|
"نان و ئازادی"
هووشیار مه‌حموودی
ئێمه خه‌ڵكی مه‌ریوان
له سه‌ر سنوور ده‌ژین
سنووری ژیان
ده‌مانهه‌وێت بڵێین:
نه‌ك هه‌ر خۆمان، خاكه‌كه‌شمان
بێزی ده‌بێته‌وه له سنووره ده‌سكرده‌كان
که‌ڕ و کور
بۆ زیندووبوون پێویستمان هه‌یه به نان
نامانهه‌وێت ره‌ها بكرێین له سنووری مانونه‌مان.
ئێمه
له بێستانی ئه‌زموونه‌كان ده‌ستمان بۆ میووه‌ی
ســــــــوور نه‌برد
شینی بێ‌شینو
شیوه‌نمان ده‌سنیشان كرد
سه‌د مه‌خابن: ره‌شپوشانی تاریكستان
له پشتی چاویلكه‌ی سوور/ خوێنی به رق به‌سته‌ڵه‌كیان
كردووه به ناسكترین پرد،
بۆ پێوه‌ندی له گه‌ڵ باغ وبێستان.
وای له‌و رۆژه‌ی كه رۆحی سه‌ركه‌شی ئازاركان
حه‌زی سنووربڕی له گه‌ڵ‌ئازادی
جووتبوونی
لێ‌روواندین.
شه‌پۆلی سه‌مای شه‌ماڵی ئازادی
كه‌یلی كردین...!؟
چی عه‌قڵی تاریكه له رووناكی ئازادی‌دا
شه‌واره ده‌كات و باغیان لێده‌بێ به گركان.
وا سنووره ده‌سكرده‌كان
سنووری ژیان، نان، سنووری ئازادیه شه‌كه‌ته‌كه‌ی
كوردستان
جارێكی‌تر زرێبار ده‌كه‌نه‌وه به لانه‌كه‌ی له‌دایكبوونه‌وه‌ی فواد
رۆڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان.
تاریكپۆشان
چۆن دتوانن بخنكێنن فریشته‌ی حه‌زه‌كان
له كاتێدكا، له ماچی سنه‌وبه‌ری بالا
كردووی ئازادی‌دا وێنای ناكه‌ن.
وای له‌و رۆژه‌ی سه‌مای گشتی ته‌پڵی شه‌ڕ لێ‌بدا
وای له‌و رۆژه‌ی سه‌مفونیای مه‌حشه‌ری شۆرش قریشكه بكا
تاریكپۆشانی وه‌حووشستان له كازیوه‌ی به‌هارێكدا قڕپێ‌ده‌كا
|