|
په‌یامی ڕیکخراوه‌ی ناحووكمی ژنانی مه‌ریوان
بۆ رۆژی جیهانی ژن
ژنان وپیاوانی ئازادیخواز:
ئێمه ئه‌ندامانی رێكخراوه‌ی ناحكوومی ژنانی
مه‌ریوان سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی
جیهانی ژن پیرۆزبایی گه‌رم و ڕازاوه‌ی خۆمان
ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ژنان وئینسانه
ئازادیخوازه‌كانی جیهان ده‌كه‌ین وئه‌وپه‌ڕی
رێز له یاد وبیره‌وه‌ری ژنانی ئازادیخواز
وپێشڕه‌وی گیانبه‌خت كردووی رێگای پڕ له
شانازی وسه‌روه‌ری ئازادی ویه‌كسانی
ئینسانه‌كان ده‌گرین وله‌گه‌ڵ ته‌واوی ژنانی
دیل وكۆیله‌ی ده‌ستی جه‌هل وخورافه ویاسا
ورێسای سوننه‌تی ودواكه‌وتوانه‌ی نیزامی
سه‌رمایه‌داری وپیاوسالاری په‌یمان نوێ
ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه پشتیوان
ویاریده‌ده‌رییان ده‌بین به‌و په‌ڕی توانا
وبه شێوازێكی كوڵنه‌ده‌رانه ولێبڕاوانه بۆ
گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان
وبه‌رابه‌رو به دوور له هه‌لاواردنی جنسی
وبه‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافه‌كانی ژنان له
هه‌موو بوواره‌كانی فه‌رهه‌نگی، ئابووری،
كۆمه‌لایه‌تی وڕامیاری وله سه‌ره‌وه‌ی
هه‌موانه‌وه ئازادی ژنان بۆ هه‌ڵبژاردنی
هاوسه‌ری ژیان، جۆر وشوێنی كار‌و خوێندن
وسڕینه‌وه‌ی دوو وشه‌ی ژن وپیاو له مێشكی
هه‌مووان ودیاریكردنی وشه‌ی ئینسان بۆ گشت
كه‌س تێده‌كوشین وئاماده‌یی وپێخوشیی بوونی
خۆمان بۆ په‌یوه‌ست بوون به رێكخراوه
ئازادیخواز‌و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌به‌كانی
سه‌راسه‌ری جیهان راده‌گه‌یه‌نین وخه‌باتی
جه‌ماوه‌ری ورێكخراوه‌یی وهاریكاری وهاوده‌نگی
ژنانی سه‌راسه‌ری جیهان به باشترین
وگونجاوترین وخێراترین رێگای گه‌یشتن به
ئازادی ورزگاری ژنان ده‌زانین.
ئه‌گه‌رچی 8ی مارسی ئه‌مساڵ سه ده یک به سه‌ر
په‌سه‌ند كردن وبه‌ره‌سمیه‌ت ناسینی ئه‌م
رۆژه وه‌ك روژی جیهانی ژن تێده په‌رێت
به‌لام كه‌مته‌رخه‌می وبایه‌خ نه‌دان
سه‌باره‌ت به‌م رۆژه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی
دانیشتووانی كۆمه‌ڵگای ئینسانیه‌وه كه
رۆژێكی پیرۆز‌و مه‌زنه و به‌رهه‌می خه‌بات
وتێكۆشانی هه‌زاران ژنی رێبه‌رو ئازادخوازی
گیانبه‌خت كردووی جیهانه له زۆرینه‌ی
وولاتانی دنیا هیچ چه‌شنه یارمه‌تی
وئاسانكارییه‌كی حكوومه‌تی بۆ به‌ڕێوه چوونی
مه‌راسیماتی ئه‌م رۆژه ناكرێت به‌ڵكوو
مه‌راسیماتی خه‌ڵكیش ده‌خرێته ژێر چاودێری
وئاست ته‌نگی یاسایی یه‌وه وهه‌ڵسووڕاوانی
مافی ژنان به هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن وبێ حورمه‌تی
پێكردن له به‌ڕێوه بردنی مه‌راسیماتی رۆژی
جیهانی ژن
دوورده‌خه‌نه‌وه.
ئێمه كه رێكخراوه‌یه‌كی ناحكوومی وته‌نیا
له پشتیوانی خه‌ڵك وباوه‌ڕ به‌خۆبوونی
ئه‌ندامانی چالاك وهه‌ڵسووڕاوی
رێكخراوه‌كه‌مان كه‌ڵك وه‌رده‌گرین به
پێچه‌وانه‌ی حه‌ز وخواستی خۆمان
وئاماده‌كارییه‌كی به‌رچاو بۆ به‌رێوه‌بردنی
مه‌راسمێكی گه‌وره وشكۆداری رێزگرتن له 8ی
مارس رۆژی جیهانی ژن ڕاشكاوانه
ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ته‌نیا وته‌نیا به هۆی
نه‌دانی ئیزنی یاسایی وپێشگرتنی حكوومه‌تی
وبیانووی ئه‌منییه‌تی ناتوانین به شێوه‌یه‌كی
گشتی وهاوكات وهاوده‌نگ له گه‌ڵ ژنانی
سه‌راسه‌ری جیهان رێز له‌م رۆژه پیرۆزه
ومێژوویی یه بگرین. لێره‌و سه‌رجه‌م ژنان
وپیاوانی ئازادیخواز بۆ به‌رێوه بردنی
مه‌راسیمی گه‌وره‌ترو شكۆدارتر له رابردوو
بانگهێشت ده‌كه‌ین.
جارێكی‌تر پیرۆز بێت 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن.
رێكخراوه‌ی ناحكوومی ژنانی مه‌ریوان مانگی
مارسی 2009ی زایینی
|