|
هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری‌و چه‌مكی "گۆڕان"!
سالار پاشایی
فاشیزم بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی خۆی پێویستی به مێگه‌ل كردنی
كۆمه‌ڵگا‌و كایه پێكردنیان هه‌یه، پێویستی به‌وه‌یه كه میلیۆنه‌ها
خه‌ڵك به‌ناو دیفاع له ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی چاو له
خواسته‌به‌رحه‌قه‌كانیان بپۆشن و گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵات بن‌و هه‌رجاره‌و
به بیانوییه‌ك، قه‌یران وه‌پشت سه‌ری قه‌یران تێپه‌ڕێنن‌و شانۆی
شه‌رعییه‌تی زۆرینه بۆ پێگه‌ی ئه‌م فاشیزمه به‌رێوه ببه‌ن.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌ركۆماری له ئێران كه‌متر له
دوومانگی ماوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ی. ساڵانێكی زۆره كه
چه‌مكی به ناو هه‌ڵبژاردن له سیسته‌می سیاسی كۆماری ئیسلامی، جگه
له كورتكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له پێناو كاڵكردنه‌وه‌و
په‌رده‌پۆشكردنی مێكانیزمه دژه دێمۆكراتیكه‌كانی نێو پێكهاته‌ی
ده‌سه‌ڵات له ئێران، چی دیكه‌ی له هه‌ناو نه‌هاتۆته ده‌ر. بێجگه
له‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی له‌م سێ ده‌یه‌دا به ناوه‌رۆك‌و فه‌لسه‌فه‌ی
بوونی، له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه به مانای راسته‌قینه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی
سیاسی بێگانه‌و دوره، به‌ڵام به‌رده‌وام و هاوكات، هه‌وڵێكی
سیستماتیكیش به درێژایی ئه‌م ساڵانه له روانگه‌یه‌كی ئه‌ساسه‌ن
پۆپۆلیستی‌و فاشیستیه‌وه‌و زۆرجار ئاوێته به ئایدۆلۆژی ئیسلامی
سیاسی، ویستویه‌تی زه‌ینی میلیۆنه‌ها جه‌ماوه‌ر به‌لاڕێدا به‌رێت‌و له
گه‌مه‌یه‌كی به ته‌واوی كۆنتڕۆڵكراو‌و مۆنۆپۆلدا، خه‌ڵك وه‌ك
ده‌ستكایه‌و ئه‌كته‌رێك له‌م پانتایه‌دا به‌كار بهێنێت. له ئاكامێشدا
هه‌ر سیسته‌می ویلایه‌تی فه‌قیهه‌و یاسا چه‌قبه‌ستووه‌كانیه‌تی كه
پارێزراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی قۆرغ كردووه. رێبه‌ریی نه‌گۆڕو تاقانه وه‌ك
نوێنه‌ری خودا، شۆرای نیگابان، چاودێریی ئیستیسوابی و ده‌یان نموونه‌ی
له‌م چه‌شنه مێكانیزمه دژه دێمۆكراتێكانه، راسته‌وخۆ مێكانیزمی له
خشته بردنی ناوه‌رۆكی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌قینه‌ن له
كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا.
نزیك بوونه‌وه له‌به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له‌م رۆژانه‌دا،
زیاتر له‌رابردوو گه‌مه‌ی نێو لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و خه‌رمانه‌ی
ده‌وری ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌یان چڕكردۆته‌وه تا ئاستێك كه
ره‌خنه‌گرتن، جێگه‌ی خۆی داوه به‌له‌قاودانی كه‌یسی تاكه‌كه‌سی
كاراكتێره‌كان‌و كاندیداكانی به‌شدار بوو له‌م كه‌ش‌و هه‌وا
سیاسییه‌دا. باڵی زاڵ به‌سه‌ر پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌كۆماری
ئیسلامی واته ده‌وڵه‌ت به‌جڵه‌وداری سپای پاسداران‌و پشتیوانی
خامنه‌یی له‌نێو خۆیاندا، دابه‌ش بوون به‌سه‌ر ئوسولگه‌رایانی
لایه‌نگری ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ك‌و ئوسولگه‌رایانی میانه‌ڕه‌و كه
ره‌خنه‌گری ئه‌حمه‌دی نژاد‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی چوار ساڵی رابردووی
ئه‌ون له‌بواره جیاوازه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی، سیاسه‌تی ئابوری‌و
سه‌رجه‌م به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا. لایه‌نی موحافه‌زه‌كاران‌و رۆحانیونی
سوننه‌تیش زۆرتر له په‌راوێزتردا موداخه‌له‌ی بارودۆخه‌كه ئه‌كه‌ن‌و
بڕشته سیاسییه‌كه‌ی ساڵانی رابردوویان نه‌ماوه، ئه‌مه‌ش
هه‌ڵئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گۆڕانی شیفته‌ی كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی
دواییدا له‌نێو پێكهاته‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵات له‌ئێراندا هاتۆته ئاراوه،
به‌م مانه‌یه كه پێگه‌ی ده‌وڵه‌ت‌و ته‌نانه‌ت خامنه‌ییش له‌رۆحانیونی
سوننه‌تی‌و مه‌راجعی ته‌قلیده‌وه، ترازاوه بۆ هاتنه مه‌یدانی سپای
پاسداران‌و كه‌سانی وه‌ك ئه‌حمه‌دی نژاد‌و قاڵیباف كه له‌بنه‌ڕه‌تدا،
كاراكتێری نیزامی ئه‌منییه‌تین. لایه‌نی زاڵ سه‌ره‌ڕای شه‌پۆلێكی
گه‌وره‌ی ره‌خنه له‌نێو خه‌رمانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شیان، به‌وردی
خه‌ریكی ئه‌ندازیاری كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و سه‌رفكردنی پاره‌یه‌كی
زه‌به‌لاحی ده‌وڵه‌تن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌و پڕوپاگه‌نده‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان. تا ئێره وادیاره هه‌ر ئه‌حمه‌دی نژاد باشترین
كاندیداتۆری لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت دێته ئه‌ژمار. خامنه‌یی وه‌ك روكنی
سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات تائێستاش، هه‌ر پشتیوانی خۆی له‌ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی
ئه‌حمه‌دی نژاد به‌زمانی جیاواز راگه‌یاندووه. هاوكات هاتنی كه‌سانی
وه‌ك موحسینی ره‌زایی كۆنه فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی سپاس پاسداران
به‌نوێنه‌رایه‌تی ئوسولگه‌رایانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی ئیتلافی، بۆته
باسێكی دیكه‌ی نێو راگه‌یاندنه‌كان له‌به‌رانبه‌رلایه‌نگرانی
ریفۆرمخوازی ده‌وڵه‌تی كه له دوازده ساڵی رابردوو بۆ ماوه‌ی هه‌شت
ساڵ جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه بوو، به كرده‌وه سه‌لماندیان
كه تا ئێستا بێ توانان له نوێنه‌رایه‌تی كردنی هه‌ر چه‌شنه گۆڕانێك
له ناو سیسته‌می كۆماری ئیسلامی. له راستیدا ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌نیا نه‌یانتوانی هیچ ته‌كانێك به چه‌قبه‌ستوویی یاسا
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ ریفۆرم بده‌ن، به‌ڵكو له
سه‌ره‌تاییترین دروشمه‌كانی خۆشیان پاشه‌كشه‌یان كردوه‌و لایه‌نگرانی
به‌رینی خۆیان به شێنه‌یی له ده‌ست دا. خه‌مۆكی و دڵساردی‌و كه‌رت
كه‌رت بوونی لایه‌نگرانیان پاش شكست و له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات
ده‌رپه‌ڕاندنیان، هه‌تا ئێستا وه‌ك سه‌ره‌كی ترین خه‌سار قه‌ره‌بوو
نه‌كراوه‌ته‌وه. خاته‌می وه‌ك نوێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م ره‌وته
ته‌نانه‌ت نه‌یتوانی به‌سه‌ر راڕایی بون و دڵه‌ڕاوكێیی خۆیدا زاڵ‌بێت و
بۆ ماوه‌یه‌كی كورت حوزورێكی كاڵ و لاوازی له‌خۆی پیشاندا. ئێستا
میرحسێنی موسه‌وی و مه‌هدی كه‌ڕوبی وه‌ك نوێنه‌رانی به‌ناو ریفۆرمخوازی
ده‌وڵه‌تی، هیچكام به ته‌نیا نه‌یانتوانیوه ببنه نوقته‌ی
كۆكه‌ره‌وه‌ی وزه‌و هێزی لایه‌نگرانی ئیسلاحخوازی‌و به دروشمی ئاڵۆز‌و
گشتی بێژی، به‌شێك له لایه‌نگرانی خۆیان له روی ناچارییه‌وه
راگرتووه. گریمانه‌كانی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م دوو كاندیدا یه‌كیان به
قازانجی ئه‌ویدی پكشێته‌وه‌و ته‌نیا نه‌فه‌رێكیان ببێته سیمبۆلی
ته‌كانێكی گه‌وره‌تر له‌نێو لایه‌نگرانی ریفۆرمخوازی و له‌وه
واوه‌تریش جوڵاندنی جه‌ماوه‌ر بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، زۆر
كه‌مڕه‌نگ ده‌رده‌كه‌وێ. به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووین ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌م
پێوه‌نده‌داو له روانگه‌یه‌كی مێژووییتره‌وه بڵێین: هه‌رچه‌شنه
هه‌وڵێك بۆ ریفۆرمی ده‌رون سیستمی و به‌ناو دێمۆكراتیك له سه‌رده‌می
شۆڕشی مه‌شروته‌وه هه‌تا ئێستا پاش تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ، ته‌قریبه‌ن
له‌گه‌ڵ شكست و ناكامییه‌كی گه‌وره به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه. هه‌ر ئێستا
به‌شێك له تیۆریسیه‌نه ناسراوه‌كانی ریفۆرمخوازی ده‌وڵه‌تی بۆ
هێنانه‌گۆڕی دروشم و داخوازی هه‌رگۆڕانێك كه ره‌نگ و بۆنێكی
دێمۆكراتیكی لێ بێت، بێ هیوایی خۆیان له‌م هه‌لومه‌رجه‌و له
لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌م دۆخه سیاسییه راگه‌یاندووه. بۆشایی نێوان
پاسیفیزم‌و خه‌مۆكی‌و ئیراده بۆ گۆڕانی نێو سیسته‌می، ره‌نگه چالێنج
و گرێكوێره‌ی ئه‌سڵی هه‌رچه‌شنه كرده‌یه‌كی سیاسی بێـت بۆ ئه‌م به‌شه
له چالاكانی سیاسی.
پرسیاری سه‌ره‌كی له‌م دۆخه ئاڵۆز‌و پڕ له خه‌ساره بۆ خه‌ڵك و
جه‌ماوه‌ر وه‌ك كارگێڕانی راسته‌قینه‌ی گۆڕان ره‌نگه ئه‌وه بێـت، كه
ئایا پێگه‌ی گۆڕان چۆن ده‌بێ له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا پێناسه بكرێت؟
واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه به‌ر له هه‌ر شتێك روانین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان
له سیسته‌مه داخراوه‌كاندا نابێ راونینێكی ئایدۆلۆژیكی ره‌ش و سپی
بێت. جیا له‌وه، به‌ستێنه عه‌ینی و مادیی و ئینسانییه‌كانی نێو
بارودۆخه سیاسییه‌كه ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو بێنه نێو
كاتاگۆری لێكدانه‌وه‌و ته‌فسیری سیاسی هاوكێشه‌كانه‌وه. هه‌ر ئاست له
پێشڕه‌ویی خه‌ڵك و پاشه‌كشه كردن به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌بێ وه‌ك
ده‌سكه‌وتێك چاوی لێبكرێت و به‌وردی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێـت. به‌ڵام
له‌م بارودۆخه‌داو به‌له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌زموونی سیاسی هه‌تا
ئێستا، ئه‌وه‌ی شعورو تێگه‌یشتنی سیاسی و مه‌سئولانه له‌خۆی
ده‌ریده‌خات، نه‌ته‌نیا بارودۆخی سیاسی و شانۆی به‌ناو
هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ خه‌ڵكی بێ به‌ش له مافه سه‌رتایی
و سیاسییه‌كانیان، ده‌رفه‌تێك نیه بۆ گۆڕان به‌ڵكو هیچ چه‌شنه
راڕاییه‌كیش له‌سه‌ر كاندیداتۆره‌كانی هه‌ڵبژاردن و گشتییه‌تی سیسته‌می
دژه دێمۆكراتیكی كۆماری ئیسلامی، مه‌جالێكی بۆ به‌شداری خه‌ڵك له
پچوكترین ده‌رفه‌ته‌كانی گۆڕان نه‌هێشتۆته‌وه و بگره ده‌سه‌ڵات به
ته‌مایه به‌شێك له خه‌رمانه‌ی ناڕازی ده‌وری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یشی له
پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌لابنێـت. ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه نیه كه
پاسیفیزمی یه‌كجاره‌كی زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ر هه‌وڵێك دژی ئه‌م
بارودۆخه‌و له‌پێناو پاشه‌كشه كردن به دیكتاتۆری ئایینی زاڵ.
به زمانێكی دیكه به له‌به‌رچاوگرتنی بێ ناوه‌رۆك بوونی گشتییه‌تی
پڕۆسه‌كه‌و ئاستی باڵای پێشێل كردنی مافه‌كانی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت بۆ
گه‌لی كورد له نێو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، هه‌روه‌ها به‌له‌به‌رچاوگرتنی
بازنه‌ی داخراوی ته‌نانه‌ت یاسای بنه‌ڕه‌تی و قه‌تیس مانه‌وه‌ی ئه‌سڵه
یاساییه‌كانی خودی سیسته‌م و له‌وانه ئه‌سڵی 15 و 19، به‌ستێنی هه‌وڵی
به‌شێنه‌یی‌و پرۆژه‌واریش بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌كه‌لێنه‌كانی نێو
ده‌سه‌ڵات له‌خزمه‌ت پاشه‌كشه كردن به‌ده‌سه‌ڵات‌و یاسا سه‌پاوه‌كان‌و
سه‌لماندنی هه‌ر ئاست له‌مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستان، كه‌متر له
هه‌موو كاتێكی ساڵانی رابردوو، واقعییه‌تی خۆی خستۆته روو. به‌م پێیه
لایه‌نگری له‌گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی‌و رادیكاڵ‌و لایه‌نگری له‌خواسته
مێژوویی‌و رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له‌هه‌موو كاتێك زیاتر له‌م
بارودۆخه‌ی رۆیشتن به‌ره‌و خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری
له‌ئێران حه‌قانیه‌تی خۆی سه‌لماندووه.
|