|
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به
ته‌حریمی خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری
له ئێران
له كۆمه‌ڵگایه‌كی دیمۆكراتیكدا خاوه‌نی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكه و بۆ
ده‌ركه‌وتنی ئه‌و خاوه‌ندارییه خه‌ڵكییه، به‌پێی یاسایه‌ی دێمۆكراتیك و
په‌سه‌ندكراوی خه‌ڵك، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌زگا جۆربه‌جۆره‌كان و یه‌ك له‌وان
سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌رێوه ده‌چێ. له وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌كدا خۆپاڵاوتن
بۆ پۆستێك مافی بێ ئه‌م لا و ئه‌و لای خه‌ڵكه و ته‌نیا خه‌ڵك ده‌توانن
له‌سه‌ر شایسته و به‌توانا بوونی كه‌سێك ده‌نگ بده‌ن نه‌ك شوێنێكی دیكه
كاندیداكانیان بۆ ده‌ست نیشان بكا. له‌م شێوازه له به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات‌دا
هه‌ر له یه‌كه‌م قۆناغی خۆپاڵاوتن تا پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و خودی
پرۆسه‌ی ده‌نگ وه‌رگرتن و دواتریش چاودێری به سه‌ر ده‌سه‌ڵات و كه‌سی
هه‌ڵبژێردراوه‌وه، مافی سه‌ره‌كی بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌موو
پره‌نسیپ و یاساكانی دیاریكه‌ری رێوشوێنه‌كان، له یاسایه‌كی دێمۆكراتیكی
جێی په‌سندی خه‌ڵكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن و ده‌سه‌ڵات ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌ری
ئه‌و یاسا دێمۆكراتیكه بێ و وه‌ڵامده‌ر به خه‌ڵك. به‌ڵام سه‌رتاپای ئه‌و
پڕۆسه‌یه له كۆماری ئیسلامی و به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و رژیمه
سه‌ره‌ونخون و چه‌واشه‌كراوه و شێوازی شانۆگه‌رییه‌كی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری
به‌خۆوه گرتووه.
رژیمی كۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی شانۆگه‌رییه‌كانیدا، بۆ جارێكی دیكه
ده‌یه‌وێ به وه‌رێخستنی پڕۆسه‌ی چه‌واشه‌كراوی هه‌ڵبژاردن، كه‌سێك وه‌ك
سه‌رۆك كۆمار دیاری بكا‌و له‌م پڕۆسه‌یه‌شدا به هێنانی خه‌ڵك بۆ سه‌ر
سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ره‌واییه‌ك له به‌رچاوی چاودێرانی جیهانییه‌وه
بۆ رژیمه‌كه‌ی وه‌ربگرێ. ئه‌وه‌ی له كاندیده دیاره‌كانی ئه‌م
ده‌وره‌ییه‌ی به ناو هه‌ڵبژاردندا به روونی دیاره، هاوتایی و وێكچوونی
ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌ر كامه‌یان به درێژایی ساڵانی ده‌سه‌ڵاتداریی
كۆماری ئیسلامی، دستیان له تاوان و دیكتاتۆرییه‌تی رژیمدا هه‌بووه و
هه‌موویان مۆره‌ی نێو ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه بوون و هه‌ن كه به
جیاوازییه‌كی یه‌كجار كه‌مه‌وه هه‌ر كامه‌یان سه‌رده‌مانێك به‌ڕێوه‌به‌ری
تاوان و سته‌می رژیم له به‌شه جیاجیاكانی نیزامی، ئیتلاعاتی و تێرۆر،
ده‌زگای ئیجرای تاوان یان بونیاته تاڵانكه‌ره‌كاندا بوون و كارنامه‌یه‌كی
ره‌شی دژی گه‌لییان هه‌یه.
به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ركام له كاندیدا به‌رچاوه‌كانی رژیم، تروسكه‌یه‌كی
دڵ پێخۆشكه‌ر بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵكیان تێدا به‌دی ناكرێ، به‌ڵام گرنگتر
له كه‌سایه‌تی تاكی ئه‌وان، نێوه‌رۆك و چییه‌تیی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه
و رژیمی كۆماری ئیسلامییه كه به لێكدانه‌وه‌ی پێكهاته و بنه‌ما و
ئیده‌ی پێكهێنه‌ری ئه‌و رژیمه، به روونی ده‌بینین كه ده‌نگی ئازادی
خه‌ڵك و پۆستێكی هه‌ڵبژێردراو به هیچ شێوه‌یه‌ك تێیدا جێی نابێته‌وه.
سه‌رۆك كۆمار ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی ئازادیخواز و خاوه‌ن بڕوا‌و و
وره‌به‌رزیش بێ، له‌م سیستمه‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نابێ بۆ خزمه‌تكردن به
خه‌ڵك، به‌ڵام بۆ سه‌ركوت و داپڵۆسین ئه‌و په‌ڕی ده‌ست ئاوه‌ڵایی
پێده‌درێ. یاسای بنه‌ڕه‌تیی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و
بیره دامه‌زراوه كه خه‌ڵك به ساویلكه ده‌زانێ و ده‌بێ ویلایه‌تی
فه‌قیه ته‌نانه‌ت شێوازی جل پۆشینیان بۆ دیاری بكا و له‌م پێكهاته
پاوانخواز و چه‌قبه‌ستووه‌دا، هیچ ده‌نگ و ره‌نگێكی جیاواز وه‌رناگرێ و
نابیسرێ گه‌ر له خزمه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیهدا نه‌بێ و، سه‌رۆك كۆمار
ته‌نیا ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌رێكی باشی ویسته دژی گه‌لییه‌كانی ده‌زگای
ویلایه‌تی فه‌قیه بێ.
یاسای سه‌ده‌نێوه‌ڕاستی كۆماری ئیسلامی كه نێوه‌رۆكێكی دواكه‌وتوانه‌ی
هه‌یه و ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كاری له هه‌ندێ شوێندا ره‌نگێكی
هه‌ڵپڕووسكاوی ئه‌مڕۆییان پێدا پژاندووه، رێگا به‌كه‌سی دیكه نادا كه
سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ستراتیژیك له وڵات‌دا ده‌ست نیشان بكا، سیاسه‌تی
درێژخایه‌ن و ده‌ره‌وه و ئابووری و هێزی نیزامی و راگه‌یاندنی گشتی و ...
له ده‌ستی ویلایه‌تی فه‌قیهدایه و هه‌ر كاتیش پێی خۆش بوو ده‌توانێ
مه‌جلیسه كارتۆنییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و سه‌رۆك كۆماریش وه‌لا بنێ.
له جیهانی ئازاد‌دا هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێران مافی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكه
به‌ڵام له نێو سیستمی كۆماری ئیسلامی‌دا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك ناتوانن
كاندیدای خۆیان بۆ سه‌رۆك كۆماری هه‌بێ و ته‌نیا پیاوانی خاوه‌نی ئایینزای
شیعه‌ی دوازده ئیمامیی باوه‌ڕمه‌ند به ویلایه‌تی فه‌قیه ئه‌ویش له جۆری
موتڵه‌قه‌كه‌ی مافی خۆكاندیدكردنیان هه‌یه و به‌پێی ئه‌زموونی
ده‌وره‌كانی پێشوو و ئه‌مجاره‌ش، ته‌نیا مۆره‌كانی رژیم كه به ته‌واوه‌تی
وه‌فاداریی خۆیان به ویلایه‌تی فه‌قیه سه‌لماندبێ ده‌توانن نێویان له
لیستی كاندیداكاندا بمێنێته‌وه و ئه‌وه‌ش كه كێ له كۆتاییدا له
سندووقه‌كان سه‌ر ده‌ردێنێ ئاكامی ململانێی نێو بانده‌كانی رژیمه و له
خزمه‌تی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیهدا ده‌بێ نه‌ك خه‌ڵك.
ساڵانی ده‌سه‌ڵاتداریی رژیمی كۆماری ئیسلامی نیشانی داوه كه سه‌رۆك كۆمار
گه‌ر تۆزقاڵێك له ئه‌مری ویلایه‌تی فه‌قیه لایدابێ، هێنراوه‌ته‌وه سه‌ر
هێڵی ویلایه‌تی موتڵه‌قه. له سه‌رده‌مانی سیناریۆی پڕ له فریوكاریی
ریفۆرمخوازیی ده‌وڵه‌تیدا، به هه‌موو پۆسته ئینتیخابییه‌كانه‌وه
نه‌یانتوانی ته‌نانه‌ت یاساكانی كۆماری ئیسلامیش به‌ڕێوه‌به‌رن و رێگایان
پێ نه‌درا كه تاكه خالێكی یاسای بنه‌ڕه‌تیی به شێوازێكی تۆزێك جیاواز
له ویستی ویلایه‌تی فه‌قیه بگوَرن.
كۆتایی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ش بۆ هه‌مووانی ده‌رخست كه ته‌نیا بۆ درێژه‌دان به
ته‌مه‌نی رژیم هاتبوون و نێوه‌رۆكی قسه‌كانی هه‌موو كاندیداكان، ته‌نیا و
ته‌نیا پاراستنی نیزامی ویلایه‌تی فه‌قیه و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی رژیمی
كۆماری ئیسلامی بووه و هیچی دیكه. ئه‌وه‌ی كه بوونی نییه، باس له
ویستی راسته‌قینه‌ی به‌شه جۆربه‌جۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا و داخوازیی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه.
كۆمه‌ڵگای ئێران كه ئه‌زموونی
30
ساڵ ده‌سه‌ڵاتی پڕ سه‌ركوت و تاوانی كۆماری ئیسلامیی تێپه‌ڕاندووه،
خاوه‌نی ویست و داخوازیی ره‌واو ئازادیخوازانه‌یه كه هیچ كامه‌یان له
چوارچێوه‌ی ئه‌م نیزامه‌دا وه‌دی نایه‌ن. نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، له سته‌می
چه‌ند قاتی رژیم وه‌زاڵه هاتوون و خوازیاری گه‌یشتن به ماف و
ئازادییه‌كانیان و دابین بوونی سیستمێكی دێمۆكرات و فیدڕاڵن كه له
چوارچێوه‌ی ئه‌م ئیدئۆلۆژییه به‌رته‌نگ و ته‌سك بیرانه‌دا وه‌دی نایه‌ن.
سه‌رۆك كۆماره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی جگه له
كوشتار و ئه‌شكه‌نجه و هێرش و تاوان، هیچیان بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد به دیاری
نه‌هێناوه. له‌و رۆژه‌وه كه خومه‌ینی فه‌رمانی جه‌هادی به دژی
نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ركرد تا ئێستا ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه له رێگای سپای
پاسداران و ئیتلاعات و ئۆرگانه جۆربه‌جۆره‌كانی سه‌ر به سه‌رۆك
كۆمارییه‌وه، له كوردستان و به دژی كورد تاوانی خوڵقاندووه و
كارنامه‌كه‌ی پڕه له ماڵوێرانی و كوشتار.
نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران وه‌ك باقی نه‌ته‌وه‌كان له ئێران،
خوازیاری به فه‌رمی ناسینی ماف و ئازادییه‌كانی و جێگیربوونی ئه‌و
مافانه‌یه كه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك به شوناسی تایبه‌تی خۆیه‌وه به‌شدار
له به‌ڕێوه‌به‌ریی ئێران‌دا بێ و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی و دێموكراتیكی
خۆی بێ و له‌و پێناوه‌شدا خه‌باتێكی پڕ شانازی به‌ڕێوه بردووه و له
كه‌س قبووڵ ناكا كه ئه‌و داخوازییانه چكۆله و به‌رته‌سك بكاته‌وه و
له چه‌ند خاڵی بێ نێوه‌رۆكدا سنوورداری بكاته‌وه و ئه‌م نه‌ته‌وه
مافخوازه به‌وه گه‌یشتووه كه له چوارچێوه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا
ئامانجه‌كانی وه‌دی نایه‌ن.
له راستیدا بێ‌به‌شكردنی خه‌ڵك له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات به درێژایی
ده‌سه‌ڵاتداریی رژیمی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و یاسای
بنه‌ڕه‌تیی رژیمه‌وه، ئاسته‌نگی سه‌ره‌كیی به‌رده‌م ویستی خه‌ڵك بۆ
به‌شداری له‌م پرۆسه سیاسییه‌دا بووه و هه‌یه. دیاریكردنی هه‌ر كام له
مۆره‌كانی رژیم وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، ناتوانێ كاریگه‌رییه‌كی له راستای
وه‌دیهاتنی سه‌ره‌تایی¬ترین
داخوازییه‌كانیاندا هه‌بێ ، كۆمه‌ڵگای ئێران و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
وشیارتر له‌وه‌ن كه فریوی چه‌واشه‌كاریی كۆماری ئیسلامی بخۆن و له‌م دۆخه
هه‌ستیاره‌دا كه رژیم له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێران تووشی قه‌یرانی
چاره‌سه‌ر نه‌كراو هاتووه، ده‌زانن كه رژیم ته‌نیا ده‌یهه‌وێ ره‌وایی بۆ
سیستم و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ده‌ست بێنێ و ئاكامی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی به ناو
هه‌ڵبژاردن، ته‌نیا سه‌ركوتی زیاتر و قوڵتربوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگا
ده‌بێ، بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران و هه‌موو
تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان و هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رانی كورده
كه به ئاگایی به‌خشین و هاندانی خه‌ڵك، له باتی ئاماده‌بوون له‌سه‌ر
سندووقی ره‌واییدان به كۆماری ئیسلامی، ریزه‌كانی خه‌باتی هه‌مه لایه‌نه
پته‌وتر بكه‌ن.
داوامان له خه‌ڵكی ئێران به هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه و هه‌روه‌ها
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی مافویست و وشیاری كورده كه
به بایكۆت كردنی شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردن، به نه‌چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی
ده‌نگدان به تاوانباران، رێگا له سه‌ركه‌وتنی پیلانه‌كانی رژیم بگرن و
له‌به‌ر چاوی جیهان نیشان بده‌ن كه رژیمی كۆماری ئیسلامی هیچ پێگه‌یه‌كی
له نێو خه‌ڵكدا نییه.
بایكۆتی به‌رفراوانی شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردن، ئه‌ركێكی نیشتمانی و
هه‌نگاوێكی گرنگی دێموكراتیك به‌ره‌و گه‌یشتن به ئازادییه.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
29ی
گوڵانی ساڵی
1388ی
هه‌تاوی
به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ
19ی
مه‌ی
2009ی
زاینی
|