|
تاسه‌ی ئازادی
فرشته موده‌ڕه‌سی
زیاتر له
36کچ
له ناو به‌ندیخانه‌بووین. ته‌واو خوومان به یه‌کتر گرتبوو و له
خه‌م‌و ترس‌و بیره‌وه‌ری یه‌کتردا به‌شدار بووین، به کورتی
بنه‌ماله‌یه‌کمان پێکهینابوو. مه‌یل و تاسه‌ی ئازادیشمان بۆ کاتیش بوو
وه‌لا نابو. تاکو ڕۆژێک به‌ری به‌یانی زووربه‌یان بانگ کردین‌و به‌ریز
سواری مینی بوس کراێن.
هه‌ره‌شه‌ێه‌کی زۆرمان لێ کرا که کاتێک مینی‌بوسه‌که به ناو شاردا
دڕوا نابێ سه‌ر هه‌لێنین. په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌کانی ناو مینی‌بوسه‌که
دادرابوه‌وه به‌ڵام که‌لینی ئاوه‌ڵای هه‌ر هه‌بو.
وادیاربو به‌ره‌و ته‌ورێز ده‌رۆیشتین چونکه به‌ندیخانه‌ی ته‌ورێز
گه‌وره‌تر بو و جێگای زۆر بوو. پێشتریش خه‌ڵکیان راگوێزتبو بۆ ئه‌وێ.
کاتێک به‌ناو شار تیده‌په‌رین دڵم که‌وته‌له‌رزین ده‌مزانی خه‌ریکین
به‌لای ماڵی خۆمان
خومان
تێپه‌ر ئه‌بین، بریارم دا سه‌ر هه‌ڵێنم و بو ئا خرین جار چاو
له‌شه‌قامه‌که‌ی مالی خۆمان بکه‌م....
ماوه‌یه‌کی کورت سه‌رم هه‌ڵێنا، منالان کایه‌یان ده‌کرد و خه‌لکیش له
هاتوچۆدابون و که‌س نه‌ی ده‌زانی که ئێمه‌ی زیندانی به‌ره‌و شوێنێکی
نادیار به‌ریوه‌ین.
"سه‌رت داخه شه‌یتان!!!" نیگه‌هبانه‌که به سه‌رما گۆڕاندی. سه‌رم
داخست و له ناۆ خایالاتم دا وه‌ک مه‌لێک باڵم گرتبوو به‌ره‌و مالی
خۆمان هه‌لده‌فریم،هه‌ستی تاسه‌یی و خه‌یاڵی ئازادی له ناو دڵما
جارێکی دیکه جوڵابۆوه. هه‌ر خۆزگه ده‌ره‌وه‌م نه‌دیبایه‌و چاوم به
کۆڵانه‌کانی ناو شار نه‌که‌وتبایه.
به‌ڵام مێشکم زوو یارمه‌تی دام و بردمی بۆ ناو خه‌یالاتی‌تر،
پیشمه‌رگه‌کان! هه‌ر پێمان بزانن دێن، ئه‌وجار ته‌قه‌ی تفه‌نگ و
وه‌رگه‌رانی ماشینه‌که‌م ئه‌بیست، ده‌رگامان بۆ کراوه وهه‌مو به‌ره‌و
شاخ
به‌رێ
که‌وتین... به درێژایی سه‌فه‌ره‌که‌مان چاوارۆوان بۆم و دواییی زانیم
کچه‌کانی تریش تووشی ئه‌و جۆره هیوایه ببون و خیاڵات هه‌ڵی گرتبوون.
کاتێ تاریکی باڵی کێشا به سه‌ر ئاسمان ئێمه‌ش گه‌یشتینه ته‌ورێز.
هه‌مو
هیلاک‌و ماندوو له ناوه‌راستی به‌نده‌که دانیشتبوین و ده‌یان کچ
ده‌وره‌یان دابوین. به چاو حه‌کایه‌تمان بو یه‌کتر ده‌گێراوه،ژیانێکی
تازه له‌گه‌ل که‌سانی تر چاوه‌روانمان بو.
|