاسه‌ته‌دا
ده‌خولانه‌وه.
ئه‌وه ته‌نها هه‌ست وسۆزی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان و هه‌وڵی بێ وچان
ودیپڵۆماسی ژیرانه‌ی پێشه‌وا بوو كه‌توانی باڵانسه‌كه راگرێ نه، خۆی
ده‌رگیركات له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا وبریتانیا و نه بشكه‌ویته ژیر ته‌ئسیری
وفشاری كار به‌ده‌ستانی شووڕه‌وییه‌وه و به‌مه‌یل وویستی ئه‌وان هه‌ڵسو
كه‌وت بكات.
پێشه‌وا له یه‌كه‌م فرسه‌تدا و باش دامه‌زرانی حوكومه‌تی ئازه‌ربایجان
له 2ی مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1324 1945 له (ته‌ورێز) ئه‌ویش رۆژی 2ی
مانگی رێبه‌ندان، كۆماری كوردستانی راگه‌یاند. پێشه‌وا،له كۆ
بوونه‌وه‌ی رۆژی 12 /11/1324دا، ده‌ڵێ: دوو جاران له لایه‌ن حوكومه‌تی
ئازه‌ربایجانه‌وه بانگ كرام بۆ (ته‌ورێز) و داوایان لێكردم: كه له گه‌ڵ
حوكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌واندا یه‌كبگرین وببین به یه‌ك، به‌ڵام من ئه‌و
داوایه‌م لێ قبووڵ نه‌كردن. چونكه كورد 4 ساڵه خودموختاره. (واته سه‌ر
به‌ست وئازاده) داوای ئیستیقلال و یه‌كخستنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكی
كوردستان ده‌كات. زۆرم پێ‌گران بوو: كه له‌و حه‌قه‌ی ده‌ست هه‌ڵگیرێ.
ئیحساساتی ئێوه مانیعی ئه‌وه بوو كه ئیمه به خودموختاری رازی بین
و......"
ئه‌رته‌شی سوور، له لایه‌ك له ژێر فشاری ئا‌مریكا و به‌ریتانیادا (رۆژی
13ی مانگی ره‌شه‌مه‌ی 1324- 1946 زاینی به‌ریتانیا و رۆژی 15ش
ئا‌مریكا،ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی سۆڤێت كرد. ته‌نانه‌ت
ئا‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕیشی لێ‌كرد) وهه‌روه‌ها سكاڵای ئێران له شووڕای
ئه‌منیه‌ت و، له‌و لاشه‌وه ته‌ماعی نه‌وتی شیمالی ئێران و، فڕو فێڵی و
درۆ وده‌له‌سه‌ی قه‌وامو سسه‌ڵته‌نه، ده‌بوو هه‌تا رۆژی 20ی مانگی
بانه‌مه‌ڕی 1325-1946 زاینی له ئێران بچێته ده‌رێ. كاتێك رێبه‌رانی
دوو حوكومه‌تی كورد و ئازه‌ری، هه‌ستیان به‌وه كرد: كه ئه‌رته‌شی
ئێران به نیازه بگه‌رێته‌وه كوردستان وئازه‌ربایجان به بیانووی
پاراستنی ئاسایش له كاتی هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی 15ی مه‌جلیس (كه له
لایه‌ن سۆڤێتیشه‌وه ئیجازه‌ی پێ‌درابوو) سه‌ره ڕای ناكۆكی سه‌دان ساڵه
و به لادا نه‌خستنی كێشه‌ی سنوور و شاره‌كانی شاپوور، ورمێ، خۆی و
میان‌دواو، له رۆژی 3/2/1325- 23/4/1946 به حوزوری پێشه‌وا و
پیشه‌وه‌ری، له شاری (ته‌ورێز) په‌یمانی یه‌كێتی و برایه‌تیان به‌ست و
له سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرینگی رێككه‌وتن ودواتریش له 16ی مانگی
ئۆكتوبری1946زاینی 24 /7/1325 هه‌تاوی په‌یمانی نیزامیشیان پێكه‌وه
ئیمزاكردوه.
په‌یمانی برایه‌تی نێوان كورد و ئازه‌ری، حوكو مه‌تی مه‌ركه‌زی زۆر
نیگه‌ران كرد. هه‌ر بۆیه له لایه‌ك كه‌وته بیری دارشتنی پلانی وتووێژ
و،له لایه‌كی تریشه‌وه خۆی ته‌یار ده‌كرد بۆهێرشی نیزامی و داگیر
كردنه‌وه‌ی كوردستان و ئازه‌ربایجان به بیانووی پاراستنی ئه‌منییه‌ت له
كاتی ئینتیخابات‌دا. رۆژی 8/2/1325ی هه‌تاوی نوێنه‌رانی كۆماری
كوردستان: سه‌دری قازی وحه‌مه حسه‌ین خانی سه‌فی قازی، له گه‌ڵ
نوێنه‌رانی حوكومه‌تی ئازه‌ربایجان، به سه‌رۆكایه‌تی پیشه‌وه‌ری، بۆ
وتووێژ بانگكرانه (تاران) و رۆژی 23/2/1325 به بێنه‌تیجه گه‌ڕانه‌وه
(چونكه مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌ت له وتووێژه وه‌خت به‌سه‌ر بردن و خۆ ته‌یار
كردن بوو بۆ شه‌ڕ و كێشه و ئاژاوه نانه‌وه‌ی نێوان كورد وئازه‌ری، نه‌ك
بۆ به‌لا داخستنی كێشه‌ی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه، هێشتا هه‌یئه‌تی
وتووێژی كورد وئازه‌ری له تاران بوون كه ئه‌رته‌ش ویستی له جه‌بهه‌ی
سه‌قزه‌وه به‌ره‌و جاده‌ی سه‌قز- بۆكان، پێشڕه‌وی بكات، رۆژی 9/2/1325
له گو‌ندی (ساڵحاوا)ی نزیك قاره‌وا، شه‌ڕێكی سه‌خت روویدا. له‌لایه‌ن
هێزی پێشمه‌رگه‌وه گورزێكی گورچووبڕ له دوژمن وه‌شێندرا. پتر له 100
كه‌سیان لێكوژرا و40 كه‌سێكیشیان لێ به‌دیل گیرا و ده‌وڵه‌تی ناچاركرد
بێته سه‌رمیزی موزاكه‌ره. (ره‌زمارا) فه‌رمانده‌ی ستادی ئه‌رته‌شی
ئێران و نوێنه‌رانی ئازه‌ری، له گه‌ڵ هه‌یئه‌تی كورد، له دوو دانیشتن‌دا
له رۆژه‌كانی 5-9/3/ 1325ده‌وره‌ی یه‌كه‌میان به‌سه‌رۆكایه‌تی
(محه‌ممه‌د مه‌حموود قودسی) و ده‌ره‌ی دووهه‌میان به سه‌رۆكایه‌تی
حاجی بابه شیخ سه‌ره‌وك وه‌زیرانی كۆماری كوردستان، تا ڕاده‌یه‌ك
رێككه‌وتن وئاگربه ستیان كرد.
سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنی نێوان ده‌وڵه‌ت ونوێنه‌رانی كۆماری كوردستان،
كه‌چی ئه‌رته‌ش جارێكی‌تریش له كاتی وتووێژی ده‌و ڵه‌تی مه‌ركه‌زی و
حوكوومه‌تی ئازه‌ربایجاندا له شاری (ته‌ورێز) به سه‌رۆكایه‌تی
موزه‌فه‌ر فیرووز كه له 21/3/1325 ده‌ستی پێكردبوو. رۆژی 25/3/1325 له
جه‌بهه‌ی سه‌قزه‌وه هێرشی هێناوه و له گو‌ندی (مامه‌شا) شه‌ڕێكی سه‌خت
روویدا. زه‌برێكی باش له دوژمن وه‌شێندرا، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د كه
ئه‌وكات له ته‌ورێز بوو، رۆژی 26/3 له ته‌ورێزه‌وه هاته گو‌ندی (سه
را)و له گه‌ڵ (ره‌ز مارا) فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌رته‌شی (ئێران) له سه‌ر
چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن. بڕیاریاندا: هێزی پێشمه‌رگه رێگه به حوكومه‌ت
بدات هه‌تا ئازوقه و جل‌و به‌رگ بنێرێ بۆ پاسگای (میره دێ) و پاده
گانه‌كانی (بانه) و (سه‌رده‌شت) كه له ژێر گه‌مارۆی هێزی پێشمه‌رگه‌دا
بوون. به‌شه‌رتێك جموجۆڵ و ئاڵ‌و گۆڕی نیزامی نه‌كات و چه‌ک و كه‌لوو
په‌لی نیزامی نه‌نێرێ بۆ جه‌بهه‌كان و له لایه‌ن كۆماری كوردستانیشه‌وه
3 نوێنه‌ر له شاره‌كانی سه‌قز،بانه و سه‌رده‌شت دانێن. هه‌ر له‌و
مه‌ئموورییه‌ته دابوو كه محه‌ممه‌دی نانه‌وازاده، جێگری وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه، رۆژی
25/4/1325له رێگای سه‌قز، بانه، كاتێك فرۆكه‌كه‌یان كه‌وته‌خوارێ،
سووتا و شه‌هیدبوو!!
ئه‌و رۆژانه، هێزی دوژمن، به ته‌واوی وره‌ی به‌ر دابوو. له شه‌ڕی
جه‌بهه‌كانی سه‌قز، بانه، سه‌رده‌شت شکستی سه‌ختیان خاوردبوو. له
هه‌موو لایه‌كه‌وه له گه‌مارۆدا بوون. هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به
وره‌ی به‌رزه‌وه به نیاز بوو شاره‌كانی (سه‌قز) (سه‌رده‌شت) و (بانه)
بگرنه‌وه و به‌ره‌و شاری سنه‌ش پێشره‌وی بكات.
به‌ڵام (هاشم‌ئۆف) كونسولی یه‌كێتی سۆڤێت له‌ورمێ، به په‌له هاته
گو‌ندی سه‌را بۆلای (پێشه وا) و دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی هێزی
پێشمه‌رگه راگه‌یاند. وتی "ئه و شارانه ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاو
په‌یمانانن و نابێ بیانگرنه‌وه. "پێشه‌وا خۆیشی به پێچه‌وانه‌ی بڕیاری
به‌ر پرسانی سیاسی ونیزامی، دژی پێشڕه‌وی هێزی پێشمه‌رگه وگرتنه‌وه‌ی
ئه‌وشارانه بوو. لای وابوو: هێزی پێشمه‌رگه نابێ له كاتی وتووێژدا له
گه‌ڵ حوكوومه‌ت، شه‌ڕ وپێشڕه‌وی بكات و......
له وتووێژی ده‌وره‌ی دووهه‌مدا، نوێنه‌رانی كۆماری كوردستان به‌شدار
نه‌بوون. هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت له و وتووێژه‌دا،له گه‌ڵ نوێنه‌نه‌رانی
حوكومه‌تی ئازه‌ربایجان، تاڕاده‌یه‌ك به نه‌تیجه گه‌یشتبوون: حوكومه‌ت
به‌ڵێنی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی ئه‌یاله‌تی و ویلایه‌تی پێدابوون.
وه‌عدی دابوو: خود موختارییه‌كیان بداتێ وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناو
یه‌كێتی سۆڤێت و، كوردیش وه‌ك باقی كه‌مایه‌تێه‌كانی ناو ئازه‌ربایجانی
ئێران مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ هه‌تا پۆلی 5 سه‌ره‌تایی به‌زمانی كوردی
بخوێنێ. ئیتر باسێك له كۆماری كوردستان و داوا ڕه‌وا وله مێژینه‌كانی
كورد نه‌كرابوو!!
ئه‌گه‌رچی هه‌موو نوتق و قسه‌كانی پێشه‌واو و كار به ده‌ستانی كۆمار و
نوێنه‌رانی گشت جین و توێژێكی كوردستان و، شێعری شاعیرانی ئه‌و سه‌ر
ده‌مه‌ش، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماره‌وه، باسی ئازادی و
سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری یه‌كجاری كوردستان و كورد بووه، به‌ڵام وادیاره:
بارودۆخه جیهانی و ناوچه‌یییه‌كه به تایبه‌تی پشت هه‌ڵكردنی یه‌كێتی
سۆڤێت له دوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئازه‌ر، به ته‌مای نه‌وتی شیمالی ئێران
و، فڕو فێڵ ودرۆو ده‌له‌سه‌ی (قه‌وام) و رێككه‌وتنی حوكومه‌تی
ئازه‌بایجان (به ته‌وسییه و ورێنوێنی (جه‌عفه‌ر باقرئۆف) و كار
به‌ده‌ستانی شووڕه‌وی و سازشكاری حیزبی تووده و، كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری
ناوه‌كی و ده‌ره‌كی، رێبه‌رانی كوماری كوردستانیشی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و
بڕوایه: كه خۆیان له گه‌ڵ حوكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا واریدی موزاكه‌ره بن
وله‌م قۆناغه‌دا به‌هێندێك مافی فه‌رهه‌نگی وكولتووری واته: نیمچه
خودموختارییه‌ك قه‌ناعه‌ت بكه‌ن..
له نێوه‌راستی مانگی پووشپه‌ڕی 1325 دا، پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، بۆ
وتووێژ چۆ ته‌تاران. چه‌ندجار قه‌وام سه‌ره‌ك وه‌زیران وهه‌یئه‌تی
ده‌وڵه‌تی بینیوه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌وكات له وه‌ها بار‌و
دۆخێك‌دا نه‌بوو كه مافی كورد بسه‌لمێنێ.... دكتوور قاسملوو ده‌ڵێ؛
"ده‌وڵه‌تی ئێران قه‌ولیدا بوو ئوستانێك له ناوچه كورد نشینه‌كان
سازكات كه له مه‌رزی سۆڤێت‌وه هه‌تا كامیاران بگرێته‌وه و قازی بكاته
ئوستانداری ئه‌وێ، به مه‌رجێك ئه‌نجومه‌نی ئه‌یاله‌تی ئازه‌ربایجان
رازی بێ "له هێندێك سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕ پێنه‌كراویشدا هاتوه كه:
حه‌مه‌حوسه‌ین خانی سه‌فی قازیشیان كردۆته‌فه‌رمانداری شاری مهاباد..
كاك نۆشیروان ئه مین، نووسیویه "هێندێك له نووسه‌ران به بێ ئاماژه به
سه‌ر چاوه‌كه‌ی، ده‌نووسن: قه‌وام به‌ڵێنی به پێشه‌وا دابوو كه
ئوستانێك له ناوچه كوردنشینه‌كاندا كه هه‌ر له سنووری سۆڤیته‌وه
هه‌تاكوو كامیاران بگرێته‌وه، دروست كات وپێشه‌وا بكاته ئوستانداری
ئه‌وێ" پێشه‌وا، له نوتقی رۆژی 4/5/1325دا، كاتێك باسی وتووێژی خۆی و
قه‌وام ده‌كات، ده‌ڵێ "ئێمه له پێشدا به هیچ جۆر داوای جوداییمان له
ئێران نه‌كردوه. ته‌نها مه‌به‌ستمان ئازادی خۆمان ودێمه‌كوراسی بوو.
به‌ڵام پێشتر كار به ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران، بێجگه له‌وه‌ی جوابیان
نه‌ده‌داینه‌وه شۆخیشیان به داواكانمان ده‌كرد، بۆیه ناچار بووین
حوكومه‌تی خۆمان دامه‌زراند و هێزی خۆشمان له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا تاقی
كرده‌وه. ئه‌وان كه ئێستا له ئێمه بێنه پێش ئێمه‌ش له‌وان ده‌چینه پێش.
ئه‌وان ئێستا حازربن كه پاشه‌كشه‌بكه‌ن،ئێمه‌ش ئاماده‌ین بكشێنه‌وه
" پێشه‌وا له نوتقی رۆژی 2/2/1325 شدا ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت به
سوڵح داواكانمان قبووڵ نه‌كات، به زۆری چه‌ك ده‌یان ئه‌ستێنین" ...
ئه‌رته‌ش. رۆژی25ی سه‌رماوه‌زی 1325-16دیسێمبری 1946ی زاین ته‌واو
ساڵێك پاش دامه‌زراندنی حوكومه‌تی ئازه‌ربایجان، هاته‌وه ته‌ورێز.
فیرقه‌ی دێمه‌كوڕات به‌ڕێنوێنی سۆڤێت ئاشبه‌تاڵی كرد. له ماوه‌ی 7رۆژدا
پتر له 15 هه‌زار كه‌س كوژرا. پیشه‌وه‌ری و زۆر له كاربه‌ده‌ستانی
حوكومه‌تی ئازه‌ربایجان، به‌ره‌و سۆڤێت هه‌ڵاتن.... رۆژی 14ی مانگی
سه‌رماوه‌زی 1325، 5ی دیسێمبری 1926ی زاینی 10 كه‌س له‌سه‌رانی كۆماری
كوردستان، به سه‌رپه‌رستی پێشه‌وا بۆ دامه‌زراندنی شووڕای شه‌ڕ كۆ
بوونه‌وه. پێشه‌وا و سه‌دری قازی لایه‌نگری به‌ربه‌ره‌كانێ وپێشگیری
بوون. رۆژی دواترله مزگه‌وتی (هه‌باساغا) له كۆبوونه‌وه‌كی
جه‌ماوه‌ریدا، جارێكی‌تریش پێشه‌وا و سه‌دری قازی دژایه‌تی خۆیان بۆ خۆ
به‌ده‌سته‌وه دان ده‌ر بڕیوه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه به تایبه‌تی
مه‌لاكان دژی شه‌ڕبوون. رۆژی 25ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پێشه‌وا به
ته‌له‌فوون پێوه‌ندی به‌سه‌ر له‌شكر (هوومایونی) یه‌وه گرتوه و له گه‌ڵ
سه‌ره‌كوه‌زیران حاجی بابه شێخ، سه‌دری قازی، شێخ ره‌حیمی باجه‌وه‌ند
وچه‌ند كه‌سی‌تر له گه‌وره پیاوانی كۆمار چونه پێشوازی سه‌رله‌شكر
هومایوونی له شاری (میان‌دواو) و بۆ شه‌و هاتوونه‌ته گو‌ندی (حه
مامیان) رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زیش هه‌تا گو‌ندی (گوێكته‌په) به پیر
ئه‌رته‌شه‌وه چوون (كه سه‌رهه‌نگ زه‌رغامی) فه‌رمانده‌ی بووه!!
دوكتۆرقاسملووده نووسێ "له ئاكامی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه
ناله‌باره‌دا بوو، كه قازی محه‌ممه‌د توشی هه‌ڵه‌یێكی مێژوویی بوو:
رۆژی 25ی سه‌ر ماوه‌ز چوو به‌پیری هومایونییه‌وه "هه‌روه‌ها ده‌نووسێ"
رۆژی 26ی سه‌رماوه ز(12ی دێسێمبر) دروست ساڵێك پاش چه‌ك كردنی
شاره‌بانی مهاباد (ئاڵای كوردستان له‌و رۆژه‌دا هه‌ڵكراوه.شاره بانی
مهابادمانگی مای1322 چه ککرا) له‌شكری ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی هاته‌وه و
مهاباد و داگیر كردوه و..... رۆژی 30ی سه‌ر ماوه‌زی 1325(21ی
دیسێمبری1946) شاری مهاباد ئارام بوو. هێندێ كه‌س چه‌كی وردی وه‌ك
ده‌مانچه وشتی دیكه‌یان شارده‌وه و تفه‌نگه كانیان ته‌حویلی له‌شكری
ئێران داوه و...... هومایونی به‌رێوه به‌رانی حیزب دێمؤکڕاتی كوردستان
و كۆماری كوردستانی له شاره‌داری كۆ كردوه. داوای ئه‌و تفه‌نگانه‌ی
ده‌كرد كه له یه‌كێتی سۆڤێت وه‌رگیرابوون. به‌م جۆره 28 كه‌س له
به‌رێوه‌به‌رانی حیزبی دێمۆكرات وكۆماری كوردستان و له پێش
هه‌موویان‌دا پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د گیران و......" سه‌دری قازیش برای
قازی و نوێنه‌ری ده‌وره‌ی 14ی مه‌جلیسی ئێرانیشیان رۆژی 9 مانگی به
فرانبار 1325ی هه‌تاوی 30ی دیسێمبری 1946ی زاینی هێناوه بۆمهاباد و،خه
ڵكێكی زۆریش په ڕه وازه بوون...
له مانگی به‌فرانباری 1325-1947دا، قازییه‌كان له شاری مهاباد له
دادگایێكی نیزامی ناشه‌رعیدا، به بێ پارێزه‌رو به به‌رپرسایه‌تی
سه‌رهه‌نگ (بارسی ته‌بار) و دادستانی سه‌رهه‌نگ (فیوزی) دووكه‌سی
بێده‌سه‌ڵاتی گوێله‌مستی ده‌ربار به مه‌رگ مه‌حكووم كران. دادگای چاو
پێدا خشاندنه‌وه‌ش به ریاسه‌تی سه‌رهه‌نگ عه‌تایی و دادستانی
سه‌رهه‌نگ نیكووزاد، حوكمی ئیعدامه‌كه‌یانی ته‌ئیید كرده‌وه. له
ئاكامدا، رۆژی10ی خاكه‌لێوه‌ی 1326ی هه‌تاوی 30/3/1947ی زاینی له
چوارچر‌ای شاری (مهاباد) له سێداره داران. هه‌ر له شاری مهاباد 4
تێكۆشه‌ر و قاره‌مانی‌تری كۆمار: حامیدی مازووچی، عه‌بدوڵا
ره‌وشه‌نفكر، ره‌سووڵ نه‌غه‌ده‌یی ومحه‌ممه‌دی نازمی، له دار دران. له
بۆكان عه‌لی به‌گی شێرزاد، له شاری سه‌قز ئه‌حمه‌دخانی فارووقی
(سالار) عه‌بدوڵاخانی مه‌تین (برای سالار) محه‌ممه‌د خانی دانیشوه‌ر
(برای سالار) عه‌لی خانی فاتیح، حه‌مه‌د به‌گی بابه‌خان به‌گ، حه‌سه‌ن
خانی‌كانی نیاز ئه‌حمه‌دا خان شه‌جیعی. (ئه‌م 8 كه‌سه له ئاغایانی
فه‌یزوڵا به‌گی بوون.) شێخ ئه‌مینی ئه‌سعه‌دی كه سنه زانی، ئاغا
سه‌دیقی ئه‌سعه‌دی یازیبڵاخی، هه‌روه‌ها، عه‌لی ئاغای جه‌وانمه‌ردی و
ره‌سووڵ ئاغای براشی له ئاغاكانی گه‌وركی سه‌قز له دار دران. یادی
هه‌موویان به‌خێر.
پاش رووخانی كۆمار و له به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبی دێمۆكرات،
رووناكبیران و نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد له و به‌شه‌ی كوردستان،
جارێكی‌تریش تێهه‌ڵچوونه‌وه و ده‌ستیان كرده‌وه به سیاسه‌ت و خه‌باتی
دژی رژیمی كورد كوژی حه‌مه‌ره‌زا. كه‌ی؟ له كوێ؟ وكێ ده‌ست پێشخه‌ر
بووه؟ روون نیه. غه‌نی بلووریان ده‌ڵێ" رۆژی 11/12 ساڵی 1326ی
هه‌تاوی من، عه‌زیز فه‌رهادی، قادری مه‌حموودزاده ومحه‌ممه‌ده‌ی
شاپه‌سه‌ندی بریارمان‌دا حیزبی دێمۆ‌کڕات زیندوو كه‌ینه‌وه" (ساڵی 1327
سه‌دیقی خاته‌میشیان ره‌گه‌ڵ كه‌وتوه) پاش ئه‌وه‌ی حیزبی تووده‌ی ئێران
یارمه‌تییان نادات بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی نووسراوه یه‌كی حیزبی) (گۆیا
ئیحسانی ته‌به‌ری لای وابوه هێشتا زوه بۆ ئه‌و كاره) مامه غه‌نی
ومحه‌ممه‌دی شاپه‌سه‌ندی، ده‌چن بۆ باشووری كوردستان وله‌وێ به یارمه
تی شێخ له‌تیف وهاریكاری مه‌لا حه‌سه‌نی قزڵجی ومامۆستا زه‌بیحی
2ژماره‌ی گۆڤاری (ڕێگا) ده‌ر ده‌كه‌ن. گۆڤاری زێگا هه‌ر وه‌ك له سه‌ر
لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می نووسراوه، ئۆرگانی (كۆمه‌ڵه‌ی ژیانی كورده)
كه به حیزبی ژیانی كوردیش نێو براوه. (وێ ده‌چێ: جه‌ماعه‌ت نیازیان
زیندووكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک بووبێ نه‌ك زیندووكردنه‌وه‌ی حیزبی
دێمؤكڕات، یان دروستكردنی حیزبێكی تازه) ژماره1ی گۆڤاری (رێگا) له
ئاخری مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1327ی هه‌تاوی 1948 زاینی ده‌رچوه.
مامۆساتا زه‌بیحی به نیوی (بێ‌ناو) به كوردی و مامه غه‌نی به نێوی
(ته‌یموور) به فارسی مه‌قاله‌یان تێدانووسیوه.
له زستانی 1327ی هه‌تاوی 1949ی زاینی‌دا مامه غه‌نی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ
مهاباد و به‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی گۆڤاری (رێگا)دا، وه‌ك مامه غه‌نی
ده‌ڵێ: نزیكه‌ی 300 كه‌سێك له (مهاباد و میان‌دواو و بۆكان) و ده‌روبه‌ر
ده‌گیرێن. عه‌زیزی یۆسفی و سه‌دیقی خاته‌می هه‌ر یه‌ك به 4 ساڵ
وحه‌سه‌نی مفتی به 6 ساڵ و جه‌عفه‌ری كه‌ریمی و مسته‌فای سوڵتانیش،
هه‌ر یه‌كه‌ی به 2 ساڵ حه‌بس مه‌حكووم ده‌كرێن، وچه‌ند كه‌سی تریش به
دوور خستنه‌وه له كوردستان (ته‌بعید) حوكم دراون.
مامه غه‌نی له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ده‌نووسێ "ساڵی 1329ی هه‌تاوی، پاش
ئازاد بوونم له زیندان وسه‌ربازی، من و ره‌حیمی خه‌رازی و ره‌حیمی
سوڵتانیان، كه‌ریمی ویسی، عه‌وڵای ئیسحاقی و عه‌زیزی حیسامی (كه پاشا‌ن
ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه) كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری حیزبی
دێمۆكڕاتمان بووژانده‌وه و............ ساڵی 1330 ئێمه ئه‌ندامانی
رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆ‌كڕات، هه‌ستمان به‌وه كردبوو كه بۆ
هه‌ڵسووڕانی كاروباری سیاسی و حیزبایه‌تی، هێشتا كاڵ‌و كرچ وساواین و
پێویستیمان به یارمه‌تی هه‌یه، بۆیه‌من وره‌حیمی خه‌ڕازی و ره‌حیمی
سوڵتانیان چوینه (ته ورێز) بۆ لای (فیرقه‌ی دێمۆ‌كڕاتی ئازه ر بایجان)
داوای هاریكاریمان لێكردن‌جوابیان نه داینه وه.به ڵام پاش میللی كردنی
شیركه‌تی نه‌وتی ئێران وهاتنه سه‌ر كاری دوكتۆر(موسه‌دیق) و كوو
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران له 10/2/1330ی هه‌تاوی 30/1/1952ی زاینی‌دا و،
په‌یدا بوونی كه‌شو هه‌وایێكی له بار بۆ كاری سیاسی له كوردستان
وهه‌موو ئێران‌دا و، نیوه خۆ ئاشكراكردنی حیزبی دێمۆ كڕات و گه‌شه و
پیشره‌فتی ئێمه و به‌شداری كردنمان له ڕێپێوانی رۆژی جیهانی
كریكارندا 1ی ئایاری 1330،حیزبی تووده كه زانی: له ناو جه‌ماوه‌ردا
ئیعتیبار و نفوزمان زۆره ،دا وای پێیوه ندی لێكردین!!......
.... یه‌كه‌م جارره حمانی قاسملووی نارد بۆ مهاباد، كه تازه له
چه‌كوسڵه‌واكی گڕابوه وه. قاسملوو له كۆ بوونه‌وه‌ی كومیته‌ی
به‌رێوه‌به‌ریدا له ماڵی ئێمه، به شداری كرد. باسی پێوه‌ندی نێوان
حیزبی دێمۆ‌كڕات و تووده كرا.
قاسملوو وتی "حیزبی تووده پێی خۆشه چی له ده‌ست بێ بۆ ئێوه‌ی بكات.
ئێمه داوامن كرد: چاپخانه یه‌كمان پێبده‌ن. ئه‌گه‌ر نه‌كرا
نووسراوه‌كانمان بۆ چاپ كه‌ن. هه‌روه‌ها داواشمان كرد كادیرێكیشمان بۆ
بنێرن. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی قاسملووبۆ تاران، حیزبی تووده موهه‌ندیسێكی
به‌هایی شیركه‌تی نه‌وتی ئابادانی به نێوی (ئیحسانوڵا) بۆ ناردین.
ئیحسانوڵڵا پیاوێكی زۆر زانابوو. ئه‌و نزیكه‌ی 7 مانگێك لای ئێمه
ماوه. ئه‌مجاره كه‌سێكی تریان بۆ ناردین به ناوی جه‌وهه‌ری، كرێكارێكی
خه‌ڵكی سنه بوو. ئه‌ویش مانكێك لامان مایه‌وه. له كورده‌كانی دانیشتووی
تارانیش جیا له قاسملوو، سارمخانی سادق وه‌زیری و سه‌دیقی ئه‌نجیری
كارمه‌ندی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگیش هاریكاریان ده‌كردین و......
"سارم خانی سادق وه‌زیری ده‌ڵێ" ساڵی 1326ی هه‌تاوی دوو گه‌نج به
ناوه‌كانی: ره‌حیمی خه‌رازی و ره‌حیمی سوڵتانیان له تاران هاتنه لام.
وتیان: ده‌مانهه‌وێ حیزبی دێمۆ‌كڕاتی كوردستان زیندوو كه‌ینه‌وه.
داوای رێنوینی وهاریكاریان لێكردم. منیش وتم: من له تاران ده‌ژیم. له
كوردستان دوورم وناتوانم كاری ته‌شكیلاتی به‌ڕێوه به‌رم.
وتیان: ئه‌وه ده‌زانین. به‌ڵام ده‌مانهه‌وێ وه‌عده‌مان پێبده‌ی كه له
باری نه‌زه‌ری ورێكخراوه‌ییه‌وه یارمه‌تیمان بده‌ی. ئێمه جارجارێك به
یه‌كه‌وه، یان هه‌رجاره یه‌كێكمان دێینه لاتان، موشكیلاته‌كانی
خۆمانتان بۆباس ده‌كه‌ین وگوی له بۆ چوون و رێنوێنییه‌كانت ده‌گرین و
بۆ هاوڕێیانی خۆمانی ده‌گێرینه‌وه. من قه‌ولم پێدان چیم له ده‌ست بێ له
یارمه‌تی و هاریكاری بیكه‌م. نزیكه‌ی یه‌ك، دوو، حه‌وتوو، تا مانگێك
دواتر هه‌تنه‌وه بۆ لام. ئه‌مجاره‌یان نامه‌یه‌كیان پێ بوو بۆئاستالین
كه داوای ئیجازه‌ی زیندوو كردنه‌وه‌ی حیزبی دێمۆكڕاتیان لێكردبوو.
داوایان له من كرد له گه‌ڵیان بچمه سه‌فاره‌تی سۆڤێت. وتم "من له‌وێ
كه‌س ناناسم" (چوونكه ئه‌وكات سارمخان) ئه‌ندامی حیزبی تووده نه‌بووه)
وتیان "ئێمه خۆمان له‌وێ كه‌سێك ده‌ناسین. پێشتریش دیومانه" له گه‌ڵیان
چومه سه‌فاڕه‌ت ونامه كه‌مان دا به كابرا. به‌ڵام پێم وانه‌بوو ئه‌و
كه‌سه هیچكاره بێت. پێشم وتن: ئێوه له داهاتوودا پیوه‌ندی به‌و جۆره
كه‌سانه‌وه مه‌گرن و......
سارمخان ده‌ڵێ: "ئه‌و دووكه‌سه هه‌تا 15ی مانگی رێبه‌ندانی 1327، به
یه‌كه‌وه، یان هه‌ر جاره یه‌كێیان ده‌هاتنه لام، مه‌سه‌له‌ی نه‌زه‌ری
ورێكخراوه‌یی وشتی‌تریان لێده پرسیم، منیش رێنوێنی پێویستم ده‌كردن.
دوای 15 رێبه‌ندانی 1327 و ماجه‌ڕای ته‌قه كردنی كه‌سێك به ناوی (ناسری
فه‌خرارایی) له شا، به‌هۆی فشاروگرتنی خه‌ڵكێكی زۆره‌وه،
پێوه‌ندییه‌كه‌ی ئێمه‌ش پسا. به‌ڵام پاش 8-9 مانگ دووباره
په‌یوه‌ندیمان گرته‌وه. سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ریش پاش هاتنی بۆ تاران
له 4-1325 هاته لام و بوو به ئاشنام. ئه‌ویش مه‌سایلی كوردستانی له لا
باس ده‌كردم و بیر‌و بۆ چوونی منیشی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان ده‌ویست.
به‌ڵام من قه‌ت ئه‌و سێ كه‌سه‌م به یه‌كه‌وه نه‌دیت و به یه‌كترم
نه‌ناساندن. باسی خه‌رازی و سوڵتانیانم له لای سه‌دیق نه ده‌كرد.
كه‌واته من له دوو كاناڵه‌وه پێوه‌ندیم به كوردستانه‌وه هه‌بوو. پاش
بوونیشم به ئه‌ندامی حیزبی تووده پێوه‌ندیم به‌و ره‌فیقانه‌وه هه‌ر
مابوو "سارمخان ده‌ڵێ" ئه‌و ره‌فیقانه‌ی نامه‌یان بۆ ئاستالین نووسیبوو
و، داوای ئیجازه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی حیزبی دێمۆكڕاتیان لێكردبوو،
نیسبه‌ت به ڕابردووی حیزبی دێمۆ‌كڕات له باری فكری وشێوه‌ی كاره‌وه
ره‌خنه‌یان هه‌بوو. ئه‌گه‌رچی لێكدانه‌وه وهه‌ڵسه‌نگاندنه كانیان عیلمی
و ده‌قیق نه‌بوون، به‌ڵكوو زۆرساده و ساكاریش بوون. به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌ی
كه به‌و ئاكامه گه‌یشتبوون: كه ده‌بێ به چاویكی ڕه‌خنه‌گرانه‌وه
بڕواننه رابردوو، كه‌م و كوورییه‌كانی ده‌ستنیشان كه‌ن، خۆی كارێكی باش
وهه‌نگاوێكی به‌ره وپێش بوو. ئه‌و گه‌نجانه خاوه‌نی یه‌ك بووچوونیشن
نه‌بوون. به‌شێكیان لایان وابوو، به‌رنامه‌ی حیزبی دێمۆ‌کڕات،
مه‌سه‌له‌ی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی وهه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی
عه‌داڵه‌تی له به‌رچاو نه‌گرتوه. ته‌نها له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی و وشیاری میللی حیسابی كردوه. به به‌راوه رد له‌گه‌ڵ
(فیرقه‌ی دێمۆ‌كڕاتی ئازه‌ربایجان) بۆ بردنه سه‌ری راده‌ی وشیاری
زه‌حمه‌تكێشان به تایبه‌ت وه‌رزێران، كاری نه‌كردوه. له باری رێكخراوه
ییشه‌وه كه‌ڵكی له ئه‌زموونی عیلمی وه رنه‌گرتوه. به‌رپرسایه‌تی به
حیسابی خزمایه‌تی وعه‌شیره‌گه‌ری و دۆستایه‌تی بووه، نه‌ك له سه‌ر
ئه‌ساسی لیاقه‌ت ولێهاتوویی وئوسول و مه‌بانییه ته‌شكیلاتییه‌كان
و....ئه‌ولاوا نه لایان وابوو: له داهاتوودا ده بێ هێزی سه‌ره‌كی حیزب
له زه‌حمه‌تكێشانی شار ودێ و وه‌رزێرانی فه‌قیر ومام ناوه‌ندی پێك
بێت. به واته‌یه‌كی‌تر: ده‌بێ دامه‌زراندنی سۆسیالیزم ئامانجی نیهایی
بێ .. ده‌سته‌ی دووهه‌میان كه كه‌مینه بوو،لای وابوو: له بارودۆخی
ئه‌وێ ده‌مێی كوردستان و ناوچه‌كه‌دا، باسی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی
پێویست نه‌بووه. ده‌بوو ته‌نێ له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی پێ
دابگیرێ و خه‌باتی بۆ بكرێ. لایه‌نگرانی فكره و بۆچوونی یه‌كه‌م، ئه‌و
گه‌نجانه بوون كه جارێ نا جارێك ده‌هاتنه لام. به‌ڵام لایه‌نگری
فكره‌ی دووهه‌م، كه‌سێك بووبه ناوی (عه‌بدوڵڵای ئه‌یوبی) كه من قه‌ت
نه‌مبینی. به‌ڵام شێوه‌ی بیركردنه‌وه و بۆچوونه‌كانی ئه‌وم ده‌زانی
.....
سارمخان ده‌ڵێ". له ئاخری ساڵی 1331ی‌دا حیزبی تووده ئیجازه‌ی
زیندووكردنه‌وه‌ی فیرقه‌ی دێمۆ‌كڕاتی ئازوربایجان و حیزبی دێمۆ‌كڕاتی
پێدرا. کۆمیته‌یه‌ك به‌ناوی ئازه‌ربایجان و كوردستان پێكهات. (كاك) من
به‌رپرسی به‌شی كوردستان بووم و كه‌سێكیش به نێوی (هادیخان) به‌رپرسی
ئازه‌ربایجان. رۆژێك به دوكتوور (جه‌وده‌ت) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئیجرایی
حیزبی تووده‌م وت "ئێمه بۆ ناردن بۆ كوردستان پێویستیمان به كادری
لێهاتوو هه‌یه. ئێوه چ كۆمه‌كێكمان پێده‌كه‌ن؟" وتی "ئێمه دووكادرتان
ده‌ده‌ینێ، یه‌كیان بۆكومیته‌ی ئه‌یاله‌تی كوردستانی حیزب وئه‌وی
تر‌یشیان بۆ به‌رپرسی سازمانی جه‌وانان. ئه‌و دووكه‌سانه بریه‌تین له:
1- مه‌نسوور جه‌وهه‌ری خه‌لكی سنه، كارگه‌ری كارخانه‌ی چیت سازی تاران
و به‌رپرسی شاخه‌ی حیزب بێ. 2ئه‌حمه‌دی خه‌ڵكی بیجار كادری سازمانی
جه‌وانان" داوام لێ‌كرد: سه‌دیقی ئه‌نجیریش بنێرێ بۆ كوردستان به‌ڵام
موافه‌قه‌تی نه‌كرد. پێشنیاری ره‌حمانی قاسملووم پێكرد، كه تازه له
چه‌كوسڵه‌واكی گه‌رابوه‌وه. پاش كه مێك قسه‌وباس و لێكۆڵینه‌وه
وپێداگری من، موافه‌قه‌تی كرد كه ره‌حمانیش وه‌ك كادری سێهه‌می حیزبی
تووده و به‌رپرسی كۆمیته‌ی شاری مهاباد بنێردرێ بۆ كوردستان. (كه پاشا‌ن
بووه به‌رپرسی سازمانی جه‌وانان) ناردنی ئه‌وكه‌سانه حودوده‌ن له
هه‌وه‌ڵی ساڵی 1332دا بوو "دوكتوور قاسملوو خۆیشی ده‌ڵێ "له به‌هاری
ساڵی 1332 وه‌وه راسته‌وخۆ له تێكۆشانی حیزب‌دا به‌شدارم"
كه‌ریمی حیسامی ده‌ڵێ: "هاوینی1326ی هه‌تاوی ( كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی لادێ)
پێكهات و... له (مهاباد)یش چه‌ند لاوی خوێنده‌واری تێكۆشه‌ر (كۆمه‌ڵه‌ی
كومونیستی كوردستانیان دامه‌زراندبوو (ك.ك.ك) به‌ڵام ئاماژه به تاریخی
دامه‌زراندنه‌كه‌ی ناكات) له ئۆكتۆبری 1327دا ره‌حیمی سوڵتانیان،
یه‌كێك له ده‌مه‌زرێنه‌رانی (ك.ك.ك) پێوه‌ندی به كۆمه‌له‌ی لاوانی لادێ
وه ده‌گرێ و،كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی لادێ، ده‌چێته ناو ك.ك.ك‌وه .....
ره‌حیمی خه‌رازی و ره‌حیمی سوڵتانیان ده‌چنه باڵوێز خانه‌ی سۆڤیت له
تاران و دامه‌زراندنی ك.ك.ك‌یان پێ راده‌گه‌یێنن. كابرای سه‌فاڕه‌ت
ده‌ڵێ: له وڵاتێكدا ناكرێ 2 حیزبی كومونیست هه‌بێ. ئێستا حیزبی تووده
هه‌یه. باش وایه ئێوه هه‌ر به ناوی حیزبی دێمۆكڕاته‌وه كار بكه‌ن.
ئه‌وانیش له رێگای سارمخانی سادقوه‌زیرییه‌وه پێوه‌ندی به حیزبی
تووده‌وه ده‌گرن و وازله ناوی ك.ك.ك ده‌هێنن و به ناوی حیزبی دێمۆكرات،
به‌ڵام له ڕاستیشدا له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی تووده‌دا خه‌باتی
چینایه‌تی درێژه پێده‌ده‌ن و باسی كورد وخودموختاری و زمان و
كولتووریشی نابێ بكه‌ن و حیزبی تووده‌ش له باری ماددی و په‌روه‌رده‌ی
كادر‌و شێوه‌ی كاری نهێنییه‌وه یار مه‌تیان بدات......" حیسامی ده‌ڵێ:
"دامه‌زراندنی كومه‌ڵه‌ی كومونیستی كوردستان لادانه له رێبازی حیزبی
دێمۆ‌كڕات و توند كردنی خه‌باتی چینایه‌تییه. له كاتێكدا كه گه‌لی كورد
به خری له ژێر ده‌ستی بێگانه‌دا ده‌ژی و به‌گشتی وه‌ك نه‌ته‌وه له مافی
ڕه‌وای نه‌ته‌وایه‌تی بێبه شه،ره‌نگه خه‌باتی چینایه‌تی ئه‌وه‌نده توند
وتیژنه بێ كه تارمایی بخاته سه‌ر خه‌باتی نیشتمانی ورزگاریخوازی
نه‌ته‌وه‌یی "(ئه‌مه له كاتێكدایه كه كاك كه‌ریم به پێی
نووسراوه‌كانی خۆی له هه‌موو ژیانیدا خه‌باتی چینایه‌تی كردووه
وته‌نانه‌ت به‌ر له ك.ك.ك،له كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی لادێ‌دا به‌شداربووه‌و
رازیش بووه به چوونی كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی لادێ بۆ ناو ك.ك.ك و پاش
تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و دووكۆمه‌ڵه‌یه‌ش، به‌شداری خه‌باتی دژی
ده‌ره‌به‌گه‌كانی كردوه!!! لێره‌دا دوو پرسیار تێته پێشێ: 1- كه‌ی؟ وله
كوێ؟ له كۆمه‌ڵه‌ی كوموونیستی كوردستاندا وترا: خه‌باتی چینایه‌تی
تارمایی بخاته سه‌ر خه‌باتی نیشتمانی و نه‌ته وایه‌تی2- ئه‌گه‌ر به
قه‌ولی خۆی: "كۆمه‌ڵی كورده‌واریش وه‌ك هه‌مووكۆمه‌ڵگایێكی دنیا،
خاوه‌نی چینی جیاوازه و به‌رژه‌وه‌ند و قازانجی ئه‌وچینانه‌ش دژ به
یه‌كن و،ژیانیشیان لێك جیاوازه و خه‌باتی چینایه‌تیش مافی ڕه‌وای
هه‌موو زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه "بۆچی سیاسه‌ته‌كانی ك.ك.ك ،یان هه‌ر
سازمان و رێكخراوه‌یه‌ك كه له كوردستان خه‌باتی چینایه‌تی و
نه‌ته‌وایه‌تی لێكداته‌وه ناڕه‌واوه؟!
كاك كه‌ریم، له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ده‌نووسێ: ك.ك.ك،ه رێبوارانی رێگای
ئازادی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی له ده‌وری خۆی كۆده‌كاته‌وه وهیوایه‌ك له
دڵی خه‌ڵكدا پێكدێنێ و.... له رێگای سارم خانی سادقوه زیرییه‌وه
پێوه‌ندی به حیزبی تووده‌وه ده‌گرێ. ده‌گه‌نه ئه‌و بڕیاره كه واز له
ناوی ك.ك.ك بێنێ و له كوردستان بۆ راكێشانی خه‌ڵكی كورد، سه‌رزاره‌كی
به ناوی حیزبی دێمۆ‌كڕاتی كوردستان وله راستیشدا له‌ژێر
ڕێبه‌رایه‌تی و رێنوێنی حیزبی تووده‌دا وه‌ك رێكخراوی حیزبی تووده
درێژه به خه‌بات ده‌دات. دیاره مه‌رجێكیش ئه‌وه ده‌بێ كه باسی
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و زمان وكولتوری كورد و ته‌نانه‌ت
خودموختاریش نه‌هێنێته گۆڕێ. خه‌باتی چینایه‌تی له كوردستان به‌رێوه
به‌رێ و حیزبی تووده‌ش له باری ماددی وله بواری په‌روه‌رده‌ی كادر
وفێركردنی خه‌باتی نهێنیدا یارمه‌تی بدات" كاك كه‌ریم ده‌نووسێ:
كومیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ك.ك.ك: ره‌حیمی خه‌رازی، ره‌حیمی سوڵتانیان،
غه‌نی بلووریان، عه‌زیزی حیسامی (ئه‌مه‌یان له‌به‌ر ناكۆكی له گه‌ڵ
غه‌نی بلووریان ده‌ستی له كار كێشاوه‌ته‌وه) كه‌ریمی وه‌یسی،
عه‌بدوڵای ئیسحاقی بێ كۆنفه‌رانس و كۆنگره و هه‌ڵبژاردن به ناوی
كومیته‌ی كوردستان تێكۆشان به‌رێوه ده‌به‌ن. له تاران سارمخانی سادق
وه‌زیری ئه‌ندامی چالاكی حیزبی تووده ده‌بێته به‌رپرسی كومیته‌ی
كوردستان و..."
ئه‌وی راستی بێ حیزبی دێمۆ‌كڕاتی كوردستان،هه‌ر له سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنییه‌وه 1/8/1324هه‌تاوی 23/10/1945ی زاینی وهه‌تا
كۆنفه‌رانسی سێهه‌می له مانگی خه‌ر مانانی1350ی هه‌تاوی 23/8/1971ی
زاینی وبگره هه‌تا ئه‌و دواییانه‌ش، زۆرتر له به‌ره یه‌كی فره‌فكری
وبیرو بۆچوونی رانه‌گه‌یه‌ندراو ده‌چێت. هه‌تا حیزبێكی یه‌كده‌ستی
خاوه‌ن سیاسه‌ت و ستراتیژییه‌كی یه‌كگرتووی دیاری كرا‌و.. ته‌نانه‌ت بۆ
ماوه‌ی پتر له 30ساڵان ته‌نها حیزب ورێكخراوه‌ی سیاسی كوردستانی
رۆژهه‌ڵات و تاقانه مه‌كته‌بی كوردایه‌تی و خه‌باتی دژی رێژیم بوو بۆ
هه‌موو كه‌س و تاقمێكی ئازادیخواز ولایه‌نگری د‌مۆكراسی و رزگاری گه‌لی
كورد له‌راست و چه‌پ. ئه‌و ته‌نه‌ووع و جیاوازییه فكرییه، زۆر جارانیش
سه‌ری كێشاوه بۆ ناته‌بایی وپێكه‌وه نه‌حه وانه‌وه‌ی ئه‌ندامان و
لایه‌نگرانی حیزب و هێندێك جار له به‌ر یه‌كترازان وجیابوونه‌وه شیان.
دوای گۆده‌تای 28ی گه‌لاویژی 1332ی هه‌تاوی، عه‌ولای ئیسحاقی ئه‌ندامی
كارا و هه‌ڵسووراوی حیزب ده‌گیرێ وبه 2 مانگ زیندان مه‌حكووم ده‌بێ.
ره‌حیمی سوڵتانییان و كه‌ریمی وه‌یسی ده‌س له كاری حیزبایه‌تی
هه‌ڵده‌گرن. غه‌نی بلووریان، عه‌زیز یوسفی، هاشم ئه‌قه‌لو توللاب (قادر
شه‌ریف) سه‌دیقی خاته‌می. محه‌ممه‌دی ڕاتیبی وچه‌ند كه‌سی‌تریش ده‌چنه
ناوچه‌ی مه‌نگوران و به‌قاچاغی ده‌ژین. عه‌وڵای ئیسحاقیش پاش
ئازادبوونی ده‌چی بۆمه‌نگوڕان. مامه‌غه‌نی ومحه‌مه‌دی ڕاتیبی پاییزی
1332 ی هه‌تاوی ده‌چن بۆ باشووری كوردستان بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی یارمه‌تی
ده‌ڵێن: 20 هه‌زار تمه‌نیان كۆكردۆته‌وه. پاره‌كه‌یان به ئه‌سعه‌دی
خودا یاریدا (كه ئه‌و كات له گه‌رمێن ده‌ژیا) ناردۆته‌وه بۆ عه‌وڵای
ئیسحاقی له مه‌نگوران. ئیسحاقی نامه‌یه‌كیان به ئه‌سعه‌د دا بۆ ده‌نێری
و داوایان لێ ده‌كات بگه‌رێنه‌وه بۆ وڵات. چونكه به نیازن رۆژنامه‌ی
كوردستان ده‌ركه‌ن. غه‌نی بلووریان به‌ته‌نێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات
وده‌چیێته ته‌ورێز. (ئه‌وكات قاسملوو وعه‌زیزی یۆسفیش له ته‌ورێز
ده‌ژیان.) سه‌دیقی ئه‌نجیریش له تارانه‌وه دیته لایان. له سه‌ره‌تای
ساڵی 1333ی هه تاوی دا به یارمه‌تی فیرقه‌ی دێمه‌كورات 5 ژماره‌ی
رۆژنامه‌ی كوردستان ده‌رده‌كه‌ن. عه‌زیزی یۆسفی پاش ژماره 2 ده‌گیرێ و
به ساڵێك زیندان مه‌حكووم ده‌كرێ. قاسملوو‌و، سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ریش
ده‌چنه‌وه بۆ تاران.
به‌هاری 1334ی ه ،غه‌نی بلووریان، عه‌و ڵای ئیسحاقی،سوله‌یمان موعینی،
قادر شه‌ریف، ئه‌سحه‌دی خودایاری، قاسملوو، محه‌ممه دی ڕاتیبی و
سه‌دیقی ئه‌نجیری ئازه‌ر، له تاران كۆ ده‌بنه‌وه و، بریار ده‌ده‌ن
پێوه‌ندی به حیزبی تووده وه بپسێنن ونامه‌یه‌كی ره‌خنه ئامێزیش له
حیزبی تووده، بنێرن بۆ حیزبی كومونیستی شووڕه‌وی و نوسخه‌یه‌كیشی
بده‌ن به‌كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی تووده. غه‌نی بلووریان ده‌ڵێ
"ره‌حمانی قاسملوو مه‌سه‌له‌كه‌ی له لای (كه یاننووری) باس كردوه"
ئه‌وكات،ئیسحاقی به‌رپرسی (سنه) بووه و له‌وێ ژیاوه. غه‌نی بلووریان
له‌مه‌نگوڕان بووه. پاشا‌ن به‌پێی بڕیارێك كه له كۆ بوونه‌وه‌ی گو‌ندی
(بێهه نگوێن)ی مه‌نگوڕان ده‌درێ، عه‌وڵا ئیسحاقی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
مه‌نگووڕان وغه‌نیش له پووشپه‌ری 1334دا ده‌چێته شاری سنه له جێگای
عه‌وڵای ئیسحاقی. غه‌نی بلووریان پاش ماوه‌یه‌ك كار له وێ، شه‌وێك
كاتێك له ماڵی ڕه‌حمه‌تی شه‌ریعه‌تی (ئه‌ندامی هه‌لسووراوی حیزب) دێته
ده‌رێ ده‌كه‌وێته داوی مه‌ئموورانی ده‌وڵه‌ت و ده‌یگرن. سه‌ره‌نجام به
3 ساڵ زیندان مه‌حكووم ده‌كرێ وله ره‌زبه‌ری 1337 ی هه تاوی ئازاد
ده‌بێ.
به‌هاری ساڵی 1334 له گو‌ندی (كه‌وته‌ر)ی ناوچه‌ی مه‌نگوڕان، عه‌زیزی
یۆسفی، (تازه له زیندان ئازادبوه) عه‌وڵای ئیسحاقی، عه‌وڵا عیزه‌تپوور،
قادر شه‌ریف، ئه‌سعه‌دی خودایاری، ره‌حمانی قاسملوو، و چه‌ند كه‌سی‌تر
له كۆبوونه‌وه یه‌كدا (كه حیزبی دێمه‌كورات به كۆنفه‌رانسی یه‌كه‌می
حیزبی ناو ده‌بات) جارێكی تریش له سه‌ر پساندنی پێوه‌ندی به حیزبی
تووده وه به تایبه‌ت ته‌شكیلاتی ناوه‌وه‌ی پێداده‌گرن و بڕیار ده‌ده‌ن
ئیتر حیزب چیدی وه‌ك شاخه‌ی كوردستانی حیزبی تووده خه‌بات نه‌كات.
عه‌زیزی یۆسفی نامیلكه‌یه‌ك له سه‌ر حیزبی تووده و ره‌خنه له
سیاسه‌ت وهه‌لوێسته‌كانی سالی 1332ی ده‌نووسێ، وبڕیاریش ده‌ده‌ن:
قاسملوو له گه‌ڵ عه‌وڵای ئیسحاقی بچن بۆ ئه‌ورووپا بۆ به‌شداریكردن له
فستیواڵی لاوان له (مه‌سكه‌و) عه‌وڵا وه‌ك به‌رپرس وقاسملووش وه‌ك
جێگر، هه‌ر له‌وێش قاسملوو نه‌مه‌كان بتات به حیزبی كومونیستی سۆڤێت و
كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی تووده (قاسملوو 1334چووه بۆ ئورووپا) غه‌نی
بلووریان ده‌ڵێ: "قاسملوو له به‌غدا نامه‌كانی داوه به ڕادمه‌نیش".
له پووشپه‌ری ساڵی 1336دا ئیسحاقیش له باشووری كوردستانه‌وه به‌رێگای
شامدا چۆته پڕاگ، پێش ئه‌وه‌ی بگاته (مه‌سكه‌و) له گه‌ڵ قاسملوو
نێوانیان تێكده‌چێ و به‌تووڕه‌یی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كوردستان. له
1336دا قاسملووش له سه‌ر راسپارده‌ی حیزبی تووده، ده‌گه‌ڕیته وه بۆ
ئێران و له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌تی شه‌ریعه‌ت و عه‌زیزی یۆسفی به نێوی كومیته
مه‌ركه‌زی و ده‌كتوور عه‌لی مه‌وله‌ویش وه‌ك جێگر، كار ده‌كات. غه‌نی
بلووریان ده‌ڵێ "هه‌ر چه‌ند قاسملوو به‌ڵێنی دابوو: كه پێوه‌ندی به
حیزبی تووده‌وه بپسێنێ، به‌ڵام ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی تووده پێیان
وتبوو: نه‌هێڵێ نێوانی حیزبی تووده ودێمۆ‌کڕات تێكچێت. رایان
ئه‌سپاردبوو: پێوه‌ندی به ئه‌رسه‌لانی پوریاوه بگرێ (ئه‌رسه‌لان پێشتر
ئه‌ندامی كومیته‌ی ئه‌یاله‌تی حیزبی تووده بووه. به‌لام ئه‌وكات ببوو
به ساواكی ودارده‌ستی ته‌یمووری به‌ختیار ره‌ئیسی ساواك، وسه‌رهه‌نگ
زیبایی جه‌لاد. به‌ڵام ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی تووده له‌و
ماجه‌رایه بێخه‌به‌ر بووه .......
............ قاسملوو پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران، پێوه‌ندی به
(ئه‌رسه‌لان)ی پووریاوه ده‌گری. ئه‌رسه‌لان ده‌ڵێ: بچۆ به‌شداری له
كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی تووده دابكه.! قاسملووده ڵیێ "چاوه‌ڕوانی عه‌زیزی
یۆسفیم كه یه‌كێكه له به‌رپرسانی حیزبی دێمۆ‌کڕات له مهاباده وه‌بێت
پاش چه‌ند رۆژ كه عه‌زیز هه‌ر نایات، قاسملوو، سمایلی ئامۆزای خۆی به
نێوی عه‌زیزی یۆسفی ده‌باته كۆبوونه وه‌ی حیزبی تووده (سه‌رهه‌نگ
زیبایی به‌نێوی سالاری و به‌رپرسی حیزبی تووده له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
بووه.) هه‌ردووكییان ده‌كه‌ونه داوی ساواكه‌وه و ده‌گیرێن وپاش
چه‌ند رۆژ به وه‌عدی هاوكاری ئازاد ده‌كرێن و رووداوه‌كه بۆ حیزبی
تووده ده‌گێڕنه‌وه. وای به باش ده‌زانن: كه هه‌ر دووكیان بچنه ده‌رێ.
سمایل خێزانی قاسملوو له رێگای بانه‌وه ده‌بات بۆ كوردستانی باشوور،
قاسملووش له رێگای شنۆوه به یارمه‌تی زه‌ر زاكانی خزمی ده‌چێته عیراق و
له وێوه له گه‌ڵ خێزانی ده‌چنه‌وه چه‌كوسڵه‌واكی و درێژه به
خوێندنه‌كه‌ی ده‌دات. سمیالشی له عێراق به‌جێ ده‌هێڵن. ئه‌ویش له سه‌ر
بڕیاری عه‌وڵای ئیسحاقی ده‌بێته كادری حیزب له ناوچه‌ی بانه..."
مامه غه‌نی ده‌ڵێ "چونكه قاسملوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی عه‌زیزی
یۆسفی كردبوو، عه‌زیز ده‌كه‌ویته ژێر چاوه‌دێری روكنی 2و له ترسی گرتن
ده‌چێته كه‌ره‌ج و له بایه‌گانی زانكۆی كه‌شاوه‌رزی داده‌مه‌زرێت" به
قسه‌ی غنی بلووریان: كاتی خۆی ئیسحاقی و عه‌زیزی یۆسفی له سه‌ر
به‌رنامه‌ی حیزبی دێمۆ‌كڕت هێندێك ناكۆك بوون، پاش گۆ ده‌تای 14ی
ته‌مووزی كه‌ریم قاسم، عه‌زیزی یۆسفی ده‌یهه‌وێ بچێت بۆ باشوور و له‌وێ
له‌گه‌ڵ هاوڕێک‌انیدا باسی له سه‌ربكه‌ن، له رێگادا له پاسگای
(باڵانیش)ی نێوان ورمێ ومهاباد، به نووسراوه‌كه‌وه ده‌گیرێ له
بازجوییدا ده‌ڵێ: ئه‌و نووسراوه یه‌م له عه‌وڵای ئیسحاقی وه‌رگرتوه و
بڕیاربوو له ورمێ بیده‌م به حه‌سه‌ن ناوێك به‌ڵام نه‌م بینی.
(مه‌به‌ستی له حه‌سه‌ن ناو، سمایلی قاسملووبوه.) .........
.... سمایلی قاسملوو 7ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1337 له گو‌ندی نێزه‌رۆی بانه
ده‌گیرێ. سمایل باسی زۆر كه‌سی كردبوو. هه‌ر ئه‌ویش و تبووی:
"ئه‌سعه‌دی خودایاری ئه‌ندامی كومیته‌ی بڵباسی حیزبی دێۆ‌كوڕاته.
"(كومیته‌ی بڵباس ئه‌و كومیته‌یه بوو كه به‌سه‌ر په‌رستی قادر شه‌ریف
(هاشمی ئه‌قه‌لوتولاب) كار‌و باری ناوچه‌كانی به‌رێوه ده‌برد) ئه‌وه له
كاتێكدا بووه كه ئه‌سعه‌دی خودایاری له سه‌ر ئیزنی عه‌وڵای ئیسحاقی
به‌ڵێنی هاوكاری به ساواك دابوو.
جه‌لیلی گادانی 25ی مانگی گه‌لاوێژی 1338 له گو‌ندی (گوێكته‌په)ی نزیك
میاندوا گیرا. هاشمی جه‌لالی له هه‌وشارگیرا. ره‌حمه‌تی شه‌ریعه‌تی و
دوكتۆر عه‌لی مه‌وله‌ویشی له تاران ده‌ستگیر كران. (كه په‌یوه ندیان به
كومیته‌ی مهاباده‌وه به به‌رپرسایه‌تی هاشمی حسه‌ین‌زاده و یۆسفی
ریزوانی‌یه‌وه هه‌بوو) هاشم وریزوانی له ترسی گرتن به یارمه‌تی و
رێنوێنی ئه‌سعه‌د ده‌چنه بۆ گه‌رمێن و........." (هه‌مووی نه‌قڵ به
مانایه) پاش ئه‌م رووداوانه، ته‌شكیلاتی حیزبی دیمۆ‌کڕات له 11ی خه‌زه
ڵوه‌ری 1338دا كه‌وته به‌ر هێرشی ساواك ونزیكه‌ی 200 كه‌س گیران
وجه‌ماعه تێكی 180 كه‌سیش روویان كرده گه‌رمین. به‌شی زۆریان چوونه
شاری سوله‌یمانی و له‌وێ له سه‌ر چنار له خانوویه‌كدا به‌نێوی
كۆمۆنی سوله‌یمانی و له ژێر چاودیری كومیته‌یه‌كی كاتیدا كه پێك‌هاتبوو
له ئه‌حمه‌د تۆفیق، قاسمی سوڵتانی، هاشمی حوسه‌ین‌زاده و مه‌له باقی
به سه‌رپه‌رستی كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق، ده‌ژیان. (ئه‌م ناو‌و پاشناوه‌ی
ئه‌حمه‌د تۆفیق، له ئه‌سڵدا ناو و ناوی باوكی میرزائه‌حمه‌دی
نه‌زهه‌تزاده‌ی كوڕی میرزا تۆفیق ئه‌ندامی كۆنی حیزبی دێمۆ‌كڕات و
دانیشتووی ئێستای گو‌ندی دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕه. كه پێشتر له گه‌رمێن و له
شاری (هه‌ولێر) ژیاوه و جینسییه ئه‌وێ هه‌بووه (عه‌وڵای ئیسحاقی) كاتێك
چۆته گه‌رمێن كه‌ڵكی لێ وه‌رگرتوون.)
ئه‌و سه‌ر ده‌مانه، رێبه‌رایه‌تی حیزب ئاڵوگوڕی به‌سه‌ر داهاتبوو.
ره‌حیمی سوڵتانیان و كه‌ریمی وه‌یسی پاش گۆ ده‌تای 25ی گه‌لاوێژی 1332،
ده‌ستیان له كاری سیاسی كیشابوه‌وه. عه‌زیزی یۆسفی وغه‌نی بلووریان له
زێنداندا بوون. ئه‌حمه‌د تۆفیق و ره‌حمه‌تی شه‌ریعه‌تی كومیته‌ی
به‌ڕیوه‌به‌ر و دوکتۆر مه‌وله‌ویش موشاویر (ئه‌وده‌م، كومیته‌ی
به‌ڕیوه‌به‌ر، له كۆنگره و كۆنفه‌رانسدا هه‌ڵ نه‌ده‌بژیردران، به ڵكوو
به بپێی پێویست دیاری ده‌كران) ئه‌و كات عه‌وڵا عیزه‌تپوور، قادر
شه‌ریف، ئه‌سعه‌دی خودایاری و چه‌ند كه‌سی‌تر كومیته‌ی بڵباس بوون كه
له كۆ بوونه‌وه‌ی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریشدا به‌شداریان كردوه.
ئه‌حمه‌د له باشووربوو. ئه‌سعه‌د و دكتۆر مه‌وله‌ویش له تاران ده‌ژیان.
قادر شه‌ریف، جه‌لیلی گادانی، عه‌وڵا عیزه‌تپوورو سمایلی قاسملوو ...
له دێهاته‌كان به قاچاغی ده‌سوورانه‌وه و كاری حیزبی‌یان ده‌كرد ....
پاش گۆده‌تای كه‌ریم قاسم14ی ته‌مووزی 1958ی زاینی24 پووشپه‌ری1337ی
هه‌تاوی مه‌لا مسته‌فای بارزانی پاش 12 سال دووری له كوردستان، له
ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی‌دا بۆ وڵات، چه‌ند رۆژ له چه‌كوسڵه‌واكی
ده‌مێنیته‌وه. غه‌نی بلووریان ده‌ڵی: "ڕه‌حمانی قاسملوو له‌وێ ده چێته
لای بارزانی و خۆی وه‌ك ئه‌ندامی حیزب به بارزانی ده‌ناسێنێ و عه‌زیزی
یۆسفی، ئه‌حمه‌د تۆفیق وره‌حمه‌تی شه‌ریعه‌تیش وه‌ك کۆمیته ناوه‌ندی
ناو ده‌بات. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی بۆعێڕاق، قاسملوش دێته‌وه عێڕاق
و له زانكۆی ئه‌ده‌بیاتی كوردی ده‌رس ده‌ڵێته‌وه. خێزانیشی له
ئیداره‌ی ئیسكان لای نووری شاوه‌یس داده‌مه‌زرێ" كه‌ریمی حیسامی ده‌ڵێ:
"ئه‌حمه‌د تۆفیق له به‌غدا خانوێكی به‌كرێ گرتبوو. قادر شه‌ریف، مه‌لا
باقی، قاسمی سوڵتانیان، عه‌زیزی فه‌لاحی ومن كه‌رمی حیسامی له‌وێدا
ده‌ژیاین. (ئه‌وكات كه‌ریمی حیسامی نێوی خۆی نابوو ساڵح تۆفیق)
قاسملووش جارجار ده‌هاته لامان. له كۆ بوونه‌وه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ی توندی
له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی ئه‌حمه‌د گرت، كه به بۆنه‌ی شۆرشی 14 ته‌مووزه‌وه
نووسیبووی. ئه‌حمه‌د له جواب‌دا وتی:"من ره‌حمانی قاسملوو به حیزبی
ناناسم. ئه‌و ئه‌ندامی حیزبی تووده‌یه و ده‌یهه‌وێ: حیزب به‌رێته‌وه
ژێر ده‌ستی حیزبی تووده. جگه‌له‌وه‌ش قاسملوو له تاران گیراوه و
مه‌شكووكه". ئیتر قاسملوو ته‌ركی هاتو چۆی لای ئێمه‌ی كرد. زۆرتر
ده‌چوه لای هه‌مزه عه‌بدوڵا و نژادی ئه‌حمه‌د عه‌زیز " (ئه‌و كات
بارزانی هه‌مزه عه‌بدوڵای له سكرتێرییه‌تی پارتی‌وه لانابوو. مامۆستا
برایم ئه‌حمه‌د ببووه سكرتێری پارتی).
كه‌ریمی حیسامی له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: .... ". شه‌وی 6/10/1338
من، قاسملوو، قاسمی سوڵتانیان، عه‌زیزی فه‌لاحی، حه‌مه حاجی سه‌عید و
مه‌لا باقی، جوینه‌لای بارزانی. له‌وێ قاسملوو وتی: بریاره
له‌وڵاته‌وه هێندیك كه‌س بێن بۆ لامان. هه‌تا هاتنی ئه‌وان كه‌س
به‌رپرسی حیزب نییه. ئه‌حمه‌دیش له وڵات كاری بۆ دیاری كراوه. به‌ڵام
ناچێته‌وه. ئه‌حمه‌د له جواب‌دا وتی: من ره‌حمان به‌حیزبی نازانم. ئه‌و
ئه‌ندامی حیزبی تووده‌یه و له گه‌ڵ كه‌ریمی حیسامی هه‌میشه له لای
هه‌مزه عه‌بدوڵا و نژاد ئه‌حمه‌د عه‌زیزن. حه‌مه‌ی حاجی سه‌عید و
عه‌زیزی فه‌لاحیش حیزبی‌نین. مه‌لا مسته‌فا كه ناوی هه‌مزه عه‌بدوڵا
ونژادی بیست، تووڕه بوو. وتی: من ته‌نها ئه‌حمه‌د تۆفیق وه‌ك نوێنه‌ری
حیزب ده‌ناسم. ئه‌گه‌ر ئیعلامییه‌ش له دژی ئه‌حمه‌د بنووسن به خائینتان
ده‌زانم و له عێڕاقتان ده‌ر ده‌كه‌م "چوشینه لای مامۆستا برایم
ئه‌حمه‌د. ئه‌ویش هه‌رقسه‌كانی بارزانی كرد. و...."
...... حیسامی له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ده‌ڵێ "قاسملوو، سه‌فه‌رێكی لای
سوله‌یمانیشی كردبوو هه‌تا جه‌ماعه‌تی كۆمۆنی سوله‌یمانی ببینێ. به‌ڵام
ئه‌حمه‌د تۆفیق وه‌های جه‌ماعه‌ت له قاسملوو هاندابوو،ئه‌گه‌ر حیزبی
شیوعی فریای نه‌كه‌و تبان، له‌وانه بوو بیكوژن و..... پاش ئه‌و رووداوه
له لایه‌ن كۆمۆنی سوله‌یمانییه‌وه، كومیته‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له
سه‌ر ئه‌وكێشه‌یه پێكدێ. یۆسفی ریزاوانیی عه‌وڵای عزه‌ت پوور، له
لایه‌ن قاسملووه. هاشمی حسه‌ین‌زاده و قاسمی سوڵتانیانیش له لایه‌ن
ئه‌حمه‌د تۆفیقه‌وه. وه‌ك ده‌ڵێن: پاشا‌ن كاك ره‌شید خانی كیوه رۆشیان
ره‌گه‌ڵكه‌وتوه و چوون بۆ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌م هه‌یئه ته‌ش
نه‌یتوانیبوو: كێشه‌ی نێوان قاسملوو ئه‌حمه‌د چاره‌كه‌ن. سه‌ره نجام
له ژێر فشاری زۆری حوكومه‌تی عێڕاق و پارتیدا، من و قاسموو له عێڕاق
ده‌ركراین. قسملوو 1ی مارسی 1960 گه‌ڕاوه بۆ چه‌كوسڵه‌واكی و منیش30
مارس چووم بۆ پڕاك و......."
له سه‌ره‌تای هه‌ڵاییسانی شۆرشی ئه‌یلووله‌وه، ئه‌حمه‌د تۆفیق به‌هۆی
پشتیوانی بارزانی و جالاكی وژیری و هه‌ڵسووراوی تایبه‌ت به‌خۆی و
پیداگرتنی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و دژایه‌تی كردنی له گه‌ڵ
هه‌ڕ چه‌شنه بیر‌و بۆچوونێكی چه‌پ وكوموونیستی، له كرده‌وه‌دا ببوه
ده‌م‌ڕاست وهه‌ڵسووڕێنه‌ر و بریارده‌ری حیزبی و توانی خزمرتێكی باش و
برر چاویش به بارزانی و شۆرشی باشوور بكات. ئه‌وبوو توانی بۆ یه‌كه‌م
جار له بیڕووته‌وه به دزی (دانا سمیس) رۆژنامه نووسی ناوداری ئه‌مریكی
هێنا كوردستان) هه‌ر ئه‌ویش نامه‌ی بارزانی به قاچاغی برده
سه‌فاره‌ته‌كانی ئینگلیس، سۆڤێت، چین، فه‌ڕانسه و ئا‌مریكا له (تاران)
كاك ئه حمه‌د ئه‌وه‌نده‌ی ئازا وچاو نه‌ترس، هه‌لسووڕاو كار له ده‌ست
هاتوو، نه‌ته‌وه په‌رست ولات‌پارێز بوو، ئه‌وه‌نده‌ش سه‌ره‌رۆ، كه
لله‌ره‌ق ونه‌حه‌واوه بوو. له گه‌ڵ كه‌س هه‌ڵی نه‌ده‌كرد. هه‌ر ده‌سته
و تاقمێك له رووناكبیران و تیكۆشه‌رانی كوردی رۆژهه‌ڵات، كه به
دنیایه‌ك هیوا و ئاواته‌وه روویان ده‌كرده باشوور و ده‌چوونه‌لای حیزبی
دێمۆ‌كڕات و،به نیازی كوردایه‌تی وبه‌شداری له شۆرشدا وخزمه‌ت به
نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوون، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له گه‌ڵ كاك ئه‌حمه‌د تووشی
قڕه و ناكۆكی ده‌هاتن و.. كاك سه‌عید كوێستانی، كه ئه‌و كات و هه‌تا
ئێستاش له كادر‌و ئه‌ندامه وه‌فادار و هه‌ڵسووڕاوه‌كانی ناو حیزبه و
ده‌ورانێك ئه‌ندامی ناوه‌ندی وبه‌رپرسایه‌تی باڵای له ناو حیزب‌دا
هه‌بووه. له بیره وه‌رییه كانیدا نووسیویه‌تی" حیزبی دێمۆ‌كڕات ئه‌و
كات هه‌ر به‌نێو مابوو. نه ته‌شكیلاتی هه‌بوو. نه‌كومیته‌ی ناوه‌ندی،
نه بڵاو كراوه و نه نووسین. وه‌ك حیزبێكی هه‌ڵسووراو هیج ئاساریكی دیار
نه‌بوو. شۆرشی باشوور هه‌لێكی باشی رخساندبوو كه ئێمه بتوانین
هه‌نگاوێك بۆ بووژانه‌وه هه‌ڵبینێنه‌وه. ده‌بوو هه‌مووشتێك له نووكه‌وه
ده‌ست پێبكرێته‌وه. ئێمه ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی خواره‌وه بووین كه
ده‌مانویست: حیزبی دێمۆ‌وڕات وه‌خۆ خه‌ین و هه‌ره كه‌تێكی پێ‌بده‌ین.
كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان پێكهێنا له شاری (كۆیه) له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كاك
ئه‌حمه‌د، سوله‌یمانی موعینی، سه‌لاحی موهته‌دی، محه‌ممه‌دی
ئێلخانی‌زاده و من سه‌عید كاوه به‌شدار بووین. هێندێك كار‌و بار له نێوان
ئه‌و 5 كه‌سه‌دا به‌شكرا. هه‌رچه‌ند ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌مه‌ڕ
ئۆرگانییه‌وه باسی لێنه‌كراو روون نه‌بوو به‌ڵام به‌كرده‌وه چ له‌مه‌ڕ
دیاری كردنی نه‌خشی داهاتوو، چ له‌مه‌ڕ دابه‌شكردنی كار له
ناوچه‌كاندا، چ له‌مه‌ڕ دیاری كردنی كاری پێشمه‌رگایه‌تی،
كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی كاتی حیزبی بوو. له به‌ر ئه‌وه‌ی
سه‌ره‌تای شۆرش بوو، حیزب تازه ده‌هات خۆی بگرێته‌وه و ده‌ست به‌كار
بێ، بڕیاراتی پتر بۆ كۆبوونه‌یه‌كی به‌رینتر هه‌ڵگیرا...
.... كاك سه‌عید ده‌ڵێ "حیزب ئه‌و كات 14-15 پێشمه‌رگه یه‌كی هه‌بوو.
دیاربوو: كاوه، واته محه‌ممه‌دی ئیلخانیزاده وه‌ك مه‌سئوولی به‌شی
پێشمه‌رگه دیاری كرابوو. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا ته‌ئیید كرایه‌وه:
سوله‌یمانی موعینی به‌شێكی لای بانه‌و گه‌ورك و مه‌نگور ومه‌هابادی
بۆدیاری كرا. بۆ سه‌لاحه‌دینی موهته‌دی، لای بۆكان و سه‌قز و هه‌وشار.
بۆمنیش ناوچه‌ی لاجان وشنۆ و سندووس دیاری كرا. ئه‌گه‌ركرا سه‌رێكی
ده‌شته بێلیش بده‌م. ئه‌حمه‌د تۆفیق بۆ به‌شی پێوه‌ندی نێوان حیزب و
شۆرش دیاری كرا و.... له ساڵی 42 هه 1963 له سه‌ر داخوازی ئه‌حمه‌د
تۆفیق كۆبوونه‌وه یه‌كمان له گو‌ندی (ئاڵا‌نێ) پێك هێنا. به‌شدارانی
ئه‌و جاری كۆ بوونه‌وه بریه‌تی بوون له حه‌وت كه‌س. جگه‌له كاك ئه حمه
د و كاك فایق ومن، ئاوا نی تر نوێ بوون.هه واڵێك له سه‌لاحه‌دینی
موهته‌دی و محه‌ممه‌دی ئێلخانی‌زاده نه‌بوو. وادیار بوو له نێوان
ئه‌وان و ئه‌حمه‌دا ساردی و سڕی پێك‌هاتبوو. به‌ڵام ئه‌حمه‌د تۆفیق
باسێكی له ناكۆكی نه‌كرد وتی "كارێكیان پێ ئه‌سپێردراوه بزانین پێیان
ده‌كرێ بیكه‌ن. یان كاری سیاسیان پێناكرێ" له كاك فایقم پرسی: بۆچی
مسته‌فا (سه‌لاحی موهته دی)و كاوه( محه‌مه‌د ئێلخانی‌زاده) نه‌هاتوون؟
وڵامی داوه و گوتی: له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د نیوانیان سارده. تكایه جارێ باسی
مه‌كه بزانین چی لێ دێته‌وه".
دوایی بۆم ده‌ر كه‌وت: كه نه‌ك هه‌ر له گه‌ڵ یه‌ك نه‌ماون، به‌ڵكوو
دژایه‌تی یه‌كتریش ده‌كه‌ن. دوایی بۆم ده‌ركه‌وت، ئه‌حمه‌د بۆیه باس و
غه‌یبه‌تی سه‌لاحه‌دین ناكات، ده‌یویست بزانێ، نزێكی و دووری ئه‌وان له
گه‌ڵ بارزانی به‌كوێ ده‌گا، كاتێك ئه‌حمه‌د به‌وه گه‌یشت كه ناتوانن
نه‌زه‌ری بارزانی بۆلای خۆیان راكێشن بۆی له سیمی ئاخردان. ئه‌وه‌ی كه
نه‌ده بوو له راست كاوه و مسته‌فادا بیكا و بیڵێ، كردی... "
... كۆبوونه‌وه‌كه‌مان پێكهات له‌و 7 كه‌سه‌ی خواره‌وه: كاك عه‌بدوڵای
ئیسحاقی، كاك سوله‌یمانی موعینی، كاك حه‌سه‌نی رستگار، مه‌لا باقی، كاك
عومه‌ر نگڵی، مه‌لا سه‌ید ره‌شید و نووسه‌ر. بڕیار درا له‌وه به‌و لاوه
به نێوی كومیته‌ی به‌رێوه به‌ری كاتی حیزبی دێمۆ‌كڕاتی كوردستان، كار
بكه‌ین. به‌ریوه به‌ری حیزێبك بێ پرۆگڕام. پڕۆگرام و په‌یره و مان
نه‌بوو. پێشتر بروشورێكی دوولاپه‌ره و نیومان بوو به نێوی پرۆگرام.
ئه‌ویش له گۆڕیدا نه‌مابوو.بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بروشوره‌ش ئه‌حمه‌د
تۆفیق به توندی مخالف بوو. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری ده‌ركردنی
بڵاو كه‌ره‌وه‌یه‌كمان‌دا به‌ومه‌رجه: شتی سیاسی وه‌ك مه‌قاله و.. تێدا
نه نووسین وته‌نه‌ها وه‌ك خه‌به‌ر نامه هه‌واڵی تیدا بلاو بكریته‌وه.
ئه‌ویش به‌نێوی (دیسان بارزانی) و... كاك سوله‌یمان له كرده‌وه‌كانی
ئه‌حمه‌د به تایبه‌ت شۆڤاری و دووزمانی نێوێان بارزانی و پارتی
وه‌ره‌ز بوو. پێشگیری به‌و نه ده‌كرا. به‌ڵكوو پێشگیری كردن له
ئه‌حمه‌د كاری حه‌زره‌تی فیل بوو و.."
هه‌رچه‌ند ئه‌ندامانی حیزب زۆرجار، داوایان له كاك ئه‌حمه‌د ده‌كرد و
هاواریان بۆ بارزانی ده‌برد، به‌ڵكوو حازربێ كۆنگره و كۆنفه‌رانسێكی
حیزبی‌یان له گه‌ڵدا بگرێ، چوارچێوه‌یه‌كی گونجاو بۆ كار‌و هه‌ڵسووڕانی
سیاسی‌دا نێن و به‌رپرسایه‌تی به‌شكه‌ن و پێش به‌ته‌ك ڕه‌وی و سه‌ره
رۆیی ئه‌حمه‌د بگرن، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ش بێ‌ئاكام بوون. سه‌ره‌نجام
ئه‌ندامانی حیزب تووشی له یه‌كدابڕان و جیا بوونه‌وه هاتن و كاك سه‌عید
كوێستانی، حسه‌ینی مه‌ده‌نی و قادر شه‌ریف له ساڵی 1342دا له زینوێ
شێخی كومیته‌ی ساغكه‌ره‌وه‌ی حیزبی دێمۆكڕاتیان دامه‌زراند.
پێكهێنه‌رانی كومیته‌ی ساغ‌كه‌ره‌وه وجه‌معێكی 20 نه‌فه‌ری له
دۆستانیان، پاش چه‌ند جار كێشه و دم قاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د و دار‌و
ده‌سته‌كه‌ی و چه‌ك له یه‌كتر كێشان ویه‌كتر جه‌كككردن و هاوار بۆ
بارزانی بردن و چواب نه‌دانه‌وه‌یان، بانه‌مه‌ڕی 1343 په‌نایان برد بۆ
مه‌كته‌بی سیاسی له (مالوومه) و پاشا‌ن له گو‌ندی (گرگاشه) باره‌گایان
كرده‌وه و..
... لای مه‌كته‌بی سیاسی خۆیان گرته‌وه، سه‌رو سامانێكیان به وه‌زعی
خۆیان‌دا، مه‌لاحه‌سه‌نی رستگارو مه‌لا ئه‌بووبه‌كری فه‌لسه‌فیش دێنه
ناو کۆمیته‌كه‌یانه‌وه. به‌یانییه‌یێكی دوور و درێژ به نێوی کۆمیته‌ی
ساغ‌كه‌ره‌وه ده‌نووسن وبلاوی ده‌كه‌نه‌وه وخۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن.
پاشا‌ن له 3 گورووپی چه‌ند نه‌فه‌ریدا ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ناو وڵات.
گرووپی مه‌لا حه‌سه‌نی رستاگار، مه‌لا ره‌سوڵی پێشنماز، حسه‌ینی
مه‌ده‌نی، قادری قازی و ڕه‌شید سمێڵ و چه‌ند كه‌سی‌تر، پاش ماوه‌یه‌ك
گه‌ڕان و جه‌وله، چوونه‌وه كوردستانی باشوور و لای بارزانی و شۆرش
ئه‌مین بوونه‌وه و دانیشتن. گوروپی مه‌لا ئه‌بوبه‌كری فه‌لسه‌فی و
هه‌واڵانی له ناوچه‌ی بانه و ده‌وروبه‌ری له به‌ڕیه‌ك ترازان و خۆیان
ته‌سلیمی ده‌وڵه‌تی ئێران كرده‌وه، قادر شه‌ریف و كاك سه‌عید كوێستانیش
وه‌ك ئاخرین ده‌سته هه‌رچه‌ند هه‌موو ره‌فیقه‌كانیان، یه‌ك یه‌ك و دوو
دوو به‌جێیان هێشتن، به‌ڵام شێلكیرانه ولێبڕاوه نه درێژه‌یان به‌كار و
خه‌باتی خۆیان‌دا و پاش هێرشی بارزانی بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی له
مالوومه و پاشه‌كشه‌یان بۆ ناو خاکی ئێران، بنكه‌كه‌ی كومیته‌ی
ساغ‌كه‌ره‌وه‌ش تێكچوو. ئه‌وانیش تووشی بێده‌ره‌تانی و ئاواره‌یی و له
یه‌كدابڕان هاتن. كاك سه‌عید وقادرشه‌ریف گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌ی ئالان له
گو‌ندی (ورچه‌ك) بنكه‌یان كردوه. مه‌لا ئاواره‌شیان ڕه‌گه‌ڵ كه‌وت و
درێژه‌یان به كاری خۆیان‌دا. به دوای كۆنگره‌ی 2ی حیزب‌دا، ئه‌وان
(جگه له قادر شه‌ریف) و زور به‌ی كۆنه ئه‌ندامانی كومیته‌ی
ساغ‌كه‌ره‌وه و جه‌ماعه‌تی كاك حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی، سمایلی
شه‌ریفزاده و سالاری حه‌یده‌ریش چوونه‌وه لای حیزبی دێمۆ‌كڕات
و....... كاك سه‌لاحی موهته‌دی، محه‌ممه‌د ئێلخانی‌زاده، مه‌ڵا
ره‌حمانی سێفه‌تاڵه‌یی، مه‌لاعومه‌ری نگڵی، شێخ جه‌میل مه‌ردۆخی و
چه‌ند كه‌سی‌تر، كۆمه‌ڵه‌ی رزگاری كوردستانیان دامه‌زراند. من خۆم
یه‌كێك بووم له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه. پایزی ساڵی 1342 پاش دووجار
سه‌فه‌ر بۆ باشوور و دانیشتن و قسه و راوێژ كردن ده‌گه‌ڵ ئه‌وڕه‌ففیقان
بڕیارمان‌دا: ئیتر به ناوی كۆمه‌ڵه وه‌خه‌بات بكه‌ین. پێشتر هه‌موومان
ئه‌ندامی حیزبی دێمۆ‌کڕات بووین. ئه‌وكات بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بیتوانیبایا
له باشوور كاری سیاسی بكات، داڵده‌ی بدرێ و یارمه‌تی پێبكرێ، پێویست
بوو بارزانی یان مه‌كته‌بی سیاسی پشتی بگرن. بۆ ئێمه له لایه‌ن
بارزانییه‌وه له‌به‌ر كاك ئه‌حمه‌د مومكین نه‌بوو. مه‌كته‌بی سیاسیش
ده‌یان وت: "چونكه سه‌لاحی موهته‌دی به نێوی ئه‌ندامی كومیته‌ی حیزب له
تاران ونوێنه‌ری خوێنكارانی كوردی دانیشگاكانی تاران، هاتۆته ناو
شۆرشه‌وه، پێویسته: ته‌له‌به كورده‌كانی تاران ته‌ئییدی بكه‌ن جا
ئێمه‌ش یارمه‌تی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ده‌ده‌ین" به‌فرانباری 1342من پرۆگرامی
كۆمه‌ڵه‌م برده تاران. پاش چه‌ند دانیشتن وكۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌معێك
له خوێندكاره كورده‌كانی تاران وه‌ك ره‌حمانی شه‌ریفزاده، سمایل
شه‌ریفزاده، عه‌لی حه‌سه‌نیانی، عه‌لی كامڕان (كه ڵباسی) سواره‌ی
ئێلخانی‌زاده، ئه‌حمه‌دی موفتیزاده، حه‌سه‌نی قازی و عه‌لی بوداغی
(ئه‌و دوو نه‌فه‌ره‌ی ئاخر ئه‌و كات ته‌له‌به نه‌بوون) و.. .....
كۆمیته‌یه‌كی كاتیمان به نێوی (كۆمه‌له‌ی رزگاری كوردستان) دامه‌زراند.
كۆمه‌ڵه‌ش دوو، سێ ساڵ له ناوچه‌كانی بانه، سه‌رده‌شت و بۆكان دریژه‌ی
به خه‌باتی خۆیدا.پاشا‌ن ئه‌ویش له به‌ر فشاری زۆری كاك ئه‌حمه‌د وكار
به‌ده‌ستانی شۆرش و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ونه بوونی هیچ
ده‌ره‌تانێك بۆ مانه‌وه وكردنی كاری سیاسی له باشوور، تووشی
لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه و له یه‌ك دابڕان بوو. زوربه‌ی ئه‌ندامان به ناچاری
هاتینه‌وه باوه‌شی ساواك!!. من خۆم پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازاریكی زۆر و
سێ، چوار ساڵ زیندان، به تاوانی كوردایه‌تی ویارمه‌تی به شۆرشی
ئه‌یلوول و پشتیوانی له بارزانی ئازاد بووم ..
ئه‌وه‌ش پڕۆگرامی كۆمه‌ڵه‌ی رزگاری كوردستان:
ماده‌ی یه‌كه‌م (ناوی حیزب كۆمه‌ڵه‌ی رزگاری كوردستان)
ماده‌ی دووهه‌م، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه پێكهاتوه له‌و كه‌سانه‌ی كه له
ره‌گه‌زی كوردن و یان دانیشتووی كوردستانن و باوه‌ڕیان به‌و پڕۆ
گڕامه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌یه.
ماده‌ی سێهه‌م، كۆمه‌ڵه‌ی رزگاری كوردستان. باوه‌ڕی هه‌یه كه كورد
یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه وله نیشتمانێكی لێكدانه پچڕاودا ئه‌ژی كه كوردستانه
و ئیعتیراف ناكا به‌م سنوورانه‌ی كه بێگانه دایناون.
ماده‌ی چواره‌م، كۆمه‌ڵه خه‌بات ده‌كا بۆ وه ده‌ستهێنانی مافی ئازادی
و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد له كوردستان.
ماده پێنجه‌م، خه‌باتی ئێمه خه‌باتێكی (نه‌ته‌وه‌یی گشتی و قه‌ومی و
جه‌ماهێرییه) شۆرشگێڕانه‌یه له سه‌ربناغه‌ی كوردایه‌تی و به رێگای
دێمه‌كوڕاتیدا ده‌ڕوات.
ماده‌ی شه‌شه‌م، كۆمه‌ڵه به هه‌موو تونایه‌وه تێده‌كۆشی بۆ كۆ
كردنه‌وه و رێكخستنی هه‌موو چینه‌كانی گه‌لی كورد له ناو
رێكخراوه‌یه‌كی سیاسی (ناسیونالیستی) بۆ پێشڕه‌وی ئه‌و خه‌باته‌ی كه
ماده‌ی پێنج رایده‌گه‌یێنێ. ماده‌ی حه‌وته‌م، كۆمه‌ڵه پشتیوانی ده‌كا
له هه‌ر ئیمتیازێكی نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌ر به‌شێك له
به‌شه‌كانی گه‌لی كورد له ناو سنووری ئێستادا به ده‌ستی دێنی
وده‌عوه‌تی ئه‌و حوكومه‌تانه ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه به سه‌ر
كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێگایه‌كی هێمن و ئاشتیخوازانه ددا‌ن بێنێ
به‌و مافانه‌دا.
ماده‌ی هه‌شته‌م، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له زروف وشه‌رایتی ئه‌مرۆی
میللله‌تی كوردا به گوێره‌ی ناوچه‌كان وده‌ستووری پڕۆگرام بۆ ئه‌و
مه‌به‌ستانه تێده‌كۆشی:
1-
زیندوو كردنه‌وه‌ی زمانی كوردی كه زمانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی كورده له
كوردستان،
2- دامه‌زراندنی فێرگه و قوتابخانه‌ی كوردی.
3- په‌ره بێدانی ئه‌ده‌ب وزانیاری نه‌ته‌وایه‌تی له رێگای ده‌ركردنی و
بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه و گۆڤار و هه‌موو شوێنه‌وارێكی نووسه‌رانی كۆن
و نوێی گه‌لی كورد.
4- رێزگرتن و ره‌واج‌پیدانی ته‌قالیدی نه‌ته‌وایه‌تی و پاراستنی
سونه‌تی میللی له جل‌و به‌رگی كوردییه‌وه هه‌تا جێژن و بیره‌وه‌رییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
5- به‌شداری كردنی جوتیاران له ئاو و زه‌وی پێویست و پاراستنی له هه‌ر
چه‌شنه زوڵم و زۆرێك له گه‌ڵ تۆڵه‌ی عادیلانه بۆ خاوه‌نی پێشووی
زه‌ویه‌كان.
6- به‌شداری كردنی كریكاران له مافی قانوونی و عادیلانه‌ی كار له گه‌ڵ
مافی پیكه‌وه‌نانی سه‌ندیكا (نقابه) و مافی شه‌ریك بوون له مه‌جلیسی
به‌ریوه‌به‌ری كاردا.
7- به ربه ستكردنی زوڵم و زۆرله له ناو هه موو چینه كانی گه لی كورددا
و به شداریكردنی هه ر فه ر دێك له مافه
ئینسانییه كانی .
8- لابردنی ئه‌و دوو به‌ره‌كی وبرا كوژیییه كه داگیركه‌رانی كوردستان
خستوویانه‌ته به‌ینی عه‌شیره‌ته‌كان و هه‌مووچینه‌كانی گه‌لی كورده‌وه
بۆ به‌ر به‌ره‌كانی كردنی بیر‌و رای نه‌ته‌وایه‌تی و دامه‌زراندی
بناغه‌ی به هێزی برایه‌تی له هه‌موو ئه‌فرادی میلله‌تی كورددا،.
9- تێكۆشان بۆئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی كوردستان به هۆی كارگه و كێشانی ریگا
و په‌ره پێدانی پیشه‌سازی وزیاد كردنی داهاتی نه‌ته‌وایه‌تی (عوائدی
میللی)
ماده‌ی نۆهه‌م، كۆمه‌ڵه بۆ ژیانی ئابووری گه‌لی كورد و دامه‌زراندنی
بناغه‌یه‌كی ئیقتیسادی به هێزوپێشكه‌توانه بۆ كوردستان كه‌ڵك
وه‌رده‌گرێ له ته‌جاروبی عیلمی و عه‌مه‌لی میلله‌تانی تازه پێگه‌یشتوو،
له مباره‌وه به هه‌ڵسه‌نگاندنیان له گه‌ڵ زرووف و واقیعییه‌تی
كوردستاندا.
ماده‌ی ده‌هه‌م، كۆمه‌ڵه ددا‌ن ده‌نێ به‌مه‌وجوودییه‌تی هه‌موو
كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی كه له كوردستاندا ئه‌ژین. به
مه‌رجێك باوه‌ڕیان به رزگاری كوردستان هه‌بێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
خه‌بات بكه‌ن.
ماده‌ی یازده‌هه‌م، كۆمه‌ڵه‌ی رزگاری كوردستان ئاماده‌ی برایه‌تی و
هاوكارییه له گه‌ڵ ئه‌ورێكخراوه كوردییانه‌دا كه هه‌ڵگری بیر و باوه‌ری
كوردایه‌تین.
ماده‌ی سێزده‌هه‌م، كۆمه‌ڵه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بێلایه‌نی و دۆستی
ئه‌و هێزانه‌یه كه یارمه‌تی مه‌سه‌له‌ی كورد بده‌ن.. هه‌ر وه‌ها
باوه‌ڕێكی پته‌ویشی هه‌یه به مه‌نشووری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و
ئیعلامییه جیهانی حوقوقی به‌شه‌ر و میساقی كۆنگره‌ی بانندۆك و ئاماده‌ی
پشتیوانی خه‌باتی گه‌لانی جیهانه بۆ رزگاری و ئازادیان به‌پێی توانا.
چاوه‌روانی دۆستایه‌تی و یارمه‌تییه بۆ رزگاری و ئازادی گه‌لی كورد له
لایه‌ن هه‌موو گه‌لانی جیهانه‌وه.
ماده‌ی چارده‌هه‌م، كۆمه‌ڵه‌ی رزگاری كوردستان باوه‌ڕی هه‌یه كه كورد
لقیكی سه‌ر به‌خۆیه له ره‌گه‌زی ئاریا و ئاماده‌ی گرتنی پیوه‌ندی و
دۆستایه‌تی و برایه‌تییه له گه‌ڵ لقه‌كانی‌تر...
ماده‌ی پازده‌هه‌م، كۆمه‌ڵه ئایینی پاكی ئیسلام به مه‌زهه‌بی ره‌سمی
كوردستان ئه‌ناسێ و رێز و ئیحتیرامی هه‌موو ئایینه‌كان‌تر ئه‌گرێت كه
دانیشتوانی كوردستان باوه‌ڕیان پیی هه‌یه .....
له ئاخری ساڵی 1342 و سه‌ره‌تای 43دا به هۆی هێرشی ساواك بۆ سه‌ر
ته‌شكیلاتی حیزبی دیمۆ‌كڕات وده‌ستگیركردنی كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان و
لایه‌نگرانی حیزب (ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی رزگاری كوردستانیش هه‌ر به
تاوانی ئه‌ندامه‌تی حیزبی دێمۆ‌كڕات گیران. چونكه ئه‌و كات هێشتا ساواك
كۆمه‌ڵه‌ی كه‌شف نه‌كردبوو) خه‌ڵكێكی زۆریش ئاواره بووین و چوینه
كوردستانی باشوور، كه به‌شی زوری ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌ندام و لایه‌نگری
حیزبی دێمۆ‌كڕات بوون. سه‌ره‌نجام كاك ئه‌حمه‌د له ژێر فشاری زۆری
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب‌دا و به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵ كردنی
ودزعدكه، ملیدا به به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك تا به ڵكوو سه‌رو سامانیك بدات
به ئاڵۆزی و بی‌سه‌ره‌وبه‌ره‌یی ناوحیزب..
له مانگی سه‌رماوه‌زی سالی 1343ی هه‌تاوی له گو‌ندی (سونێ) له با شووری
كوردستان، كۆنگره‌ی دووهه‌می حیزبی دێمۆ‌كڕات له ژێر. شیعاری: یه‌کێتی،
خه‌بات، سه‌ر به‌خۆی ودێمۆ‌كڕاتی‌دا، به‌سترا. ئه‌گه‌رچی كاك ئه‌حمه‌د
هه‌وڵی‌دا بوو هه‌تا بۆی ده‌كرێ لایه‌نگران و هاو بیرانی خۆی به‌ریته
ناو كۆنگره‌وه، هه‌تا بتوانێ به مه‌یلی خۆی كومیته ناوه‌ندییان لێ
هه‌ڵبژیری و كار‌و به‌رپرسایه‌تیان به سه‌ردا دابه‌ش كات و بشتوانێ
هه‌موو موخالیفینی خۆی بكوتی. وه‌ك تاوان بار‌و دژی حیزب ناویان به‌ری و
به‌شێكیان بۆ هه‌میشه له حیزب ده‌ركات و هه‌روه‌ها هێرشی توند بكاته
سه‌ر رێبه‌رانی كۆماری كوردستان و .. به‌ڵام نه‌یتوانی له‌گه‌ل کۆمیته
ناوه‌ندیه هه‌ڵبژیردراوه كه‌ی خۆشی كار بكات، كه پێك‌هاتبوو له: كاك
سوله‌یمانی موعینی، كاك ئه‌مری قازی (به‌شداری له كۆنگره‌دا نه‌بووه له
سه‌فه‌ر بوو) مه‌لا سه‌ید ره‌شیدی حسه‌ینی، نحۆ پاشا‌یی، سه‌دیقی
ئه‌نجیری ئازه‌ر، مامۆستا مه‌لا ره‌حیمی وردی، مامۆستا هه‌ژار
(به‌شداری كۆنگره نه‌بووه.) ئه‌م چه‌ند كه‌سه ئه‌وكات له باشوور بوون.
سادق وه‌زیری، سه‌ید كامیل ئیمامی، حه‌بیبی كه‌شاوه‌رز، ره‌حیمی
جه‌وانمه‌ردی قازی،ئه‌م 3 كه‌سه‌ش قاچاغ نه‌بوون و له وڵات ده‌ژیان!!
به‌شداری كۆنگره‌ش نه‌بوون. مامه غه‌نی، عه‌زیزی یۆسفی (ئه‌وكات له
زێندان دابوون)..
كاك مه‌لا محه‌ممه‌دی خزری كه خۆی كادرێكی به ئه‌مه‌گ و هه‌ڵسووڕاوی
ئه‌وكاتی حیزبی دێمۆ‌كڕاتی كوردستانه و كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوی ناو
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده و یه‌كێكه له به‌شدارانی كۆنگره.
له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌نووسێ"... هه‌ر پاش كۆنگره و له كاتی
نووسین و بڵاو كردنه‌وه‌ی بڕیاڕاتی كۆنگره‌دا كاك ئه‌حمه‌د تووشی
به‌ربه‌ره‌كانێ ودژایه‌تی به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆمیته ناوه‌ندی هات
به‌تایبه‌تی ده‌گه‌ڵ كاك سه‌دیق، كاك سوله‌یمان وكاك ئه‌میری قازی.
سه‌ره‌نجام كاك ئه‌حمه‌د ئیستیحفا نامه‌یه‌كی نووسی و دای به
هه‌واڵانی به‌ڵام لێیان قبووڵ نه‌كرد. ئه‌مجاره به نێوی پشوودان
وحه‌سانه‌وه یه‌كی 3 مانگه، له جۆزردانی ساڵی 1344 چووه قه‌ندیل و
پاشا‌ن چوو بۆ گو‌ندی شێخان له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و له‌وێ باره‌گای
كرده‌وه وده‌ستی كردوه به‌كاری سیاسی و كۆ كردنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی
وپه‌روه‌رده‌ی كادر وپێكهێنانی هێز و ناردنه وه‌یان بۆ ناو وڵات و
.....
دوای رۆیشتنی كاك ئه‌حمه‌دیش، باقی ئه‌ندامانی كۆمیته ناوه‌ندی
نه‌یانتوانی یه‌كده‌ست و یه‌ك ده‌نگ پێكه‌وه كاربكه‌ن. مه‌لا سه‌ید
ره‌شید چو بۆ شیخان بۆ لای ئه‌حمه‌د تۆفیق. كاك ئه‌میری قازی
به‌رپرسایه‌تی قبووڵنه كرد.
باقی ئه‌ندامانی ناوه‌ندی واته كاك نحۆ، سه‌دیقی ئه‌نجیری، مه‌لا
ره‌حیم وردی و كاك سوله‌یمان، به‌رپرسایه‌تی وكاره‌كانیان له نێوان
خۆیان‌دا به‌ش كرد و به‌شێكی زۆر له ناڕازیانی پێشوی ئه‌حمه‌د تۆفیقیان
دڵخۆشی دایه‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ساغ كه‌ره‌وه و
جه‌ماعه‌تی كاك حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی. كاك سمایلی شه‌ریفزاده وسالاری
حه‌یده‌ری و ...
... له كۆتایی به‌هاری ساڵی 1344 ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی، كه بڕیاریان دابوو پێكه‌وه كاربكه‌ن ناوچه‌كانیان كرد به
چوار به‌شه‌وه و هه‌ر یه‌كه‌ی گه‌ڕاوه ناوچه‌كه‌ی خۆی، بۆ دامه‌زراندن
و رێكخستنه‌وه‌ی كۆمیته‌كانی حیزب. كاك سوله‌یمانی موعینی به‌رپرسی
لكی3 بۆ ناوچه‌كانی مهاباد، بۆكان، هه‌وشار، كاك نحۆ پاشا‌یی بۆشیمال.
(به‌داخه‌وه هه‌رزوو له گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌دا شه‌هید بوون) كاك
سه‌دیقی ئه‌نجیریش بۆ شنۆ و نه‌غه‌ده. له گه‌ڵ كاك سه‌عید وچه‌ند
پێشمه‌رگه چوونه باڵه‌كایه‌تی. مه‌لا ره‌حیمی وردی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ش
گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ی بانه.. كاك سوله‌یمانی موعینی هێشتا له ناوچه‌ی
موكوریان بووه، پێان وتوه كه: كار به‌ده‌ستێكی شۆرش قه‌ولی به
(سه‌ییادیان) ره‌ئیسی ساواكی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی داوه: كه كاك
سوله‌یمانی موعینی و ئه‌و كه‌سانی ساواك داوای كردۆنه‌ته‌وه، بگرێ
وته‌حویلی ده‌وڵه‌تی ئێرانیان بداته‌وه و ...
... له نێو جه‌ماعه‌تی نارازی له كاك ئه‌حمه‌د، كه پاش كۆنگره‌ی 2
گه‌ڕابوونه‌وه لای حیزب و ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆنگره‌ی 2دا، خۆیان بۆ
كومیته‌ی به‌رزی چاوه‌دێری هه‌ڵبژارد بوو، جگه له كاك سه‌ید حه‌سه‌ن
هاشمی، كاك سه‌عید كوێستانی ومه‌لا ئاواره و 3-4 پێشمه‌رگه هیچیان
كارێكیان وه ئه‌ستۆ نه‌گرت و نه‌ش گه‌رانه‌وه بۆ وڵات.
كاك سه‌ید حه‌سه‌ن بووه به‌رپرسی بنكه‌ی سونێ. ما‌لا ئاواره گه‌ڕاوه
ناوچه‌ی ئالان و ده‌ستی كرده‌وه به كاری سیاسی و ته‌شكیلاتی، كاك
سه‌عید كوێستانیش له گه‌ڵ كاك سه‌دیقی ئه‌نجیری و دوو، سێ پێشمه‌رگه،
چوونه باڵه‌كایه‌تی و جه‌وله‌یه‌كی ناوچه‌كانی شنۆ و نه‌غه‌ده‌شی كرد
و... خاكه‌لێوه‌ی 1345 له سه‌ر پێشنیاری كاك ئه‌میری قازی له كۆ
بوونه‌وه‌یه‌كی كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب‌دا، بڕیار درا: نامه بنووسن
بۆكاك ئه‌حمه‌د، كاك سه‌دیقی ئه‌نجیری و كاك سوله‌یمان و داوایان
لێبكه‌ن هه‌موو لایه‌كیان بگه‌ڕێنه‌وه و پێكه‌وه كۆببنه‌وه. به‌ڵكوو
رێگا چاره‌یه‌كی گونجاو ببیننه‌وه بۆ هاریكاری و پێكه‌وه ژیان و ده‌ست
له ناكۆكی و كێشه هه‌ڵگرن و سه‌رو سامانێك به وه‌زعی ئاڵۆز‌و شپرزی ناو
حیزب بده‌ن. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه‌ش سه‌ری نه‌گرت و كۆ بوونه‌وه‌كه‌ش
نه‌كرا. چونكه كاك ئه‌حمه‌د تۆفیق ئه‌وسه‌رو به‌ندانه، له لایه‌ن
شۆرشه‌وه دوور خرابوه‌وه بۆ كونه‌ماسی له ناوچه‌ی بادینان.
.......كاك سوله‌یمانی موعینی، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باشوور له به‌هاری
ساڵی 1345دا، له سه‌ر ئه‌مری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پارتی ده‌چێته دۆڵه
ره‌قه. پاشا‌ن دوای هاتنی ماڵ ومناڵه‌كه‌ی، چۆته گو‌ندی (دێرێ) و،
له‌وێ به‌نێوی لكی 3ی حیزبی دێمۆ‌كڕات 3 ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (زۆژ)
ده‌رده‌كات. له‌و ماوه‌یه‌دا، پێوه‌ندی باشی هه‌بووه به پارتییه‌وه.
ته‌نانه‌ت ده‌گه‌ڵ مه‌لا ڕه‌حیمی وردی وچه‌ند پێشمه‌رگه به‌شدارییان له
كۆنگره‌ی 7ی پارتیشدا كردوه و... پاش بیستنی خه‌به‌ری بێسه‌رو شوێن
بوونی كاك سه‌دیقی ئه‌نجیری‌ئازه‌ر، كاك سوله‌یمانیش هات بۆ ناوچه‌ی
باڵه‌كایه‌تی و سه‌ری هه‌موو له یه‌كی‌دا و چی بۆ نه كرا وخه‌به‌رێكی
دروستی ده‌ست نه‌كه‌وت. به‌ڵام لای وابوو: كه كاك سه‌دیق به‌فیتی
ئه‌حمه‌د له ناوچووه و زۆری ده‌رده دڵی له ئه‌حمه‌د كرد و ....
كاك مه‌لا محه‌ممه‌د، له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا ده‌ڵێ": كاك سوله‌یمان
هه‌ر له باڵه‌كایه‌تی و له كاتی بیستنی بێ سه‌ر و شوێن بوونی كاك
سه‌دیقدا، پێشنیاری به من كرد: كه هه‌موو لایه‌كمان، جگه له
لایه‌نگرانی كاك ئه‌حمه‌د هه‌وڵ بده‌ین كۆببینه‌وه و كۆمیته‌یه‌كی
به‌رێوه به‌ری كاتی بۆ حیزب دامه‌زرێنینه‌وه. باسی سه‌عیدی ده‌گه‌ڵ
كردم.
ئاخۆ كارمان له گه‌ڵ ده‌كات؟ له جواب‌دا وتم: "قه‌ولت ده‌ده‌مێ ئه‌ویش
حازره." سه‌عیدیشمان بینی. و هه‌ر سێكمان كاره‌كه‌مان پێ باش بوو. كاك
سوله‌یمان وتی: "ئێوه خۆتان كێ به باش ده‌زانن جگه له دار‌و ده‌سته‌ی
ئه‌حمه‌د هه‌ر كه‌س ده‌عوه‌ت كه‌ن من قسه‌م نییه" كاك سه‌عید لیستێكی
پێشنیار كرد بۆ كۆ بوونه‌وه وه‌ی (دۆڵه ڕه‌قه) كه بریه‌تی بوون له‌و
كه‌سانه: مه‌لائاواره، كاك حه‌مه‌ده‌مینی سیڕاجی، سمایل شه‌ریفزاده،
سالاری حه‌یده‌ری و كاك مه‌لا عه‌وڵای سه‌رباز. كاك سوله‌یمان
هه‌روه‌ك پێشتر گوتبووی، قسه‌ی نه‌بوو. به‌ڵام له كاك سه‌عیدی پرسی:
پێت‌وایه سمایل وكاك حه‌مه‌ده‌مین هاوكاریمان بكه‌ن؟ كاك سه‌عی
وتی:" هه‌ردووكیان هاوكاریمان ده‌كه‌ن" كاك سوله‌یمان وتی:" شكم لاپاكی
و شه‌ریفییاندا نییه. كه‌سی له‌وان باشترم پێ شك نایا. به‌ڵام ئه‌وه
كه خۆیان له كاری سیاسی و چیا‌و به‌نده‌نان ده‌ن له شك‌دام و...."
(پێشتریش كاك سوله‌یمان له ره‌زبه‌ری 1344دا نامه‌یه‌كی بۆ كاك
كه‌ریمی حیسامی له بوڵغارستان نووسیوه و وداوای هاوكاری لێكردبوو).
.... خزری ده‌ڵێ: پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی كاك سوله‌یمان بۆ دۆڵه‌ره‌قه،
جه‌ماعه‌تیش تێگڕا چوینه دۆڵه‌ڕه‌قه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش كارێكمان بۆ
نه‌کرا و كۆ بوونه‌وه‌كه‌ش سه‌ری نه‌گرت و كۆمیته‌كه‌شمان بۆ
دانه‌مه‌زرا. چونكه كه‌سانێكی وه‌ها هاتبوون بۆ (دۆڵه‌ڕه‌قه) كه
نه‌ده‌بوو له‌وێ بن و به كاره‌كه‌ی ئێمه بزانن!!!. به ڵام هه‌رله‌وێ.
كاك سه‌عید كوێستانی، سالاری حه‌یده‌ری، سمایلی شه‌ریفزاده، كاك
حه‌مه‌ده‌مینی سیراجی، كاك مه‌لا عه‌وڵای سه‌رباز و مه‌لائاواره، به بێ
پرس وئاگاداری كاك سوله‌یمان و باقی ئه ندامانی ناوه‌ندی و
كادره‌كانی‌تری حیزب، بناخه‌ی كومیته‌ی ئینقیلابی حیزبی دێمۆ‌كڕات
داده‌رێژن و پاش گه‌رانه‌وه‌یان بۆ لای زینوێ، له هاوینی ئه‌و ساڵه‌دا
ئه‌وان و سه‌نناری مامه‌دی كۆمیته‌ی ئینقیلابی داده‌مه‌زرێنن و پاشا‌ن 3
ژماره‌ی رۆژنامه‌ی (تیشك) وه‌ك ئۆرگانی رێكخراوه‌كه‌یان بلاو
ده‌كه‌نه‌وه و.... "(هه‌مووی نه‌قڵ به مه‌عنایه) به‌هۆی
نزیكبوونه‌وه‌ی شۆرش له حوكومه‌تی ئێران و پێوه‌ندی چڕ‌و پڕی نێوانیان،
فشارێكی زۆر ده‌خرێته سه‌ر كورده‌كانی كوردستانی ئێران. له مانگی
جۆزه‌ردانی 1345دا كاك سه‌دیقی ئه‌نجیری‌ئازه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی
گوماناوی و نامرۆیانه شه‌هید ده‌كرێ. كاك ئه‌حمه‌د دوورخراوه‌ته‌وه بۆ
كونه‌ماسی له بادینان. سه‌نناری مامه‌دی وسالاری حه‌یده‌ری خۆیان
ته‌حویلی ئیران داوه. كاك سوله‌یمان له لایه‌ن پاراستنه‌وه به‌رقییه‌ی
بۆدێ خۆیان پێبناسێنی. به‌ڵام له‌ترسی گرتن و ته‌حویل داناوه‌ی به
ئێران (که‌پێشتر و به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باشوور هه‌ستی پێكردبوو) به
ناچاری له گه‌ل چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شاخه‌کانی
کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات. مه‌لا ئاواره و مه‌لا ره‌حیمی‌وردیش هه‌ر پێشتر
گه‌ڕا بوونه‌وه وڵات. ئه‌مجار پاراستن فشار دێنێ بۆ سمایلی شه‌ریفزاده
و سیراجی: كه له ناوچه سنوورییه‌كان نه‌بن وداگه‌ڕێنه خوارێ بۆ
(سه‌نگه‌سه‌ر و ئه‌و ناوه ..،3 /2/1346 كه‌ریمی حیسامی به‌داوای نامه‌ی
كاك سوله‌یماندا دێته به‌غدا. به‌دوای سمایل و كاك سوله‌یمان
وحه‌مه‌ده‌مینی سیڕاجیدا ده‌نێرێ. كاك سوله‌یمان و سیراجی بۆیان ناكرێ
بچن. سمایل به ته‌نێ ده‌چێت بۆ به‌غدا ونامه‌یه‌كی كاك سوله‌یمانیش
ده‌با بۆ حیسامی. كاك كه‌ریمی حیسامی ده‌ڵێ؛ 'پاش قسه وباسێكی زۆر
پێشنیارم پێكرد:له گه ڵ كاك سوله یمان و قادرشه‌ریف یه‌ك بگرنه‌وه.
به‌ڵام سمایل وه‌ك رووناك بیرێكی شۆرشگێڕی بێ ته‌جره‌به و
تاراده‌یه‌كیش له ژێر ته‌ئسیری تیئۆری (مائۆ)ی ره‌حمه‌تیدا، ئه‌وانی
پێ ناسییۆنالیست و مورته‌جیع بوو "كاك كه‌ریم كاك سه‌عید كویستانی و
چووكه‌ڵیشی بینیوه و ده‌ڵی "ئه‌وانیش له سوله‌یمان رازی نه‌بوون.
ده‌یانگوت" ئێستاش به‌قسه‌ی ئه‌حمه‌د تۆفیق هه‌ڵده سووڕێ.." پاش
گه‌ڕانه‌وه‌ی سمایلی شه‌ریفزاده له به‌غدا و هاتنه‌وه‌ی بۆ كوردستان،
ئه‌ویش و حه‌مه‌ده‌مینی سیراجیش هه‌ریه‌كه‌ی به لایه‌كدا
ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاخه‌كانی ئه‌ودیو و.....
ئێمه‌ش جه‌معێك له ئه‌ندامانی كۆنی (كۆمه‌ڵه‌ی رزگاری كوردستان)
پێوه‌ندیمان پێوه‌گرتن. هاوبیریان بووین وپشتیوانیمان لێ ده‌كردن. له
هاوینی 1347دا،كاك سه‌لاحی موهته‌دی و من و چه‌ند ره‌فیقی دیكه له شاخی
(حاجی كیمی) قه‌ڕه‌گوێز چاومان به كاك عه‌بدوڵای موعینی و مینه‌شه‌م
وجه‌معێك له پێشمه‌رگه‌كانیان كه‌وت. پاش دانیشتن و قسه‌و باسیكی زۆر،
به‌و ئاكامه گه‌یشتین: كه ئێمه‌ش بچینه شاخی وڕه‌گه‌ڵیان كه‌وین.
ده‌بوو پاش12 رۆژی‌تر، ئێمه و جه‌معێك له ره‌فیقان (دوكتۆر شێخی
بۆكان‌یشمان له گه‌ڵ بوو) له گه‌ڵ ئه‌وان و جه‌ماعه‌تی كاك سه‌ید
فه‌تاحی نیزامی له گو‌ندی (به‌یره‌م) یه‌ك بگرینه‌وه. به‌ڵام داخی
گرانم دوو رۆژ دواتر، له گو‌ندی (قالوێ)ی ناوچه‌ی گه‌وركان، له گه‌ل جاش
وژاندرمه تووشی شه‌ڕهاتن. پاش شه‌ڕێكی قاره‌مانانه، کاك عه‌بدوڵا و
مینه‌شه‌م شه‌هید كران وچه‌ند پێشمه‌رگه بریندار بوون و كه‌سێكیشی به
نێوی (حسه‌ین) خه‌ڵكی خوڕ خوڕه‌ی گه‌ورك به‌دیل گیرا (كه پاشا‌ن له
پاده‌گانی مهاباد ئیعدام كرا). ئێمه‌ش ریسه‌كه‌مان لێ بووه به خوری و
پاش ماوه‌یه‌ك له گه‌ڵ سه‌دان كه‌سی‌تردا گیراین و حه‌واڵه‌ی
قه‌سابخانه‌ی جه‌ڵدیان كراین. پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی كه‌م وێنه و
ئیعدامكردنی 30-20 كه‌سێك و ته‌بعید كردنی جه‌ماعه‌تێك بۆ (فه‌له‌كول
ئه‌فلاك)ی خوڕه ماباد و له‌وێشه‌وه بۆ ئوستانی كرمان، چه‌ند سه‌د
كه‌سێكیشمان له دادگایێكی نیزامی‌دا به حه‌بسی له یه‌كساڵه‌وه هه‌تا
ئه‌به‌د و ئیعدام مه‌حكووم كراین. من خۆم به 9 ساڵ مه‌حكووم كرام. به
ڵام هه‌موویم نه‌كێشا..
هه‌تا ئێستاش هه‌رچاوه‌ڕوانم: سابه ڵكوو كه‌سێك له سه‌ر زیندانی
جه‌ڵدیان وئه‌و ئه‌شكه‌نجه و ئازاره زۆره‌ی ده‌رحه‌ق زێندانیانی ئه‌و
ده‌وره‌ی كوردستانی رۆژهاڵات كرا، به تاوانی كوردایه‌تی، شتێك بنووسێ.
یان هه‌رنه‌بێ باسێكی كه‌می ئازایه‌تی و خۆ ڕاگری و، وره‌ی به‌رزی
كوردێكی بێسه‌وادی، ده‌ست و پێ قه‌ڵه شاوی (گو‌ندی كونه‌كێچ)ی ناوچه‌ی
مه‌نگوڕان بكات... ئاخری هاوینی1347 له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا نزیكه‌ی
هه‌زار كه‌سێك له سه‌رانسه‌ری ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان گیراین وبردیانینه
سه‌ربازخانه‌ی جڵدایان كه تیمسارئووه‌سی فه‌رمانده‌ی گشتی ژاندرمه‌ی
ئێران، له لایه‌ن محه‌مه‌د ره‌زا شاوه ئه‌مری پێكرابوو. ئیجازه‌ی
پێ‌درابوو: كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا - غایله‌ی كوردستان (شۆرشه‌كه‌ی
1346-47) ته‌واوبكات. له‌وێ باره‌گای كردبووه .. چوار رۆژ پاش گرتنمان،
حوكمی بازداشتیان پێڕاگه یاندین. به تاوانی كوردایه‌تی،ئه‌ندامه‌تی
حیزبی دێمۆ‌كڕاتی كوردستانی ئێران وهاوكاری و دیتنی ئه‌شرار
(پێشمه‌رگه) هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ش سه‌رهه‌نگێك وابزانم ناوی (هیربود) بوو،
هاته ژووری زیندانه‌كه‌مان. گوڵۆڵه گوشت وخوێن وپه‌ڕ ۆوپاڵیكیان له
به‌رلاقی دانا. به قیافه‌یه‌كی فیرعه‌ونی ومه‌غرورانه‌وه رووی كرده
ئێمه ووتی"ئه‌وكه‌سه ده‌ناسن" ئێمه نه‌ك هه‌ر نه‌مان‌ناسییه‌وه،
به‌ڵكو هێندێ كه‌س هه‌ر بڕواشی نه‌ده‌كرد: كه ئه‌وه عینسان بووبێ و
ئاوای به سه‌رهێندرا بێ. جارێ نا جارێك جه‌ناب سه‌رهه‌نگ، نووكی
پۆتینه‌كانی وه‌بن ده‌دا و پاڵێكی پێوه ده‌نا. هه‌تا هێندێك بجووڵی و
كه‌مێك ببزوێ و تۆزێكی‌تر له ئێمه بێته پێشێ. ئه‌ویش له سه‌ر چۆك و
ئه‌نیشكه‌كانی لاشه‌ی له خوێندا شه‌ڵاڵی كه‌مێك ده‌جووڵاند و مستیكی
خوێن و زووخاوی له جێگای خۆی به‌جێ ده‌هێشت. جه‌ناب سه‌رهه‌نگ
فه‌رمووی: ئه‌وه (وسه‌ینی ئه‌ستی)یه. ئه‌وه نموون یه‌كی كه‌مه،
له‌و ئه‌شكه‌نجه و ئازاراانه‌ی له‌م زیندانه‌دا له گه‌ڵتان ده‌كرێ"
ئیتر (وسه‌ینی ئه‌ستی)ان له به‌ر چاوی ئێمه‌ون كرد.. چه‌ند رۆژ دواتر،
ده‌سكرا به ڵێپرسینه‌وه وئه‌شكه‌نج و ئازاری باقی زیندانیان. داركاری،
هه‌ڵواسین،ده‌ستبه‌ندی قه‌پانی لێدان، بێخه‌وكردن بۆماوه‌ی 24 كاتژمیر
هه‌تا100 كاتژمێر، لێدان و تێهه‌ڵدانی رێگای توالێت، كه دوو جار
له‌شه‌و وڕۆژدا، ده‌یان بردین وده‌بوو پاش ژماردنی 3ژماره‌ی سه‌ركار،
كارمان ته‌واو بووبا!. نه‌بوونی حه‌مام و خۆ شوشتن بۆ ماوه‌ی 4مانگ!
جنێو و بێحورمه‌تی و ده‌یان ئه‌شكه‌نجه و ئازاری به‌ده‌نی و رۆحی تر،
كه هه‌ر به قسه هاسانه باس و گێڕانه‌وه‌یان. له‌و ماوه‌یه‌دا،
جارێكی‌تریش و سه‌ینی ئه‌ستیان هێناوه مه‌یدانی ئه‌شكه‌نجه و له جاری
هه‌وه‌ڵیان خراپتر به‌سه‌ر هێنا. ته‌نها تۆزێك ئێسك و پێستی لێ
مابوه‌وه، زۆریان هه‌وڵدا. به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش هیچیان لێ هه‌ڵنه‌كراند
وكه‌مترین ئیعتیرافی نه‌كرد (ئاخر رفێقی خۆی راستی لێ وتبوو!)
بردیانه‌وه بۆجێگای خۆی. له‌وێش چیان به‌سه‌ر ده‌هێنا وچیان له
گه‌ڵده‌كرد؟ هه‌رخۆی و خودا و شكه‌نجه‌گه‌ره‌كان ده‌یانزانی.
ماوه‌یه‌كی پێچوو. شه‌وێك له گه‌ڵ دوكتوور به‌همه‌نی، ره‌سووڵی نادری،
مه‌ڵا محه‌ممه‌دی مه‌زنه و كه‌سێكی‌تر، وابزانم خدری عه‌وڵا فه‌تاح
بوو، له ده‌رێ و له به‌ر سه‌رما هه‌ڵیانواسین وئاویان پێداكردن و
داركاری كران هه‌تا بێهۆش بوون و كاك مه‌لامحه‌ممه‌دی مه‌زنه‌ش خوێن
رێژی كرد. بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستیان كردنه‌وه. وسه‌ینی ئه‌ستیان هێنا
كووپه‌كه‌ی ئێمه و له‌وێ به هیلاكی رایان كێشا....
ئێمه پێمان وا نه‌بوو هێشتا ماوه و زیندوه، سه‌ید عه‌وڵای
بابی‌گه‌وره، لام وایه مامی كاك سه‌ید ره‌سووڵی بابی‌گه‌وره بوو،
ئه‌وێش هاو كۆپه‌ی ئێمه بوو، به ئه‌رشه‌دی زیندانی وت: ئیجازه‌م بۆو
ه‌رگره با یاسینێكی بخوێنم" (له زینداندا كه‌س حه‌قی نه‌بوو بۆ خۆی له
گه‌ڵ به‌پرسی زیندان قسه بكات كه گروهبان 3 یه‌كی بێحه‌یای خه‌ڵكی
ئیسفه‌هان بوو، ده‌بوو به ئه‌رشه‌دی زیندان بوتری عه‌رزی بكات) سه‌ركار
شمووسی پاش كۆڵیك جنێو و ته‌وهین به‌هه موومان، ئیجازه‌ی خوێندنی
یاسینی سادركرد. سه‌ید عه‌وڵا یاسینی خوێند. به‌ده‌م یاسینه‌كه‌وه وه‌ك
مه‌نجه‌ڵ ده‌كوڵی وریزه فرمێسكی به سه‌ر ردینه سپیه‌كه‌یدا ده‌هاتنه
خوارێ‌و ده‌تكانه سه‌ر كۆشی. له‌و كاته‌دا یه‌كێك له ئاشنایانی وسه‌ین
به‌ده‌نگێكی ئارام و له سه‌ره خۆ كه سه‌ركار نه‌یبیستێ، وتی: وسه‌ین!
وسه‌ین! پاش دوو، سێ جار كه به حاڵ نووزه‌ی ده‌هات جوابی داوه وتی:
ده‌لێ چی؟ كابرا وتی؛ بیكه بۆ خاتری خودا شتێك بڵێ! با به زه‌لیلی
نه‌تكوژن. وسه‌ین وتی به‌كێ ده‌لێی؟ به وسه‌ینی ئستیێ ده‌لێی!؟ هه‌ر
سێك ته‌ڵاقم كه‌وتبێ حه‌جه‌مان هه‌موو پیستی به‌ده‌نم به زیندوویی
لێكه‌نه‌وه عه‌رفم لێنابییه‌ن، ده‌نه‌مكردبا........ سه‌ره نجام به
6شه مانگ حوكم درا. له دوای راپه‌ڕینی گه‌ڵانی ئێران له 1357ی
هه‌تاویدا، هاته بۆكان وبوو به‌میوانم. چاوم پێی كه‌وته‌وه. چه‌كی
حیزبی دێمۆکڕاتی پێ‌بوو. ئیتر نازنم چی به‌سه‌رهات؟ یادی به خێر.
پاش گه‌رانه‌وه جه‌ماعه‌تدا بۆ وڵات، سنووره‌كان به‌جاش و ئه‌رته‌ش
ته‌ندران. له‌ولاشه‌وه پێشمه‌رگه‌ی گه‌رمێنیشی به ئه‌مری پاراستن،
ڕێگای گه‌ڕانه‌وه و پاشه‌كشه‌یان لێ گرتن. به‌م شێوه‌یه: خه‌باتی
چه‌كداریان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرا و شۆرشی ساڵه‌كانی 1347-1346 ده‌ست
پێكرا و بۆ ماوه‌ی 18 مانگ درێژه‌ی كێشا ولاپه‌ره‌یه‌كی زێڕین و پر له
شانازی خسته سه‌ر مێژووی خه‌باتی ڕزگایخوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان و زۆرێك
له به‌رپرسان وپێشمه‌رگه‌كان له شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی نابه‌رابه‌ردا
شه‌هید كران و 30-20 كه‌سێكیشیان به‌ساغی یان به برینداری ته‌حویلی
ساواكی ئێران درانه‌وه و پاش شكه‌نجه وئازارێكی زۆر ئیعدام كران. كاك
سوله‌یمانی موعینیش سه‌رقافڵه‌ی كاروانی ئه‌و شه‌هیدانه‌یه و بۆ
هه‌میشه یادی زیندووه، له لایه‌ن شۆرشه‌وه گێرا وئیعدام كرا
وته‌رمه‌كه‌ی دراوه به ئێران!!!!!
مه‌لا مه‌حموودی زه‌نگه‌نه،21ی مانگی ڕه‌زبه‌ری1346 له گو‌ندی به‌یره‌م
شه‌هید |