|
هەشتی مارس و پرسی ژن
عەلی ئاشناگەر
پرسی ستەم لە سەر ژنان لەو پرسە کۆمەڵایەتیانەیە کە لە لایەن زۆر کەس و
ڕێکخراو و حیزبەوە کەوتۆتە بەر باس و لێ‌کۆڵینەوە. ئەم باس و
لێ‌کۆڵینەوەش هەر وەک ستەم لەسەر ژنان هەربەردەوامە!
هەر چەند تا گەیشتن بە بەرابەری تەواو نیوان ژن و پییاو ڕێگایەکی دور و
درێژ و پڕ لە بەر هەڵەستمان لە بەر پێ‌دایە. هەرچەند گەیشتن بەم
ئامانجە پێویستی بە تێکۆشانێکی بێ‌پچڕانەوە و بەردەوامە. بەڵام هەشتی
مارس بیانویەکە کە ئەم پرسە زۆرتر بخرێتە بەر باس و لێ‌کۆڵینەوە. بۆ
ئەم مەبەستە ڕێگای چارەی جۆراوجۆر، لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە هاتۆتە
ئاراوە. هەروەها کردەوەی جۆراوجۆریش ئەنجام‌دراوە. ئەم کردەوە و ڕاو بۆ
چونە چۆراوجۆرانە لەوانەیە هەرکامیان بەشێک لە ڕاستیەکان دەرخەن .پێ
داگرتن لە سەر هەر کام لەو ڕێگا چارانە وەک تەنیا ڕێگای چارەسەر کردنی
پرسی ژن هەڵەیە و بە لاڕێماندادەبا! بەڵام ئەمەش بەو مانایە نییە کە
هەمو لە یەک ڕادەدابن هاوتابن! بەشێک لەم وڵامانە و چارەسەرانە
لەوانەیە هەڵگری بەشێکی زۆرکەم لە ڕاستیەکان بن و بە پێچەوانەش هیندێک
لە چارەسەرەکان هەڵگری بەشێکی زۆر لە ڕاستیەکان! مەبەست لەم پێشەکیە
ئەوەبو کە بڵێم بۆ چونی ڕەهاگەرایانە (موتڵەق‌گەرایانە) لەسەر پرسی ژن
هەڵەیە و بەلاڕێماندادەبات!
مرۆڤ بونەوەرێکی فرەلایەنە. بە پێچەوانەی شتەکان کە تەنیا سێ لایەنیان
هەیە و بە ئاسانی دەکرێ بیان پێوی. یا کو بە دڵنیاییەوە بڵەی کە
تێکەڵبونی فلان ماددە دەگەڵ فڵان ماددە ئاکامەکەی دەبێتە چی! بۆ نمونە
1
ئەتۆمی هیدڕوژن لەگەڵ
2
ئەتۆمی ئوکسیژێن تێکەڵبن ئاکامەکەی دەبێتە ئاو. بەلام بەم دڵنیاییەوە
ناکرێ دژە کردەوەی (عکس العمل) تاقە دو مرۆڤ لە بەرامبەر کردەوەیەکدا
پێش‌بینی بکرێت!
یەکیک لەم بۆچونانەی کە یەک لە لایەنە تەماشای پرسی ژن دەکات ئەم
بۆچونەیە کە دەڵێ ستەم لە سەر ژنان ستەمێکی چینایەتیە. خاوەنی ئەم بۆ
چونە پێی وایە کە بە چەسپاندنی وشەی چینایەتی بە پرسی ژنەوە ئەوە بواری
شۆڕشگێڕانەی پرسەکه‌ی زییاد کردوه! پێی وایە ستەم لە سەر ژن تەنیا
ژنانی چینی کرێکار دەگرێتەبەر و ژنانی کە ئەوە مافی هاوتایان لەگەڵ
پیاواندا وەرگرتووە! یاکو پێیان وایە ژنێک ئەگەر کرێکار نەبێ و ستەمی
لێ بکرێ گرێنگ نییە! ئێوە سرنج بدەنە دو ژن، یەکیان ژنی شای عەرەبستان
و ئەوی‌کەیان ژنی شای سوید، ئایا ئەم دووە بەقەد یه‌ک ئازادن؟! کە وابو
ستەم لەسەرژنان ته‌نیا به هۆی ژن بونیانه‌وه‌یه! له‌وانه‌شه ژنێک
کرێکاریش بێت که له‌و حاڵه‌ته‌دا ژنه‌که دو سته‌می لێ‌ده‌کرێ. یاکو
ژنێک کرێکاریش بێت و کوردیش بێت ئینجا ژنه‌که له سێ لاوه یانی هه‌م
سته‌می جنسی هه‌م سته‌می چینایه‌تی و هه‌م سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی لێ
ده‌کرێ! سرنج بده‌نه نمونه‌یه‌ک، کۆمه‌ڵێک مرۆڤ وه‌ک پیاو، ژن، لاو،
پیر، کرێکار، کارمه‌ند، دوکاندار و ... له ریزی (سه‌فی) ئوتوبوسدا
ڕاوه‌ستاون، ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای جیاوازیه‌کی که هه‌یانه له یه‌ک
شت‌دا هاوبه‌شن: هه‌مو له سه‌فدا چاوه‌ڕوانی ئوتوبوسن! ژنانیش هه‌مویان
سه‌ره‌ڕای جیاوازی چینایه‌تی و ... هه‌مویان ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
که ژنن سته‌میان لێ‌ده‌کرێ هه‌مو له‌و خاڵه‌داهاوبه‌شن! به‌ڵام ئه‌وه
ڕوون و ئاشکرایه هه‌مو به یه‌ک ئه‌ندازه سته‌میان لێ ناکرێ! که‌م و
زۆری ئه‌م سته‌مه به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕاده‌ی پێشکه‌وتویی
کۆمه‌ڵگاکه و خه‌بات و ده‌سکه‌وتی ڕێبوارانی بواری ئازادی
ومرۆڤایه‌تی! سته‌م له ژن له دو بواردا ده‌کرێ، یه‌که‌میان سته‌می
قانونی و یاسایی وه‌ک قانونه دژه ژنی کۆماری ئیسلامی ئێران. دوهه‌م
سته‌می فه‌رهه‌نگی و نه‌ریتی! بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه له له گه‌ڵ
هه‌رکام له‌و سته‌مانه، شێوازی جیاواز پێویسته!
هیندێک که‌س لایان وایه که مافی به‌رامبه‌ری ژن و پیاو له‌وه‌دایه
که هه‌رچی پیاو توانی بیکا ژنیش ده‌بێ ئه‌نجامی بدا، ئه‌وکاته
هاوسانی به‌دی دێ! ئه‌م بۆچونه بۆچونێکی هه‌ڵه‌یه چونکه سرنج
ناداته جێاوازیه‌کانی مرۆڤ! له لایه‌ک هه‌مو مرۆڤێک له‌گه‌ڵ هه‌مو
مرۆڤێک جیاوازی هه‌یه، له لایه‌کی‌تر هه‌مو مرۆڤه‌کان خاڵی
هاوبه‌شیشیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌ر کام له‌ولایه‌نانه یانی
جیاوازی و هاوبه‌شیه‌کان له به‌ر چاو نه‌گیرێن، ئه‌و مرۆڤ له
هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانیدا توشی لا ڕێ ده‌بێت و هه‌ڵه ده‌کات! مافی
یه‌کسانی ژن و پیاو یانی ئه‌وه‌ی که ژن‌و پیاو له باری
مرۆڤایه‌تیه‌وه هاوسان بن! له‌باری قانونیه‌وه هاوسان بن، له‌باری
فه‌رهه‌نگیه‌وه هاوسان بن. یانی چی‌تر وشه‌ی ژن وه‌ک وشه‌یه‌کی سوک
به کار نه‌یه‌ت! وشه‌ی پیاویش و پیاوانه و مه‌ردانه ئه‌و باره
مه‌زنانه‌ی نه‌مێنێت!
|