به‌ هینانی ناوی ئاستافی ده‌توانن ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاو بکه‌نه‌وه‌!!!

بە بۆنەی نزیک بونەوەی هەڵبژاردنەکانی

پۆستی سەرۆک کۆماری لە ئێران

بەستەزمان

 

فەرهەنگی بەستەزمان

سەرۆک کۆمار: لە ئیران بەنی ئادەمێکی نێرینەیە کە ڕیشی هەیە (ئەگەر سمێڵیشی نەبێت قەیناکا). دەبێ بڕوای بە سێزدە ئیمام بێت! ئەم کەسە بە قسەکانی خۆی دەبێ خەڵک وە پێکەنین بخات و بە کردەوەکانیشی خەڵک وەگریان! بۆ هەڵبژاردران بۆ ئەم پۆستە لە حەفتا ملیۆن دەنگ تەنیا یەک دەنگی پێویستە، ئەویش دەنگی ڕابەرە!

دەنگدان: یانی خۆت بێدەنگ بی و کەسی کە قسەت بۆ بکا! جاری‌واشە بە زۆری دەنگت لێدەستێنن و تۆش بێدەنگ دەمێنیتەوە! کەسی واشە بە هۆی دەنگێک کە لێی‌دەبێتەوە کەسانی کە وە پێکەنین دەخات!

کاندیدای سەرۆک کۆماری: کەسێکە کە دەبێ بزانێ لەکاتی دەنگداندا وادەی وەها بدات کە خەڵک دەمیان پڕبێ لە ئاو، بەڵام دوای گەیشتن بەم پۆستە، قامک بۆ خەڵک ڕادێرێ!

پەتاتە: شتێکە کە دەنگی بۆ سەرۆک کۆماری پێ‌دەکڕن!

چاکسازی: وادەی سەر خەرمان!

چاکسازی: شتێکە کە هیندێک لە گەڵ ڕوخان لێیان تێکچووە! (چاکی مەکە تا خەراپی نەکەی)

سندوقی هەڵبژاردن: جەعبەیەکی جادوییە کە خامنەیی دەتوانێ لە کاتی هەڵبژاردندا هەرکەسێکی پیی خۆش‌بێ لیی وەدەر دەخا!

خۆ کاندید کردن: تێ‌پەڕ بوون لە هەزار خانی خامنەئی! (لە باتی حەوت خان!)

هەڵبژاردن: خامنەئی دەڵێ "هەر هی خۆمانە نایدەن بە بێگانە!"

ڕقەبەرایەتی هەڵبژاردن: شەڕێکی قورس لەناو کاندیدەکان. هیندێکیان بۆ ئەم مەبەستە لە پەتاتە کەڵک وەردەگرن و هیندێکیشیان لە نان و کاری خەلک! گۆڕەپانی ئەم شەڕەش میدانی زێڕینگەرانە!.

 

astafe_post@hotmail.com