|
كۆمه‌ڵه له‌وه قایمتره كه بیری لێده‌كه‌نه‌وه
هیوا سه‌لیمی
پروپاگه‌نده‌ی درۆیینه و تیروری كه‌سایه‌تی میژوێكی درێژی له پانتایی
سیاسه‌تدا تۆمار كردووه و له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هاتنه‌ئارای
ده‌سه‌ڵاته‌وه تا هه‌نووكه به شیۆه‌یه‌كی به‌رده‌وام له پرۆسسی
فراژینی رێكخراوه‌یی و ده‌سه‌ڵاتی ره‌هاوه په‌یره‌وكراوه.
له‌م تیوه‌ره‌دا راستی جێگه‌ی خۆی ده‌دات به بانگه‌شه و به
شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو راستییه مێژوییه‌كان ده‌گۆردرێت و چه‌واشه
ده‌كرێت. ئه‌م تاكتیكه بۆ گه‌یشتن به ئیستراتیژێكی دیاریكراوی
ناڕه‌وایه و نووكی تیژی ئه‌م شێوه هه‌ڵسوكه‌وته ئاراسته‌ی كه‌سی
به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
هه‌ستان به‌م كرده‌وه‌یه به مه‌به‌ستی كاریگه‌ری له سه‌ر
به‌ستێنی بڕواكان و بێ متمانه‌یی له هه‌مبه‌ر رێبه‌ران وكه‌سانی
شۆڕشگێڕ، دژایه‌تی له گه‌ڵ یه‌كیه‌تی جه‌ماوه‌ر و به‌رین
كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاوانخواز به‌ڕیوه ده‌چێت. نموونه‌ی هه‌ره
به‌رچاو له مێژووی نوێی مرۆڤایه‌تی مه‌ك كارتێری ئه‌مریكایییه كه
بێ به‌ڵگه و به‌تۆمه‌تی ناڕه‌واو هه‌ڵه ده‌چووه شه‌ڕی
كه‌سایه‌تییه نه‌یاره‌كانی.
له‌لایه‌كه‌وه دوژمنی كوێر له‌گه‌ڵ ره‌وتێكی سیاسی و
له‌لایه‌كیتره‌وه خراپ تێگه‌یشتن له ره‌خنه و خراپ به‌كارهێنانی
ئه‌م چه‌مكه رواڵه‌تێكی ئاوه‌ژوو به خۆیه‌وه ده‌گرێـت و
ئه‌مجاره‌یان واتایه‌ك به‌ناوی تیرۆری كه‌سایه‌تی خۆی قوت
ده‌كاته‌وه. له كاتێكدا ره‌خنه‌گر ده‌یهه‌وێ ئه‌ندێشه‌یه‌ك شرۆڤه
بكات و بابه‌تێك یان روانگه‌یه‌ك روون بكاته‌وه، پێچه‌وانه‌كه‌ی
ده‌یهه‌وێ به هێنانه كایه‌ی وشه‌ی نه‌شاز و چوونه ناو
قوتابخانه‌ی رۆمانتیزم بۆ جارێكی‌تر په‌ڵه‌ی ره‌ش به سه‌ر
راستییه‌كاندا بدات و له جوگرافیای كولتوره نیوه گه‌شه
سه‌ندووه‌كان په‌نا بۆ چه‌كی دیماگۆژییه‌ت به‌رێت.
كوردستان له سه‌ره‌تای داگیر كارییه‌وه تا ئه‌م چركه ساته بۆ
رزگاری له داگیركردن و خه‌بات له دژی پاوانخوازی سیاسی هه‌وڵ داوه
و نه‌ته‌وه‌ی كورد قوربانی سه‌ره‌كی ئه‌م شێوه سیاسه‌ته له
جیهاندایه.
له‌م قۆناغه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كورد بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
زه‌برو زه‌نگ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتێره‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی
كوردی تیدایه، یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و له هه‌مان كاتدا
لێكدانه‌وه و شیكاری پارته‌كانی ناو ئه‌م بزووتنه‌وه ئه‌مرێكی
سه‌ره‌كی و پێویسته. كۆمه‌ڵه قه‌ت بڕوای به‌وه نه‌بووه كه نابێ
ره‌خنه‌ی لێبگیرێت و به جورئه‌ته‌وه ده‌كرێ بووترێ كه له ریزی
پێشه‌وه‌ه‌ی ئه‌و پارتانه‌یه له ناوچه‌كه كه زۆرترین ئنعتافی
له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌دا هه‌بووه. ئه‌م واتایه‌ش ئه‌و كاته زیاتر
زه‌روره‌تی خۆی ده‌سه‌لمێنێت كه مێژووی سیاسی وڵاتانی جیهان ئه‌م
راستییه‌ی ئاشكراكردووه كه فاكسیۆنالیسم و په‌ره‌ستینی حیزب بۆ
داهاتوو ته‌نگه‌ژه دروست ده‌كات و هه‌موو وزه و تواناییه‌كانی
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ خزمه‌ت به ئامانجه‌كانی حیزب قۆرخ ده‌كات.
ئه‌گه‌ر حیزب وه‌ك پێداویستییه‌كی بنچینه‌یی بۆ به ده‌سه‌ڵات
گه‌یشتنی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و وه‌ك زه‌روره‌تێكی هه‌ر
بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی خۆی ده‌چسپێنی، سه‌ره‌ڕۆیی و نادیموكرات
بوون و ماكیاولیزم ده‌توانێ هه‌موو ده‌رفه‌ت و خه‌ونه‌كان له‌بار
به‌رێت و به‌شێوه‌یه‌كی‌تر ده‌سه‌ڵاتی پێشوو به‌رهه‌م بێنێته‌وه.
مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م پێشه‌كییه ئه‌وه‌یه كه
ئه‌وا بۆ چه‌ندین هه‌فته‌ده‌چێت كه كه‌مپه‌یبنێكی رانه‌گه‌یندراو له
دژی كۆمه‌ڵه، مێژووه‌كه‌ی و چالاكانی ئه‌م رێكخراوه‌یه رێكه‌وتووه و
هه‌ر كام له به‌شداربووانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه له سۆنگه‌ی تێگه‌یشتنی
سه‌قه‌ت، دوژمنایه‌تی، چه‌واشه‌كاری و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه‌وه به‌شداری
له‌م گاڵته‌جاڕییه ده‌كه‌ن. یه‌كێك ئه‌م حیزبه به ناسیۆناڵ
سوسیالیستی سه‌رده‌می هیتلر ده‌شوبهێنێت، یه‌كێك مێژووی
درووستكردنه‌كه‌ی بۆ گه‌ڵاڵه و ده‌سكردی ده‌زگا زانیارییه‌كانی
سه‌رده‌می شا ده‌گێڕێته‌وه و له دوایین نووسراوه ده‌رباره‌ی
كۆمه‌ڵه و پرسی به‌ره‌ی كوردوستانی براده‌رێكی خاڵی له سیاسه‌ت و
مێژووی بزووتنه‌وه‌ی كورد وه‌ك نوێنه‌ری ده‌روون و بۆچوونی به‌ڕێز
عه‌بدوڵاموهته‌دی راده‌گه‌ێنێت كه به‌رێز موهته‌دی بڕوای به بزاڤی
كوردی نییه و له‌شه‌ڕه ناوخۆییه‌كانی حیزبی دیموكرات و كۆمه‌ڵه‌ش،
كۆمه‌ڵه به تاونباری سه‌ره‌كی ده‌زانرێت! له‌هه‌موو دزیۆتر و
ناشیرینتر كۆنه هاوڕێكانی كۆمه‌ڵه‌ش به‌خه‌یاڵی خۆیان له ئاراسته‌ی
قورستركردنی حه‌جمی پڕوپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی له دژی كۆمه‌ڵه و
رێبه‌رانی ئه‌م حیزبه ده‌ستده‌ده‌نه بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ناو
نهێنییه‌كانی پلۆنۆم و كۆبوونه‌وه‌كانی رێبه‌رانی سیاسی كۆمه‌ڵه و
كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێبنه‌ما و بوختان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌رچی هه‌ریه‌ك له به‌ناو نووسه‌ر و لایه‌نه‌كانی به‌شداربوو له‌م
دوژمنایه‌تییه یه‌ك ئامانجیان هه‌یه و ئه‌ویش دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه و تێكدانی بیروڕای گشتییه، به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به‌و
ئیستراتژییه تاكتیكی جیاواز به‌كارهاتووه. بۆ وێنه كۆنه
هاوڕێكانمان پێداگرییان له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئێمه له سۆسیالیزم
كردووه! و كه‌سانی به‌ده‌ر له‌م بازنه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه كۆمه‌ڵه پرسی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گرینگ نییه و
كۆمه‌ڵه‌یان وه‌ك پارتێكی ماركسیستی كلاسیك ناودێركردووه.
كۆمه‌ڵێك له‌م به‌ناو نووسه‌رانه! په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئایدۆلۆژیای
درۆ و لۆمپنیزمی ده‌سكردی خۆیان و به‌و په‌ڕی بێ مه‌سئولییه‌تیه‌وه
هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كانی رێبه‌ری كۆمه‌ڵه و به زمانێكی
زۆر ناشارستانیانه ده‌ستده‌ده‌نه قسه‌كردن له‌مباره‌وه. له‌به‌ڕی
خستنی ئه‌م كه‌مپینه ئه‌وه‌نده په‌له‌په‌ل كراوه كه ته‌نانه‌ت له
زۆر شوێندا به‌وپه‌ڕی نائاگایی وه یان به ئه‌نقه‌ست له‌باسكردنی
مێژووی كۆمه‌ڵه تووشی هه‌ڵه ده‌بن. یه‌كێكیان ئامانج له
دروستكردنی كۆمه‌ڵه بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیزبی دیموكرات و
له‌سه‌رده‌ستی ساواك ده‌گێڕێته‌وه‌و یه‌كێكیان نه‌پاڵاوتنی به‌ڕێز
عه‌بدوڵا موهته‌دی بۆ سكرتێری حیزب له كاتی بوون له ناو حیزبی
كمونیست به هۆكاری هاتنه ئارای گه‌ڵاڵه‌ی ساخ كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه
باس ده‌كات و. ...
له زوومكردنی نه‌یارانی كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تییه و ئه‌م
حیزبه، ره‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانیش جێگه‌ی
سه‌رنجه. ئه‌وان وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگییان له كلۆره دارا
دۆزیبێته‌وه ره‌ساله‌تی راسته‌قینه‌ی خۆیان له هه‌مبه‌ر كێشه‌ی
ره‌وای كورد ده‌رده‌خه‌ن و به كۆكردنه‌وه‌ی بابه‌ته پڕ له
جوێنه‌كان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه پڕ له گوماناوییه‌كانیان ره‌ساله‌تی
مێژویی خۆیان به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن و فیزی پێوه ده‌كه‌ن.
له‌م ماڵپه‌ڕانه‌دا به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا و به‌دوور له هه‌موو
پره‌نسیپه ئه‌خلاقییه‌كان هێرش ده‌كرێته سه‌ر كۆمه‌ڵه و كه‌سایه‌تی
و مێژووی سیاسیی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی و گاڵته‌جاڕێك به‌ناوی
په‌رچه‌كرداری ره‌خنه‌گرانه! پڕ ده‌كرێته‌وه.
قه‌ت له‌بیرم ناچێته‌وه كه چلۆن ئه‌م سایتانه هه‌واڵی
سه‌یروسه‌مه‌ره‌یان داده‌نا و ئێمه‌ومانایش له ئۆردوگا هیچ كات
بینه‌ری ئه‌و روداوانه نه‌بووین كه باسیان ده‌كرد. زۆر جار وام
لێده‌هات كه ته‌نانه‌ت له ئینسانبوونی خۆشم پاشگه‌ز ده‌بوومه‌وه و
ئه‌و پرسیارم له‌خۆم ده‌كرد كه ئایا به‌ڕاست مرۆڤ هێنده گڵاوه كه
بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكی تایبه‌تی و یان رێكخراوه‌یی حازر بێت ئه‌م
هه‌موو درۆیه بكات؟
به‌ڵام به‌هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه، كۆمه‌ڵه له‌هه‌میشه پته‌وتر و
قایمتر درێژه به راپه‌ڕاندانی ئه‌رك و چالاكییه‌كانی خۆی ده‌دا و
ئه‌م پڕوپاگه‌نده ژه‌هراویانه‌ش نه‌ك هه‌ر ئێمه‌ومانان، به‌ڵكوو
خه‌ڵكی ناوه‌وه‌ی كوردوستانیش دڵ‌سارد ناكه‌ته‌وه.
|