|
بۆ له هه‌ڵبژاردن به‌شداری ناکه‌ین!
نووسینی:
محه‌مه‌د محه‌مه‌دی(سه‌رکه‌و)
mohamdi_m1983@yahoo.de
به نێزیک بوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له 22
جۆزه‌ردان،که‌مپه‌ینی پالێوراوانی سه‌رۆک کۆماری هه‌ریه‌که‌و کۆمه‌ڵێک
دروشمی دیاری کردوه باس له‌وه ده‌که‌ن که له ئه‌گه‌ری
سه‌رکه‌وتنیان ئه‌و به‌ڵینانه جێبه جێ ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی
جێگایه سه‌رنجدانێکی زۆرتره ئه‌وکه‌سانه‌ی که خۆیان کاندید کردوه
(جگه له ئه‌حمه‌دی نژاد) دروشمی یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه، که ئه‌و
قه‌یرانانه‌ی که ئێستا ئێرانی توشی بووه هاندان بوه بۆ خۆ کاندید
کردنیان وه هاتوون ئێران له‌و قه‌یرانانه رزگار بکه‌ن. دروشمه‌کانی
ئه‌و که‌سانه له‌وه ده‌چێ که ئه‌م که‌سانه له جێگایه‌کی‌تر و له
وڵاتێکی‌تر هاتبن، یان ئاگاداری یاسای کۆماری ئیسلامی نه‌بن، یان
ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه که بتوانن ئێران له‌و قه‌یرانانه
رزگار بکه‌ن. به‌ڵام هه‌موان ده‌زانن که ئه‌مانه‌ش راسته‌و خۆ
ناراسته‌و خۆ به‌شێکن له‌م ده‌سه‌ڵاته،هه‌مویان ته‌نها له‌به‌ر شه‌ری
ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و دروشمه ره‌نگینانه وه له
بنه‌ماوه باوه‌ریان به ته‌نها خاڵێکیشی نیه‌و مێژوی سی ساڵه‌ی کۆماری
ئیسلامی باشترین به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که له
بیریان چوه که ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆما‌ریه‌و، ریفراندۆم بۆ
چاکسازی یاسای کۆماری ئیسلامی نیه که بتوانن شتێک بگۆرن، وه ئه‌وه‌ی
که هه‌ر که‌سه‌و ببێ به سه‌رۆک کۆمار ده‌بێ ملکه‌جی تاک تاکی
بریاره‌کانی یاسای کۆماری ئیسلامی و عه‌لی خامنه‌یی بێت که
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی یاسایای کۆماری ئیسلامیه.
له یاسای کۆماری ئیسلامی که له ساڵی 1358په‌سه‌ند کراوه،وه له
ساڵی 1368 ئاڵوگۆری به‌سه‌ر هاتوه ئه‌سڵی 115 بۆ چۆنیه‌تی شه‌رایه‌تی
پاڵێوراوان هاتوه، به پێ ئه‌سڵی 115 یاسای رژیم، سه‌رۆک کۆمار ده‌بێ
به‌ره‌گه‌ز ئێرانی بێت، توانای ئیداره کردنی ببێت،پیاو بێت، رابردووی
سیاسی باش بێت، بڕوای به کۆماری ئیسلامی بێت، مسڵمان و شیعه بێت.
ده‌بینین که له‌ئه‌م یاسایه ژن که نیوه‌ی کۆمه‌ڵگایه ماڤی خۆ کاندی
کردنی نیه هه‌روه‌ها که‌مایه‌تی ئاینه‌کان و نه‌ته‌وه‌کانیش له‌م
مافه بێبه‌شکراون. ئه‌م یاسای دوره له دیمکرسی مافی تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌ها له‌یاسای کۆماری ئیسلامی به پێ ئه‌سڵی91 یاسای
کۆماری ئیسلامی شورای نیگابان به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری
ده‌بێت.
شوارای نیگابان پێک هاتوه له 12 که‌س که 6ساڵ جارێک ده‌گۆرێن،که
بریتین له 6 ئاخوند و 6 یاسا ناس، 6ئاخونده‌که له‌لایان خامنیه‌وه
دیاری ده‌کرێن، که ئیستاکه بریتین له ئه‌حمه‌دی جه‌نه‌تی به‌رپرسی
شورای نیگابان، محه‌مه‌د موئمن، غولام ره‌زا رزوانی، سادق لاریجان
(ده‌ڵێن به ته‌واو بونی ماوه‌ی به‌رپرسایه‌تی هاشمی شارودی ئه‌و جێگای
ده‌گرێته‌وه، وه برای عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی مه‌جلیسی ئێستای
ئێرانه) محه‌مه‌د ره‌زا موده‌رس یه‌زدی (به‌رپرسی حه‌وزه‌ی علمیه‌ی
قوم)، محه‌مه‌د یه‌زیدی. هه‌روه‌ها 6یاسا ناسه‌که له لایان هاشمی
شارودی دیاری ده‌کرێن وه مه‌جلیس بریاران له‌سه‌ر ده‌دات، بریتین
له‌غولام موحسین ئیلهام (وه‌زیری داد، وته‌بێژی ده‌وڵه‌ت، به‌رپرسی
ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ شتومه‌کی قاچاخاخ)، محه‌مه‌د
ره‌زا عه‌له‌ی زاده، موحسینی ئیسماعیلی، ئیبراهیمی عه‌زیزی، عه‌باس
عه‌لی که‌دخدایی (ووته بێژ)، عه‌باس که‌عبی. به‌رپرسایه‌تی یه‌مه‌کی
شورای نیگابان چاودێری به‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنی ئه‌و یاسایانه‌ی که له
مه‌جلیس په‌سه‌ند ده‌کرێن،که له گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ناکۆک
نه‌بن، کاری دووهه‌م چاودێری به‌سه‌ر هه‌موو هه‌ڵبژارده‌کانی ئێران
جگه له هه‌ڵبژاردنی شورای شار و لادێ نه بێ که له ئه‌ستۆی
وه‌زاره‌تی ناوخۆیه. شورای نیگابان سه‌لاحیه‌تی ئه‌وکه‌سانه‌ی له که
وه‌زاره‌تی ناوخۆ خۆیان بۆ سه‌رۆک کۆماری تۆمار ده‌که‌ن، په‌سه‌ن
ده‌کات. هه‌موو کات ئه‌و ده‌سه‌ڵات به قازانجی توندره‌وه‌کانی رژیم
که‌ڵکی لێ وه‌رگێراوه، یه‌کێک له ئه‌گه‌ره‌کانی کشانه‌وه‌ی خاته‌می
له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ره‌دی سه‌لاحیه‌ت له‌لایان شورای نیگابان بوو.
له راستیدا به بوونی شورای نیگابان، هه‌ڵبژاردن به شێوه‌ی دیمکراتیک
و عادڵانه که هه‌موو چین و تۆێژێکی کۆمه‌ڵگا بتوانن تێدا به شداری
بکه‌ن نیه‌و، هه‌موکات له‌سه‌ر پرسی سه‌لاحیه‌ت دان به پاڵێوراوان له
نێو دوو ته‌یفی ده‌سه‌ڵات داری ئێران کێشه هه‌بووه. سه‌ره‌کی ترینی
ئه‌م کێشانه هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی 7ی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی بوو که
به‌شی زۆری پارله‌مانتارانی ریفۆرم خواز ره‌دی سه‌له‌حیه‌ت کران.
جگه له شورای نیگابان، ده‌سه‌ڵاته ره‌هاکه‌ی رێبه‌ری ئێران واتا
عه‌لی خامنه‌یی له‌مپه‌رێکی تره که ئازادی هه‌ڵبژاردن و مافی
بڕیاردانی سه‌به‌خۆ له سه‌رۆک کۆمار ده‌گرێ. ده‌سه‌ڵاتی رێبه‌ری رژیمی
ئاخوندی به‌پێ ماده‌ی 110یاسای ئیسلامی ئێران دیاری کراوه که بریتیه
له:
دارێشتنی سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران، چاودێری به به‌رێوه‌بردنی
سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی، بڕیاری ریفراندۆم، به‌رپرسی هێزی
چه‌کداره‌کانی ئێران، مافی بڕیار شه‌ر و بڕیاری ئاشتی، دانان و لابردنی
(مه‌لاکانی شورای نیگابان، به‌رپرسی قوه‌ی قه‌زاییه، به‌رپرسی رادیو
تلیفزونی کۆماری ئیسلامی، به‌رپرسی یه‌که‌می سپای پاسداران، به‌رپرسی
یه‌که‌می هێزی ئینتزامی و نیزامی)، چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نێوان سێ
ده‌ستگای بڕیارده‌ر واتا مه‌جلیس و قوه‌ی قه‌زاییه‌و ده‌وڵه‌ت،ئیمزای
بڕیاری سه‌رۆک کۆماری، لابردنی سه‌رۆک کۆمار.
به پێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که رێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران
هه‌یه‌تی،سه‌رۆک کۆمار ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌رێکی ساده‌یه که
بڕیاره‌کانی سه‌ره‌وه‌ی خۆی جێ به جێ ده‌کات.
ئه‌وانه‌ی تائیستا خۆیان کاندید کردوه وه ئه‌گه‌ری ره‌دی
سه‌لاحیه‌تیان که‌متره:
1_ مه‌هدی که‌روبی: ناسراو به شێخی ریفۆرمخواز، له دایک بووی شاری
عه‌لی گودرز سه‌ر به پارێزگای لورستان، 72سال ته‌مه‌ن، له ساڵی1330
چوته حه‌وزه‌ی علمیه‌وه، ده‌رچوی زانکۆی ئیلاهیاتی تاران، یه‌که‌م
جار ساڵی 1358 وه‌ک نۆینه‌ر عه‌لی گوده‌رز چوه‌ته مه‌جلیسه‌وه،
ده‌وره‌ی دووهه‌م وه‌ک نۆینه‌ری خه‌ڵکی تاران چوه‌ته مه‌جلیسه‌وه
هه‌روه‌ها له‌م ده‌وره جێگری سه‌رۆکی مه‌جلیس بووه، سه‌رۆکی مه‌جلیس
له ده‌وره‌کانی چواره‌م وشه‌شه‌م، دانه‌ری بونیادی شه‌هید ئینقلابی
ئیسلامی له ساڵی 1358به بڕیاری خومه‌ینی، سه‌رپه‌ره‌ستی حاجیه‌کانی
ئێران بووه له ساڵی 1364، وه یه‌کێک له ئه‌ندامانی شورایی چاکسازی
له یاسای کۆماری ئیسلامی له ساڵی1368 بووه. ئیستا سکرتێری حیزبی
ئیعتمادی مللیه. گه‌ندڵی ئیداری له بونیادی شه‌هید وقه‌تڵهای
زنجیره‌وه‌ی و سه‌رکوتی خۆیندکارانی کوی زانکۆ له ساڵی 1378 که ئه‌و
کات که‌روبی سه‌رۆکی مه‌جلیس بوو له گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی مه‌جلیس له
دوره‌ی شه‌شه‌م و چیرۆکی شارام جه‌زاییری چه‌ند روداوێکی گرنگن که
له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات داری که‌روبی رویان داوه.
که‌روبی له هه‌ڵبژاردنی پێشوی سه‌رۆک کۆماری به‌شداری کرد وه بوو به
سێهه‌م، ئه‌ڵبه‌ت که‌روبی ئه‌و‌کات به‌رپرسانی شواری نیگابانی به
ده‌ستێوه‌ردان له ده‌نگه‌کان تۆمه‌ت بار کرد و له نامه‌یه‌ک بۆ
خامنه‌یی ره‌خنه‌ی له قاسم خامنه‌یی کوری عه‌لی خامنه‌یی گرت که بۆ
سه‌رکه‌وتنی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ستکاری ده‌نگه‌کانیان کردوه. که‌روبی
به‌و بۆنه‌یه‌وه له هه‌موو به‌رپرسایه‌تی ده‌وڵه‌تی ده‌ستی
کێشایه‌وه حیزبی ئیعتمادی مللی دانا. له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو
هه‌وڵی دا یه‌که‌مین کاناڵی ماهواره‌ی خسوسی له ئێران به نێوی سه‌با
به به‌رپرسایه‌تی ده‌رهێنه‌ری سینمایی، بیهروز ئه‌فخه‌می دامه‌زرێنێت،
ئه‌مه له حاڵێکدایه که یاسای کۆماری ئیسلامی رێگره له‌م کاره و
دوای ماوه‌یه‌ک هه‌وڵدان وه ئه‌وه‌ی که کاره‌کانی له دوبه‌ی بکه‌ن
به‌ڵه‌م دانانی ئه‌م کاناڵه به‌ئاکام نه‌گه‌یشت وه ئه‌فخه‌می له
نامه‌یه‌ک بۆ عه‌لی لاریجانی به‌رپرسی ئه‌وکاتی شورای عالی ئه‌منیه‌ت
ئه‌وانی به رێگر له ده‌ستبه‌کار بوونی ئه‌م کاناڵه خه‌تابار زانی.
که‌روبی پایزی ساڵی پێشوو پاڵێوراوی خۆی راگه‌یاند. که‌روبی ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌و به‌ر له نامه‌یه‌ک بۆ سه‌ردار فیروازئابادی ره‌خنه‌ی توندی
له سپا گرت که ده‌یانه‌وی له هێزو ئیمکاناتی سپا به قازانجی
ئه‌حمه‌دی نژدا که‌ڵک وه‌رگرن، هه‌روه‌ها له نامه‌یه‌ک بۆ ئه‌حمه‌دی
جه‌نه‌تی به‌رپرسی شورای نیگابان ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌م
شورایه له‌سه‌ر پشتیوانی کردن له ئه‌حمه‌دی نژاد گرت.
دروشمه‌کانی که‌روبی: لابردنی چاودێری ئیستسوابی (چاودێری شورای
نیگابان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران، مافی ئاڵوگۆر له‌م یاسایه ته‌نها
له ئه‌ستۆی عه‌لی خامنه‌ییه)، ئازادی راگه‌یاندن،ئازادی راده‌ربرین،
دانی مافی یاسای شارستانی، دانی مافی نه‌ته‌وه‌کان و که‌مایه‌تیه
زمانی و ئاینی، پشتیوانی له سه‌ندیکای کریکاران،به‌شدارکردنی خه‌ڵک
له داهاتی نه‌وت و گاز، لابردنی ته‌رحی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵگا.
2_ میرحوسه‌ینی موسه‌وی: له‌دایک بووی شاری خامنه سه‌ر به پارێزگای
ته‌بریز 68ساڵ ته‌مه‌ن، ماسته‌ری له بواری میعماری له زانکۆی ملێ
پێش‌و وه شه‌هید بهشتی ئیستا ته‌واو کردوه، هه‌روه‌ها میعماری
هونه‌ریشی ته‌واو کردوه، خێزانی دوکتۆر زه‌هرا ره‌هنمود سه‌رۆکی
زانکۆیی ئه‌لزه‌هرایه.له ساڵی 1360تا 1368سه‌رۆک وه‌زیری
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی عه‌لی خامنه‌یی بووه، (ئیعدامی زیندانیانی سیاسی له
ساڵه‌کانی 1362،1367 له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیری موسه‌وی بووه، که
داهاتی ئه‌م ئیعدامانه خاوه‌ران و له‌عنت ئاباد و ده‌یان جێگای تره
که جگه له ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌و کات که‌س ئاگای لێان نیه)
هه‌روه‌ها دواین سه‌رۆک وه‌زیر ئێرانیش بووه که به ئاڵوگۆری یاسای
ئیسلامی له ساڵی 68 پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانیان له ده‌وڵه‌ت لابردرا،
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ره‌جایی، راوێژکاری خاته‌می له‌ساڵی
1376 تا 1384، یه‌که‌مین به‌رپرسی رۆژنامه‌ی جمهوری ئیسلامی ئێران،
ئه‌ندامی مه‌جلیسی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام ، به‌رپرسی
فه‌رهه‌نگستانی هونه‌ری ئێران بووه له ساڵی 1378تائێستا.
موسه‌وی له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماری خامنه‌ی وه هاوکات شه‌ری ئێرانی و
عێراق سه‌رۆک وه‌زیر بوو،قه‌یرانی ئابوری و شه‌ر دوو فاکتی حه‌یاتی
بوون که خه‌ڵکی ئێران له‌و کاته گرفتاری بوبن، ئه‌وی راستی بێت
کێشه‌ی ئیداره‌کردنی وڵات هه‌موو کات له نێوان خامنه‌ی وموسه‌وی
هه‌بوو وه موسه‌ی چه‌ندجار به‌م هۆی ئه‌م کێشانه‌وه ئیستعفای دا
به‌ڵام هه‌موو کات له‌لایان خومه‌ینیه ئه‌م داواکاریه ره‌د کرایه‌وه
وپشتوانی خومیه‌نی له سیاسه‌ته ئابوریه‌کانی که ئه‌و کات موسه‌وی
باوه‌ری وا بوو که ئابوری وڵات ده‌بێ له ژێر کۆنترۆڵی دوڵه‌ت بێت،
به‌رده‌وام ما تا مه‌رگی خومه‌ینی و چاکسازی له یاسای سه‌رۆک کۆماری،
له مه‌رگی خومه‌ینی به‌م لاوه تائیستا که خۆی بۆ سه‌رۆک کۆماری
هه‌ڵبژاردوه، له بواری سیاسی له‌لایان خامنه‌یه‌وه خانشین کراوه.
ماوه‌ی 20 ساڵی رابردووی به وێنه کێشان و مزگه‌وت و حوسینیه دروست
کردن سه‌رقاڵ بووه، هه‌رچه‌نده له ساڵی 1376 و1384ئه‌گه‌ری خۆ
کاندید کردنه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆک کۆماری پێش هات به‌ڵام هه‌ردوو جار
رایگه‌یاند که به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناکات،کۆتایه‌کانی ساڵی رابردوو
ئه‌گه‌ری هاتنه‌وه‌ی موسه‌وی بۆ هه‌ڵبژاردن زۆر بوو تا ئه‌و جێگایه‌ی
که خاته‌می له نێوان خۆی ئه‌و یه‌کیانی به نۆینه‌ری ریفۆرمخوازان بۆ
به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند. دوای ئه‌وه‌ی که خاته‌می
پاڵێوراوی خۆی راگه‌یاند و ماوه‌ی نێزیک به دوو مانگ کاره‌کانی
ده‌ستپێ کردبوو، موسه‌ی به بێ ئاگاداری خاته‌می پاڵێوراوی خۆی بۆ
پۆستی سه‌رۆک کۆماری راگه‌یاند و خاته‌میش له راگه‌یاندنێک ده‌سله‌کار
کێشانه‌وه‌ی خۆی به قازانجی موسه‌وی راگه‌یاند. به‌باوه‌ری زۆربه‌ی
کارناسانی سیاسی خۆکاندید کردنه‌وه‌ی موسه‌وی دور له کرداری
هاوریانه، وه به‌ڵێنه‌کانی پێشووی که به خاته‌می دابوو،
هه‌رچه‌نده هه‌ندێک که‌سیش پێان وایه ترس له ره‌دی سه‌لاحیه‌تی
خاته‌می هۆی پاڵێوراوی موسه‌وی بووه له‌لایان ریفۆرم خوازانه‌وه.
دروشمه‌کانی:دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، لابردنی ته‌رحی
ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵگا، مافی دانای تی ڤی خسوسی، ئازادی راگه‌یاندن، مافی
که‌مایه‌تی دینی و نه‌ته‌وه‌یه‌کان، بوژانه‌وه‌ی ئابوری،چاکسازی له
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه،به‌هادان به گه‌نجان و خۆیندکاران.
3_ مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نژاد: 52ساڵ ته‌مه‌ن، له دایک بوی ئه‌رادان
سه‌ر به پارێزگای سمنان، پێشوتر مه‌حمودی سبورجیان بووه به‌ڵام دوای
ئه‌وه‌ی که ده‌چنه تاران نازناوی خۆی ده‌گۆری بۆ ئه‌حمه‌دی نژاد،
ده‌رچوی زانکۆی عیلم وسه‌نعه‌تی ئێران له بواری موهه‌ندسی رێگا و
بیناسازی بووه، ساڵی 1376 دوکتۆرای به‌رنامه‌ریزی حه‌مل و نقل و
ترافیکی وه‌رگرتوه، به‌شدار له داگیرکردنی سه‌فاره‌تی ئامریکا و
هه‌روه‌ها تیرۆره‌کانی دیه‌ی 90 زاینی له ئورپا به ته‌یبه‌ت قاسملو،
ساڵی 1365 بوه به به‌سیج و دواتر چوه‌ته سپاه وه دوای بینینی
خولێکی نیزامی له قه‌رارگای ره‌مه‌زان به شداری شه‌ری داگیرکردنی
که‌رکوکی کردوه، به‌رپرسی موهه‌ندسی ره‌زمی له‌شکری 6 تایبه‌ت به سپا
بوه،ماوه‌یه‌ک فه‌رمانداری خوی و ماکو له پارێزگای ورمێ بوه، دوو
ساڵ راوێژکاری ئوستانداری کوردستان بوه، یه‌که‌مین ئوستانداری
پارێزگای ئه‌رده‌بیل بوه، ساڵی 1377 بۆ شورای شاری تاران وه ساڵی
1388 بۆ مه‌جلیس له تاران خۆی کاندید کرد به‌ڵام هه‌ردوو جار ده‌نگی
نه‌هێنا، وه تۆمه‌تباره به ده‌ستێوه‌ردان له هه‌ڵبژاردن، له‌ساڵی
1382 تا ئه‌وکاته‌ی بووه به سه‌رۆک کۆمار به هۆی سه‌رکه‌وتنی
ئوسولگه‌رایان له هه‌ڵبژاردنی شورای شاری تاران بووه به شاره‌دارای
تاران. له ساڵی 1384 به دروشمی ده‌بێت و ده‌توانینن خۆی بۆ
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری کاندید کرد، له هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌م دوای
ره‌فسه‌نجانی ببوه به‌دووهه‌م که ته‌نیا نێزیک به 600هه‌زار ده‌نگی
که‌متر له ره‌فسه‌نجانی هێنابوو، له ده‌ره‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردن به
زیاتر له 7 ملیۆن ده‌نگی زیاتر له ره‌فسه‌نجانی یانی به 17 میلیۆن
ده‌نگ له هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وت.
دروشمه‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد: هێنانی پاره‌ی نه‌وت بۆ سه‌رسفره‌ی
خه‌ڵک،ده‌وڵه‌تی عادڵ و کارکه‌ر، لابردنی گوشاره‌کانی حیجابی زۆره‌مله
بۆ سه‌ر ژنان، له‌ناو بردنی مافیا نه‌وتی، سه‌ڵامه‌تی به‌رپرسان،
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، عیلمی کردنی به‌رێوه‌بردن، پێش بردنی
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به هاوکاری و ره‌خنه‌ی خه‌ڵک و کارناسان، به‌هادان
به داهاته‌کانی ناوخۆ، سه‌فه‌ر بۆ پارێزگاکان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان
له نێزیکه‌وه، که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات خوازی ده‌وڵه‌ت، به‌هادان
به فه‌ره‌نگ و کلتوری ئیسلامی له ئێران بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه له
به‌رانه‌ر فه‌رگه‌نگی بێگانه.
کارنامه ئه‌حمدی نژاد له‌ماوه‌ی4 ساڵی رابردوه له بواری ناوخۆ و
ده‌ره‌وه پره له کاره‌سات وه هه‌ندێک جار تا شه‌رێکی ده‌ره‌کی و
ته‌قینه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ناوخۆ رۆیشتوه. سه‌ره‌کی‌ترین کاری
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی، ده‌سبه‌کار بوونی پیتاندنی ئورانیوم بووه، که
له‌ماوه‌ی 3 ساڵ 3بریارنامه‌ی شواری ئه‌منیه‌تی دژ به ئێران به‌شوێن
بووه که ده‌وڵه‌تی ئێرانی له دونیا ته‌ریک کرده‌وه، هه‌ره‌شه‌ی پاک
کردنه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌قشه‌ی دونیا‌و به گاڵته زانینی
کاره‌ساتی هۆلۆکاست،پشتیوانی کردن له حه‌ماس و حیزب لله که زۆربه‌ی
کارناسانی سیاسی شه‌ری ئیسرائیل و خیزب لله وه ئیسرائیل و حه‌ماس به
شه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد و ئیسرائیل ده‌زانن، داڵده‌دانی رێخراوه
تیرۆریستیه‌کان له عێراق، که ده‌یان به‌ڵگه‌یان لێ ده‌رکه‌وت. نێزیک
بونه‌وه له وڵاتانی سۆسیالیستی ئامریکای باکورو پشتوانی ماڵی و
کردنه‌وه‌ی بازاری سه‌رمایه له‌و وڵاتانه به شێکی تر بوه له
سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد. به‌شداری کردن له
کۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی خه‌لیج وهه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندی ئۆپێکی نه‌وتی و
لابردنی دۆلار له بازرگانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران. له پاڵ ئه‌مانه دا له
ناوخۆ به هه‌ڵبژاردنی کابینه‌یه‌کی نیزامی هه‌وڵه‌کان بۆ هه‌رچی زیاتر
بۆ به پادگان کردن کۆمه‌ڵگا بووه. له ده‌ستگیری و راپێچ کردنی
کرێکاران و ژنان وخۆیندکاران ومامۆستایان وچالاکانی مه‌ده‌نی، تا
په‌سه‌ند کردنی ته‌رحی ئه‌منیه‌تی کۆمه‌ڵگا که سنوری تاکه‌که‌سی،
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای به‌زاند و شه‌قامه‌کان و ماڵه‌کان بونه مه‌یدانی
رمبازێنی به‌سیج و سه‌ره‌رۆکانی کۆمه‌ڵگا. لێدان و کوتانی زیندانیان و
گێان له ده‌ستدانی کۆمه‌ڵێک له‌م زیندانیانه که تا ئێستاش هۆی
مردنیان نادیاره،وه ته‌رمی پیرۆزی زۆربه‌ی ئه‌م زندانیانه شه‌وانه
وه بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌کانیان له لایان وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه
به‌خاک سپێدران. فیلتر کردنی سایته‌کان و داخستنی رۆژنامه‌کان وه
ده‌رکردنی حوکمی درێژ خایه‌ن بۆ نوسه‌ران و ویبلاگ نوسان به‌شێکی تر
له عه‌داڵه‌ت په‌روه‌ری ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بوو. ساڵانه
ده‌یان راگه‌یاندنی پێشێلکاری مافی مرۆڤ له‌لایان چالاکانی مافی مرۆڤ
له ناوخۆ له ده‌ره‌وه ده‌ر کرا و هه‌موو ساڵ ئێران وڵاتی دووهه‌م
بوو له بواری ئیعدام،ئیعدامی مێرمنداڵ و به‌رده‌باران له
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد گه‌یشته‌ی لوتکه وئێران به‌و ئاماره
ناره‌سمیانه‌ش که بڵاو ده‌بنه‌وه له‌بواری ئیعدامی مێرمنداڵ له
دونیا یه‌که‌م وه زیاتر له 65% ئیعدامی مێر منداڵان له دونیا له
ئێران جێ به جێ ده‌کرێ. قه‌یرانی ئابوری ونه‌بوونی به‌رپرسی شاره‌زا
وگه‌نده‌ڵی ئیداری به‌شێکی تر بوه له سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی ئه‌حمه‌دی
نژاد که تاک تاکی کۆمه‌ڵگا ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه‌یان هه‌ست
پێ کردوه، وه خه‌ڵکی ئێرانی به‌ره‌و هه‌ژاری و چه‌رمه‌سه‌ری کێشاوه،
له پاڵ ئه‌مانه دا که چونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی شتومه‌ک و سوته‌مه‌نی و
سه‌همیه به‌ندی کردنی بنزین و... خه‌رج کردنی زیاتر له 300میلیار
دۆلار له سه‌رمایه ده‌وڵه‌ت که به‌ره‌که‌تی چونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی
نه‌وت له بازاره‌کانی دونیا خه‌زانه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌مند بوو، شه‌لم
کۆیرم نابویرم سه‌رفی گه‌ران به نێو شاره‌کان و یارمه‌تی رێکخراوه
تیرۆریسته‌کانی ده‌روه‌یان دا بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
له دونیا پێ پێش به‌رن. له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوو به‌و هه‌موو
گوشارانه خه‌باتی مه‌ده‌نی له ئێران پێ ناوه‌ته قۆناغێکی جیدیه‌وه
ورۆژانه شاهیدی ده‌یان جۆر له‌م خه‌باته بوین، تایبه‌ت له کوردستان
وه له زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی که هه‌ڵسوکه‌وته‌کان دڕندانه‌ن،
زندانیانی سیاسی کورد ده‌ستیان دایه مانگرتن و یه‌که‌م: هاوخه‌باتی و
یه‌کریزی پشتیوانی ناوخۆیان وه‌دێهێناو،دووهه‌م: دونیای ده‌ره‌وه‌یان
له پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له ئێران ئاگادر کرد، که‌مپه‌ینی یه‌ک
میلیۆن ئیمزا ورێپێوانی ژنان له مه‌یدانی 7تیر و مانگرتنی خۆیندکارانی
زانکۆ شیراز و ئه‌میر که‌بیر و.. تا مانگرتنی کرێکارانی نه‌ساجی سنه‌و
هه‌فته‌په‌ی ئه‌هواز. له‌پاڵ ئه‌مه دا سه‌رتۆپی خه‌باتی مه‌ده‌نی
ئێران ده‌کرێ به مانگرتنی چه‌ند رۆژه‌ی رۆڵه قاره‌مانه‌کانی شاری
مه‌ریوان ناو به‌رین که شێلگیرانه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی
کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌که وه‌ستانه‌وه داستانێکی‌تری
قارمانیه‌تیان بۆ خۆیان تۆمار کرد.
هه‌ندێک که‌س هه‌ن که خۆیان کاندید کردوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ره‌دی
سه‌له‌حیه‌تی ئه‌م که‌سانه زۆره وه به پێ سیستمی کۆماری ئیسلامی
ئه‌م که‌سانه ئه‌و توانایه‌یان نیه له هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌ون.
ئه‌کبه‌ری ئه‌عله‌می(نۆینه‌ری مه‌جلیجی شه‌رای ئیسلامی خه‌ڵکی ته‌بریز
له ده‌وره‌کانی شه‌شه‌م و حه‌وته‌م، وه ره‌ده‌ی سه‌لاحیه‌ت کراو له
ده‌وره‌ی هه‌شتم، له ده‌وره‌ی هه‌فته‌م زۆر جار راشکاوانه دژایه‌تی
جۆی له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد راگه‌یاند، وه ته‌نانه‌ت
ئه‌حمه‌دی نژادی به دزینی ده‌یان میلیارد دۆلار پۆڵی ده‌وڵه‌ت
تۆمه‌تبار کرد. رۆژنامه‌ی که‌یهان له نوسراوه‌یه‌ک نووسیبوی که
ئه‌گه‌ر تۆبه‌ش بکات نایبه‌خشن)
قاسم شعله سه‌عدی (نۆینه‌ری مه‌جلیسی سێهه‌م و چواره‌م له شیراز،
ساڵی 1381 هه‌تاوی له نامه‌یه‌ک بۆ عه‌لی خامنه‌ی هه‌ڵبژاردنی عه‌لی
خامنه‌ی به رێبه‌ری هه‌تا هه‌تای ئێران به نایاسای ناولێ برد وه به
هۆی ئه‌و نامه‌ش له زیندان کرا. هه‌روه‌ها له ده‌وره‌ی پێنجه‌می
هه‌لبژاردنی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له لایان شورای نیگابان ره‌دی
سه‌لاحیه‌ت کرا)
ئه‌عزه‌م تاڵه‌قانی (نۆینه‌ری ده‌وره‌ی یه‌که‌می مه‌جلیسی شورای
ئیسلامی،سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ژنانی شۆرشی ئیسلامی، ده‌وره‌ی پێشوی
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری خۆی کاندید کرد به‌ڵام له‌لایان شورای
نیگابان ره‌دی سه‌لاحیه‌ت کرا، هه‌روه‌ها به پێ یاسای کۆماری ئیسلامی
سه‌رۆک کۆمار ده‌بێ پیاو بێت).
ئه‌گه‌ری خۆ کاندید کردنی که‌سانی تری وه‌ک:
عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌لایه‌تی،موحسین ره‌زایی، محه‌مه‌د باقر قالی باف،
محه‌مه‌د جه‌هرومی، مه‌عسومه ئیبتکار،عه‌بدوڵا نوری،موحسین مهرعه‌لی
زاده؛ ئه‌وه‌ی راستی بێت پاڵێوراوانی سه‌ره‌وه یه‌که‌م: له ژێر
چاودێری و کۆنترۆڵی شورای نیگابان فیلتر ده‌کرێن،دووهه‌م: یاسای
ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک کۆماری که دوره له
ئازادی و رێزگرتن له مافی تاکه‌کان به تایبه‌ت مافی به‌شداری
ژنان،که ئه‌مانه مه‌شروعیه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه.
به‌شداری کردن له شانۆی به ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ته‌نها
به‌شداری کردن له ته‌مه‌ن درێژی رژیمی ئاخوندیه. ئه‌گه‌ر له
دروشمه‌کان و راگه‌یاندنه‌کانی پاڵێوران خاڵهایه‌ک ده‌بینین که باس
له ئازادی و مافی تاک ده‌کات، له راستی دا ئه‌وانه ته‌نها بنێشته
خۆشه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌و 30 ساڵی رابردوو ئه‌و جۆره دروشمانه له‌لایان
هه‌ردوو باڵی ده‌سه‌ڵات دار دراون و به هاتنه سه‌رکاریشیان هیچیان
پایبه‌ند به دروشمه‌کانیان نه‌بوون، و تا هاتووه گوشاره‌کانیان بۆ
سه‌ر کۆمه‌ڵگا زۆرتر کردوه. ئه‌زمونی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ردو باڵی
ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران ساڵانێکه بۆ گه‌لانی ئێران روون و ئاشکرایه‌و
راستیه‌کان دورن له‌و دروشمانه‌ی که ئه‌مرۆکه لایه‌نه‌کان هاواری بۆ
ده‌که‌ن. |