|
کۆمه‌ڵه شێعری "کــــــال" له
ئاوات قوره‌یشی
(کوردی و فارسی)
samran_60@yahoo.com
دیداری زیندانی
هاتی بۆ لام,
ئه‌وه‌نده‌ی لپی ده‌ست نان بێنه بۆم
بۆ تابلۆی ناو سلوله‌كه‌م
جاڕی زێڕینی به‌رده‌م باخی سه‌وزی تییا ببینم.
ئه‌گه‌ر هاتی تاكه په‌ڕێكم بۆ بێنه‌وه
بینێمه ژێرسه‌رم خه‌ونی فڕین ببینمه‌وه.
ده‌نكێك ترێی ره‌شی قه‌تران
یادی شه‌راب بژیێنمه‌وه.
كه هاتی,
ئه‌وه‌نده‌ی
مشتێ ده‌نگی چۆله‌كه بكه گیرفانت
بیپڕژێنمه ژوره‌كه‌مدا
یه‌كه‌م جریوه‌ی به‌یانیان بیر بێنمه‌وه.
یه‌ك دو سرته ده‌نگی خۆڕه بچرپێنه به گوێچكه‌مدا
بۆنی ماسیش هه‌ڵیمژم
یادی مه‌له له روباری فێنكی هاوین ده‌س خه‌مه‌وه.
چاوان پڕكه له تاو ئینجا وه‌ره
بابیبینم له چاوانتا
هه‌تاوم قه‌ت له بیرناچێ,جارێكی‌تر بیبینمه‌وه.
ئه‌گه‌ر هاتی دوسێ ده‌نك لمی گه‌رم له یاد نه‌كه‌ی
بابیخه‌مه سه‌ر زمانم
تامی ده‌ریا بچێژمه‌وه.
بزه‌یه‌ك له لێواری لێوێك بێنه
با ماچی كه‌م،جارێكی تر گیان گرمه‌وه,
چه‌ن نۆتێكیش سرود بێنه له به‌ر خۆوه بیڵێمه‌وه.
قه‌ڵه‌م شه‌معیش بیرت نه‌چێ
چۆن ده‌مهه‌وێ
كچێكی جووان له گه‌ڵ كۆتر له سه‌ر دیوار بكێشمه‌وه.
****
دایكی گۆڵستان
تۆ وه‌رزێری گوڵستانی ئه‌وینی
گوڵی ناسك و سورت هه‌یه
هاوینی بێ گه‌لاوێژی
له ئاودێران قه‌ت ناكه‌وی
تۆ روباری ورشه‌مه‌ندی له به‌زه‌یی
عه‌كسی ئاسمان له‌تۆ دیاره
قه‌ت له مۆسیقا ناكه‌وی
سه‌رچاوه‌ی هه‌ست
شێعریش به تۆ خۆی ئه‌نوێنێ
شاعیر هه‌مو قه‌رزاری تۆن
قه‌ت قه‌ت له ئاواز ناكه‌وی
ده‌ستی گه‌رمی نه‌وازشی
هه‌مو سه‌رێك پێت قه‌رزاره
قه‌ت له به‌خشین ناكه‌وی
كانگای رازی
فریشته‌كان لاره‌ملتن
له پێكه‌نینیش ناكه‌وی
ئامێزێكی رۆح په‌روه‌ری
سێحرێكی راسته‌قینه‌ی تۆ
هه‌رگیز له راستی ناكه‌وی
تاكه شه‌می راسته‌قینه
گڕان له تۆ فێر بو شه‌میش
سوتان پیشه‌ی ته‌نیاییته
قه‌ت له سوتانیش ناكه‌وی
به خه‌به‌ری به‌یانیانی ماڵ ئاوایی
جاده‌ی دۆنیا شه‌رمه‌زارتن
له ئینتزار قه‌ت ناكه‌وی
مامۆستای ده‌رسی لێبۆردن
بڕوامه‌ندی و خه‌تابار نی
مۆڵه‌ت لای تۆ فراوانه
له لێ بۆردن قه‌ت ناكه‌وی
ئاواڵی مانگ و ئه‌ستێره
له گه‌ڵ هه‌تاو داده‌باری
خۆرێكی نه‌رمی ئه‌به‌دی
په‌نجه‌ره‌كان قه‌رزاری تۆن
له روناكی قه‌ت ناكه‌وی
خاوه‌نی فرمێسكی تۆ دایه
خوای ئاشتی و شه‌ڕ پێت قه‌رزارن
قه‌تیش له به‌خشین ناكه‌وی
تۆ دڵداری به‌هاریتو بۆ ئازادی مه‌لان ده‌ژی
عادڵترین دابه‌شكه‌ری
یه‌كسانی یه‌كه‌م ده‌رست بو
یاساش هه‌مو قه‌رزاری تۆن
له داد سه‌ندن قه‌ت ناكه‌وی
مێرگی كه‌سكی فێنك
رۆحی تاڤگه‌ی
ژه‌نیاری سازی ره‌حمی تۆ
داستانێكی له ئینسان بون
له وتنه‌وه قه‌ت ناكه‌وی
****
كه تۆ.
كه تۆ بێیته‌وه منیش له گۆڕ دێمه ده‌رێ,
له به‌ر باران خۆم ته‌ڕ ده‌كه‌م
له به‌ر هه‌تاو وشك ئه‌بمه‌وه
له باخچه‌وان گۆڵ ده‌رفێنم و
به شوێن نه‌سیم
جێگای ئه‌تۆ ئه‌دۆزمه‌وه
كاغه‌ز كاغه‌ز حه‌رفی دڵم بۆ تۆی جووان ئه‌گێرمه‌وه,
ده‌ستی نه‌رمت له ده‌ست وه‌رده‌م
خه‌مان چیتر نامگرنه‌وه
گۆریش ئیتر نامگاته‌وه
جارێكی كه نامرمه‌وه
له گۆمی هێدی چاوانتا
دیسان من خۆم ئه‌بینمه‌وه
خه‌ڵكی شاریش هه‌رچی ده‌ڵێن
به دو قسه‌ت چاك ئه‌بمه‌وه
****
بۆ به‌ندییه‌كی قاره‌مان
ئه‌وه پاڵه‌وانی كام چیرۆكی مناڵانی روش و قۆشمه‌ی گه‌ڕه‌كه
هه‌ژاره‌كانی شاره؟
چاره‌نوسی عاشقێنی خه‌ت و خاڵی كام كچه پارشای لێ روداوه؟
لێوی كیژۆڵه‌ی كێی گه‌زیوه؟
ده‌ست و پێوه‌نی كام تاوانه بۆ كوێی ده‌به‌ن وا به شه‌پۆلی چه‌پڵه‌ی
دیل و یه‌خسیران به‌رێی ده‌كه‌ن
ئاسمان به كام هه‌وری چڵكن تریفه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره گه‌شه‌ت بۆ
ده‌شاررێته‌وه؟
كێ گڕوو بڵێسه‌ی ئه‌م ئاگره‌ی بۆ ده‌كوژێته‌وه؟
ویژادانی تۆپیوه ئه‌و جه‌لاده‌ی له‌م به‌ندییه نه‌كشێته‌وه.
****
كۆچ بۆ مه‌رگی كاك ئه‌ییوبی ئه‌مینی له تۆركییه
گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیستا
له كۆڵانه چۆڵه‌كانی ئه‌م نیوه‌شه‌وه‌دا
له گه‌ڵ لوره‌ی نه‌گبه‌تی خۆف و سڕسڕی با
هه‌نگاو هه‌نگاو جه‌رگی ئه‌م شاره به ته‌ماچووه ده‌گه‌ڕێ
رۆحی لانه‌وازی ژه‌نیاری چیرۆك
چیرۆكی بێ دیرۆك
چیرۆكی كۆچی ئه‌و مه‌لانه‌ی په‌ڕه‌وازه بون
له به‌هاری خۆیاندا
به‌ره‌و پاییزی وڵاتی ون بون
گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئیستا
به لاوازی و به شه‌رمه‌وه دانه دانه حه‌زه هه‌ڵوه‌ریوه‌كانی
دوپات ئه‌كاته‌وه
جگه‌ره‌یه‌ك به ده‌سته‌وه له سوچێكی تاریكی كۆڵانی پڕبیره‌وه‌ری
لاوی‌دا
چیرۆكێكی تاڵه
ژه‌نیاری شه‌رمێون ده‌سته‌كانی بۆ ژه‌نینی ساز نه‌مێنێ
په‌نجه‌كانی نه‌مێنێ ته‌نانه‌ت ئاڵقه‌رێزی ده‌رگا بله‌رێنێ
سه‌مفۆنی ده‌نگی دایكی ئینتزار وه‌دنگ بێنێ
چیرۆكێكی تاڵه كه ژه‌نیاری چیرۆك نه‌مێنێ
****
گه‌ردونی گێژ
خه‌می من
خه‌مێكه وه‌ك
ئێواره‌یه‌كی دره‌نگی پاییز
به قه‌د جێ هێشتنی دایك
وه‌ك كۆتایی جه‌ژن.
خه‌مبارم ئه‌وه‌نده‌ی بۆتێك له زبڵدانێكی شاردا
به قه‌د كۆترێك له مستی مناڵێكی هاردا
وه‌ك به‌ندییه‌ك له ژورێكی سارددا
خه‌مێكی وه‌ك بۆنی مه‌یتی شۆراو
وه‌ك سێبه‌رێك داتگرێ
په‌ڵه‌چڵكێك به رۆخساره‌وه
به هه‌ر شه‌رابێك بیشۆی لا نه‌چێ
ده‌ردێك له چه‌شنی ده‌ردی لاڵ
له نه‌وعی لاوازی، وێڵی، ئاواره‌یی له شارێكی گه‌وره‌دا
به وه‌رزێكی سارد و دره‌نگێكی شه‌و
وه‌ك نه‌گه‌یشتن به كۆتایی شه‌قامێكی تاریك
هه‌ست كردن به گۆڕانێكی تاڵ
ده‌ردێكی ورد، كوشه‌نده وهێدی
له شلوقیدا، له حه‌ساری ترمیناڵه‌كان و له پلیكانی ئیداره و
دادگاكان دێ بۆ لات.
له قه‌ره‌باڵغی بازاردا كپ ژوره بچكۆله‌كه‌ی میشكت ده‌گرێ
وه‌ك چنگێكی تیژ له سنگتدا بسوڕێ
دڵت بگوشێ
كه سه‌رت داخستووه په‌نجه ره‌شه‌كانی قاچی خاوه‌نی ئه‌بینی
له ژانی گۆشینا كه سه‌ر هه‌ڵ ئه‌بڕی
چاوت به چاوه زه‌رده‌كانی ئه‌كه‌وێ
به ته‌وسه‌وه پێ ده‌كه‌نێ
نایناسی
بێ ئۆقره‌یی و نه‌حه‌سانه‌وه
ون بون و نه‌دۆزرانه‌وه
ده‌نگێك وه‌ك بانگی مزگه‌وت له دوره‌وه
وه‌ك ونبونی مناڵی وا له بڵیندگۆی مزگه‌وته‌وه ئه‌دۆزراینه‌وه
جا وا هه‌ست بكه نه‌دوزرابێتیه‌وه
ده‌نگێكه له كاتی به لاتا رۆیشتنی ئۆتوبوسێك مسافێر ده‌یبیستی
ده‌نگی لوره‌ی بای نیوه‌شه‌وی پاییز له قه‌ڵه‌شی ده‌لاقه‌یه‌كی شكاو
بێته ژورێكی تاریك و سارده‌وه
ده‌نگی سازێكی كۆنی سیخن دۆمێكی پیر بیژه‌نێ
مناڵی شارێك زمانی لێ ده‌رهێنن
له نوێندا گێنگل و تلانه‌وه
وه‌ك دڵنییا بی بیچووه مارێك له ژێر سه‌رینه‌كه‌ت بێ
خه‌ونی هاشه وپاشه
وه‌ك بالوكه له ئه‌نگۆستت هاتبێ
له ده‌ست دانه‌وه بكۆلێته‌وه
تێمیسكێكت له لێو هاتبێ له روماچ كردن بكزێته‌وه
برینێكی له ناو ده‌م بێ‌و خۆش هه‌ر نه‌بێته‌وه
سه‌فه‌رێكی سه‌رگه‌ردانی، بێ نیشانی
سواری تاكسیه‌ك بی ته‌نیا خه‌تی قه‌بران بچێ
شۆفیرێكی مۆته‌ی مات له سه‌ره خۆ په‌له‌ی نه‌بێ
له چوارڕێكان زۆر بووه‌ستێ، دوای هه‌موان رێ بكه‌وێ
وه‌ك ئه‌كته‌رێكی 24 كاتژمێری بێ
بڕابێته‌وه قه‌ت گریمه‌كه‌ی نه‌سڕێ
هه‌تا هه‌تایی نه‌بێته‌وه به خۆی
سه‌رگه‌ردانی شاره‌و شار بۆ هه‌توانێكی چكۆله
خۆلانه‌وه و باوه‌خۆلێ له ده‌وری خۆت
وه‌كو گه‌ردون
ته‌مه‌نێكه سه‌رقاڵه به گێژه‌خۆله
راسته ئه‌مه ده‌ردخانه‌یه‌كه سارد و تاریكه
ئه‌وه ئه‌و چاڵه‌یه نابێ سه‌ر شۆڕكه‌یته‌وه بۆی بڕوانی
درگایه‌كه به رووی دیوێكی خۆفناكه‌وه
نابێ بچی بیكه‌یته‌وه
ئیتر نه‌چی بیكه‌یته‌وه
****
بری
ناگه تو از اعماق تاریكی نورسان آ‌مدی
از دل شبی كه به خود میخرامید از سیاهی
بسان پریهای سبك تن بی آ‌زار
باتبسم های منحصر به فرشتگان معابد
وباحركات معمول در پرستشگاههای روشنی
تسكینیست سحر انگیز در نگاه‌هایت
وهیجانی چون از عیدی نوروز در خردسالی دارم
در كنارت
تو كودك وار معصوم وبیریایی
من جنگیده و خسته
نسیمی را با شعری از جنس فولاد میستایم
كه مینوازد خطوط موهای لغزان بر شانهایت
****
شهر شب
بر اسمان شهر
سالهاست ابر سیاه بزرگی سایه افكنده
پنجره‌ها مات،خانه ها نمور
عمریست كه كودكان داخل گاهواره قد نمیكشند
زنان و دختران
پشت درهای بسته و دیوارهای بلند
با پاهای سنگین
غمبار می‌رقصند با
رانهای گوشتالو و قگور بی تناسب با بازوانشان
غرق در گوشت و پی‌اند زانوانشان
بر شه‌ری که چندی سال است خورشید غایب است
همه چیز بو گرفته
حشرات خونی مکنده از جانانی بیرون می‌آیند
گربه‌های خاگی و دروغگو
در مغازه‌های قصابی
بر گوشت آهوی ژبخ شده پاسدارند
دسته شمشیرها در خاك پوسیده‌اند
ساعتها در صندوق خانه‌ها گندیده و این
چند جنگجوی پیرند كه زیبا مانده‌اند
هر روز چکمه‌های چرمی قرمزشان را برق می‌اندازند
آرام و صبور بربامهای یشان قدم می‌زنند
شبها از پنجره شان نور فانوس پیداست
صدای تك تك ساعت در اتاقهایشان جاریست
نگاههایشان مملو از ارامش قبل از طوفان
شانه‌هایش ستبر است
رفتارهایشان منتڤر و زیبا راز آلود
گویی که رازی دارند
همه می‌گویند قراری دارند
شكیبا سخن می‌گویند و می‌گویند
شب ماندنی نیست
گریزان است
شه‌رما از ازل
خانه فرشتگان است
|