|
بڕیاری له سێداره‌دانی به‌ڕێز حه‌بیبوڵا
له‌تیفی
به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
خۆیندكار و چالاكی مافی مرۆڤ حه‌بیبوڵا
له‌تیفی چاوه‌ڕوانی له سێداره‌دانه.
حه‌بیبوڵا له‌تیفی لاوێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵان
له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چالاكی
مافی مرۆڤه له كوردستان و وه‌ك هه‌ڵسوراوێكی
مه‌ده‌نی له چه‌ندین رێكخراوی مه‌ده‌نی وه‌ك
" چیا"، "شاهۆ"،" ژیانه‌وه" چالاكی
ئه‌كتیڤانه‌ی بووه.
له‌تیفی هه‌روه‌ها خۆیندكاری به‌شی یاسا"
حقوق" له زانكۆی ئیلامه و پتر له ساڵێكه
له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی
ئێرانه‌وه له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
پاش ساڵێك و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی فراوان، له
لایه‌ن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای
له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی ماویه‌كی درێژه
له هه‌مبه‌ر بیری ئازادیخوازی و مافی
یه‌كسانی له ئێران به گشتی و له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان به تایبه‌تی ده‌ستی به گرتن و
ئه‌شكه‌نجه كردن و له‌داردانی لاوانی كورد
كردوه.
له‌و رۆژه‌وه‌ی حه‌بیبوڵا له‌تیفی له لایه‌ن
هێزه‌كانی ئێرانه‌وه قۆڵبه‌ستكراوه له به‌ر
ئه‌شگه‌نجه‌كردنی زۆر ناوبراو تووشی خۆین
له‌به‌رچوونی گورچیله بووه و سه‌ری شكاوه و
ده‌مووچاووی بریندار بووه و و ته‌نانه‌ت
چه‌ند جارێك بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو ناچار
به‌دانپێدانان بكه‌ن له به‌رچاووی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌و زیندانیانه‌وه سوكایه‌تی
پێكراوه و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی و ده‌روونی
كراوه.
هه‌روه‌ك ئێستا ره‌وشی ته‌ندروستی حه‌بیبوڵا
له‌تیفی زۆر خراپه و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی
وه‌ك ئاسم بۆته‌وه و له زیندان له بارودۆخی
خراپ و ناله‌باردا هێشتویانه ته‌وه.
و ئه‌م زه‌خت و گوشار و سوكایه‌تی پێكردنانه
وه‌های كردوه كه له زینداندا رۆژه‌كان زۆر
به سه‌ختی بۆ حه‌بیبوڵا ده‌رباز ده‌بن.
ئه‌و تاوانانه‌ی كه له لایه‌ن دادگای
ئیسلامی ئێرانه‌وه روبه‌رِوی
حه‌بیبوڵا له‌تیفی بونه‌ته‌وه بریتیه له
:
1- هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی وڵات و
خستنه‌وه‌ی ترس له رێگای ته‌قینه‌وه له
شۆینی گشتیدا.
2- هاوكاری و چالاكی له‌ناو حیزب و رێكخستی
سیاسی كه له دژی كۆماری ئیسلامی له
كوردستانی ئێران چالاكی ده‌كه‌ن له به‌ر ئه‌و
ئه‌شكه‌نجه‌ی كه ئه‌وان له دژی حه‌بیبوڵا
له‌تیفی به كاریان هێناوه هه‌موو ئه‌و
تاوانانه به دور له راستی دێنه هه‌ژمار
كردن.
وێرای ئه‌وه‌ی پارێزه‌ران و كۆمه‌ڵێكی زۆر له
چالاكانی مافی مرۆڤ بڕیاری له سێداره‌دانی
حه‌بیبوڵا له‌تیفیان شه‌رمه‌زار كرد و
ناره‌زاییان پیشاندا دادگای كۆماری ئیسلامی
له شاری سنه بۆ جاری دوه‌م سزای له
سێداره‌دانی ئه‌ویان په‌سه‌ند كرد.
ئێمه‌ش له دژی بڕیاری له سێداره‌دانی
حه‌بیبوڵا له‌تیفی وه‌ك هه‌موو رێكخراوه
مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر له
كوردستان و جیهان به توندی كوشتنی هه‌موو
كه‌سێكی ئازادیخواز كه بۆ مافی مرۆڤ خه‌بات
ده‌كه‌ن شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین.
بێگومان ئێمه داخوازی پشتگیری له پێنی
نێوه‌نه‌ته‌وه‌ی و هه‌موو رێكخراوه
جیهانیه‌كان ده‌كه‌ین داوا له
ده‌سه‌لاتدارانی ئێران بكه‌ن كه له‌و
بڕیاره كه له دژی مرۆڤایه‌تیه، پاشه‌كشێ
بكه‌ن.
ناوه‌ندی پێنی كورد
2009.03.05
Navenda PENa Kurd
05.03.2009
تێبینی بۆ ئاگاداری ئێوه به‌ڕێزان
تا ئێستا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان:
A:
تا ئێستا به گشتی 8 چالاكی مه‌ده‌نی له
ئێران سزای له سێداره‌دانیان به سه‌ردا
سه‌پاوه؛
1.
عه‌دنان حه‌سه‌نپوور (رۆژنامه‌وان)
2.
هیوا بوتیمار (رۆژنامه‌وان و چالاكی مه‌ده‌نی)
3.
فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر (مامۆستا و چالاكی مافی
مرۆڤ و ئه‌كتیڤیستی مه‌ده‌نی)
4.
ئه‌نوه‌ر حسه‌ین په‌ناهی (مامۆستای خوێندنگه)
5.
فه‌رهاد وه‌كیلی (چالاكی مه‌ده‌نی)
6.
عه‌لی حه‌یده‌ریان (چالاكی مه‌ده‌نی)
7.
ئه‌رسه‌لان ئه‌ولیایی (چالاكی مه‌ده‌نی)
8.
حه‌بیبوڵا له‌تیفی (خوێندكار و چالاكی
مه‌ده‌نی)
B:
هه‌روه‌ها 4 چالاكی تری كورد سزای زیندانیان
به سه‌ردا سه‌پاوه.
1.
محه‌مه‌د سدیق كه‌بودوه‌ند (سه‌رۆكی رێكخراوی
مافی مرۆڤی كوردستان: سزای 11 ساڵ زیندان له
گه‌ڵ لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دا)
2.
هانا عه‌بدی (چالاكی بواری ژنان. 5 ساڵ به
لێدان و ئه‌شكه‌نجه ودورخستنه‌وه‌ی بۆ
ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا)
3.
زه‌ینه‌ب بایه‌زیدی (چالاكی مافی ژنان 4 ساڵ
زیندان له گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه و لێدان و
دورخستنه‌وه بۆ شاری زه‌نجان)
4.
فاتمه گوفتاری چالكی مافی ژنان 18 مانگ له
گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه و لێدان)
C:
ئه‌م كه‌سانه‌ش له زیندانی ئێراندان و
چاره‌نوسیان نادیاره:
1.
كاوه جه‌وانمه‌رد( رۆژنامه‌وان)
2.
یاسر گولی(خوێنكار و چالاكی مه‌ده‌نی)
3.
هه‌دایه‌ت غه‌زاڵی(خوێندكار و چالاكی
مه‌ده‌نی)
4.
سه‌باح نه‌سیری(خوێندكار و چالاكی مه‌ده‌نی)
5.
روناك سه‌فار زاده( خوێندكار و چالاكی مافی
ژنان)
6.
مه‌سعود كوردپور( رۆژنامه‌وان و چالاكی مافی
مرۆڤ)
7.
كامه‌ران عه‌لایی(پزیشك)
8.
ئاره‌ش عه‌لایی(پزیشك)
|