|
ته‌وژمی
خۆراگری هه‌ر به‌رده‌وامه
که‌مال بلوری
له کاتیکدا حوکومه‌ته پاسداره‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زوور بی
به‌زیانه ددانی تیژی سه‌رکوت وتوقاندنی روو له چالاکوانانی سیاسی
وتێکوشه‌رانی خه‌باتی مه‌ده‌نی له هه‌مو ئیران و به تایبه‌ت له دژی
نه‌ته‌وه ژیر ده‌سته‌کانی ئیران چر کردوته‌وه، ڕه‌شه کوژی وئیعدام
بۆ چاوترسین کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک په‌ره‌ی ستاندووه، زیندانه‌کان
جاریکیتریش قه‌ره‌بالغ بۆنه‌ته‌وه، به‌ڵام ته‌وژمی خۆڕاگری هه‌ر
به‌رده‌وامه، تێکوشه‌رانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد له به‌ندیخانه‌کانی
کۆماری ئیسلامی‌دا
6
حه‌وتو له‌وه پیش له جه‌ریانی حه‌ره‌که‌تیکی بویرانه‌دا مانیان له
خواردن گرت و تاکو نوسیینی ئه‌و بابه‌ته ئه‌و مانگرتنه هه‌ر
به‌رده‌وامه، به ئه‌و شیوه‌یه مه‌یدانیکی تازه‌یان له خه‌بات له
دژی کۆماری ئیسلامی و کرده‌وه جنایه‌تکاریکانی هاتوته ئاراوه.
هه‌ر وه‌کو چلون له سێ ده‌یه‌ی رابردودا کوردوستان وکۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
خه‌باتکار که پیش ئاهه‌نگی خه‌بات و تیکوشانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئیران
بوون، ئیستیکه‌ش روله‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه قاره‌مانه سه‌ر خه‌تی
ده‌رسیکی گه‌وره‌یان له بوئازادیخوازانی ئیران هینایه ئاراوه، که
دوای بی‌ده‌نگیکی دوور ودریژی ئوپوزسیونی ئیرانی له ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی
ڕابردوودا کۆمه‌ڵیک چالاکوانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئیرانی پشتیوانی خۆیان
له ئه‌و کرده‌وه شۆڕشگێرانه‌یه‌ی به‌ندکراوانی کورد له
به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌ربری.
له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوی رابردودا ئێمه‌ی گه‌لی کورد به ته‌نیا
پشتیوانی خومان بوین و تیکوشان وخه‌باتی یه‌کگرتوانه‌مان هه‌مو بیریکی
ئازادیخوازانه لی کو بووه، به‌ڵام هه‌رگیز نابی ئه‌وه له بیر
بکه‌ین که له کاتی ئه‌سته‌م وناسکدا ئێمه بێ به‌رین له پشتیوانی
سه‌رتاسه‌ری، ته‌نانه‌ت حیزبه کوردیکانی که خویان به ئیرانی ده‌زانن
خویان لی گێل کردین یان وه‌کو ده‌رویشه‌کانی حیکمه‌تیست ولق
وپویه‌کانیان ئه‌و کرده‌وه بویرانه‌یان به حه‌ره‌که‌تیکی
ناسیونالیستی و سه‌رکونه‌یان کرد.
چه‌ند ساڵ له ئه‌وه پیش قوله پاسداریکی وه‌کو ئه‌کبه‌ری گه‌نجی که
راسته‌وخۆ له سه‌رکوتی خه‌لکی کوردوستاندا به دوای راپه‌رینی گه‌لانی
ئیران له سالی
57
هه‌تاویدا به‌شداری چالاکانه‌ی کرد، به‌لام له‌و سالانه‌ی دواییدا
کوته کیشه له گه‌ل نیزامی کوماری ئیسلامی و له سه‌ر نووسینی کتیبیک
به ناوی (مانیفیستی جومهوری خواهی) به‌ند کراو و دواتریش له
به‌ندیخانه‌دا مانی له خواردن گرت، له لایه‌ن هه‌مو هیزیکی سیاسی و
مه‌ده‌نی کورده‌وه پشتیوانی لی کرا و رابردوو وکرده‌وه‌کانی له دژی
خه‌ڵکی کورد فراموش کرا، چونکو پیان وابوو پشتیوانی له مانگرتنی
ئه‌کبه‌ری گه‌نجی پشتیوانیه له ده‌نگیکی ئازادیخوازانه که له
تاریکخانه‌ی کوماری ئیسلامی‌دا بروسکه‌ی دی، به‌ڵام زیاتر له
45
روژه که
100
ئه‌ستیره‌ی کوردوستانه‌که‌مان بو ئازادی وداکوکی له مافی مروڤ و
لابردنی حوکمی ئیعدام ده‌دره‌وشینه‌وه که چی بیری سیاسی و مه‌ده‌نی
سه‌رتاسه‌ری به شه‌رمه‌وه پشتیوانیان لی ده‌کا، ئه‌وه تاقی
کردنه‌وه‌یه‌که که خه‌باتکارانی سیاسی و هیزه پیشره‌وه‌کانی
کوردوستانی روژهه‌لات ده‌بی حیسابی جیاوازی بو بکه‌نه‌وه؟ |