|
وته‌ی ڕۆژ
2009-03-04
خۆكوژی ژنان و هۆكاره‌كان
هه‌شتی مارس به‌ڕیۆه‌یه و له كاتێكدا كه ژنانی جیهان خه‌ریكی
خۆرێكخستن و خۆئاماده‌كردن بۆ پێشوازی له‌م رۆژه جیهانییه‌ن، ژنانی
كوردستان به ئاگربه‌ردان له جه‌سته و خۆكوژی به‌ره‌وپیری ئه‌م رۆژه
ده‌چن. هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له‌مه‌ڕ خۆكوژی
ژنان له كوردستان جیگه‌ی نیگه‌رانین و به‌رده‌وامی ئه‌م بابه‌ته
ده‌ڕوات كه وه‌ك قه‌یرانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، خۆی پێناسه بكات. بۆ وێنه
له تازه‌ترین هه‌واڵ له‌مباره‌وه، رۆژی
10ی
ره‌شه‌ممه له ئاوایی گوێزڵێی بانه كچێكی لاو به ناوی مه‌عسومه‌ی
حه‌سه‌نی خۆی ده‌سووتێنێت و دوو رۆژ دواتر به‌هۆی كاریبوونی
برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. وته‌ی ئه‌مجاره راسته‌وخۆ
ئه‌پرژێته سه‌ر ئه‌م باسه و به‌شیۆه‌یه‌كی كورت هۆكاره‌كانی
ده‌ستبردن بۆ ئه‌م كاره‌ساته لێكده‌داته‌وه.
ڕاسته خۆكوژی دیارده‌یه‌كی نوێ نییه یان تایبه‌ت به
كۆمه‌ڵگایه‌كی تایبه‌ت نییه به‌ڵكو ده‌كرێت به هۆی هه‌ندێك
هۆكاری تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌م دیارده زیاتر وله
شوێنێكی‌تری دونیادا كه‌متر بێت كه ئه‌مانه هه‌مووی
هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه بۆ هۆكاره‌كانی خۆ كوژی كه چه‌نده ئه‌و
هۆكارانه له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا بوونیان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی كه بۆ چی ژنانی كۆمه‌ڵگای ئێمه زۆرتر له شوێنه‌كانی تر
په‌نا بۆ خۆكوژی ده‌به‌ن وبۆ رزگار كردنی خۆیان له‌و بار‌و دۆخه‌ی
به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه، هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و راستیه‌ی
كه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هۆكاره‌كانی نائۆمێد كردنی ژنان
زۆرترن وئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه رێگا خۆشكه‌رن بۆ خۆكوژی زه‌ق و
به‌ر چاو ترن.
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ باس له هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كی خۆكوژی ژنان له
كۆمه‌ڵگای كوردستان بكه‌ین ده‌توانین ئاماژه به‌چه‌ندین هۆكار بكه‌ین.
بێبه‌شكردنی ژنان له دیاری كردنی چاره نووسی خۆیان، توند‌و تیژی
بنه ماڵه‌كان، فه‌رهه‌نگی كۆنی زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگا،
ده‌سه‌ڵاتی دژه ژنی كۆماری ئیسلامی و له خواره‌وه بوونی ئاستی
تێگه‌یشتن بۆ به‌رنگاری له‌گه‌ل گرفته‌كان له هۆكاره
سه‌ركییه‌كانی خۆكوژی ژنان له كوردستان و به گشتی له ئێرانن.
ژنان له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هێشتاكه وه‌كو ئامراز چاویان لێ
ده‌كرێت، ئه‌مرۆ گه‌ر چی ره‌وتی گۆڕانه‌كان به‌ره‌و باشی
ده‌ڕۆن به‌ڵام ئه‌و ئاڵوگۆرانه زۆر به شێنه‌یی ده‌ڕۆنه
پێشه‌وه. ژنان وه‌ك پێداویستی پیاوان و وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌ك
چاویان لێ ده‌كرێت، له‌م روانگه‌یه‌وه ژنان له خۆیاندا
بوونێكیان نییه، لاشه‌ی زیندویان ئامرازێكه بۆ خۆشگوزه‌رانی و
رابواردنی پیاوان، كه‌واته پیاوی هه‌ڵگری ئه‌م بیرۆكه‌یه، ژن
هه‌ر وه‌ك هه‌موو كه‌ره‌سه خزمه‌ت گوزارییه‌كان كه له
خزمه‌تیدایه، چاو لێ ده‌كات و له روی خواست وئیراده‌ی خۆیه‌وه
چاره‌نووسی ژن دیاری ده‌كات. شوو به‌كێ بكات، كێی خۆش بوێت، قینی له
كێ بێت، چۆن ولامی خواسته ده‌روونییه‌كانی خۆی بداته‌وه،
له‌گه‌ل كێ هه‌ڵسووكه‌وت بكات، كه‌ی له‌ماڵ بێته ده‌ره‌وه و
تا كه‌ی له‌ماڵ بمێنێته‌وه، تاكه‌ی بخوێنێت و له قوتابخانه
بێت، بۆ كوێ سه‌فه‌ر كات و بۆ كوێ سه‌فه‌ر نه‌كات، واته پیاوی
هه‌ڵگری ئه‌و بیره‌یه و بۆی دیاری ده‌كات كێی بوێت و كێی نه‌وێت،
چۆن ژیان بكات وچۆن بمێنێته‌وه، كه واته ژن له سه‌ر ژیانی
خۆی مافی هیچ جۆره بڕیاردانێكی نییه.
زۆر جار ژن وه‌ك مرۆڤێكی ته‌نیا، له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا خۆی له
گه‌ڵ چوار چێوه‌ی سه‌خت ودژواری پیاوسالاریدا ده‌گونجێنێت و زۆر
جاریش له به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی له‌و ئازارانه بشارێته‌وه، رێگای خۆ
كوژی هه‌ڵده‌بژێرێت.
ژنی قوربانی جاری وا هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی خۆش
ویستووه، یان كه‌سێكی خۆش نه‌ویستووه یان به جۆرێك
ویستوویه‌تی چاره‌نووسی ژیانی خۆی دیاری بكات وله كۆمه‌ڵگادا
بتوانێت وه‌ك ئینسانێك هه‌ڵسووكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت، ده‌كه‌وێته
ژێر گوشاره‌وه و دواتر توشی نائومێدی ده‌بێت و
2
رێگا زیاتر له سه‌ر رێگای خۆیدا نابینێته‌وه، یان ده‌بێت
ته‌سلیمی خواستی پیاو بێت، یان ده‌بێت له سه‌ر خواستی خۆی بڕوات،
ئه‌و كاته‌یه كه له سه‌ر خواستی خۆی ده‌روات، و له‌ناچاریدا
كۆتایی هێنان به ژیان هه‌ڵ ده‌بژێرێت تا ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی
خواستێكی ناره‌وا بێت.
به‌شێكی گه‌وره‌ی دیارده‌ی خۆ كوژی ژنان هۆكاره‌كه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناله‌بار بوونی بار‌و دۆخی ژیانی ژنان له ناو
ماڵ و ئه‌و توند‌و تیژیانه‌ی كه وا له ناو ماڵدا دژ به ژنان
ئه‌نجام ده‌درێت. توندوتیژی دژ به ژنان یه‌كێك له‌و هۆكار
وفاكته‌ره سه‌ره‌كییانه‌یه كه هانده‌ر وپاڵ پێوه‌نه‌ری
ژنانه كه ده‌ست بده‌نه خۆكوژی.
ئه‌م ئازار وئه‌شكه‌نجه ده‌روونی وجه‌سته‌ییانه له كاتی
به‌رده‌وام بونیاندا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنی ئازار دیت‌و
ورده ورده بۆ درێژه دان به ژیان و داهاتووی له ژیاندا، تووشی
نائومێدی و بێ ئاسۆیی ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر له وڵاتانی پێشكه‌وتووی سه‌نعه‌تی گه‌شه‌كردوو ژنان
تاراده‌یه‌ك مافه‌كان و ئازادیه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كاندا
سه‌پاندووه، كه‌چی له حاكمییه‌تی حوكمه‌تگه‌لێكی دواكه‌وتووی وه‌ك
كۆماری ئیسلامی ، جیا له توندوتیژییه‌ك كه له كۆمه‌ڵگاو بنه‌ماڵه‌دا
له دژی ژنان به‌رێوه ده‌چێ، خودی حوكمه‌تیش توندترین وبێ
به‌زه‌یانه‌ترین توندوتیژییه‌كانی جیسمی وروحی له دژی ژنان به
كاردێنێ و هه‌موو یاساكانی ده‌سه‌ڵات له ئاراسته‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیستمی پیاوسالار په‌سند و پراكتیزه ده‌كات.
له كۆتاییدا پیۆیسته بۆ جارێكی‌تر له‌سه‌ر ئه‌م ره‌سته دووپاتكراوه
پێداگری بكرێته‌وه كه راده‌ی پێشكه‌وتنی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به
راده‌ی گه‌شه و ده‌سته‌به‌ربوونی مافه‌كانی ژنانه‌وه
به‌ستراوه‌ته‌وه و هه‌وڵدان بۆ باشتركردنی ژیانی ژنانی كۆمه‌ڵگا ئه‌رك
و به‌رپرسیاریه‌تی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه.
|