|
وته‌ی ڕۆژ
2009-04-15
پڕوپاگه‌نده‌كانی پاڵێوراوانی سه‌رۆك كۆماری ئێران‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ك
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری خولی ده‌هه‌م له‌ئێران به‌ڕیۆه‌یه‌و
ده‌زگاكانی حاكمییه‌ت كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵه‌وه تا به‌شیۆازی جۆراوجۆر
بیروڕای خه‌ڵك بۆ لای ئه‌م بابه‌ته رابكێشن‌و له‌ئاكامدا خه‌ڵكێكی
زیاتر له‌سه‌ر سندوقه‌كان كۆبكه‌نه‌وه. ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه
لایه‌نه جیاوازه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌ر یه‌ك به‌شیۆازو تاكتیكی تایبه‌تی
خوێ، هاتوونه‌ته مه‌یدان‌و هه‌ر له‌ئێستاوه بانگه‌شه‌ی خه‌ڵك بۆ
به‌شداری كردن له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه
پاڵێوراوانیش كه‌وتوونه‌ته مشتومڕو هه‌ریه‌كه‌و به‌شیۆازێك هه‌وڵی
پاشه‌كشه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ری ده‌دات. له‌م پێناوه‌داو له‌تازه‌ترین
قسه‌كانی پاڵێوراوانی سه‌رۆك كۆماری خولی ده‌هه‌مدا باسی هه‌ندێك پرسی
جیاواز وه‌ك پرۆژه بۆ داهاتوو كراوه كه یه‌ك له‌وانه كۆكردنه‌وه‌ی
گه‌شته‌كانی ئیرشاده كه له‌ژێر ناوی "گه‌ڵاڵه‌ی بردنه سه‌ره‌وه‌ی
ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی" بوونه‌ته هۆی كێشه‌و گرفت بۆ شارۆمه‌ندانی
ئێرانی. ئه‌م قسه‌یه له‌لایه‌ن میرحسێن موسه‌وی‌و مێهدی
كه‌ڕووبییه‌وه هاتۆته ئاراوه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران له‌سه‌روبه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌م جۆره
ده‌سته‌واژه بریقه‌دارانه ئاشنان‌و مێژووی چه‌ند ده‌وره‌ی
هه‌ڵبژاردان له‌ناوخۆدا به‌روونی سه‌لماندوویه‌تی كه ئه‌م قسانه
تائێستاكه چوونه‌ته حه‌وزه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌و
هیچ كات به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتوون. ئه‌م به‌ڵێنییه له‌لایه‌ن
میرحوسێنی موسوی كه دروشمی سه‌ره‌كی كه‌مپه‌ینی ئینخاباتییه‌كه‌ی
"گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌هاكانی سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامییه" به هه‌مان
ئه‌ندازه جێی باوه‌ڕه كه به‌ڵێنێیه‌كانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
له‌كاتی پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا كه له‌به‌رنامه‌یه‌كی
تلویزیۆنی‌دا رایگه‌یاندبوو "ده‌ركه‌وتنی موی سه‌ری كچان‌و ژنان‌و
شێوه‌ی پۆشینی جل‌و به‌رگیان كێشه‌ی ئه‌و نییه". جێگه‌ی
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه هێنانه مه‌یدانی گه‌شته‌كانی ئیرشاد‌و
تاڵكردنی ژیان به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران‌و به‌تایبه‌تی ژنان،
به‌رهه‌می ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بوو.
قه‌زاوه‌تی خه‌ڵك له‌سه‌ر پاڵێوراوانی
هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌نیا له‌روی قسه‌كانیان‌وبه‌ڵێنییه‌كانیان
له‌جه‌ریانی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ساغ نابێته‌وه. مێژووی
ئه‌وان‌و په‌ره‌وه‌نده‌ی پێشوویان فاكته‌رێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
قسه‌كانیان له جه‌ریانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چه‌نده به‌گرینگ
وه‌رده‌گیرێ. میرحوسه‌ینی موسوی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئێران
له جه‌ریانی شه‌ری ئێران و عێراق به لایه‌نگری كه‌لله‌وشكی
به‌هاكانی كۆماری ئیسلامی ناسراوه. به‌ڵینێ به‌ناو ریفۆرمخوازانه
له‌و ناوه‌شێته‌وه. گه‌رچی كه‌ڕوبی پێشینه‌ی ریفۆرمخوازی هه‌یه،
به‌ڵام ئه‌ویش زۆرتر كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه تا پیاده‌كردنی
به‌رنامه‌یه‌كی ریفۆرمخوازانه.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئیسلاحخوازان مێژوویه‌كی پێشووتریان له‌سه‌رده‌می
خاته‌میدا هه‌یه كه نه‌ك نه‌یانتوانی گۆڕانێك له‌یاسای بنه‌ڕه‌تی
كۆماری ئیسلامی له‌پێناو جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانیاندا بكه‌ن، بگره
ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی پێداگری له‌سه‌ر پێكهێنانی گوتارێكی نوێ
له‌پێناو گۆڕانكاری به‌سه‌ر یاساكانی كۆماری ئیسلامی‌دا بكه‌ن.
له‌ده‌سپێكی ته‌بلیغاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ك كۆماری ده‌هه‌مین خولی
سه‌رۆك كۆماری ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه خاتمی هێشتا خۆی
نه‌كێشابووه، قسه‌كانی به روونی نیشانی‌دا كه پاشماوه‌كانی
ریفۆرمخوازی له‌كۆماری ئیسلامی به ته‌واوی خه‌ونی چاكسازی
كۆماری ئیسلامی‌یان
وه‌لاناوه‌و خه‌ریكن ده‌بن به‌یه‌كێك له‌باڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی
كه جیاوازییه‌كانیان ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی ته‌نگی مودیرییه‌ت كردنی
داموده‌زگاكانی ئه‌م نیزامه سه‌ركووتگه‌ره‌یه له‌بواره‌كانی
ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.
له‌كۆتاییدا پێویسته بوترێ ئه‌گه‌ر ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به
تایبه‌ت پاڵێوراوانی ئه‌م ده‌وره‌ش هه‌ر به‌و ئاقاره‌ی تا ئێستا
رۆیشتووه بڕوات خه‌لكی ئێران‌و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان
ته‌نانه‌ت لانیكه‌می داخوازییه‌كانی خۆیان له‌به‌رنامه‌ی هیچكام
له‌پاڵیوراواندا نابینن‌و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش وه‌ك زۆربه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ش به‌شانۆیه‌كی پڕۆپاگه‌نده بۆ نیزامی سیاسی
دیكتاتۆری ئێران ناوزه‌د ده‌كه‌ن.
|