|
هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگای ئێران
سووسه‌ن ئیسماعیلی
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی ئه‌مرۆكه كۆمه‌ڵگای ئێرانی به ته‌واوه‌تی
ته‌نیوه‌ته‌وه كێشه‌ی هه‌ژارییه. له كه‌س شاراوه نییه ئه‌مرۆكه
هه‌ژاری و فه‌قر له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا شه‌پۆل ده‌دا و به‌شی زۆری
كۆمه‌ڵگا له فه‌قر و ده‌ست ته‌نگی‌دا ده‌ژین و به‌شێكی كه‌می
كۆمه‌ڵگاش له‌و په‌ڕی ناز و نێعمه‌تدا به سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌مه وای
كردووه كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی چینایه‌تی بكه‌وێته ناو كۆمه‌ڵگای
ئێران. ده‌سته‌یه‌ك ده‌ست ده‌گرن به سه‌ر سه‌رمایه‌ی وڵات‌دا و
ده‌سته‌یه‌كی تریش سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌ك به
ئه‌سته‌م ده‌توانن نانی مه‌مره‌و مه‌ژی په‌یدا بكه‌ن.
ده‌كرێ
كۆمه‌ڵگا به 3چین دابه‌ش بکریت، بۆرژوا یان سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌و
به ده‌سه‌ڵات، چینی مامناوه‌ند و چینی هه‌ژار. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
بمانهه‌وێ چاو له ئاستی كۆمه‌ڵگای ئێران بكه‌ین ئێمه ده‌بینین
به‌و هێڵه به‌رزه هه‌ژارییه‌ی دیاری كراوه، 500 هه‌زار تمه‌ن له
مانگدا خه‌ریكه چینی مامناوه‌ند ده‌توێته‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌چنه
ریزی چینی هه‌ژار و كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگاوه. لێره‌دایه له‌وه
نزیك ده‌بینه‌وه كه كۆمه‌ڵگا به دوو به‌شی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند
پۆلین به‌ندی بكرێ، هه‌ر چه‌ن ره‌نگه نه‌كرێ له باری
كۆمه‌ڵناسییه‌وه باس له توانه‌وه‌ی چینی مامناوه‌ند بكرێت به‌ڵام
ئه‌و ئاسته‌ی له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ده‌بیندرێ ئاماژه‌یه به
توانه‌وه‌ی چینی دووهه‌م یان لانێكه‌م له باری هێره‌مییه‌وه كه‌م
بوونه‌وه‌ی رێژه‌یی ئه‌م چینه‌و له به‌رامبه‌ردا زیاد بوونی رێژه‌ی
چینی هه‌ژار و كه‌م داهات. به پێی ئه‌و هێڵه هه‌ژارییه‌ی كه
دیاری كراوه به‌شێكی زۆر له كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تیش كه له
شوێنه ده‌وڵه‌تییه‌كان خه‌ریكی كار كردنن ده‌كه‌ونه چینی
سێهه‌مه‌وه‌و ئه‌وان سه‌ره‌ڕای كار و هه‌وڵدان زۆر ئه‌سته‌م ده‌توانن
بژیوی ژیانیان دابین بكه‌ن.
له لایه‌كی‌تره‌وه به پێی به‌راورده جیهانییه‌كان ئێران به
هاڵاوسانی زیاتر له 19%له ناو 180 وڵاتی جیهانیدا له پله‌ی
175ه‌مدایه و ته‌نیا چوار وڵاتی زیمبابۆوه، گینه، ئێریتره و
سۆماڵی باری هه‌ڵاوسانی ئابووریان له ئێران خراپتره. ته‌نانه‌ت
وڵاتانێكی جه‌نگ لێدراوی وه‌ك عێراق و ئه‌فغانستان له باری
هه‌ڵاوسانی ئابوورییه‌وه بارودۆخییان له ئێران باشتره.بێگومان
هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دابه‌زینه ئابوورییه له ئێران
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی ئابووری و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی
نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته.
له باری سیاسه‌تی ئابوورییه‌وه، ده‌توانین بڵێین تا ئێستا
سیاسه‌تێكی ئابووری روون و ئاشكرا و گونجاو كه له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامییه‌وه پێشكه‌ش كرابێ نابیندرێ. تا
ئه‌و جێگه‌یه‌ی زۆر جار به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی خۆیان دانیان به
نه‌بوونی سیسته‌می ئابووری كۆنكرێت و دیاریكراودا ناوه، له
لایه‌كی تره‌وه ئابووری ئێران له ده‌ست تاقمێكی دیاریكراودایه.
به واتایه‌كی‌تر گه‌نده‌ڵی ئابووری سه‌رتاپێی ئه‌م رژیمه‌ی
گرتۆته‌وه. له هه‌موو وڵاتێك هه‌نارده‌و هاورده بۆ ئه‌و وڵاته له
كاناڵێكی دیاریكراوه‌وه تێپه‌ڕده‌بێ و سۆبسید یان باجی به پێی
سیسته‌مێكی دیاریكراو ده‌خرێته سه‌ر. به‌ڵام له ئێران به‌شێك له
ئاغازاده‌كان یان ئۆرگانێكی نیزامی وه‌ك سپا، له به‌نده‌ره‌كان
سه‌نته‌ری هه‌نارده‌و هاورده داده‌مه‌زرێنن و كه‌سیش ناتوانێ
لێپرسینه‌وه‌یان لێ بكات. رانت خواری باو كه سه‌رتاپای سیسته‌می
ئابووری ئه‌م وڵاته‌ی گرتۆته‌وه هه‌موو بونیاده ئابوورییه‌كانی
وڵاتی تووشی رووخان كردووه.
له لایه‌كی تره‌وه سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیش
سیاسه‌تێك بووه كه بووه به هۆی به په‌راوێز كه‌وتنی ئه‌م رژیمه
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، له لایه‌كه‌وه رژیم رژیم ساڵانه به
میلیۆن دۆلار سه‌رفی یارمه‌تی‌دان به گرووپه تیرۆریستییه‌كانی
جیهان، هه‌ر له حیزبوڵای لوبنانه‌وه بگره تا ده‌گاته گرووپه
توندڕه‌وه‌كانی عێراق.
هه‌روه‌ها ئه‌م رژیمه سه‌ره‌ڕای گوشاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر سووره
له سه‌ر سیاسه‌تی پیتاندنی یۆرانیۆم و دوا به دوای ئه‌وه‌ش
گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی. هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته بووه به هۆی
ئه‌وه‌ی كه ناڕه‌زایه‌تی نێونه‌توه‌یی جیهانی لێبكه‌وێته‌وه‌و له
گه‌ڵ ئه‌مه‌ش سێ بڕیارنامه‌ی 1737، 1747، و 1803 دژ به كۆماری
ئیسلامی په‌سه‌ند بكرێت، په‌سه‌ند كردنی ئه‌م سێ بڕیارنامه‌یه كه
ئه‌نجامی سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی كۆماری ئیسلامیه له باری پیتاندنی
یۆرانیۆمه‌وه ئه‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه كه ئابووری ئێران رۆژ له
گه‌ڵ رۆژ روو به خراپ بوون بچێ.
لێره‌دا ئه‌وه دێنینه‌وه یاد كه ئه‌حمه‌دی نژاد له سه‌ره‌تای به
ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی باسی له‌وه ده‌كرد كه رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له
ئێران داده‌به‌زێنی بۆ 1 ره‌قه‌می، به‌ڵام دیتمان له13 له سه‌دی
سه‌رده‌می به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه ئێستا
رێژه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشتوه به زیاتر له19 له سه‌د و ته‌نانه‌ت له
چه‌ن شوێن له بڵاوكراوه ناوخۆییه‌كاندا باس له رێژه‌ی 21 له سه‌د
كراوه.
به هۆی ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی رژیمه‌وه‌یه كه ژێرخانی ئابووری ئێران
ته‌واو داته‌پاوه، هه‌ژاری و فه‌قر ته‌نگی به وڵات چنیوه‌و زۆر
دیارده‌ش به‌م بۆنه‌وه له كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ی سه‌ندوه. به‌ڵام
به‌رپرسانی رژیم و ده‌ورووبه‌ره‌كانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی مێشی میوانیان
نه‌بێت ناتوانن ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی هه‌ژاریه ببینن له ئێران، تا
ئه‌و جێگه‌ی جه‌نابی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی له چوونیدا
بۆ شاری شیراز باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ئامارانه‌ی كه له لایه‌ن
ناوه‌نده جیهانییه‌كانه‌وه ده‌درێ راست نییه‌و هه‌وڵدانه بۆ
ئه‌وه‌ی روحییه‌ی خه‌ڵكی ئێران دابه‌زێنن. جه‌نابی خامنه‌یی له
ئاستی هه‌ژاری له ئێران بێ ئاگایه. ئه‌و بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به
رووی هه‌ژاریدا بكرێته‌وه باشتر وایه له كۆشكه‌كه‌ی خۆی بێته
ده‌رو شه‌قامه‌كانی كۆمه‌ڵگا ببینێ. بیبینێ كه چۆن هه‌ژاری ئه‌م
كۆمه‌ڵگای ته‌نیوه‌ته‌وه تا ئه‌و ئاسته‌ی كه دایك و كچێك له شاری
مشكین شه‌هر له هه‌ژاریدا خۆیان ده‌كوژن، یان له كرماشان باوكێك خۆی
و مناڵه‌كانی له به‌ر هه‌ژاری ده‌كوژێ.
|