|
8ی
مارس رۆژی جێژنی نێونه‌ته‌وه‌ئی ژنان پیرۆز بێت
8ی
مارسی سالی
1857
ژنانی کرێکاری کارگه‌ی ڕستن و چنین (نه‌ساج) له‌شاری نیۆیۆرکی ولاته
یه‌کگرتوه‌کانی آ‌مریکا بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به
وه‌رگرتنی حه‌ق ده‌سی که‌م و ساعه‌ت کاری زۆرخۆپیشاندانیکیان له‌م
شاره رێکخست و شه‌قامه‌کانیان کرده شانۆێک له خه‌بات و ئێعتراز.
ئه‌م خۆپیشاندانه ئارامه درایه به‌رهێرشی پۆلیس و بوو به هۆی
کۆژران، بریندار بوون و گیرانی جه‌ماوه‌رێک له خۆپیشانده‌ره‌کان.
قورسایی و گرینگی ئه‌م بزووتنه‌یه کاریگه‌ری زۆری کرده سه‌رخه‌باتی
کرێکاران و بزووتنه‌وه‌ی سوسیالیستی ئامریکا، به چه‌شنێک که کرێکاران
و سوسیالیسته‌کانی ئامریکا هه‌موو ساڵیک له ئاخرین یه‌کشه‌ممه‌ی مانگی
فوریه دا کۆده‌بوونه‌وه و رێزیان له‌م یاده مه‌زنه ده‌گرت. له
سالی
1909ی
زائینی، له کۆنگره‌ی ئه‌نترناسیونال دا که له کۆپنهاک به‌ریوه چوو،
له لایه‌ن کلارازتکین، ژنه شۆرشگێر‌و سوسیالیستی ئالمانیه‌و
پیشنیارکراکه 8ی مارس، وه‌کورۆژی جیهانی هاوخه‌باتی ژنانی دۆنیا به
ره‌سمی بناسرێت. ئه‌م پێشنیاره به پیشوازیکی زۆر گه‌وره‌وه روبه‌روو
بوو و په‌سه‌ندکرا. له‌و رۆژه‌وه تاکو ئیستا، هه‌موژنانی ئازادیخواز‌و
لایه‌نگیرانی به‌رابه‌ری ئینسان، نیهاد و رێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ئی و
پێشکه‌وتووخوازه‌کان له دۆنیادا رێز له‌م رۆژه ده‌گرن. ئێستا
8ی
مارس بوه‌ته هێما و ره‌مزی یه‌کگرتووئی و هاوخه‌باتی هه‌مووجۆر
شێوازێکی هه‌لاواردنی جنسی و ره‌گه‌زی.
ئه‌مساڵ له بارودۆخێکی تایبه‌تیدا به‌ره‌و پیرائی
8ی
مارس ده‌چین. کۆردستانی رۆژهه‌لات زیاتر له هه‌موو کاتێک که‌وتوه‌ته
ژێر زه‌بری دڕندانه و زۆلمی بێ سنووری حکومه‌تی ئیسلامی ئیرانه‌وه.
زۆریک له چالاکان و هه‌لسووڕاوانی خه‌باتی فمنیستی، کرێکاری و
بزوتنه‌وه‌ی خۆێندکاران له به‌ندیخانه‌کانی ڕژیمدا ده‌سبه‌سه‌رن.
کۆردستان گه‌مارۆێ نیزامی دراوه وده‌نگه‌کان له هه‌موو کاتێک زیاتر
کپ کراون، به‌لام خواستی به‌رابه‌ری و ئازادیخوازانه، عه‌مه‌لی
یه‌کگرتووانه و ده‌نگی دادپه‌روه‌ری یه‌کسانی زیاتر له‌هه‌موو کاتێک
به‌رز ودلێره. بزوتنه‌وه‌ێ ژنانی کۆرد له کۆردستانی رۆژهه‌لات له
هه‌مو کاتێک له مێژووی
30
سالی رابۆردوودا وره‌ی به‌رزترو یه‌کگرتووتره. جووڵانه‌وه‌ی ژنان رۆژ
به ڕۆژ روو له په‌ره‌سه‌ندنه وژنانی لێهاتوو و هه‌ڵسووراوی چه‌پ له
به‌رامبه‌ر ڕژیمی ئیسلامی‌دا چۆکیان دانه‌داوه. دیاره له‌م ریگایه‌دا
ژنانی خه‌باتکار و قاره‌مان له زیندان کراون و که‌وتوونه‌ته ژێر
دڕندانه‌ترین شێوه‌کانی ئازار وئه‌شکه‌نجه و ته‌نانه‌ت گیانیشیان له
ده‌ست داوه، به‌لام ئه‌و خه‌باته هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و
به‌رده‌وامه.
سالهایه که ژنی کۆرد
8ی
مارس رێز لێ ده‌گرن و به ده‌رفه‌تێکیشی ده‌زانن بۆ ده‌ربڕینی
ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ربه هه‌موو چه‌شنه زۆلمێکی جنسی،
نه‌ته‌وایه‌تی، چینایه‌تی وفه‌رهه‌نگی که به درێژائی ئه‌م
30
ساله به سه‌ریاندا داسه‌پاوه.
ئیمه هه‌موو چالاکان و هه‌ڵسوڕاوانی کۆمه‌له ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه
پاڵ هه‌مووئه‌و ده‌نگانه‌وه که له‌م ڕۆژانی سه‌خڵه‌ت وپڕ له
مه‌ترسیدا شه‌قام و کۆلانیان به پانائی کۆردستان کردوه‌ته مه‌یدانی
خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئیعترازی، و به ژن و پیاو، لاو و پیره‌وه
سه‌ره‌نجی دۆنیای ئه‌و په‌ری سنووره‌کانی کۆردستان و ئیرانیشیان بۆ
شانۆی پر له خه‌بات و شانازی خۆیان ڕاکێشاوه.
ژنانی به‌رابه‌ریخواز و چالاکانی خه‌باتی یه‌کسانی ئه‌م سالیش جاریکی
دیکه له‌گه‌ل ئیوه له ده‌رفه‌تی
8ی
مارس که‌لک وه‌رده‌گرین بۆ یه‌ک خستنی ده‌نگه‌کانمان و نۆی کردنه‌وه‌ی
هیواکانمان و خێرا کردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌کانمان به‌رو و ماڵی ئازادی و
سه‌رکه‌وتن.
سه‌رکه‌وتوو بێت خه‌باتی ژنان بۆ ئازادی و یه‌کسانی
ریکخراوی ژنانی کۆمه‌له
مارسی
2009
|