|
وته‌ی ڕۆژ
2009-01-27
چاره‌نووسی نادیاری جه‌وادی عه‌لیزاده‌و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له
كوردستان
نزیك به دووهه‌فته‌یه كه خوێندكاری ده‌ركراوی كولێژی مافی مرۆڤی
زانستگای تاران، جه‌وادی عه‌لیزاده له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی
ئیتلاعاتی شاری سنه له ساڵوه‌گه‌ری كوشتنی ئیبراهیمی لوتفوڵڵاهی به
ده‌ستی مه‌ئمورانی ئیتلاعاتی سنه، كه له‌سه‌ر گڵكۆی به‌ڕێوه چوو،
ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. جه‌وادی عه‌لێزاده یه‌كێك له هه‌ڵسوڕاوانی
ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری و چالاكێكی ناسراوی بورای مافی مرۆڤه
له ئێرانه كه له رووداوه‌كانی
18ی
پووشپه‌ڕی
78
به‌م لاوه بۆ ساتێكیش له‌م بوارانه‌دا به دژی بێ مافی و سه‌ركوتی
حاكمییه‌ت هه‌دای نه‌داوه. له‌م ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركردنه‌ی جه‌واد له
ئیتلاعاتی شاری سنه تا ئێستاش به روونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له
وه‌زعییه‌تی رۆڵه‌كه‌یان ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌و ناوبراویان له ژێر
گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی به‌رداومدا راگرتووه. هێزه‌كانی ئیتلاعات
له راستیدا له‌و مه‌راسمه‌دا ته‌نیا جه‌وادیان ده‌سبه‌سه‌ر كردووه‌و
ده‌یانهه‌وێ پیلانگێرانه په‌روه‌نده سازی بۆ بكه‌ن و به‌شداری كردن
له ساڵوه‌گه‌ری تاوانه دژه ئینسانییه‌كه‌ی كوشتنی ئیبراهیمی
لوتفولاهی بكه‌ن به په‌روه‌نده‌یه‌كی سیاسی بو ناوبراو.
له كاتێكدا هێشتا ئه‌م تاوانه گه‌وره، واته كوشتنی ئیبراهیمی
لوتفوڵڵاهی له لایه‌ن به‌پرسانی ئیتلاعاتی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی
ئیتلاعاته‌وه بێده‌نگه‌ی لێكراوه‌و جه‌نایه‌تكارانه هه‌وڵی
په‌رده‌پۆش كردنی ده‌درێت، هاوكات هه‌مان سیاسه‌تیش بۆ جورم داتاشینی
سه‌ره‌ڕۆیانه له دژی جه‌وادی عه‌لیزاده ره‌چاو ده‌كه‌ن. وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات ته‌نانه‌ت به یاساكانی رژیمه‌كه‌شی پابه‌ند نیه‌و به
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه چاره‌نووسی كه‌سانی ده‌سگیركراو له
24
سه‌عاتدا روو به ده‌ستگای قه‌زایی ده‌بێ روون بێته‌وه، به ده‌یان
شه‌و و رۆژ، هه‌لسوراوانی بواری مافی مرۆڤ و هه‌لسوڕاوانی خوێندكاری
راپێچی گرتووخانه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌گاكانی ئیتلاعات ده‌كه‌ن و
پچووكترین مافێكی یاسایی، واته گرتنی پارێزه‌ر و یان روونكردنه‌وه‌ی
هۆكاره‌كانی ئه‌م چه‌شنه جورم داتاشینانه بۆ هیچ كه‌سێك ناخه‌نه
روو. سه‌پاندنی حوكمی ئیعدامی سیاسی و زیندانی درێژماوه، نموونه‌ی
به‌رچاوی ئه‌م پێشێلكارییه‌یه. له راستیدا ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات
له كوردستان ده‌یكات، به سه‌د قات زیاتر له باقی شوێنه‌كانی دیكه‌ی
ئێران، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌ركوتی بێڕه‌حمانه‌و
پیلانگێرانه به پلانێكی به‌رنامه بۆ دارێژراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه جێگای سه‌رسوڕمانه كه رێكخراوه‌كانی دیفاع له
مافی مرۆڤ چ له نێوخۆ و چ له ده‌ره‌وه هه‌تا ئێستاش له‌سه‌ر كه‌یسی
جه‌وادو بارودۆخی ناله‌باری ناوبراو پچووكترین راگه‌یاندنێكیان
ده‌رنه‌كردووه‌و بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه!! ئایا به‌راستی هه‌لاواردن
بۆ ئه‌و په‌روه‌ندانه‌ی كه پێوندیان به مه‌سه‌له‌ی كوردستانه‌وه
هه‌یه ته‌نانه‌ت بۆ كه‌سانێكی وه‌ك جه‌وادی عه‌لیزاده‌یش كه كوردزمان
نیه به‌لام له كوردستان ده‌سگیر كراوه، بووه به سیاسه‌تێكی ره‌سمی
ئه‌م رێكخراوانه؟ ئایا به‌راستی له‌قاودانی پێشێل كردنی مافی
ئینسانه‌كان و دیفاع له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی، پێوه‌ندی به شوناسی
سیاسی‌و زمان‌و جوغرافیای سیاسییه‌وه هه‌یه؟
حه‌ق وایه سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی دیفاع له مافی
مرۆڤ چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی ولات ئه‌م بێده‌نگیه بشكێنن و
دۆخی ناله‌باری جه‌وادی عه‌لیزاده له ئیتلاعاتی شاری سنه روو به
بیروڕای گشتی له‌قاوبده‌ن‌و به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێنه‌ری دیكه له
پێشێلكردنی بێره‌حمانه‌ی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی كۆماری
ئیسلامی بۆ رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بخه‌نه روو. حه‌ق وایه
كه‌مپیه‌نێكی راگه‌یاندنی گه‌وره له لایه‌ن هه‌موو راگه‌یاندنه
سه‌ربه‌خۆ و پێشكه‌وتن خوازه‌كان له‌م باره‌وه سازمان بدرێت و
تاوانباری سه‌رانی ئیتلاعات له‌قاو بدرێت. كۆماری ئیسلامی گه‌وره‌ترین
زیندانی هه‌ڵسوڕانی مافی مرۆڤ و ئازادیخوازانه له جیهان. بۆ تێك
شكاندنی ئه‌م قه‌لای ئیستبداده‌و و ئازادكردنی جه‌واد ناوه‌كان،
پێویسته هه‌وڵێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی جه‌ماوه‌ری و خه‌باتكارانه
به‌ڕێوه بچێت.
|