|
وته‌ی ڕۆژ
2009-04-25
هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ ته‌قه‌لوب و فریوكاری
له كاتێكدا كه یاسا بنچینه‌ییه‌كانی وڵات وه‌ك رێگرێكی سه‌ره‌كی
له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی خه‌ڵك ده‌ور ده‌نوێنێت، كۆمه‌ڵێك
ئامراز و كه‌ره‌سی دیكه بۆ زیاتر بره‌ودان و مه‌شرووعییه‌ت به‌خشین
به دیكتاتۆری به‌خزمه‌ت ده‌گیردرێت. ماشێنی دروستكردنی ده‌نگی گاڵته
و ته‌قه‌لوب كه‌وتۆته كار و به‌شیۆه‌یه‌كی سیستماتیك له‌سه‌ر ئه‌م
بابه‌ته، واته ئاماده‌كردنی به‌ستێنه‌كانی ته‌قه‌لوب و فریوكاری، كار
ده‌كرێت. له‌م رۆژانه‌ی دوایی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد گه‌ڵاڵه‌یه‌كی
نوێی په‌سندكرد كه به‌پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه ته‌مه‌نی ده‌نگده‌ران له
18
ساڵ بۆ
15
ساڵ كه‌م كرایه‌وه. ئه‌م گه‌ڵاڵه نوێیه له كاتێكدایه كه له دوای
هه‌ڵبژاردنی ده‌وری پێشووی سه‌رۆك كۆماری، مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی
ته‌مه‌نی ده‌نگده‌رانی له
15
ساڵه‌وه بۆ
18
ساڵ گۆڕیبوو و وا بۆ جارێكی‌تر له بازاڕه بێ ره‌ونه‌ق و گه‌مه
ناته‌ندرووسته‌كانی دنیای پڕ له ترس و گومانی دیكتاتۆردا، تاكتیكه
له مێژینه‌كه به‌كارهێنرایه‌وه.
تاكتیك و شیۆازه‌كانی ده‌سه‌ڵات له ئاراسته‌ی ئه‌م واتایه ئه‌ولاتر
ده‌چێت و ته‌نانه‌ت خۆی ده‌خاته گه‌مه‌ی ناته‌بایی و ناكۆكی،
ناته‌بایه‌ك كه ته‌نانه‌ت مناڵێكیش هه‌ستی پێده‌كات و له مه‌به‌ست و
ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاگاداره. "وه‌زاره‌تی كشوه‌ر" راده‌گه‌یه‌نێت كه
رێژه‌ی ده‌نگداران له هه‌ڵبژاردنه‌كان،
46
ملوێن و
200
هه‌زار كه‌سه و ناوه‌ندی ئاماری ئێران
51
ملوێن و
300
هه‌زار كه‌س راده‌گه‌یه‌نێت! مه‌به‌ست ئاشكرایه و ئه‌م شیۆازه‌ش رێكار
و بنه‌مایه‌كی به‌هێز بۆ فرت وفێڵه‌كانی داهاتووه. هێنانه‌خواره‌وه‌ی
ئاماری ده‌نگده‌ران ده‌توانێ دوو ئامانج بپێكێت: له لایه‌كه‌وه
رێژه‌ی به‌شداریكردنی خه‌ڵك به‌رچاو نیشان ده‌درێت و له
لایه‌كیتره‌وه5
ملوێن ده‌نگ بۆ توره‌كه‌ی وه‌فادارترین پاڵیۆراو به رێبه‌ری، به‌دیاری
ده‌بات.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو له‌مپه‌ر و به‌ربه‌سته شه‌رعی و یاساییه‌كان، هێشتا
ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌هێزترین خاڵی ده‌زگای سیاسی و ئیدئۆلۆژی ئێرانه و
ده‌یانهه‌وێ له هه‌موو ئامرازه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان
كه‌ڵك وه‌ربگرن. به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا له كاتێكدا
كه یاسای بنچینه‌یی ئێران هه‌موو ده‌سه‌ڵات و مافێكی بڕیاردانی له
ده‌ست تاقمێكدا قۆرخ كردووه و هیچ یه‌ك له ده‌وڵه‌ت و
هه‌ڵبژاردنه‌كان ناتوانن پێچه‌وانه‌ی ویست و ئاره‌زوی ئه‌م تاقمه
بڕیار په‌سندبكه‌ن، چلۆنه كه به‌نزیكبوونه‌وه له‌هه‌ر چه‌شنه
به‌ناو هه‌ڵبژاردنێك، سیستمی ته‌قه‌لوب و فریوكاری ده‌كه‌وێته
خۆته‌یاركردن و ئاماده‌كردنی به‌ستێنه‌كان، بۆ فریوكاری و ته‌قه‌لوب؟
ده‌كرێ بۆ ئه‌م پرسیاره دوو وڵام بدرێته‌وه و هه‌ریه‌ك له‌م
بابه‌تانه به‌ته‌نیایی و یان به‌یه‌كه‌وه، هه‌وێنی ده‌ره‌نجامه‌كانی
ئه‌م هه‌وڵانه پێك‌بێنن. یه‌كه‌مین و له هه‌مانكاتدا گرینگ‌ترین هۆكار،
ده‌رخسته‌ی ده‌ره‌كی و مه‌شروعییه‌ت كڕینه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات له ئاستی
ناوخوێی و نیۆنه‌ته‌وه‌ییه. كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ رواڵه‌تێكی
دیكه له كۆمه‌ڵگای ئێران وێنا بكات و وانیشان بدات كه ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتێكی خه‌ڵكییه و به‌مشیۆه مه‌شرووعییه‌تی ناوخۆیی و
ده‌ره‌كی بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بكڕێته‌وه. هۆكارێكی دیكه دۆزینه‌وه و
یان به‌سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی نزیكترین و وه‌فادارترین كه‌س به رێبه‌ری
كۆماری ئیسلامییه. ئه‌گه‌رچی هه‌موو پاڵیۆراوان به شه‌خسی رێبه‌ری
وه‌فادارن، به‌ڵام ئه‌زموونی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی نیشانی داوه كه
كه‌سانێك له خودی ده‌سه‌ڵات، هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك تاكتیك و شیۆازی جیاواز
له ده‌سه‌ڵاتدارین و ئه‌و تاكتیكانه‌ش له‌نه‌وعی خۆی ده‌توانێ
ده‌سته‌واژه‌ی خراپ و خراپتر به‌ده‌سته‌وه بدات. هه‌ر به‌م پێیه
به‌سه‌رۆك كۆماركردن نزیكترین و وه‌فادارترین كه‌س به رێبه‌ری
ده‌توانێ مۆره‌یه‌كی شیاوتر بۆ ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه بێت و ئه‌م
بابه‌ته‌ش ده‌توانێ یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی ئه‌م هه‌وڵانه
به‌ده‌سته‌وه بدات.
|