|
به‌رز و به ڕێز بێت یادی پێشمه‌رگه‌ی ئازا و نه‌مر بێهروز که‌ره‌می

هاوڕێ
بێهروز که‌ره‌می له
مانگی
گوڵانی
ساڵی
1345
هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی مام‌ناوه‌ندی له شاری سه‌قز
هه‌ڵکه‌وتوله
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووه. به هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری
ئیسلامی له ئێران،
پاش ڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی پاشایه‌تی له ساڵی
1357ی
هه‌تاویدا،
هاوڕێ
بێهروز
که ئه‌و کات لاوێکی تازه پێ گه‌یشتوو بوو،
خه‌بات و تێکۆشانی خۆی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ڕزگاریخوازی گه‌ڵی
کورد و داکۆکی له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی فه‌قیر و هه‌ژار دا هه‌ر
وه‌کو باقی لاوان و ئازادیخوازانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ست پێ‌کرد.
هاوڕێ
بێهروز
که له‌کۆشی بنه‌ماڵه‌یه‌کی سیاسی وشۆڕشگێردا گه‌وره ببوو ده‌ستی
دایه چالاکی سیاسی و شۆڕشگێرانه، به هۆی هه‌ڵسووڕانی له دژی کۆماری
ئیسلامی
چه‌ند جار ده‌که‌وێته
به ندیخانه کانی کۆماری ئیسلامی له شاری سه‌قز، هه‌ر جار له ئه‌و
په‌ڕێ خۆڕاگری دا سه‌ر به‌رزانه له به‌رانبه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری
به‌کرێگیراواندا ڕاده‌وستاو قه‌د ته‌سلیمی خواستی به‌کرێگیراوانی رژیم
نه‌بو هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌شکه‌نجه‌و لێدان و گرتن وبه‌ند کردنی هاوڕێ
بێهروز له لایه‌ن جه‌لاده‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه نه‌ی توانی
کاریگه‌ری له سه‌ر وره‌ی شۆرشگێرانه‌ی ئه‌و هاوڕێ تێکۆشه‌ره دابنێت و
هه‌ر جاره به وره‌ی به‌رزتر له پێش‌و و به ئیمانی پته‌و تر به
رێبازی رزگاری هه‌ژاران، تێکۆشانی سیاسی درێژه پێ ده‌دایه‌وه.
جاری ئاخر له ساڵی
1360ی
هه‌تاوی
که به هۆی چالاکی و هه‌ڵسووڕان له پێناو ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی
چه‌وساوه‌و هه‌ژار وبنده‌ستی کورد دا که‌وتبوه به‌ندیخانه‌وه،
بڕیار ده‌دات که له زیندان هه‌ڵبێت و ڕو له هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه بکات بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه له گه‌ڵ هێزی داگیرکه‌ره‌کانی
کۆماری ئیسلامی له کوردستاندا.
هاوڕێ
بێهروز به درێژایی ته‌مه‌نی پێشمه‌رگایه‌تی له ده‌یان شه‌ری
گه‌وره و چکۆڵه‌دا به‌و په‌ڕی فیداکاریه‌وه به‌شداری کرد،
شه‌ڕه‌کانی ناوچه‌کانی گه‌ورک و فه‌یزوڵابه‌گی سه‌قز، گرتنی پایه‌گای
جه‌وشه‌ن، شه‌ڕه‌کانی ساحێب وقه‌یله‌سوون نموونه گه‌لێکن له‌و
مه‌یدانانه‌ی که هاوڕێ بێهروز تێیاندا زۆر بوێرانه‌و و چالاکانه
به‌شداری بوو،
سه‌رئه‌نجام
ئه‌م هاوڕێ تێکۆشه‌ڕه
له
21/10/1364
له گه‌ڕه‌کی شافعی ناوشاری سه‌قز له کاتی جێ به جێ کردنی ئه‌رکێکی
ته‌شکیلاتیدا له لایه‌ن به‌کرێگیراوانی رژیمه‌وه گه‌مارۆ دراو، ئه‌م
هاوڕێ تێکۆشه‌ر و به وره‌و ماندو نه ناسه هه‌ر وه‌ک هه‌مو
مه‌یدانه‌کانی تر له به‌رانبه‌ر هێزێکی زۆر و زه‌به‌ندی دوژمن‌دا سه‌ر
به‌رزانه ده‌ستی دایه خۆ راگری و ئاماده نه‌بو ته‌سلیمی
به‌کرێگیراوان بێت وله ئه‌و په‌ڕی خۆڕاگری‌دا له شه‌ڕێکی سه‌خت و
نابه‌رابه‌ر دا که له‌لایه‌ن هێزێکی زۆری دوژمنه‌وه به سه‌ریدا
سه‌پا بوو پاش خۆ ڕاگرییه‌کی زۆر که‌وته به‌ر گوله‌ی به‌کرێگیراوان
وگیانی ئازیزی فیدای رزگاری هه‌ژاران وچه‌وساوه‌کانی کوردستان کرد و
درێژه‌ی رێگا که‌ی وئالاکه‌ی ده‌ستی به ئێمه‌ی رێبوارانی رێگای سپارد.

|