|
ئه‌و هه‌مو و دروو وچه‌واشه‌کارییه بو چ مه‌به‌ستیک
(له په‌راویزی نوسراوه‌که‌ی عومبه‌ری ئیلخانی‌زاده‌دا)
که‌مال بلووری
عومبه‌ری ئیلخانی‌زاده یه‌کیک له سه‌رکه‌رده‌کانی که‌میینه‌ی پیشووی
کۆمه‌ڵه، له نوسراوه‌یه‌ک دا کۆمه‌ڵێک مه‌سائیلی جوراوجوری
هیناوه‌ته ئاراوه، که به داخه‌وه خوینه‌ر به چاو خشاندینکی سه‌ر
پییانه، بوی ده‌رده‌که‌وی که ئه‌و به‌ریزه له سلامه‌تی فکری و
ده‌روونی بی به‌رییه.
ئه‌و نوسراوه که پیشه‌کی ئه‌و یه‌کگرتنه‌یه له گه‌ل کاک عه‌به
دلیر و ئه‌وچه‌ند نه‌فه‌ره‌ی له گه‌لی که‌وتوون، یا به زمانیکی
ساده‌تر ده‌سته‌یه‌ک له پیشمه‌رگه‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان، بو لیل کردن
و داپوشینی دابه‌زین آقای ئیلخانیزادهیه له ئه‌و جایگا و
که‌سایه‌تیه، که ئاوا هاتوی ته‌وه‌هووم و دوبه‌رکایه‌تی بلاو
ده‌کاته‌وه، پیش له هه‌مو شتیک ده‌بی ئه‌وه بلیم ئه‌و هه‌لویست
وکرده‌وه‌ی جه‌نابی ئیلخانی‌زاده ئه‌گه‌ریش راست بی که من دواتر
ده‌چمه سه‌ری که ئامانجی ئه‌و (ته‌وابه) تازه‌یه‌ی ریبازی کۆمه‌ڵه
له‌بلاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و باسانه چییه و چرا سه‌بزه‌کانی بۆ کییه؟
ئه‌و نوعه کرده‌وانه له ئه‌دبیاتی شۆڕشدا زووتر به سیخوری ده‌ناسرا
...
له کاتیکدا کۆمه‌ڵه و حێزبی کمونیستی ئێران هیچ چه‌شنه
په‌یوه‌ندیکیان نییه، ته‌نانه‌ت وه‌زعی ئیستایان زوور ناکوکه! ده‌بی
آقای ئیلخانی‌زاده مه‌به‌ستی چ بوبی له مه‌تره‌ح کردنی گه‌لاله‌ی
هیرشی چه‌کدارانه بو سه‌ر مه‌قه‌ره‌کانی ئه‌و حیزبه، تازه ئه‌وه
له کاتیکدایه که یه‌كێک له ژنه‌راله‌کانی آقای ئیلخانی‌زاده
(به‌هرامه ره‌ش) که بۆ شیواندنی مه‌قه‌ره‌کانی حێزبی کۆمۆنێست
چووبوو، دوای ده‌ستگیر کردن به سه‌ر و چاو شکاوی ده‌یهینه‌وه بو
ئوردوگای کۆمه‌ڵه، ته‌نانه‌ت چه‌کیشی ده‌که‌ن، ئه‌وه له لایه‌ن
ریبه‌رایه‌تی ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵه، ده‌که‌ویته به‌ر توندترین ره‌خنه‌و
له کوبونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا کی بوو که داکوکی لی کرد و گوتی
ئه‌گه‌ر به‌رخوردی پی بکه‌ن من ئیستعفا ده‌ده‌م، هه‌ر توزیک شه‌رافه‌ت
و ئه‌خلاق ده‌بی هه‌ر مابی تا هیچ که‌س نه‌توانی خۆ له کرده‌وه‌کانی
رابردووی بدزیته‌وه، تازه مه‌تره‌ح کردنی ئه‌گه‌ری روداویکی 7 سال له
ئه‌وه پیش ئه‌ویش له سه‌رده‌میکدا که کۆمه‌ڵه له ژیر هیرشیکی
ناره‌وای راگه‌یاندندایه له له‌یه‌ن ده‌ست وپه‌یوه‌نده‌کانی
ئیتلاعاتی کوماری ئیسلامی، قازانجه‌که‌ی ده‌چیته گیرفانی کی؟
پیش جیابونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه له حێزبی کمونیستی ئیران و له کۆنگه‌ره‌ی
7 حێزبی کۆمۆنێستدا هه‌رگیز له بیرم ناچی که کاک سه‌ید برایم
عه‌لیزاده به‌لایه‌کی به سه‌ر جه‌نابی عومبه‌ری ئیلخانی هینابوو، که
ئینسان دلی بوی ئاوری ده‌گرت، حاجی هه‌لویی له کۆمه‌ڵه‌دا شه‌خسیه‌تی
زورتر بوو له کاک عومبه‌ر، له کونگره‌که‌شدا بلووکیک له سه‌ر
سه‌نده‌لیکه‌ی کاک عومبه‌ر با له گه‌ل خوی فه‌رقی نه‌بوو، هه‌ر چه‌ند
له دوای جه‌له‌سه‌کان بو کاری تاقم دروستکردن له ماله‌که‌ی خوی تا
به‌یانی نه‌ده‌خه‌وت، مه‌به‌ستم له گیرانه‌وه ئه‌و باسانه ئه‌وه‌یه
ئه‌ری کاک عومبه‌ر کی له جیابونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه له حیزبی کۆمۆنێستی
ئیران قازانجی کرد، عومبه‌ری ئیلخانی که له کادریکی ئاسایی بووه به
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی، یا ئه‌بوبه‌کری موده‌ره‌سی و به‌همه‌نی
عه‌لیار که له ئینتخاباتی کومیته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی کۆمۆنێستدا 10 تا
12 ده‌نگیان له کاک سه‌ید برایمی زیاتر هیناوه، من ئه‌رخه‌یانم که
له ئه‌و حیزبه تازیه‌شتدا هه‌ر ئه‌و به‌لایه‌ت به سه‌ر دی که له
حیزبی کۆمۆنێستدا به حه‌ق به سه‌رت‌هات، هه‌ر له بیرم ناچی سالی 97
له ته‌شکیلاتی کوردوستان، که کاک عومه‌ر جار جار بو موره‌خه‌ستی
ده‌هاته‌وه بو کوردوستان، له کیشه‌ی ئورگانه‌که‌ی ئیمه‌دا له گه‌ل
یکیک له براده‌رانی ناوه‌ندی ئه‌و کات، (غولام) منی بانگ کرد و
چه‌نده‌ی تووی نه‌فره‌ت له دژی کاک سه‌ید برایمی بلاو کرده‌وه،
به‌لام ئیمه فیر نه‌بوبوین ئاوا سیاسه‌ت بکه‌ین، زوورمان گوچکه
پی‌نه‌دا کوتمان ئه‌وه له ئوروپا هاتوته‌وه، حه‌تمن فیلم و شتیوای
دیووه، به‌لام نامه‌یه‌کم بو کاک سه‌ید برایم نوسی و هه‌مو ئه‌وانه‌م
بو باس کردبوو و به داخه‌وه بو خوشم به‌ره‌و ئوروپا هاتم، تا
کونگره‌ی 7 حیزبی کۆمۆنێست کاک عومبه‌رم نه‌دیته‌وه، کاک عومبه‌ر
سابیقه‌یه‌کی دوور دریژی له دوو به‌ره‌کی ساز کردن وبه شه‌ردانی ئه‌م
و ئه‌ودا هه‌یه، به‌لام بلی ئه‌و جاره‌ش خه‌لکی کومه‌له په‌یامی ئه‌و
که‌له پیاوه وه‌رنه‌گرن ...
به چاک و خراپ آقای ئیلخانی‌زاده باسی ئه‌وه ده‌کا که فلانی
کومونیزمی کریکاری بووه ووای کرد وا چوو، بۆ که‌سیک که بۆخوی له
ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا له به‌رابه‌ر کومونیزمی کریکاریدا
مه‌قاوه‌مه‌تی کردبا، وه‌کو به‌همه‌نی عه‌لیار یا مینه‌ی حیسامی ئه‌و
قسانه‌یان کردبا موشکیل نه‌بوو، به‌لام ئاخر بو رابین هوده‌که‌ی
پلونومی شانزده زوور زوولمه، بو ئه‌و که‌سه‌ی که له پلونومیکدا هور
هور ده‌گری، ده‌پاریته‌وه که له ئاشپه‌سخانه‌ی یاره‌ماسی پی پاکه‌ن،
ئه‌وه‌شی لی قه‌بول ناکه‌ن و ئه‌و کرده‌وه‌ی وی بۆ به هوی روخانی زور
که‌س، که بۆ هه‌میشه له میژووی کۆمه‌ڵه‌دا ده‌مینیته‌وه، بوی نییه
باسی خه‌لکی دیکه بکا، ئه‌گه‌ر که‌چه‌ل که‌چه‌ل بی سه‌ری خوی ده‌رمان
ده‌کا!
ئه‌و هه‌مو چه‌چه و به‌به و به خو هه‌لکوتنه که آقای
ئیلخانی‌زاده قاره‌مانیکی له خوی ساز کردووه، بو ئه‌وه‌ی باسی
روداویکی ناو حیزبه‌که‌ی کردووه که 90 له سه‌دیشی درویه وزوور به
جورئه‌ت ده‌لی ته‌سمیم گرت به ناوی خومه‌وه بلاوی که‌مه‌وه، دیاره
پیش‌تر زور شتی به ناوی خوازراو بلاو کردوته‌وه، باشه بو ساتیک چاو
له سه‌ر یه‌ک دانان ئینسان ده‌بی له خوی بپرسی ئاخر ئه‌و
فه‌رهه‌نگه له کووه هاتووه، به راستی آقای ئیلخانی‌زاده که‌س
ده‌ویری له گه‌ل تو حیزبایه‌تی بکا، هه‌ر ئیستی ئه‌و براده‌رانه‌ی که
له جه‌معی ریبه‌رایه‌تیکه‌ت دانیشتوون، سیقه‌و باوه‌ریان به تو
ده‌مینی، مه‌گه‌ر که‌سانیک وه‌ک و خوت بن، سه‌د شکوور که آقای
ئیلخانی‌زاده زیندانی سیاسی نه‌بوو، ده‌نا ئه‌وه‌ی ده‌نکه جویه‌کی
کۆمه‌ڵه‌ی خوواردبوو نیوی ده‌گووت.
له سه‌ر یه‌کگرتنه‌وه‌تان له گه‌ل ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی کاک عه‌به
دلیر، من هیچ نالیم چونکو ئه‌گه‌ر ئه‌وت نه‌کردبا ددانمان ئال
ده‌بووه، به‌لام هه‌مو قسه‌کانی کۆمه‌ڵه پر به پیستی بوو، هه‌ر
ئه‌وه‌ی آقای ئیلخانی‌زاده بو وتوویژ له گه‌ل قسه که‌ره‌که‌ی کاک
عه‌به دلیر دادنیشی، نیشانه‌ی ئه‌و ریفورم و چاکسازییه که به سه‌ر
جه‌نابیدا هاتووه، به ئه‌و هه‌مو سابیقه‌وه، له گه‌ل
پیشمه‌رگه‌یه‌کی دو سی ساله نیشانه‌ی دل ئاوالیی وریفورم و به‌ره‌و
پیش چوونی آقای ئیلخانیزادهیه که ده‌بی به فالی نیکی بگری .....
بو کاک ناسری حیسامیش ده‌بی بلیم، آقای ئیلخانی‌زاده زمان و نوسینی
کاک ناسر په‌یامیکی تیدایه که ئیمه له میژه وه‌رمان گرتووه، کاک
ناسر زوور ره‌خنه‌ی توند و پر هیشیش ده‌گری و داکوکیش له ئیوه ده‌کا
به‌لام هه‌رگیز مه‌رزه‌کانی ئه‌خلاقی و ڕێزلینان له ره‌فاقه‌تی
رابردووی نه‌بریووه، بویه ئه‌و به‌ریزه مه‌هینه ناو ئه‌و زلکاوه‌ی
خوت تیکه‌وتووی، کاک ناسر ئه‌وه‌ی باش ده‌زانی له ڕۆژهه‌ڵات تی.وی
ئه‌و که‌سانه‌ی که ئوتوریته‌و که‌سایه‌تی کاک ناسریان قه‌بوول بو،
زوربه‌یان ئیمه مانان بوین، که له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه ماوین، چونکو
ئێمه ئه‌هلی شیعر و ئه‌دیبانمان خوش ده‌ویست، به‌لام که‌سه جیگه‌ی
باوه‌ره‌کانی تو که هه‌مو کاره‌کانی ئه‌و ئیستدیویه‌ی ستوکولم به
ده‌ست ئه‌وان بوون، که‌سایه‌تی کاک ناسریان ده‌شکاند و بی‌ریزیان
پی‌ده‌کرد، ئه‌وه‌ش بلیم که هه‌مو بوجه‌ی ئیستی تی.وی ڕۆژهه‌ڵات به
ئه‌ندازه‌ی حقوقی دو کارمه‌ندی ئه‌و کاتی تو نییه، چون ده‌ویری باسی
ڕۆژهه‌ڵات تی.وی بکه‌ی، به راستی شه‌رم ناکه‌ی، با قسه‌یه‌کی کاک
عه‌به دلیرت وه‌بیر بینمه‌وه، کاک عومه‌ری ئیلخانی‌زاده له میژووی
خه‌لکی کوردوستاندا ته‌نیا تو و ده‌وله‌تی تورکییه توانیتان ده‌نگ و
ره‌نگی کورد قه‌پات که‌ن. هه‌ر له ئه‌و ڕۆژانه‌شدا له شاری ستۆکهۆلم
دانیشتوون و خه‌ریکه‌ن مه‌عامیله‌ی له سه‌ر ئیستودیوی ڕۆژهه‌ڵات تی.وی
ده‌که‌ن، به‌لام ئه‌گه‌ر ئینسان هه‌مو سنووره‌کانی ئه‌خلاقی بری هیچ
شتیکی بۆ گرینگ نییه.
باسی دانێشتن له گه‌ڵ داریوشی هومایوون و ڕه‌زا په‌هله‌وی ئه‌گه‌ر
هێزێک قه‌وه‌ت و مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بی داکوکی له به‌ژه‌وه‌ندیکانی
گه‌ڵه‌کمان بکا، بۆ له گه‌ڵیان دانه‌نیشین، به باوه‌ری من
دیالوگه‌که‌ی هاوری عه‌بدوڵڵا موهته‌دی و داریوش همایوون یه‌كێک له
خاله به‌هیزه‌کانی بزوتنه‌وه شۆڕشگێرانه خه‌لکی کوردوستان بوو که
داریوش همایوون به ده‌ست رابه‌ریکی کورده‌وه خه‌ریک بوو ده‌گریا له
بی ئاسویی وله بی جوابییدا،
له کوتاییدا ده‌بی ئه‌وه بلیم که آقای ئیلخانی بۆ ڕی ون کردنی کاره
جوانه‌کانی خوی له هه‌ر شتێک دندوکیکی داوه، تا جه‌وه‌که ڵێل کا،
به ئه‌و جوره ئه‌فکاری خوینه‌رانی ئێنترنێت بۆ موزوعیکی دیکه راکیش
کا، به‌لام نازانی ئه‌و تاکتیکانه‌ی کۆن بووه و جه‌نابی ئیلخانی بۆ
خوشی تاریخ مه‌سره‌فی ته‌واو بوگه!
..
|